Telegram Web
#نانکوێر


کابرایەک لەگەڵ وەستای یەخچاڵ قسەی دەکرد و دەیگوت:
وەستا درۆم لەگەڵ مەکە، کەم ئەمڕۆ و سبەییم پێ بکە. وەستایان درۆزنن. قەولیان جێی بەقایە نییە. وەستا لەگەڵ هەر کەسێ درۆ دەکەی لەگەڵ مندا درۆ مەکە. من بۆ خۆم درۆی وا دەکەم وا دەزانم ڕاستە. دوایە هەر تەواو باوەڕ دەکەم کە درۆ نییە و ڕاستە. تۆ حەدت نییە لەگەڵ مندا درۆ بکەی.چونکێ بە ئیمان و بڕواوە من باوەڕ بە درۆکانی خۆم دەکەم و.....



@mzravilka
#هەڵبەست


ماچا بە کابرای نامێ چوار پێغەمبرا بەرە
ماچۆ عیسی موسی ئیبراهیم فرعون
ماچا کۆرە فرعون کەی پێغەمبەرا
ماچۆ وەس نیا من ماچوو پیغمبەرا وێش واچێ خۆوانا



@mzravilka
#مەلای حاجی ڕەسوی


عەلی وبرایم دوو نەخۆشی دەروونی، لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بۆ چارەسەر لەژێر چاودێری دوکتوردا لە نەخۆشخانە ڕادەگیرێن.
ڕۆژێکی هەردوو نەخۆش، لە حەوشەی نەخۆشخانە دێن و دەچن،لەپڕ برایم خۆی دەخاتە ناو حەوزی ئاوەکە،عەلی دەچێ لە خنکان ڕزگاری دەکات، لە حەوزەکەی دەردەهێنێتەوە.
خەبەر بەدوکتور دەگات کە عەلی، برایمی لەخنکان نەجات داوە،دوکتور دەڵێ، دیارە عەلی کێشەی نەماوە وپێویستە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
دوکتور دەچێتە لای عەلی دەڵێ کاک عەلی دەمهەوێ خەبەرێکی خۆش و خەبەرێکی ناخۆشت پێ ڕابگەیەنم. خەبەرە خۆشەکە ئەوەیە جەنابت کە کاک برایمت لە خنکان ڕزگار کردووە دیارە کێشەی دەروونیت نەماوە و پێویستە بچیەوە ماڵەوە. بەڵام خەبەرە ناخۆشەکە ئەوەیە جەنابت کە کاک برایمت لە خنکان ڕزگارکردبوو دوای چەند خولەکێک بەداخەوە خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە.
عەلی دەڵێ کاک برایم بۆخۆی، خۆی هەڵناوەسیوە ئەگەر لەئاوەکەم هێنایەوە دەر بۆخۆم هەڵمواسی تا ویشک بێتەوە.



@mzravilka
#خالید ئەحمەدی


یەڵماز گونەی، بابی سینەمای کوردی دەڵێ:
کاتێك قوتابی سەرەتایی بووم لە تورکیا، مامۆستاکەم دەیزانی کوردم وەڵامەکەم ڕاست بووایە یان هەڵە ئەو هەر لێیدەدام ...!!!
پاش ئەوەی خوێندنم تەواوکرد و یەکەم فیلمم بەرهەمهێنا، زانیم مامۆستاکەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە
هەموو داهاتی فیلمەکەم تەرخانکرد بۆ چارەسەرکردنی.
تەنانەت هاوڕێ و خزمەکانم پێیان سەیربوو،
منیش وتم: ئەمەوێ هەست بە شەرمەزاری بکات، بزانێت کە کورد دڕندە نین.
تا بزانن ئێمە مرۆڤایەتیمان زیاترە لە نەتەوەیمان..


@mzravilka
#ئیبراهیم ئەحمەدی سەراوشارەک


مامەحاجییەک وتی:ڕویشتین بۆ ناوچەیک لەکاتی نانخواردنا دیم چێشتەکە ئاوگۆشتە. حەزم لەو چێشتە نەبوو. خۆمم سەرگەرم بەئاوەکەیەوە کرد، دیم خاوەنماڵ بانگی کرد: سەرقاو، سەرقاو بێرانە! لە دڵی خۆما وتم لێیگەڕێ چێشتێکی خۆش دێنێ، کەکاتێک هێنای دیم هەر ئاوگۆشتەکەیە؟


@mzravilka
Forwarded from ئەنوەر ناسری
کەناڵێک بۆ شرۆڤەی پەندی پێشینیان، وردەکاریی زمانی کوردی، وردەکاریی وەرگێڕان، کێبەرکێ و ...
https://www.tgoop.com/heremegulxar2022
#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان



دۆستێک بۆیگێڕامەوە گوتی: پیاوێک بە کەر پارچەی هێنابوو بۆ دێی ئێمە بیفرۆشێ.بە نێو دێدا دەگەڕا هەرای دەکرد پارچەی چاکم پێیە ، پارچەی جوانم پێیە. هەر کە لە بانگەواز تەواو دەبوو، کەرەکەی بە دوای ویدا دەیزەڕاند. خەڵک لێی کۆوەبوون تەماشای شتەکانیان دەکردتا لێی بکڕن. کاک حسێن نێوێکمان هەبوو زۆر قسە خۆشبوو ئەو لە خەڵکەکە دوورتر ڕاوەستابوو چاوی لێدەکردن. بانگیان کرد گوتیان: کاک حسێن ئەوە بۆ نایەی شتێک بکڕی گوتی: شتەکانی بەکارنایە. گوتیان چووزانی خۆ تۆ تەماشات نەکردووە؟ گوتی: یانی ئێوە ئەوەندەتان عەقڵ نییە ئەگەر لە بانگەواز تەواو دەبێ کەرەکەی دەست دەکا بە زەڕیین. گوتیان جا ئەوە چ کاری بەوەداوە. گوتی: ئەوە کەرەکە دەستاوبەجێ بە دوای ئەودا دەڵێ باوەڕی پێ مەکەن هەرچی دەیڵێ درۆیە.



@mzravilka
#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان


🌷عیشقی پڕ سۆز

ئەوانەی شێت لە کێوانن ئیلاقەی بسکی خاوی تۆن
  هەژار و مات و بێچارە ئەسیری بەندی داوی تۆن
نەباتی تازە دەرهاتووی ئەوینی عیشق و ئازادی
هەموو هاتوونە دیدارت سەرا سیمەی هەتاوی تۆن
لە گوڵزاران  بکە  دیدار  نیگاری  گوڵ  تەماشا کە
کە تۆ رۆژی لە خۆشی تۆ بەهاری تیشکی چاوی تۆن
چ قەسرێکە مەکانی تۆ کە بێ هاوتای لە دونیادا
گوڵ و بولبول مەی و ساقی نەماوی شکڵ و ناوی تۆن
بە شوقی ڕووت شەوم ڕۆژە زەوی دەوری لە دەس داوە
دەبێ ئاسمان بەجێ بێڵن کە مانگ و ڕۆژپەڕاوی تۆن
کە دوو دونیا پەشۆکاوە بە زەربی پڕ کەڕانی تۆ
دەڕووخێ شاخ بە سەر یەکدا خراوی دەنگ و باوی تۆن
پڵنگ و شێر شەهێن و باز  ئەسیر و دەستەوەستانن
وەکوو ئاسک و کەوی کێوی لە ژێر فەرمانی ڕاوی تۆن
چ سووتانێک لە  ڕێدایە بەتینی عیشقی پڕ سۆزت
نەما عاشق لە سەر عەرزی هەموو کوشتەی بەناوی تۆن
١٤٠٣٫٢٫١٩

@mzravilka
#ئیبراهیم ئەحمەدی سەراوشارەک


لە بڕێ ناوچە بەسەرقاو ئەڵێن سەرشکێنە
زاوایەک وتی:میمانی ماڵی خەزوورەم کردبوو لەکاتی نان خواردنا باوکم بەدەنگێکی بەرز وتی ئا ئەو سەرشکێنە بێنن!مێمانەکان بۆ ماوەیەک مات بوون،ڕووانیان پێمانا!


@mzravilka
#لانەواز


نیوەدێڕێکی مامۆستا #قانع بۆ مامۆستای مەزن شێخ محەممەدی #خاڵ


ڕۆح لە تەنگی سینە مەیلی لێو ئەکات بۆ خاکی پێت!

واتە: ڕۆحیشم حەز دەکا ببێتە لێو و خاکی بەر پێت ماچ بکات!

سەرچاوە: بەندی شەشەمی دیوانی قانع(سروەی بەربەیان) L3 لە کۆکردنەوەی وریا قانع


@mzravilka
#لانەواز


قانع بە ڕێبواریی ئەدات بە لای ئاوایی شێخەکوێرەی مەریواندا، ئەڕوانێت وا فەقێیەک لەگەڵ کەرێکدا ئەوینداری دەکات. ئەویش ئەم دێڕە شێعرەی بەو بۆنەیەوە وتووە:

ئافەرینم شێخەکوێرە! بۆ کوڕی کەر کووڕکەرت٭🫏
بۆ فەقێی بێ‌عیلم و دانش هەروەکوو نێرەکەرت

کووڕکەر واتە: وای بۆ کەرەکە لێ‌داوە کووڕی کردووە🤣

سەرچاوە: بەندی شەشەمی دیوانی قانع(سروەی بەربەیان) لە کۆکردنەوەی وریا قانع لاپەڕی 11


@mzravilka
#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان

🌷 بزەی ساقی
دڵ کە شیشەی پڕ خەم و خوێناوی ئەو دڵدارە بوو
وا لە سەد جێ چڕژی هەڵگرت لەت لەتی ئەم بارە بوو
لێو بزەی ساقی لە ڕووی من ئەو دڵەی هێنامە دەر
لەش بە جارێ کەوتە عەرزی بەو بزەی بێچارە بوو
خونچە وابوو گوڵ کە پشکووت دەم دەمی چۆ ناو دەمی
تێکەڵاو و خوێن بە خوێن بوو دڵ دڵی ئەو یارە بوو
خاڵەکەی سەر کوڵمی ئاڵی گەر بە خەندە هاتە خوار
بوو بە مانگی دەوری لێوی شەو چرای ئەو شارە بوو
باخەکەی سینەی وەبەرهات دوو هەناری هاتە ڕوو
وا بە ئەنگۆستێ لەیەک دوور بەرهەمی ئەو دارە بوو
پێکەنینێ هاتە لێوی  شەو  بە  دەم  بادی سەبا
ڕوح نەما دەرچوو لە گیانم شار بە شار ئاوارە بوو
من لەژینم  تاقە جارێ  خۆشەویستێ  هاتە لام
دڵ بە شادی کەوتە هاوار شێتی ئەو هاوارە بوو
١٤٠٣٫٢٫٢٣


@mzravilka
دوو ژن

باوکم دوو ژنی بوو و هەمووکات ماڵمان ئەتوت شەڕی جیهانییە
ڕۆژێک باوکم جەڵدە لێیدا و مرد

دایکم و باجییەکەم دایمە شەڕیان بوو لەسەر ئەوەی کامیان زوو بچێتە سەر قەبرەکەی
باجییەکەم سێ شووشە گوڵاوی بردبوو کردبووی به سەر قەبرەکەی باوکمدا.

دایکم پێیزانی و گڕی گرت.

وتی خێراکە دەچین بۆ بازاڕ ئیشم هەیە

منیش دەمزانی مەسەلە چییە

بەڵام هیچم نەوت
چووینە بازار دایکم یەک دەبەی ١٠ لیتری گوڵاوی کڕی.

ڕۆژی هەینی بوو بەیانی زوو وتی بابچین بۆ سەر گۆڕەکەی باوکت.

کاتێک ڕۆیشتین زۆری پەلە بوو

نەیهێشت بگەمە نزیک سەرقەبرانەکە وتی بێستە و سنوقەم بۆ بکەرەوە هەتا تۆ ماشینەکە پارک دەکەی من دەگەمە سەر گۆڕەکەی( لەڕاستیشدا پەلەی بوو نەوەک باجییەکەم زووتر بگات)

کاتێ زانیم دایکم لەسەر گۆڕەکە هاواری کرد  وتی فریاکەوە باوکت سووتا وتم باوکم مردووە سووتای چی؟

تەماشا ئەکەم بەڕاستی گڕ لەقەبرەکەی بەرز دەبێتەوە تومەس لەسنووقی سەیارەکەما دەبەیەک بەنزینی تیابوو لەجیاتی گوڵاوەکە لەپەلەپەلیا ئەوەی بردووە و خێرا کردوویەتی بەسەر گۆڕەکەیا و سەمچەێکی داگرسانووە و قەبرەکەش ئاگری گرتووە..
ناهێڵن لەقەبرەکەشا ئیسراحەت بکات.

لە کاناڵی شەهریاری سەقز وەرگیراوە


@mzravilka
#حەبیبەڵڵا عەبدی - سنە


فێرکاری  پۆلی  ئەوەڵی دواناوەندی بووم  ئاخرین ڕۆژی حەفتە و ئاخرزەنگ وەختێ کە گەرەکم بوو لەگەل دانەیەک لە هاۆپۆلەکانا  لە کلاس  بێمە دەرەوە  چاوم بەکڵاوێکی سورمەیی کەوت، کڵاوەکە هین سەلاح سفرە کەبوود بوو ،  منیش کڵاوم  نەبوو هەوایچ سارد بوو ، لە بەر سەرما  هەر جۆرێک  بوو بە هاوپۆلەکەم    وت : " من ئەم کڵاوە ئەهێنمەوە بۆ ماڵ با گوم نەبێ  سۆزی جومعەس و ڕۆژ شەممە ئەیهێنمەوە و لە مەدرەسە ئەیدەمەوە پێی ، ئەویش وتی دەی باشە وابکە .
کڵاوەکەم کردە سەرم و گەڕامەوە بۆ ماڵ  ، دوانیمەڕۆیش دوای ژەمی نیوەڕۆ لەگەل ڕەفێقەکەم گەرەکمانبوو بڕۆین بۆ ناو شار  وەک هەمیشە بۆ پیارەسە و خول خواردنەوە ، بە پێی پیادە  لە تەپپەی شێخ حەمە سادق تا دەور مەیان  ڕۆیشتین  کە گەیشتینە دەورمەیان لە  ناو  مێۆە فرۆشەکاندا ئەڕۆیشتین دیتم سەلاح سفرەکەبوود  لە بەردەمما وەک قلینچکە سڵام سەوز بوو  ، منیش ئەوندە هەوڵ بووم  بۆ ئەوەی بەو کڵاوەوە نەمبینێ نەمدەزانی سڵامی لێ  بکەم یا دەس بگرم بە کڵاوەکەوە  تا نەیبینێ ، لە ترس ئەوەی کە نەوەکوو کڵاوەکەی بناسێتەوە تا وا بیرنەکاتەوە  کە من کڵاوەکەیم دزیوە  هەر جۆرێک بوو بەپەلە خۆم کرد بە ناو  شلۆقییەکا و ڕەفێقەکەیچ بەشیوێنما دەستی کرد بە پێکەنین و بۆی دەر چووین ، ئیتر ئەو کڵاوە بوو بە مەراق لە بان دڵماو نەمدەزانی چی لێ بکەم ؛ نە لە ڕووم ئەهات  بیبەمەوە بۆی و نە بڕۆم داوای لێبوردنی لێ بکەم ، وام دەزانی  کڵاوەکەی ناسیوەتو و حەزی لێ نییە بیدرکێنێ  ،زستان تەواو بوو منیش هەر لە ڕووم نەهات کڵاوەکەی بۆ ببەمەوە و دواتر هەر وا بە بان دەستمەوە ماوە تا مەدرەسه تەواو بوو و کڵاوەکەیچ نازانم چی لێهات  ، منیش چەن ساڵ لە خەجاڵەتی ئەو کڵاوە بووم کە بۆ نەمبردەوە  بیدەمەوە پێی و خۆم لەوعەزاب ویژدانە خەلاس بکەم  ، تا ساڵانێک گوزەرا و بە ڕێکەت  لە شارۆچکەی بەهارانی سنە چووم بۆ بونگای ماڵ کڕین و فرۆشتن  ( شارام مەجیدی ) کە  بۆ فرۆشتنی ماڵێک ڕووم کردبوو لەوێ ، ئەز قەزا لە گەل کوڕێک ئاشنا بووم کە خەریکی  دەڵاڵی بوو  تۆزێک ئاشنا ئەهاتە بەرچاوم قسە هات و چوو  لێک نزیکتر بووینەوە ، پرسیارم لێ کرد :
ئەرێ کاکە ئێوە ناوتان چییە ،؟
وتی :  من ناوم سەلاح سفرە کەبوودە !! تا وەهای وت دووبارە  ماجەرای کڵاوەکە هاتەوە بیرم  لەوابوو دەس بگرم بە سەرمەوە نەوەکوو سەلاح بە کڵاوەکە بزانێ ، خولاسە  بەیەک ئاشنا بووینەوە و جەرەیان کڵاوەکەم بۆ گەڕاندەوە زۆر پێکەنی و وتی وەڵڵاهی هەر لە بیرم نەماوە ، لە دەور مەیانیچ  هەر چاوم بە ئێوە نەکەوتووە و ئێوەم نەدیوە !!

کۆبەندی باسەکە ئەویە ، کە : مرۆڤ تائەکرێ خەتاکانی پاک بکاتەوە و بەزووترین کات داوای لێبووردن لە ساحێو حەق  بکات ، شایەد ئەو مەجاڵە بۆ لێبووردن پێش نەهات ئەو تاوانە ئەبێ بە دنیایەک حەسرەت کە تا قیامەت بەڕۆکی تاوانکەر بەرنادات !!!



@mzravilka
🔴بۆچی له‌ عه‌لی باپیریان پرسی به‌هه‌شت خۆشتره‌ یان سه‌رده‌شت؟


ئه‌نوه‌ر سرێشمه‌یی، كادیری پێشووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ لێدوانێكیدا به‌ (خۆر)ی ڕاگه‌یاند،"کاتێک ئەمریکا بارەگاکانی کۆمەڵی بۆردومان کرد لە هەورامان زۆریان کوژران، عەلی باپیر ڕای کردبوو بۆ سەردەشت".

باسی له‌وه‌ش كرد،"کاتێک گەڕایەوە قسەی بۆ دایک و باوکی کوژراوەکان کرد، لە کۆتایی یەکێک لە باوکی کوژراوەکان پێی گوت سەردەشت خۆشترە یان بەهەشت؟ عەلی باپیر له‌ وه‌ڵامدا گوتی بێ گومان بەهەشت. باوکی کوژراوەکەش گوتی ئەی بۆ ڕات کرد بۆ سەردەشت؟ ئەگەر بڕوات پێی بوایە وەک کوڕەکەی من ڕات نەکردبوایە ئێستا لە بەهەشت دەبووی لەگەڵ کوڕەکەی من".
لە کاناڵی N....k وەرگیراوە


@mzravilka
#هیوا

با شتێکی خۆشتان بۆ وەگێرم،

مام رەحیمێکمان لە دێیە، پێی دەڵێن ڕەحیمە نۆغڵە ،
زستان بوو، نوێژی شێوان مەزگەوت پڕ لە خەڵک، مەڵا کوتی مام ڕەحیم هەستە بانگەکەی بفەرموو، مام ڕەحیم هەستاو
دەستی دە بن گوێچکەی نا، دەستی پێکرد، لە نێوەڕاستی بانگێدا بوو لێی خەڵەت بوو، ئاوڕێکی داوە و کووتی ئای
به خودای لێم تێکچوو، ،،،
ڕاست دانیشت،،
بوو بە پێکەنین،، لەو دەمیەوە، لە کن مام ڕەحیمی بڵەی لێم تێکچوو، ،،
ڕاست دەستی لە سەر دادەنێ و دەڵێ
ئەوەت لە هینەکەی،چوو!!!!



👉@mzravilka👈
#مەلای حاجی ڕەسوی


پیاوێک هەر لەخۆیەوە دڵی تەنگ دەبێت، هەرچی دەیکات ئارام نابێت، بەردەوام بێ تاقەت و ناڕەحات دەبێت، بە هاوسەرەکەی دەڵێ خەریکە شێت دەبم، دەڕۆم تا کەسێکی بێ خەم و فکر نەبینمەوە ناگەڕێمەوە، دەڕوا زۆر شار و دێهاتان ڕاو دەکات،هەر شوێنێک بۆی دەچێت پرسیار دەکات کەسێکتان پێ شکنایە بێ خەم و فکر بێت ؟ بەڵام لە هەمووی دەگەڵ پێکەنینی خەڵک بەرەو ڕوو دەبێت، لە دوایدا پیاوێک پێیدەڵێ بڕۆ بۆ فڵان گوندی پیاوێکی لێیە عەلی دڵخۆشی پێدەڵێن بەردەوام لە ماڵێ کاک عەلی تەپڵ و تووزلە لێدەدرێت. کابرا دەڕوا بۆ ماڵێ عەلی دڵخۆش، کە دەچێتە ژوور ئەوە کاک عەلی لە سەر کورسییەک لاقی هاویشتۆتە سەر لاقی و یەکێک تەپڵی بۆ دەکوتێ و یەکێکیش تووزەلەی بۆ لێدەدات، پیاوێکی ڕەشپێستیش دێت و دەچێ و خزمەتیان دەکات و ژنێکی زۆر جوانیش کابانی ماڵە، کابرا سڵاو دەکات و لە گۆشەیەک لێی دادەنیشێت، لە هەلێکدا دەچێتە لای کاک عەلی، باروودۆخی خۆی بۆ باس دەکات، دەڵێ دەبێ پێم بڵێی ئەتۆ بۆ ئاوا بێ خەم و فکر و دڵخۆشی،تۆزێک ڕێنوێنی منیش پکە با تۆزێک ئارام ببمەوە، کاک عەلی زۆر خۆی دێنی و دەبات فایدەی نابێت کابرا لەکۆڵی نابێتەوە، لە دوایدا کاک عەلی دەڵێ هۆی دڵخۆشی خۆمت پێ دەڵێم بەڵام دەبێ سوێندم بۆ پخۆی لە لای هیچ کەس نەیدرکێنیت، کابرا سوێندی بۆ دەخوات. کاک عەلی دەڵێ ئەو ژنە جوانەت دیتووە؟ دەڵێ بەڵێ، دەڵێ کاتێک هاوسەر گیریم دەگەڵ ئەو ژنە کرد، بە جۆرێک یەکترمان خۆش دەویست نەماندەتوانی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە یەکتر دوور پکەوینەوە، هەر بۆیە هەر دووکمان سوێندمان بۆ یەکتر خوارد، کە من پێش ئەو مردم ژن نەهێنمەوە، ئەویش شوو نەکاتەوە، سەفەرێکم بۆ هاتە پێش یەک مانگ نەمتوانی بگەڕێمەوە، خەریک بوو شێت بم، دوای یەک مانگ کە گەڕامەوە، لە شوێنێک تووشی پیاوێک بووم، دوای سڵاو و چاک و چۆنی گوتی بۆخۆت سەلامەت بی، گوتم بۆ چی؟ گوتی خێزانت کۆچی دوایی کردووە، خەریک بوو دڵم ڕاوەستێ، زۆر گریام لاقم بۆ لای ماڵم نەدەجووڵان، دوایی فکرم لە سوێند خواردنەکەم دەکردەوە، چی پکەم سوێندەکەم لێنەکەوێ و قەولی خۆم بەرمە سەرێ و هاوسەرگیری نەکەمەوە، هاتمە سەر ئەو بڕیارە کە دەبێ ئەندامی نێرینەی خۆم ببڕم، نەچوومەوە بۆ ماڵ گەڕامەوە چووم بۆ لای دوکتۆرێک بەسەرهاتەکەم بۆ دوکتۆر گێڕایەوە، دۆکتۆر نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدام، لە دوای چاک بوونەوەم گەڕامەوە بۆ ماڵ، سەیرم کرد خێزانم ساغ و سەلیمە، هێندەی بە خەبەری مردنەکەی ناڕەحەت بووم دوو هێندە بە وەزعی خۆم و نەمردنی خێزانم، بەرەو پیرم هات و باوەشی بۆ گرتمەوە، دەستم کرد بە گریانێ، خولاسە کارەساتەکەم بۆی گێڕایەوە، بۆ ئەوەی کورتی پکەمەوە،  دوای چەند مانگێک هەستم دەکرد خێزانم ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو سۆزو خۆشەویستیەی جارانی دەگەڵم کەم دەبێت، بۆ خۆشم پێم بێویژدانی بوو ئەو ژنە جوان و تازە پێگەیشتووە بەو وەزعە لە لای من دانیشێت، بە بڕیاری هەر دووکمان ئەو پیاوە ڕەشپێستەمان کرد بە خزمەتکاری خۆمان، ژنەکەم بۆ تەڵاق داو و لێم مارە کرد، بەو قەرارەی لە لای کەس باسی وەزعەکەمان نەکات و تا مردن وەک خزمەتکار لەلامان بمێنیتەوە،  منیش بۆ ئەوەی زۆر بیر لە وەزعەکە نەکەمەوە ئەو دوو هونەر مەندانەم بەکرێ گرتوون ڕۆژانە تەپڵ و توزەلەم بۆ لێدەدەن فکر و هۆشی خۆم دەخەمە سەر تەپڵ و تووزەلەکە بیر لە شتی تر ناکەمەوە.
کاکە گیان ئەوە بۆیە من هیچ فکر و خەمێکم نییە ئەوەیە حیسابەکەم،
کابرا دەڵێ ئەی قوڕم بەسەری جا خۆ من هیچ موشکیلەیەکم نییە ئاوا لە ماڵەوە دەرپەڕیوم، یەکسەر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ بێ خەیاڵ لێی پاڵ دەداتەوە.



@mzravilka
#کوڕۆجە



فێرکاری پیاو لە فێرگەی دواناوەندی کچان خەریکی وانەوتنەوە دەبێ، یەکێ لە کچەکان کوتی: مامۆستا زیبی شەڵوارەکەت کراوەتەوە. مامۆستا کوتی: بە ئەدەبەوە قسان بکەن، بڵێ دەرکی دەفتەر ئاواڵەیە.
دوای ماوەیەک هەر لەو پۆلەدا زیبی ئەو مامۆستایە کرابۆوە و ئەسپاپیشی بەدەرەوە بوو. کچێک کوتی:
مامۆستا دەرکی دەفتەر کراوەتەوە و سەرۆکیش بە هەر دوو معاونەکەیەوە دیارن.!


@mzravilka
#کاکەڕەش



بێوەژنێ ئامانی لێ هەڵگیرابوو چووە کن دارتاشێ و داوای وانێکێکی دارینی کرد.
کاکی دارتاش کوتی: دوو جۆرمان هەیە حەمماڵی کە کورت و ئەستوورە و میرزایی کە باریک و درێژە.
بێوەژنەکە کوتی: ئەی وەستاگیان ناکرێ حەمماڵی میرزایی بێ!


@mzravilka
#زایەڵەی_خاک

زایەڵەی خاکێکی تینووی دوورە باران دێتە گوێم
بوومەلێڵی هەستی "ئاسۆ" پڕ بە ئاسمان دێتە گوێم

دەنگی شمشاڵ و هەناسەی "مامە قالە"م دێتە یاد
شێعری "ئاوات" و "حەقیقی"و ژانی "سۆران" دێتە گوێم

دڵپڕی مانگی چواردەی "حەوزەگەورە" و سەر "قەڵا"م
داوەتی سۆزی "پەشێو" و ئەشک و "بۆران" دێتە گوێم

هەڵپسێنن ئەو سەرانەی ڕاوی خێڵی خۆ دەکەن
بەیتی "کەردار"، وەسیەتی سەردار "عەزیز" خان دێتە گوێم

دڵ لە بەر "سابات" و سایەی "شوانە"دا دەشنێتەوە
دەنگی "زیرەک" بولبولی دڵ پڕ لە ئاژوان دێتە گوێم

گیان نساری ڕێی "نساری"و خاک و، ماکی خۆم دەکەم
"شاربەدەر" ڕۆمانی گەوەرەی هەست و ویژدان دێتە گوێم

"بەردەزەرد" سەردی هەناسەی ئۆفی هەوراز و کەژە
"موقبل" و "ئەورازی" بێ ناز زەنگی کاروان دێتە گوێم

چاو "شەوارە" بوون بە "نووری" "ڕاوچی"انی سەر چیا
هات و هاواری زنار و دەشت و "ئاران" دێتە گوێم

"هەر بە نینۆکم دەکۆڵم" کێوی "بێستوون" بۆ ویساڵ
ڕازی عەتری" و ئاخی "خاکی"ی نامورادان دێتە گوێم

بۆچی "ژاکا"ون "گوڵاڵەی" تەڕچک و "لاولاوی" دڵ
مەیلی "لەیلا"، ئەشقی مەجنوون، کۆڕەوی ژان دێتە گوێم

گوێ و دڵم پڕپڕ لە ناڵەی بەرزی "ناڵەشکێنەیە"
ئەشق و "فرمێسک"ی "عەلی خەندان" و حەیران دێتە گوێم

فەخرە بۆ ئەم میللەتەی کورد نایەکەی "عوسمانە سوور"
زامی "کاروانی خەیاڵ"ێک تا دڵ و گیان دێتە گوێم

دێتە کانیاوی ئەوینم گوڵتریفەی کیژی مانگ
زەمزەمەی ڕوونی "سوارە"، شێعری "هەرمان" دێتە گوێم

باخی ""ناچیت" ناچی هەرگیز تۆ لە یاد و بیری کورد
دەنگی تەشوێی دەست و نەخش و فکری "عوسمان" دێتە گوێم

پڕ لە کۆنسێڕتی "خەبات" ن پەیکەرەی ژینی "هەژار"
دەنگی "ڕێبوار" ی "دەلال" و سۆزی "ڕێزان" دێتە گوێم

ئەو سروودانەم شەهیدی ئەشقی "قادر" بوون بە دڵ
ڕازی "لوقمان" و حسەین" و گشت "موکوریان" دێتە گوێم

هەم دەبیسم هەم دەبینم! گوڵچرۆی "باخی هەتاو"
دەنگی ئازاری "براییم"  هەردی "جەمیان" دێتە گوێم

"بەر بەیانێکی خۆمار"ن چاوەکانی "نیشتمان"
بانگەشەی هۆزی "قوڕەیشی" و "تەنز"ی دەوران دێتە گوێم

تۆزی پێڵاوی "عەزیز"ان سوورمە بۆ چاوی منن
تا "نەبەز" هێمای غەزەل بێ باۆەڕی مان دێتە گوێم

ئەی "وەتەن" سۆزی "سماییل" جەرگی دایکانی بڕی
گوڵشنەی باخی "ئەدەب" هەم دەنگی "دیوان" دێتە گوێم

سۆی "حەسەن دەرزی" و "خەلیلی" "لایەلایە"ی ڕۆحمن
"کێوە ڕەش" ئاخ و هەناسەی پڕ بە جیهان دێتە گوێم

دیکلەمەی ئێعجازی شێعری دڵبلاوێنی "کەژاڵ"
مۆعجزەی کانیاوی ڕوونی ڕۆحی ئینسان دێتە گوێم

پڕ "شنەی پشکووتن"ن بۆم "ژانی ئەستێرە"ی وڵات
ڕۆندکی ئەشقی "ئەمین" تا سووتنی نان دێتە گوێم

کێوەکان هەنگاو هەڵەگرن شان بە شانی کاک ئەمین
قەڵبەزەی تیشکاوی بەرزی دوند و کاوان دێتە گوێم

"زایەڵەی شاخ" و تنۆکی ڕووی "شلێر"ە کوشتمی
ئێرە کوردوستانە دەنگی بووکی بووکان دێتە گوێم

"بۆ خەوی کەوتووە لە چاوی " گشت "وەفا"دارانی خاک
بۆ کەسانێ خۆم دەزانم... بەحری گریان دێتە گوێم

دەبمە "پشکۆ" بۆ "ئەوین"ی پڕ لە ئاخ و داخەکەم
نامرم تاکوو سریوەی پاکی "بۆکان" دێتە گوێم

پشکۆ یاسینی
1396/3/29 هەتاوی  بەفرڕێژ
2024/05/18 00:31:14
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243