Telegram Web
هۆگر


وەستای ئەو کارە#بانۆک دەست دەباتە زێی بزنەکە و دەستی لە بێچۆکە هەڵدەسوێ و پاشان خوێی پێدا دەکا و دەگڵ بزنەکەی دە دیوێکی تاریکیان دەکرد و پشیلەیەکیان دەباڵ داویشت بزنەش لە ترسان هەر بێچۆکەی دەلێسێتەوە و هەڵیدەگرێتەوە
لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراون.

@mzravilka
#تەها ح - بۆکان

زستانی(1355هـ.ت/1976م)
من تەمەنم کەم بوو واتە پۆلی یەکەمی سەرەتایی بووم.ئەوکات ماڵمان لە گوند بوو . کارەباو گازو و.... نەبوو . وەک ئێستا وەتاغی تایبەت بۆ تاکەکان و ژن و مێردان نەبوو.. مام قادرێکی فەقیرۆکە لە گوندەکەمان بوو ، بێ ژن مابۆوە براکەی خوشکێکی  بۆ دا بەژن (ژن بەژن) زەماوند کرا بووک هات و زاوا بوو بە خاوەن خێزان،شەوی ئەوەڵ کە زاوا دە باڵ بووک کرا لەناو ماڵ دەبوو ئەو ماڵەش کولانکێکی لەسەرەوە بوو کە بەڕۆژ بۆ ڕۆشنایی و دووکەڵی تەندوور کەڵکیان لێ وەر دەگرت و شەوانەش بە شتێکی پان دەیان گرت واتا دایان دەپۆشی. چەند لاوێکی وریای ئاوەدانی شەو بێدەنگ لەسەر بان بەردی سەر کولانکە لا دەبەن بۆ ئەوەی بزانن مام قادر  چی دەکات... شەو زۆر درەنگ دەبێت مام قادر لاقی لە تەنوور کێشاوە و خەریکی جگەرە کێشانە .لاوەکان وەڕەز دەبن، بووکەش هەر چاوەڕوانە کە زاوا بێ و وبی گـ.....  بەڵام هیچ خەبەر نابێ بووکە خاتوون دەڵێ دەماڵێکتە وەرە ئەوە ڕۆژ دەبێتەوە، مام قادر دەڵێ باشە دایکەکەم پەلە مەکە دێم خۆبە خێری بابم نایەم.


@mzravilka
#لە ئیستۆری بەڕێزکدا نووسرابوو:

"کەرێک" لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسی:
"نازانم چەندە تێپەڕیوە بەسەر کۆچی شێردا، بەڵام لە کۆتاییەکانی تەمەندا، گەیشتمە ئەو بڕوا و ڕاستییەتاڵەی، کە دیکتاتۆرییەتی مام شێر، زۆر باشتر بوو لە ئازادیی و بەڕەڵڵایی سەگەل و مەیموونەکان، هەر هیچ نەبێت شێر نەیکردینە کۆیلەی خۆی، بەڵکوو پارێزگاریی لێ ئەکردین لە مەیموونەکان کە نیوەی دارستانەکەی فرۆشتین بۆ مۆز، نیوەکەی تریش سەگەکان فرۆشتییان بەرانبەر بە لەتێ ئێسقان." !!



@mzravilka
#ڕەئووف محەممەدپەنا


تووشی خاڵۆ حەمە بووم ، وتم : بەینێکە کز دیاری و نەشەی جارانت نەماوە، داماوە ئەوەندەی سیغار کێشابوو سمێڵی زەرد هەڵگەڕابوو، وتی: هەر کەسێ لە جێگای من بوایە ئێستا ئێسک و پرووسکی لەقەبرا ڕزیبوو .
هەشت کوڕم هەیە زەماوەندم بۆ هەموویان کردووە و چوار کچم هەیە داومن بە شوو ئەمە دوازدە زەماوەند، کورێکم لە سەر کرێ تاکسی شەری لەگەڵ شۆفیڕێ کردووە دەستی کابرا شکاوە، دوو مانگی تەواوە من دەیبەم بۆ لای دوکتوور ، چاک بوەتەوە و ڕەزایەت نادا و دەڵێ دەبێ بمبەن بۆ شاری ڕەزاییە بەردی گورچیلەم هەیە بۆم بشکێنن.. سەرباری ئەوەش دوو مانگە من لە مریشک و گۆشت و برنج و پێداویستی ماڵ بۆیان کێش دەکەم ، برایەکی هەیە دەیگوت : براژنم ددانی خراپ بوون بەشکم بیبەی بۆ لای دوکتووری ددان با بۆی بچەقێنن (کاشتی کەن)، جا ئەو وەخت قسەیێک لە سەر رەزایەتەکە دەکەین،  یا خوا پیاو تووشی بنیادەمی ناحاڵی نەبێ ، دەی تۆش بی دەمێنی ؟

@mzravilka
Forwarded from گۆڤاری بەیان (esmail mostafazade)
 🌷هەرکات کتێبت کردە هاوڕێی خۆت
کام کێشە سەختە ئاسان دەبێ بۆت
                             "م ڕزگار"

   🔴  بەیانی ژمارە ٣٤ تایبەتی مانگی گوڵان لە ١٦٤ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە

🔹 فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیەی بەیان بۆ # فیلم و سینەما و شانۆی کوردی تەرخان کراوە. جیا لەوەش چەندین وتاری مێژوویی و فەرهەنگی و  پەروەردەیی و زانستیشی  لە نووسەران و توێژەرانی کورد، تێدا بڵاو کراوەتەوە.

🔹گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەییەوە، دەستەی نووسەران بەڕێوەی دەبات و بە چوار دیالێکتی زمانی کوردی(کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) و زمانی فارسی وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.

🆔@beyangowar

🆔@GBHewraman
پێڕستی ژمارە ٣٤ی گۆڤاری بەیان
#کوڕۆجە


لەوەتا بەزمی دەرهێنانی ئەرزی دیجیتاڵی بە موبایل داهاتووە، هەموو کایەکان بێ ڕمێن بوون و ئینستاگڕام بێ هەواڵ ماوە و نووسەران و شاعیرانیش لەمە بەدوا مەگین ئینتێڕنێت ببڕدرێت دەنا ئاوڕ لە شێعر و نووسین نادەنەوە.هەڵبەت لەم بێ کاسپی و بێ بازاڕییەدا ئەشتەکی خراپ نییە. بەڵام لە نوێژی هەینیدا کە
نۆرە دەگەیشتە موتەڕیجیم مامۆستا بە قامکان دندووکی لە موبایلەکەی دەکوتا، چما ئەرزی هەڵدنجی.نوێژکەران لە کاتی مۆعیزە و حەدیس خوێندندا هەر لە موبایلەکەیان دەکوتا. جاران خەڵک بە یەکیان دەکوت: تاعەت قوبووڵ یان وەرگیرێ  یان..... ئەمێستا دەڵێن چەندی؟ نایفرۆشیی؟ و....،
نانەوای گەڕەکی ئێمە ئەمڕۆ نانەواخانەی هەڵنەگرتبوو، هەرچی زەنگیشیان بۆ لێ دا وەڵامی نەدایەوە. ناچار چەند کەیخودا چوون دەرکەیان پێگرت. شاتر کوتی: نان بێ نان. لە توێڵم نووسراوە من کەرم!. بەو گەرمایە دێمە بەر تەندوور و تۆزی ئارد؟ بۆ لەبەر کوولێر لاق ڕاناکێشم و ئەرزی کاسپی بکەم!
هێندێ لە شوانەکان دانیشتوون و بڕیارە لە سەری مانگڕا ئەوانی دیش دانیشن دەڵێن کاری ئەرز قازانجی پترە. فێرکارێکی فێرگە دەیکوت: منداڵەکان نیوەیان بۆ ئازموون نەهاتبوونەوە و خەریکی ئەرزن. لە هەموو سەیرتر فێرکارەکانیش نەهاتبوون. بەڕێوەبەر دەیکوت: بە تەلەفوون کوتوومە بۆ نایەنەوە؟ دەڵێن غەیبەتمان بۆ دانا نێی! چش! ئەوەی لێمان کەم دەکەنەوە بە دوو کاژێر تێی هەڵدێنینەوە. کارمەندێکی دادگا دەیکوت: دادگا چۆل و هۆلە خێزانەکان پێیان ناکرێ بەشەڕ بێن، بۆخۆیان ئەرز دەردێنن.ئێستا خەسووی بووکەکان وەقەدر کەوتوون. بووکە خان دەڵێ: دایە خانم گیان وەرە ئاگات لە منداڵەکان بێ و کەوچکێ چێشتیشمان بۆ لێنێ دەستاوی تۆ خۆشە. - پێشووش دەستاوی خەسووی نەدەخوارد دەیکوت چێشتەکانی بێ کلاسن - و .....
لە خوازبێنییەکدا بابی بووک بە زاوای دەکوت: چەندت ئەرز دەرهێناوە؟ کوڕەش کوتی: پێم ناکرێ. من کارمەندی دایرەی گوڵەبەڕۆژەم .بابی بووک کوتوویە بە چاوەکانی شێخ ئەولقادر ئەو خزمایەتییە سەر ناگرێ. جا چۆن ئەرز  ئیستخراج ناکەی. کابرایەکی گاڵتەچی دەیکوت: وەک چۆن لە مارەبڕیندا بووک و زاوا دەچنە سەر بڕوای حەنەفی، ئێستاش دەبێ ئیمامی ئەرزیش دروست بێ بە پێی ئەرز مارەیی و دۆدی و بۆدی تر دەستنیشان بکەن.
دنیا دەوران دەوانە. هەرتاوێ بەزمێ دەگێڕێ ئێستێ بەزمی ئەرز دەرهێنانە.!!!!



@mzravilka
#حاجی عەبدوڵڵا حەمزە


چراتۆڕ...؟؟؟

پڕ لە بیرەوەری...!!!

یا تۆڕی دەست نەدەکەوت ...یا نەوت پەیدا نەدەبوو... یا قایش پەمپی دەست نەدەکەوت .. ئەگەر قایشەکەشی وشک دەبوو بە تف لێدان خاومان دەکردەوە ...
یا دەرزی دەشکا ... یان میلەی هەڵچوونی نەوتەکەی دەگیرا...ا
یا....یا....یا.....
بەڵام هەموومانی لە دەوری یەک کۆ کردبۆوە... وەک ئێستا نەبوو پەرێشان و بڵاو بین و هەرکەس دە قوژبن و دیوێک بخزێ و خەریکی موبایل و ئامێری سەرگەرمی ئەلێکتڕۆنی سەردەم بین...

جراتۆڕ ئامێرێک بوو لە شەوانی  ساردوسڕ و درێژی پاییز و زستان دا کۆی دەکردینەوە
هەرکەس چراتۆڕێکی هەبا دەبوو باقێک تۆڕو دەرزی و ئاڵکۆڵ و ئاڵکۆڵدانیشی هەبا....
هەرکەس چراتۆڕی نەبا... دەیانگووت : ئەو ماڵە چۆن دەژی ... بەڵام منداڵانی فێرگە بۆ دەرس نووسینەوە و دەرس لە بەرکردن له نیعمەتی ڕووناکایی چراتۆڕ بێبەش بوون... چونکە کەس دوو چراتۆڕی نەدایساندن و تەنیا چراتۆڕێک بوو ، ئەویش لە دیوەخان و دیوی میوانان  دایسا..  دیوەخانیش یا پڕ لە دەنگە دەنگە بوو ... یا لە بەر دۆمینەکردن و یاری "گۆرێ بازی "(گۆرەوی)  دیوی چراتۆڕ وەبەر ژن و منداڵ ‌نەدەکەوت ... منداڵی بەدبەختیان بۆ دیوێکی دیکە و بۆ بەر زەردە ڕووناکایی چرا فانۆس و چرا "لامپا" دەر دەکرد.
بەشی منداڵان لە چراتۆڕ زۆرتر ئەوە بوو کەتۆڕێک دەدڕا و هەڵدەوری یا دەرزی چراتۆڕێک دەشکا ... یا ئەڵکۆڵ بۆ هەڵکردنی چراتۆڕ لە ماڵێ دا نەمابوو... بە تاریکە شەو و سارد و سەرماو باران و بەفر بۆ ماڵێکی جیران یا ماڵێکی دیکە لەو سەری دێ دەیاننارد و ئەگەر چراتۆڕیشیان هەڵدەکردەوە بە منداڵەکەیان دەگووت... بڕۆ ئەو دیوی ئەو فانۆسەی بەرە و دەرسەکانت بخوێنە... دەی یاڵڵا بۆ وا ڕاماوی...؟

ژێدەر:کۆڕی زایەڵە


@mzravilka
#خاڵەقازی


کوێخا ڕەسوڵ هەڤدە منداڵی هەبوو ،دوازدە کوڕ و پێنج کچ،،نەیهێشتبوو خات زڵەخای ژنی یەکساڵیش بحەسێتەوە،زیاتر لە سی و دوو ساڵان خازڵەخا،هەر بە ئاوس بوون و منداڵ بوونەوە بوو،،دەگەڵ ئەوەش دا ،،خازڵەخا بەیانیان پێنجی بەیانی هەڵدەستا ومانگای دەدۆشین و دوایە گاڕانی دەردەکرد،تەویلەی دەماڵی و قەدیم بە سەوەتەی و لەم دوایانەش دا بە فەرغوونی ڕیخەکەی دەبردە پشت ماڵێ دەیڕشتن، ئینجا دوو دەبەی دەبردن لە کانی ڕا ئاوی دێنا و دە مەشکەی دەکردن و سەماوەریشی لێ پڕ دەکرد و ئاویشی دە ئەفتاوەیەکی مسی زەرد دەکرد و تونگەیەکیشی دادەنا بۆ ئەوەی کوێخا ڕەسوو دوای دەست بە ئاو گەیاندنێ دەست نوێژی پێ هەڵگرێ و نوێژی بەیانی نەچێ،،،دەستی دەکرد بە مەشکە ژاندن و کوێخا ڕەسوو هەڵدەستا و یەکەم قسەی ئەوە بوو ،تەواو نەبووی لەو شڵقە شڵقەی؟
کوێخا بە پەلەپەل دوو ڕەکعەت نوێژی بەیانی دەخوێندو دەبوایە تەواو لە نوێژی نەبوبێتەوە کە چایەکیان بۆ بردبا و موجاعمەیەک نان و پەنیر و ڕۆن و ماست و چایەکی شیرنیشی لەسەر بۆ چوبا ژوورێ،،،،خازڵەخا لە مەشکەی دەبۆوە و دەستی دەکرد بە هەویر شێلان و ئاوردانی تندووری تەپاڵان،دەبۆ چڕە دووکەڵ و چاوکانی گوڕ گوڕ ئاویان پێدا دەهاتە خوار،،هەتا قاوەڵتوونێ لە نان کردنێ دەبۆوە و جا وەرە بە منداڵان ڕابگا و خۆ سازکە بۆ چێشتی نیوەڕۆیە،،،،تەواوی ئەو ماوەیە خا زڵەخا دوعا و توک و نەفرینی لە کوێخا ڕەسوو دەکرد و هەتا منداڵ هەڵدەستان ،ئینجا ڕووی دوعا و نەفرینانی لە منداڵان دەکرد و سەر و بابانیانی دەقوڕێ دەنان،،
ساڵ و مانگ تێپەڕین و ئەو ژیانە هەر ئاوا بەردەوام بوو و منداڵ وردە وردە گەورەتر و گەورەتر دەبوون،،مەحمودیان هاوتەمەنی من بوو لەوانە بوو دوو سێ ساڵ گەورەتر بێ،،،ڕۆژێکی کوتی وەرە بچینە مەزرایە،،دەگەڵی کەوتم و دوو گوێدرێژی وەپێشە خۆی دابوو و شوڵێکی پێ بوو جار و بار لە تێڕی کەرەکەی دەدا و دەیکووت ،،،هەچە بابم،،هەچە بابم
کوتم مەحمود ئەو هەچە بابمەت لە چێ؟؟ کوتی خۆ ناڵێم هەچە بابم،،دەڵێم هیچە  بابم،،هیچە بابم،،،،پێکەنین گرتمی ،،کوتی نازانی دەردم چێ؟
کوتم نا
کوتی ئەوە کەوش و کەوای منە
دۆینێ پێرێ بابم گوێلکێکی وەپێش خۆی داو یەکسەر بردی بۆ خانەقای شێخی ،،،،،،،،،، وەک دیاری و لەولای ڕا دەست لە گونان درێژتر هاتەوە و پەڕۆیەکی شینی چکۆڵەی هێنابوو دەیکووت ئەوە تەبەڕووکی شێخە،زڵەخا ونی نەکەی
ئەوەش وەزعی من و دایکم و منداڵەکانە
توخودا ئەو گوێلکەی بۆ مە فرۆشتبا چاتر نەبوو؟؟؟
یشوڵێکی دیکە لە کەرەی دا و کوتی یاڵا بابم توندتر
هەچە بابم دەی بڕۆ، هەچە بابم




@mzravilka
#لانەواز


دەنگێکی زۆر خۆشیشی هەبووە.
جارێکی سمایل‌خانی شکاک(سمکۆ) ڕێی دەکەوێتە گوندی بادین‌ی پشدەر؛ ئاغای ئەوێ چروستانی بانگهێشت دەکاتە دیوەخان تا بۆیان بخوێنێتەوە قورئان. دەنگە پڕ سۆزەکەی کاری کردووەتە سەر سمکۆ و بێ‌ ئێختیار فرمێسکی وەراندووە و بەکوڵ گریاوە؛ هەربۆیە داوای لێ کردووە ببێتە مەلای تایبەتی سمکۆ، بەڵام داواکەی ڕەد کردووەتەوە...
زۆربەی شێعرەکانی نالی و مەحوی لەبەر بووە و بە مەقام و ئاواز لە کۆڕی یاران خوێندوویەتەوە دڵی لاواندوونەتەوە💓


@mzravilka
#لانەواز


تانووت(ثَرذَنِش) و گلەی دایکی وەتەن لە نەتەوەی خۆی
کاری لە دڵم کرد و پەرۆشم بوو گەلێ بۆی:

کورد ئێستە هەویری لمە، زەحمەت کە بخووسێ
پێزی نیـە، سن‌خواردووە، چۆن پێکەوە نووسێ؟
:
ئەم کوردە بەجەرگە کە لە تیر چاونەترووکێن
بۆ زارەتەرەک؟ ئێستە دەتۆقێ لە هەلووکێن!
:
وەک بزنی بەرەڵڵا یەکی ڕووی ها لە شــوێنێ
گەر دوو بگەنە یەک شەڕەقۆچ خۆی دەنوێنێ
:
لێک‌دی دەکوژن، لێک‌دەدزن، لێک‌دەفـڕێنن
گەر کۆمەڵیـان کەی بە شریت ئەیپچڕێنن٭

٭واتە: کوردەکان لەنێو خۆیان‌دا ئەوەندە ناکۆک و ناتەبان، ئەگەر ڕیزیان بکەیت و بە شریت پێکەوەیان‌ ببەستی ئەیپچڕێنن و یەک ناکەون...😰

مامۆستا #مەلا_محەمەد_چروستانی[ 1963_1894]

سەرچاوە: دیوانی شاعیر

@mzravilka
#هیوا


مەڵا ڕەحمانی قاڕنێ ئاوای بۆ گێڕامەوە،،

کوتی شەوێکی خۆشی وەرزی بەهار بوو،
منیش تۆپی پێم زۆر پێخۆشە، ئەوێ شەوێ دوو یانەی ڕئاڵ و بارسا یاریان پێکەوە هەبوو منیش بە دیار تەڵەفزیۆن دانیشتبووم سەیری یاریم دەکرد،
لە دەرگایان دا و خێزانم چوو دەرگاکەی کردەوە،،
خێزانم هات وتی مەڵا ڕەحمان ئەو ژنەی جیرانمان هاتووە دەڵێت کوڕە بچکۆلەکەم چەند شەوە لە بەر گریان
نەنووستووە، ،،
نوشتەیەکم بۆ بنووسێ،
منیش وتم پێ بڵێ دوایە بۆی دەنووسم،، خێزانم ڕۆیشت، دیسان هاتەوە، وتم ها چبوو، وتی فەقیرە بۆی بنووسە دەڵێت
بۆم ناحاوێتەوە، خێرت دەگاتێ،،
منیش هەر لەوێ لە سەر دەفتەری مناڵان زوو بۆم نووسی،،،

ئەی باب کەری
دایک ماکەر
بۆ ناخەوی،،
هەی جاشکە کەر،،

پێچامەوە و وتم پئ بڵێ دە ئاوێی هەڵکێشێ و سێ جەمە ئاوەکەی بداتێ،،
نوشتەکەی دەبن سەری بنێ،،

سەرتان نەهێشێنم، بۆ بەیانی زوو یەکێک لە دەرگای دا، چووم دەرگام کردەوە، هەمان ژنەی جیرانمان بوو،
قاپێکی شیرێژو ڕۆن هێنابوو،،
سڵاوی کرد و کوتی مامۆستا یا خوا خێرت وەڕێ بێت ئەو شۆ کوڕەکەم خرپ بۆی نووست،،
ئەوەش سەر قەڵەمانە،،،


👉@mzravilka👈
‍ نات کووین و قامک!

ئەو ڕۆژانە لە سایەی سەری تێلێگڕام، بازاڕی قامکان لەوپەڕی خۆیدایە.
پێشینیان دەڵێن شەڕ لە بێکاری چاترە.
بەڵام ئەوجار ئاشت بوونەوەی ئەنگوست و مۆبایلە!
قامکی بەستەزمان کوێرەوەری زۆرن وەکوو:
پشت خوراندن، سەرخوراندن، ئەنگوستیلە و شتی تریش....
لە سەدەی فڕین و تەیارە و سەیارە، تێپەڕیوینو پازن داوە.
وەژوور چاخی تۆڕی کۆمەڵایەتی و بازاڕی قەوغای پاڤێڵ دۆرۆفی کەوتوین.
بازاڕی حەمەخرچەی ساوڵاغ و فەلەکەی سەردەشتی خانێ، دەسکان لە دوو قامکە بازاڕی ناکەن.
قامکەکان وا وەخۆکەوتوون بیلامانێ، بیلاتەژبی...لە بۆ پێشاوێش مەعتەل بووین!
چوونکە سەرن بچی! نابێ قامکن بە بزاوی لەسەر گوشی لا بچی...
لە کاتی راوەستان، نانخواردن، سەفی نانی، نوستن، قسەکردن، سەرەخۆشی، سەرداوەت، سەردان،
هەر قامکەو دەبزوون و هەدادانیان نیە.
دوای نوێژیش تەسبیحات بە قامک و مۆبایلی دەکرێ، دەسحێبی ماڵوێران خانەنشین کراوە.
((هەڵێنجانی ئەرزی دیجیتال قامکی بە وەجی دەوێ، ڕەنجی شەو و ڕۆژی دەوێ))
لێو نەشارمەوە، لەو نێوەی دا، هەر منداڵ و پاڵ خەریک نین...
حاجی و شێخ و مەلا و پیرەژن و پیرەپیاویش
هەڵبەزهەڵبەزیانە و خەریکی قامک کوتانن.
ئاوا بچینە پێش قامکن وا بەقەوەت دەبن رۆستەمیش پێن ناوەستێ!
گرینگ ئەوەیە بێکار نەبی.
بەڵان پشت خورێنو لەبیر نەچێ.
خوڵا دەوامێو بدا.
عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی.
لە کاناڵی دانش و بیداری وەرگیراوە


@mzravilka
چوار وانە
یەکەم/ هیچ دارێک نییە با نەیجووڵێنێ، هیچ مرۆڤێکیش نییە هەڵنەنوتابێ. بەڵام تەنها ڕەگ بەهێزەکان دەمێننەوە!

دووەم/ کاتێک ئەو شتەی زۆر هەڵوەدای دەبین، ڕەنگە ببێتە هۆی لەنێوچوونمان!

سێیەم/ ژیانی خۆت بە خەڵکانی ترەوە مەبەستەوە. هیچ پێوانەیەک لە نێوانی مانگ و ڕۆژدا نییە! ئەوان لە کاتی خۆیاندا هەڵدێن و دەدرەوشێنەوە!

چوارەم/ ئەگەر لە ژیاندا ئامانجت نەبوو، بەختی باش فریات ناکەوێ. کەشتییەک کە نەزانێت بۆ کام کەنار دەچێت، با پاڵنەریشی بێت  بێ سوودە!
له فارسییەوە وەرمگێڕا/ کەرەم کاکەوەیس

@mzravilka
#مامۆستا لەتیف هەڵمەت

لەتیف هەڵمەت گەیشتە لووتکەی شیعری کوردی ئیمڕۆ بەم هەڵبەستە:
(تکا لە هەموو کوردێکی کەرکوک ئەکەم ئەم هەڵبەستەی لەتیف هەڵمەت بڵاو بکاتەوە
"""""""""""""""""""""""""""""
زیندەگینامەی کەرکووک / مەرگنامەی داگیرکەران

جاران هەموو ڕێگاکان دەچوون بۆ : 
بانە
ئێستا گشت ڕێگاکان  دەڕۆن
بۆماڵی مامە ڕیشە لە :
کەرکووک 

ئەگەر خوای مەزن
بچوایە بۆ میوانی خۆشەویستانی خۆی
دەچوو  بۆ  ماڵی
ئازاد هەورامی لە  : 
کەرکووک  

ماڵی کەس نیە کەس ..  کەس 
تاپۆکەی لە گیرفانی
کامیلی مەلا وەیسی دایە  :
کەرکووک 

خوای مەزن
سێ جار  گریاوە 
یەکەم جار  بۆ :
هەڵەبجەی کیمیابارانکراو 
دووەم جار  بۆ : 
ئەنفالکراوەکان 
سێیەم جار بۆ  :
ئاوارەکانی
کەرکووک 

خوای مەزنیش
بەکوردی قسەدەکات
کاتێ کە دەچێ بۆ :
کەرکووک 

خوا ئەگەر
لە ئاسمان بێزار ببێ 
بە جبرەئیل دەڵێ
عەرشەکەی بۆ گوێزێتەوە بۆ  :
کەرکووک 

خوای مەزن
دووجار  نەفرەتی کردووە 
یەکەم  جار  لە ئیبلیس 
دووەم جار لە : 
بەرپرسەکانی
کەرکووک 

لە :
حزب و  مزب  بێزارە  بێزار     بێزار 
تەنها و تەنها 
ناسنامەی کوردستانی لە گیرفاندایە
کەرکووک 

زستانان کە ئاوی خاسە هاژەی دێ 
ئاو نیە
خوێنی  شەهیدەکانە
گۆرانی دەڵێ بۆ :
کەرکووک 

هەموو بڵێسە ئاگرێک
شەهیدێکە  بە چرایەکەوە
بۆماڵەکەی جارانی خۆیان دەگەڕێ لە :
کەرکووک 

لە ژمارەی هەموو نەتەوەکانی عێراق
زۆرترن
ژمارەی شەهیدەکانی :
کەرکووک 

ئەگەر دەمی ببوایە
تفی لە هەموو بەرپرسێکی
نەوت دز  دەکرد 
کەرکووک 

ئەگەر خوای مەزن حەزی لەگۆرانی بوایە
دەچوو گوێی لە گۆرانی (شەرتە  تا  ڕۆژی حەشر ) ی
عەلی مەردان دەگرت لە :
کەرکووک 

لە باو‌باپیرانمم بیستووە
مردوو زیندووبۆتەوە
کە شۆردراوە بەئاوی :
کەرکووک 

لە هەموو ئەستێرەکان
جوانترن
ئەستێرەی ئاسمانی :
کەرکووک 

ئادەم و حەوا
کەلە بەهەشت  دەر کران
چوون  بۆ :
کەرکووک 

واڕاهاتوین
کە دەبین  بە وێنەکێش 
سەرەتا  لە سەر دڵماندا 
دەکێشین وێنەی :
کەرکووک

لەو چیاو گردۆڵکانەدا
گوێم لە دەنگی  هەزاران شەهیدە  دەڵێن :
ئێسک و پرووسکەکانمان ببەنەوە بۆ :
کەرکووک 

بە زیندوێتی و
بە مردوێتی 
هەر شەهیدن
شەهیدن  خەڵکی :
کەرکووک 

وڵاتی بەرپرسە بازرگانەکان نیە 
وڵاتی شەهیدەکانە
کەرکووک 

دەکرێ  ناوی شەقامەکانی
بگۆڕدرێ 
بەڵام  ناکرێ 
ناکرێ
ناکرێ 
لە یاد بچێ ناوی شەهیدێکی :
کەرکووک 

ئەی خوایە گیان
من نە دەوڵەمەندێتیم  لێت دەوێ
نە وەک  هەندێ لە زانایانی ئاین
لێت دەپاڕێمەوە ببم
بە ئەندام پەڕلەمان 
هەموو نزایەکی من ئەوەیە
توانەیەکم بدەیتێ 
جوانترین شیعر بنووسم  بۆ‌ :
کەرکووک  .......  ‌‌
کابرایەکی کورد هەبوو بە منداڵانی ئەخوێند. کوڕێکی سەیدی لا هەبوو جوانکیلە و ژیکەڵە. هەموو جار لای دەست خۆیەوە دایئەنا و دەرسی پێ ئەوت. کە لێ ئەبوونەوە تێر ماچی ئەکرد و هەڵیئەگڵۆفی و خزمەتی زیاتری دەرس و دەوری ئەکرد. کابرایەکی دراوسێی هەبوو ئاگای لەم کارەساته هەبوو. ڕۆژێ پێی وت : ئەرێ ئەوە بۆ تۆ ئەوەندە،ماچی ئەو منداڵە ئەکەیتەوە و هەڵی ئەگڵۆفی ؟
ئەویش وتی: سەیدە، و محەمەدیشی ناوە. منیش موسڵمانم لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەرەکەمان پێویستە لەسەر خۆشم بوێ و خزمەتی کەم!
ماوەیەکی پێچوو ڕۆژێک کابرا منداڵێکی تری چاوپێکەوت مێزەرەیەکی سەوزی بەسەرەوە بوو!  بەڵام سەری کەچەڵ و لووتی چڵمن و چاوی کوت و کوێر و هەتا بڵێیت  ناشرین بوو. پەلی گرت ۆ هێنای بۆ لای مامۆستاکە و پێی وت: ئەمەشسەیدە و هەتیوە؛  دیسان محەمەدیشی ناوە، پێی بخوێنە و خزمەتی کە. مامۆستاش سەیرێکی منداڵەکە و سەیرێکی کابرای کرد و وتی: برا بۆچ هەر من موسڵمانم?  خۆ تۆیش موسڵمانی! من هەر خزمەتی یەکێکم پێ ئەکرێ، تۆیش بچۆ خزمەتی ئەوە بکە!😂

ژێدەر: ڕشتەی مرواری، عەلائەددین سەجادی


@mzravilka
2024/06/07 16:46:51
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243