Telegram Web
#ئەنوەر

پیاو ئەگەر تەمەنی چووەسەرێ و وەنێو کەوت، شەرمێون و شایی بەخۆ بوو و لە ماڵێ خێزانی ڕووی تێ نەبوو، بەدایمە چاولەدەرە و چشی بۆ ناکرێ!
کاک مەحموودی فەقیر ئەوە سێ مانگی ڕەبەقە خێزانی نەخۆشە، دەگەڵی ساردە و خۆی لێ دەدزیتەوە. هەموو شەوێ بە هەزار ئۆین و نزمان، دەستەکوتەی دەکا و جم و جۆڵییەتی، کەچی خێری لێ نابینێ و هەموو جارێ بە هەناسەساردی سەردەنێتەوە.

ڕۆژێک کە تەواو تاقەتی لێ دەبڕێ و دەزانێ بەجووڵە و ئیشاڕەتان مەقسوودی حاسڵ نابێ، ڕوو دەخێزانی دەکا دەڵێ مەنیج ئەمن لەمەلایانم بیستووە دەشەریعەتی ئیسلامێدا بە ئاشکرایی باسی ئەوە کراوە کە هەر ژنێک ڕووی لە مێردی وەرگێڕێ و سەرجێیی نەکات، لە دنیای دیکە کراسێکی لە ئاوری بۆ دەدروون و قەتیش چاوی بە بەهەشتێ ناکەوێ. ئێستاش بیکە سندووقی سەری برالانت عیلاجەکم لێ بکە با بەو تەمەنەی تووشی عەیبەکی نەبم. خێزانی قەولی دەداتێ دەڵێ غەمت نەبی ئەوشەو لەعۆدەت دێمەدەر ئەتوش ئەوەی لەدەستت دێ تەخسیریێ لێ مەکە. خوا هەڵناگرێ بەڵێنی خۆیی گەیاندە سەرێ و کوڵ و کۆی مەحموودی بەویستی خۆی دامرکاند. بۆچما دەگەڵ مەلای بەیانی مەنیج نەمرد؟!

بەدەستووراتی شەڕعی کفن کرا و نوێژیان لەسەر خوێند. مەحموود لەقوژبنێکی بن دیواری مزگەوتێ سیغاری داگیرساندبوو، مەیتی مەنیجێ لەسەر شانی پیاو ماقووڵان لە مزگەوتێ بەرەو قەبران وەڕێ کەوت. مەحموود مژێکی لە سیغارەکەی دا و وادەکا:
جا ئەوجار بڕۆ بەخێرچی خودات دەگەڵ بی!!!!



👉@mzravilka👈
#مامۆستا هەژار


هەویری بەموو

ڕێویەکی پیری بەفێڵ
وتی بە یەکی جحێڵ
تاژیەک هەیە ئاشنامە
وا بۆم نووسیوە نامە
بیبە و وەڵامی بێنە
سەد کەوم لێ بستێنە
جوانە ڕێوی پێکەنی
گوتی بەڵێ ئەزبەنی
هەویرت بێ موو نییە
چەقاڵتەت بێ لوو نییە
کرێی زۆر و کاری کەم
من خۆم دەبێ تێی بگەم
تۆ گۆشت کەو نادەی بەمن
گۆشتم دەدەی بە دوژمن



@mzravilka
#نانکوێر


ڕۆژی هەینی لە مزگەوتێ پێش نوێژی جەماعەت و دەگەڵ خوتبەدا، پێشنوێژ دۆعا و نزای دەکرد و هەموو پاڕانەوەکەشی بۆ "کولی موسوڵمانان" بوو.
مامۆستا گەیشتە" خودایە ڕزقی کولی موسوڵمانان بدەی" کابرایەک کوتی : توخودا ئەو کوڕەی منی لێ دەرکە! حەیفە خودا ڕزقی بدا. مامۆستاشی کوتی: خودا بیهێنێتە سەر ڕێگای ڕاست!


@mzravilka
#لوقمان ئەحمەدی


هەندێک لەو پەند و دەستەواژانە (ئیدیۆم) کە دەنگی (د)یان تێدایە:
«داری هەڵێنە، سەی دز دیارە.»!
«کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە.»!
«بۆ هاری، هەر دەباری.»!
«خوا کە دەردی داون، دەواشی داناون.»!
«گرێی دەستان مەخە ددانان.»!
«دوژمن ببێ بە پردیش، پێیدا مەپەڕەوە.»!
«جارێکت خواردم، بە سندانت بم؛ دوو جارت خواردم، نۆشی گیانت بم.»!
«دەنگی دەهۆڵێ لە دوورەوە خۆشە.»!
«قومارچی کە قوماری دۆڕاند، ئەگەر نەڵێ بە گو...ـم، جیق دەکا.»!
«هەتا دووری، پووری.»!
«کا ئیی خۆت نەبوو، کادێن ئیی خۆت بوو.»!
«دار، هۆرەی لە خۆ نەبێ، ناقەڵشێ.»!
«هەر ددانەی بە ساڵێکی هاتووە.»!
«بەرد لە جێی خۆی سەنگینە.»!
«لەدووی چووان مەچۆ.»!
«دنیا لەو کەسەی خراپ دەبێ، کە دەمرێ.»!
«مەیدانی درۆ، بەری کورتە.»!
«دەراوی هێندە خاوێن نین.»!
«ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ.»!
«دەشیخورێ و دەشیهێشێ.»!
«هەر دەڕوا و هەڵداوێ.»!
«ڕۆڵەی لە بەر دایکی هەڵدەگرێ.»!
«ئاشق بە داری ژەقنەمووتە.»!
«دنیا دەوراندەورانە.»!
«دیزەکەر لۆمەی کاسەکەرێ دەکا.»!
«دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کرد.»!
«مردن، مردنە؛ ئەو لینگەفرتە چییە؟»!
«دۆشاو بە گـو...ـت.»!
«دەست لە گو...ن درێژتر»!
«دنیا دەست و بێدەستە.»!
«چەپڵە بە دەستێکی لێ نادرێ.»!
«ئەگەر گوڵ نی، دڕکیش مەبە.»!
«مردوو کە مرد، لاقی درێژ دەبن.»!
«دۆڵمێکێی تێنێی.»!
و ...


@mzravilka
#مەلای حاجی ڕەسوی


چیرۆکی عەوڵای ساوان و مەلا شەلەی.

کاک عەوڵا گوتی:
لەسەردەشتێ بووم وەڕەز بووم، هەر بۆ خۆشی تەلەفۆنێکم بۆ مەلاشەلەی کرد.
گوتم ئەوە دوێنێ لە ڕەزی جۆڵای ئەگەر بزنەکەت وەبەر ماشێنێ دا بۆ ڕانەوەستای هەڵاتی؟
گوتی بەخودای ئەمن نەبووم،مانگێکیش دەبێت بەڕەزی جۆڵایدا نەڕۆیشتووم، گوتم پێویست ناکات سوێندان پخۆی شومارەی ماشێنەکەم نووسیوی دەشزانم کێی،بچیە حاسمانێش دەردی بزنەکێت دەدەمێ.
هێندەی سوێند و قوڕئانی خواردن ئەمن نەبووم،بۆم نەسەلماند،دوای گڕوگەفێکی زۆر تەلەفۆنەکەم داخستەوە.
دوای دوو سێ سەحاتان تەلەفۆنی کردەوە،یەکێک بە فارسی گوتی من پۆلیسی سەد و دە هەستەم،بە فکری خۆم وامزانی مەلا دواتر منی ناسیوە و دەیهەوێت تۆڵێ خۆم لێ پکاتەوە و بم ترسێنیتەوە،نەمزانی مەلا چووە شکایەتی کردووە و پۆلیسی ڕاستییە.گوتم بەڵێ قوربان تۆ پۆلیسی سەدودەی، منیش سەدوبیستم،گوتی یانی چی؟گوتم یانی و میانی ناوێ،پۆلیس و شتیوا لە لای من نایخوا، هەرچەند قسەی کرد هەر بەفشە وەڵامم دایەوە و تەلەفۆنەکەی داخستەوە.
شەوێ گوتم باپچم بۆ ماڵێ مەلاشەلەی بزانم زۆر ترساوە بڕێکی پێ ڕابوێرم.
کە چوومەژوور مەلا لەسەر سفرەی بوو نانی دەخوارد.
دانیشتم گوتم مەلا لەکوێ بووی بۆ وا درەنگ نانی دەخۆی؟
گوتی عەوڵا هەر لێیگەڕێ ئەوڕۆ لە هیچ و خۆڕایی گێرە و کێشەیەکم تووش بوو، گوتم گێرە و کێشەی چۆن؟
گوتی کوڕە سەگبابێکی تەلەفۆنی بۆکردم،گوتی ئەتۆ دوێنێ لەڕەزی جۆڵای بزنت وەبەر ماشێنێ داوە و هەڵاتووی، گڕوگەفێکی زۆریشی لێ کردم،گوتم نەبادا سەگباب تووشی گێچەڵێکم پکات،چوومە پۆلیسی سەد و دەی شکایەتم لێکرد،بەڵام پێم وابێ ئەو سەگبابە دەستی زۆر دەڕوات پۆلیسی بە موبایلی منی تەلەفۆن بۆ کرد بەخوای فشەنەبێ بەپۆلیسی نەدەکرد،ئەوە قەرارە بەیانی لێکۆلینەوەی لەسەر موبایلەکەی پکەن.
تا لە قسەکان بۆوە خەریک بوو پتۆقم،کورە گوتم چۆن شتی وات کردوە،جا ئەتۆ کوێڕا گەیشتیە پۆلیسی؟ خۆ ئەمن بووم بە سوحبەت تەلەفۆنم بۆکردی،گوتم بابڕێک پێپکەنیین،ئەوە پۆلیسی ڕاستی بوو تەلەفۆنی بۆمن کرد؟
گوتی ئەرێ وەللا پۆلیسی ڕاستی بوو، جائەوە سوحبەتە؟ ئەمن لە نیوڕۆ وەرە ئاگام لەخۆم نییە بەوێداو بەوێدا؟
بەسەری تو دەبێ دەردێکت دەمێ دەرمانی نەبێت.
کوڕە گوتم مەلا بە بابەوەت دەبەر دەمرم پەروەندەی دیکەشم لەدادگای هەیە نەجاتیم نابێت دەبێ بەیانی شکایەتەکەی وەرگریەوە،گوتی بەخودای تا لەبەر چاوی منت سێ چوار شەپان دەمەشکێ هەڵنەدەن شکایەتەکەی وەرناگرمەوە.
هەتا نیوە شەوێ خۆم بەقوربان و سەدەقەی مەلای کردوە تا ڕازی بوو بەیانی شکایەتەکەی وەرگریتەوە.



@mzravilka
#کەرەم کاکەوەیس - کەرکووک

پیاوێکی پیر چوو بۆ دادگا تا سکاڵایەک بنووسێت. دادوەر لێی پرسی: سکاڵا لە کێ دەکەیت؟
پیرەپیاو وتی: لە کوڕەکەم.
دادوەر و یاوەرەکانی سەریان سوڕما، وتیان: سکاڵاکەت چییە؟
پیرەپیاو وتی: داوا لە کوڕەکەم دەکەم، بەپێی توانای خۆی، مانگانە بڕە پارەیەکم بۆ ببڕێتەوە.
دادوەر وتی: بێ چەندوچوون ئەمە مافی خۆتە لەسەر کوڕەکەت.
پیرەپیاو وتی: وێڕای ئەوەی من دەوڵەمەندم و هیچ ، پێویستم بە پارە نییە، بەڵام دەمەوێ مانگانە خەرجییەک لە کوڕەکەم وەربگرم!
دادوەر لەم هەڵوێستەی پیرەپیاو سەری سوڕما و بەزەیی پێداهاتەوە. ناوونیشانی کوڕەی وەرگرت و بڕیاریدا بیهێنن بۆ دادگا.  کوڕ و باوکی بەرامبەر یەک دانا و پرسیاری لە کوڕە کرد: ئەمە باوکتە؟ کوڕەکە وتی: بەڵێ سەروەرم.
دادوەر وتی: ئایا دەزانیت باوکت سکاڵای تۆمار کردووە و دەیەوێت مانگانە خەرجییەکی کەمی بۆ ببڕیتەوە بەپێی توانای خۆت؟
کوڕە واقوڕماو وتی: چۆن داوای مانگانەم لێ دەکات کە ئەو زۆر دەوڵەمەندە و پێویستی بە پارەی هیچ کەسێک نییە؟!
دادوەر وتی: ئەمە داواکاری باوکتە و ئازادە لە بڕیاردانی!
پیرەپیاو وتی: بەڕێزان، سەرۆکایەتی دادگا، گەر بڕیاری یەک دیناری خەرجی مانگانەشم بۆ بدەن من دڵخۆش دەبم، بە مەرجێک کوڕەکەم خۆی بە دەستی خۆی و بێ گیرۆبوون* ئەو پارەیەم بۆ بهێنێت.
  دادوەر وتی: بە دڵنیاییەوە ئەوەت بۆ دەکەین.. باوکە نزای بۆ دادوەر کرد و دادوەر  بڕیاری دەرکرد:
دادگا بڕیاریدا لەسەر فڵانی کوڕی فڵان، کە مانگانە بڕی یەک دینار بێ پچڕانەوە و ڕاستەوخۆ و بە دەستی خۆی بدات بە باوکی تا لە ژیاندا بمێنێ.
پێش ئەوەی باوکە کوڕەکەی و هۆڵی دادگا بە جێ بهێڵێت، دادوەر لەپێش چاوی کوڕە پرسیاری لە باوکە کرد: بمبوورە! دەمەوێ بپرسم بۆ وات کرد؟ سکاڵات لە کوڕەکەت کرد و بڕە پارەیەکی زۆر کەمت داوا کرد، لە کاتێکدا تۆ دەوڵەمەندی و پێویستت بە پارە نییە؟!
باوکە بە گریانەوە وتی:
سەروەرم! من پێم خۆشە کوڕەکەم ببینم، بەڵام لەبەر سەرقاڵی و کاری زۆر ئاگای لە من نییە و قەت نایبینم، لەگەڵ ئەوەی زۆر دڵم ها پێوە، تەنانەت بە تەلەفۆنیش قسەم لەگەڵ ناکات، بۆیە ئەم سکاڵایەم کرد، تا هیچ نەبێ دەرفەتێک هەبێت و مانگی جارێک بیبینم بەسمە.
دادوەر بە خوڕ گریا و ئەوانەی هۆڵی دادگاش هەموو نیگەران بوون و گریان. دادوەر وتی: بەخوای ئەگەر هۆیە ڕاستەقینەکەت پێ دەوتم، لێم دەدا و زیندانیشم دەکرد. باوکە بە بزەوە وتی: ئاخر بەڕێز دادوەر ئەم بڕیارەش هەر ئازاری دڵی دەدام! خۆزگە مناڵەکان درکیان بە شکۆ و شانازییان لە دڵی باوکانیاندا دەکرد، پێش ئەوەی لە دەستیان بچن!!
*گیرۆبوون: تاخیربوون
لە عەرەبییەوە وەرمگێڕاوە
کەرەم کاکەوەیس



@mzravilka
#مەلای حاجی ڕەسوی

چیرۆکی ژن و پیاوێک لە یەکێک لە وڵاتەکانی ڕۆژئاوا.

پیاوێک دەگەڵ ژنەکەی لەیەک جیادەبنەوە، دوو منداڵیشیان دەبن منداڵەکان لە لای بابیان دەمێننەوە، ژنەکە دەگەڵ کەسێکیتر هاوسەرگیری دەکات، دوای دوو ساڵ پیاوەکە تووشی نەخۆشی جگەر دەبێت، دەچێتە لای دوکتور، دوکتور پێی دەڵێ تۆ پێویستیت بە نشتەرگەری جگەر هەیە، دەبێ کەسێک پەیدا پکەی بەشێک لە جگەری خۆت بداتێ، ئەگینا چارەسەرت نییە، کابرا دەڵێ هیچ کەسم نییە هێندە دڵسۆزم بێت جگەرم بداتێ، دوکتور ئەو هەواڵە دەدات بەڕۆژنامە و بڵاو دەکرێتەوە،ئەو ژنەی کە لە پیاوەکە جیا بۆتەوە، چاوی بە ڕۆژنامەکە دەکەوێت، یەکسەر دەچێت بۆ بیمارستان دەڵێ من جگەر دەدەم بەو پیاوە ! خولاسە نشتەرگەریەکە ئەنجام دەدرێت.دوای نشتەر گەریەکە، لە ژنەکەیان پرسی چی وای لە تۆ کرد ژیانی خۆت لە مەترسی باوێی بۆ پیاوێک کە هیچ پەیوەندیتان بە یەکەوە نەماوە و لەیەک جیا بوونەتەوە؟ دەڵێ من دڵم بەوە خۆشە کە مرۆڤێکم لە مردن ڕزگار کردووە،
لە هەمووی گرنگتریش ئەو پیاوە بابی دوو منداڵی منە،منداڵەکان لە سۆزو محیبەتی دایکیان دابڕاون،ئەگەر بابیشیان نەمێنێ کەس نابێ سۆزو محیبەتیان پێ ببەخشێ و پەروەردەیان پکات، لە پیاوەکەیان پرسی تۆ چ هەستێکت هەیە بەرانبەر بەو ژنە؟ دەڵێ ئەو ژنە دوو جار دنیای بۆ من ڕووناک کردووە، جارێک کە هاوسەرگیری دەگەڵ کردم و ئەو جاریش کە لە مردن ڕزگاری کردم.

دوو ساڵ لەوە پێش ئەو چیرۆکەم لە سەر پەیجی ڕۆژنامەنووسێک لە فەیسبووک چاو پێکەوتووە،وێنەی ژن و پیاوەکەشی دانابوو بەڵام ئەو کاتی کۆپیم نەکردن،بەڵام چیرۆکەکەم بە بیر مابوو.
لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراوە


@mzravilka
#نەقڵەکانی ئەودیو سنوور/باڵەکایەتی

دکتۆر عەلی پیاوێکی کەڵەگەتی چوارشانە بوو؛ ئەو سەرەتا کەسێکی چەپی بوو و کادیرێکی شۆڕشگێڕی حزبی سۆسیالیست بوو. دیار بوو بۆ نەخۆشی لە لایەن حزب نێردرابووە مۆسکۆ. وەک هەموو ئەوکەسانەی کە دەچوونە یەکێتی سۆڤیەت و دوای گەڕانەوەیان نەفرەتیان لە مارکسیزم و سۆسیالیزم دەکرد، ئەویش ببووە دژی بەرەی چەپ. کاک ئەنوەری سەعیدئاغاش، کە ئەو کات مارکسییەکی ئاگرین بوو، ئەو قسانەی پێ ناخۆش بوو. دکتۆر عەلی لەبارەی نەخۆشخانەکانی مۆسکۆ دەیگوت: نەخۆشخانەی ڕانیە لە شەستەکان زۆر خاوێنتر بووە لە نەخۆشخانەی ئێستای مۆسکۆ. کاک ئەنوەر گوتی دکتۆر عەلی ڕاست دەکات! کاتێک بەڕێزیان لە فڕۆکە دابەزیوە وایانزانیوە گاجووتە و بردوویانەتە بەیتەرییەی (نەخۆشخانەی ئاژەڵان) مۆسکۆ!!!!!!


👉@mzravilka👈
#خلەی برای بلە

هەر لە ڕۆژی ئەزەلەوە قوڕی مرۆڤ لە گشت خاکێ چێ کراوە. چونکێ کەس لە کەس ناچێ و خووی کەسیش لەوی تر ناچێ. دەبینی:
بەژن و باڵا و قیافەی جوانی هەیە بەڵام ئەسپێ لە گیرفانیدا سەوزەڵێ دەڵێ. یان خۆی مردەلۆخەیەکە ژنێکی بەژن زراڤی هەیە و هێشتا لووتیشی پێدا ناهێنێ. کابرایەکی باڵابەرزی جوانچاک لەگەڵ ژنە مەیموونەکەی هاتنە دووکان. ژنێکی دیکە کە ناسیاوی ئەو ژنە بوو کوتی : ئەوە شووەکەتە؟ مەیموون خانم کوتی بەڵێ، ڕەبی بەزیاد نەبێ. تەماشا بەختی من! من کەنگێ گیای ئەوم. سەیرە بەو مێردە جوانەی ناقایلە.
کەسانێکی تر قیافەیان جوانە بەڵام ڕۆژ تا ئێوارێ بۆ پاروە نانێ دەچەوسێتەوە. کەسانێکی دی هەم پارەیان هەیە و هەمیش جوانچاکن بەڵام گوو بە ڕەوشت و ئێخلاقیان.هەشن بە پێچەوانە دەڵێی مەڕی پێغەمبەرن لێ ئەشیای خودا شک نابەن.ئافرەتی وا هەیە دەڵێی دەنکی هەنارە، بە ئێخلاقە، کارمەندە، بۆدەیە بەڵام شوو ناکا.پیاوی واش هەیە پووڵ و کار و ماڵ و جوانیی نییە و کاسپیش نییە تەنیا شتێک کە هەیەتی بە دەستییەوە گرتووە دەڵێ ژن دەهێنم و کەسیش کا بە کڵاوی ناپێوێ.
و..،،،،،، ئێوەش لێی زیاد کەن!


@mzravilka
#ڕەئووف محەممەدپناە - بانە


کاک حوسەینی کووتاڵفرۆش وتی : کابرایێک بوو نێوی حەمەتەیارە بوو ، ساڵانێکی زۆر لە زیندانا بوو ، لە دواییدا  کە ئازاد دەبێ ، هاورێیکی پێی دەڵێ : ئەرێ مامە حەمە بۆ گیرا بووی ؟ ئەویش دەڵێ بیست تمەنم پێ بدە با بۆت باس بکەم، دەڵێ بیست تمەن بۆ چی بدەم ؟ مامە حەمە دەڵێ پێم نەدەی بۆت ناگێرمەوە ، بیست تمەنەی پێ دەدا ، مامە حەمە دەڵێ ئەم دە تمەنەی بۆ خۆت بیدە بە چەسب بیدە لە دەمت و ئەم دە تمەنی تریش من دەیدەم بە چەسب دەیدەم لە دەمم .
دەمت بێستێ با تووشی قەباقەت نەبی ، واتە زوبان بێستێ سەر سڵامەتە.



@mzravilka
Forwarded from گۆڤاری بەیان (esmail mostafazade)
 🌷هەرکات کتێبت کردە هاوڕێی خۆت
کام کێشە سەختە ئاسان دەبێ بۆت
                             "م ڕزگار"

   🔴  بەیانی ژمارە ٣٤ تایبەتی مانگی گوڵان لە ١٦٤ لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کرایەوە

🔹 فایلی تایبەتی ئەم ژمارەیەی بەیان بۆ # فیلم و سینەما و شانۆی کوردی تەرخان کراوە. جیا لەوەش چەندین وتاری مێژوویی و فەرهەنگی و  پەروەردەیی و زانستیشی  لە نووسەران و توێژەرانی کورد، تێدا بڵاو کراوەتەوە.

🔹گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگەیەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەییەوە، دەستەی نووسەران بەڕێوەی دەبات و بە چوار دیالێکتی زمانی کوردی(کرمانجیی سەروو، کرمانجیی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) و زمانی فارسی وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.

🆔@beyangowar

🆔@GBHewraman
"هەر بە تەشییەکۆنەکان دەیڕێسینەوە"

هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو.
ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوە و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی و ماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت.
میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو.
پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن.
هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟  ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕبەیەک بگرە جێ بگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە!
بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان (پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە.
بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد.
شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مودەڕس سادقی)
خوێنەری هێژا ؛
مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجەکەیان کامەیە؟ ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە، کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بیر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت.
چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە.
ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو  بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و .....

عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٣/٠٩
#کاکە_میرزا

کاک مەحموود خەڵکی دێهاتەکانی دەڤەری لاجانێی پیرانشار بوو، بە جەعبە سێوی لە سەردخانەی ڕا دەبردەوە بۆ ماڵێ کەچی منداڵەکانی دەمیان لێ نەدەدا و میوەی دیکەشیان وەک هاروهاجان دەخوارد ئەوە چییە بۆخۆیان باغی سێویان هەیە و لایان سووکە.

کوتی ڕۆژێکی لەبەر گرانی میوەی دیکە ڕقی لە منداڵەکانی هەستابوو، کفری هاتەدەرێ و وا دەکات:

منداڵەکانی من سێو دەیەخچاڵێدا دەڕزن دەمی لێ نادەن، باشە توغڵا ئادەم و حەوا لەسەر سێو خواردنێکی بۆ ئەو خەڵکیان تووشی ئەو نەهامەتی و چەرمەسەرییەی کرد!؟!


👉@mzravilka👈
#مەلای حاجی ڕەسوی


مام جوانمێر هەبوو لە گوندی مامکاوێ،بە ڕەحمەت بێت لە ژیاندا نەماوە.
مام جوانمێر پیاوێکی کورتە باڵا و قسەخۆش بوو، دەگەڵ ئاژەڵداری خەریک بوو، کاتێک بزنێک دەمرد کاریلەکەی لە دوای جێ دەما، مام جوانمێر دەیتوانی بزنێکی تر بکات بە دایکی و شیری پێ بدات، هیچ بزن و مەڕێک بێجگە لە بەچکەی خۆیان شیر نادەن بە بەچکەی بزن و مەڕێکی تر بەڵام مام جوانمێر ئەو کاریلەی دایکی دەمرد دەگەڵ بزنێک کە شێری تێ بایە بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەیبردن بۆ ژورێکی تاریک،نازانم چ فێڵێکی لە بزنەکە دەکرد کە دەیهێنایەوە دەر وەک بەچکەی خۆی کاریلەکەی دەلستەوە و شیری دەدایە،
زستان بوو حەرز هەموو سەهۆڵ بوو، بەرانێک دەبزنێکی هەڵدا دە سوانەیڕا بەردایەوە، مام جوانمێر ملی بەرانەکەی گرت لە جێگای بزکەی ڕا بەردایەوە، بزنەکە هیچی بەسەر نەهات بەڵام بەرانەکە لاقی شکا، مام جوانمێر ڕای کرد بەرانەکە ڕاست کاتەوە پێی لەسەر گڵوانێک دانا گڵوانەکە لەسەر سەهۆڵ بوو مام جوانمێر لەسەر گڵوانەکە خلیسکەی برد لە سەر پشت کەوتە سەر حەرز، گڵوانەکەی بە دەست وەگرتبوو، دەیگوت خوایە گیان ئاخر ئەوە چییە دروستت کردووە، دەیهەویست شەپێکی تێهەڵبدات دووبارە خلیسکی بردەوە و وەسەرێک گەڕایەوە.


@mzravilka
هۆگر


وەستای ئەو کارە#بانۆک دەست دەباتە زێی بزنەکە و دەستی لە بێچۆکە هەڵدەسوێ و پاشان خوێی پێدا دەکا و دەگڵ بزنەکەی دە دیوێکی تاریکیان دەکرد و پشیلەیەکیان دەباڵ داویشت بزنەش لە ترسان هەر بێچۆکەی دەلێسێتەوە و هەڵیدەگرێتەوە
لە کۆڕی زایەڵە وەرگیراون.

@mzravilka
#تەها ح - بۆکان

زستانی(1355هـ.ت/1976م)
من تەمەنم کەم بوو واتە پۆلی یەکەمی سەرەتایی بووم.ئەوکات ماڵمان لە گوند بوو . کارەباو گازو و.... نەبوو . وەک ئێستا وەتاغی تایبەت بۆ تاکەکان و ژن و مێردان نەبوو.. مام قادرێکی فەقیرۆکە لە گوندەکەمان بوو ، بێ ژن مابۆوە براکەی خوشکێکی  بۆ دا بەژن (ژن بەژن) زەماوند کرا بووک هات و زاوا بوو بە خاوەن خێزان،شەوی ئەوەڵ کە زاوا دە باڵ بووک کرا لەناو ماڵ دەبوو ئەو ماڵەش کولانکێکی لەسەرەوە بوو کە بەڕۆژ بۆ ڕۆشنایی و دووکەڵی تەندوور کەڵکیان لێ وەر دەگرت و شەوانەش بە شتێکی پان دەیان گرت واتا دایان دەپۆشی. چەند لاوێکی وریای ئاوەدانی شەو بێدەنگ لەسەر بان بەردی سەر کولانکە لا دەبەن بۆ ئەوەی بزانن مام قادر  چی دەکات... شەو زۆر درەنگ دەبێت مام قادر لاقی لە تەنوور کێشاوە و خەریکی جگەرە کێشانە .لاوەکان وەڕەز دەبن، بووکەش هەر چاوەڕوانە کە زاوا بێ و وبی گـ.....  بەڵام هیچ خەبەر نابێ بووکە خاتوون دەڵێ دەماڵێکتە وەرە ئەوە ڕۆژ دەبێتەوە، مام قادر دەڵێ باشە دایکەکەم پەلە مەکە دێم خۆبە خێری بابم نایەم.


@mzravilka
#لە ئیستۆری بەڕێزکدا نووسرابوو:

"کەرێک" لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسی:
"نازانم چەندە تێپەڕیوە بەسەر کۆچی شێردا، بەڵام لە کۆتاییەکانی تەمەندا، گەیشتمە ئەو بڕوا و ڕاستییەتاڵەی، کە دیکتاتۆرییەتی مام شێر، زۆر باشتر بوو لە ئازادیی و بەڕەڵڵایی سەگەل و مەیموونەکان، هەر هیچ نەبێت شێر نەیکردینە کۆیلەی خۆی، بەڵکوو پارێزگاریی لێ ئەکردین لە مەیموونەکان کە نیوەی دارستانەکەی فرۆشتین بۆ مۆز، نیوەکەی تریش سەگەکان فرۆشتییان بەرانبەر بە لەتێ ئێسقان." !!



@mzravilka
2024/06/01 15:49:14
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243