Telegram Web
زەکاتی گەنم و جۆ چەند دەدرێت؟

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە واجبە لە دە بەش یەک بەش زەکات بدەیت لەوەی بە ئاوی ئاسمان و ڕووبار و شتی تر ئاو دەدرێت، وە لە دە بەش نیوەی یەک بەش دەدات ئەگەر خۆی ئاوی دا و مەسرەفی لێکرد، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری).

شرح النووي على مسلم (7/54).
ئایا زەکاتی گەنم و جۆ واجبە بدرێت یان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان؟

ابن المُنْذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ).

الإجماع لاپەڕە (٤٥).

ابن عَبدِ البَر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایانی پێشین و پاشین یەک دەنگن زەکات واجبە لە گەنم و جۆ و خورما و مێوژ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دانەوێلەی تر).

التمهيد (20/148).
ئایا هەنگوین زەکاتی لێ دەکەوێت؟

ابن عثيمين: (وتەی ڕاست هەنگوین زەکاتی لێ ناکەوێت).

مجموع فتاوى ورسائل العُثيمين (18/87).
ئایا زەیتون زەکاتی لێ دەکەوێت؟

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە کتابی المصري باسکراوە دەڵێت: زەیتون زەکاتی لێ ناکاوێت، چونکە زەیتون قوت نییە، ئەمە وتەی ئەبو ثور و ئەبو یوسف و محمد).

الاستذكار (3/226).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئەحمەد بۆ ئەوە چووە زەیتون زەکاتی لێ ناکەوێت، ئەمە وتەی ئەبو بەکر و خەرقی و ابن أبي ليلى و حەسەنی کوڕی سالح و أبي عبيدة و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، چونکە زەیتون هەڵناگیرێت و وشک ناکرێت، وەک سەوزە وایە).

المغني (3/7).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەنجیر و زەیتون زەکات لێیان واجب نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە لە سەوزە و میوەیە).

مجموع فتاوى ابن باز (14/70).
ئایە دەتوانرێت زەکات بدرێت بەڵام سەروەتەکەت نەگەیشتبێتە حەدی زەکات؟

ابن قدامە ڕەحەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی زانیبێتمان دروست نییە زەکات بدەیت پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب بێ جیاوازی .... )) المغنی ج۲ لاپەڕت ٤۹٥

لە موسوعة الفقهیة باس كراوه دەلێت : (( جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە نابێت کەفارەتی سوێند بدەیت پێش ئەوەی سوێند بخۆیت ، چونکە پێش خستنی حوکمە پێش هۆکارەکەی ، وەک پێش خستنی زەکات پێش ئەوەی بگاتە حەدی نیساب ، وە پێش خستنی نوێژ لە پێش کات )) الموسوعة الفقهیة ( 35 / 48 )
کەسێک خواردن دروست دەکات (واتە: چێشت لێنەره)، دروستە خواردنی نیوەڕۆ بۆ ئەوانە دروست بکات کە بێ ڕۆژوون؟

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی خواردن بۆ بێ ڕۆژوو دروست دەکات دوو حاڵەتە:

١ـ یان بێ ڕۆژووەکە موسڵمانە، ئەگەر موسڵمان بێت دروست نیە بۆی دروست بکەیت، چونکە یارمەتی دانە لەسەر خراپە.

٢ـ یان بێ ڕۆژووەکە کافرە، ئەگەر کافریش بێت دروست نییە بۆی دروست بکەیت، چونکە کافر مخاطبە بە فروعی شەریعەتەوە، چۆن دەبێت مخاطب بێت بە فروعی شەریعەتەوە و یارمەتی بدەیت لەسەر خراپە.

دروست نییە خواردن بۆ کەس دروست بکرێت مەگەر کەسەکە نەخۆش بێت یان مسافر بێت، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان موسڵمان و کافر بۆ ئەم حوکمە، دەبێت حورمەتی مانگی ڕەمەزانیش پارێزراو بێت.
گەر کەسێک خێزانی خۆی ماچ بکات ئاو( مەنی) ی بێتەوە ڕۆژووی دەشکێت؟

ئەگەر ماچ بکات مەنی بێتە خوارەوە ئەوە ڕۆژووی دەشکێت بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لە نێوان زانایان ئەوەی ئێمە بزانین.

(المغني) لابن قدامە (٤/٣٦١).
ئایە گەر کەسێک ویترەکانی دوای عیشا کردبێت دەکرێت گەر شەو هەستا بۆ شەو نوێژ وترەکەی هەڵوەشێنێتەوە بەکردنی ویترێکی تر؟

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نابێت ویتر ھەلبوەشێنیتەوە پێچەوانەی وتەی ئەوانەی دەلێن دروستە، مانای ویتر ھەلوەشاندنەوە ئەوەیە کاتێک ویترت کرد پاشان بۆت گونجا نوێژ بکەیت یەکەم جار یەک ڕەکاعەت دەکەیت بۆ ئەوەی لەگەل ویتری پێشتر ببێت بە جووت، پاشان دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکەیت، پاشان ویترێکی تر دەکەیت، کەواتە لەسەر ئەم وتەیە سێ ویتر دەکات، سەرەتای شەو و پێش دەست کردن بە نوێژ جارێکی تر وە دوای نوێژ کردن).

فتح ذي الجلال والاکرام (٤/٢٤٤).
کەسێک پارچە زەویەکی ھەیە بۆ مەبەستی بازرگانی نەی کڕیووە ، بەلکو بۆ خانوو دروست کردنی کڕیوە ، پاشان نییەتی گۆڕدرا و ویستی بفرۆشێت بۆ مەسرەف و پێداویستی خۆی ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر پیاوێک پارچە زەویەکی ھەبێت بۆ ئەوەی کڕیوە تاکو خانووی لەسەر دروست بکات ، پاشان لەمە لایدا ویستی بیفرۆشێت نەک بۆ بازرگانی ، لەبەر ئەوەی پێویستی پێی نییە ، یان مرۆڤێک چەند پارچە زەوی ھەیە ھێشتۆتەوە بۆ بێجگە لە بازرگانی ، پاشان پێویستی پێی ھەبوو و نییەتی فرۆشتنی یەک پارچە زەوی ھەبوو بۆ پێویستی خۆی ، ئایا زەکاتی لەسەرە و لێی دەکەوێت ؟

وەلام / زەکات لێی ناکەوێت نە لە ئەمە و نە لە ھی پێشووتر ، چونکە نییەتی فرۆشتنی نەبووە بۆ بازرگانی ، بەلکو حالەتی یەکەم نییەتی ئەوەی ھەبوو پێویستی پێی نەبووە ، وە حالەتی دووەم نییەتی ئەوەی ھەبووە پێویستییەکانی خۆی پێ جێ بەجێ بکات ، پێچەوانەی کەل و پەلی بازرگانی ، چونکە چاوەڕێی قازانج دەکات نەک پێویستی پێی نەبێت ، ئەوەی بازرگانی لە ئەسلەوە ھیچ مەبەستی نییە ئیلا بۆ بازرگانی نەبێت . ))

فتح ذي الجلال والإكرام ج٦ لاپەڕە ١٧٣ ــ ١٧٤
کەسێک پارچە زەویەک دەکرێت بۆ ئەوەی سەروەتەکەی پێ بپارێزێت، ئایە زەکاتی لێدەکەوێت، مەبەستی بازرگانی نەبێت؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەسێک مالی خۆی کردە زەوی و زار " واتە چەند پارچە زەویەکی بە مالی خۆی کڕی " مەبەستی بازرگانی نییە ، وە ئەو مەبەستەشی نییە بکات بە خانوو یان کشتوکاڵ ، بەڵکو دەڵێت : بۆ ئەوەمە تا ماڵم پارێزراو بێت ، وە ئەگەر ڕۆژێک پێویستیم پێ ھەبوو بفرۆشم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( زەکاتی لێ ناکەوێت ، ھەتا ھەندێک زانا دەڵێن ئەگەر بەمالی خۆی زەوی و زار بکڕێت بۆ ئەوەی ڕا بکات لە زەکات و زەکات نەدات ، زەکات لەسەری واجب نابێت ، بەڵام ئەمەیان فێڵ کردنە و دەبێت زەکات بدات و لەسەری واجب دەبێت . ))

"ثمرات التدوين" .
بسم الله الرحمن الرحيم
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی؛
شەوی قەدر شەوی بیست و حەوتە، یان بیست و نۆیە، مەلائیکەکان (فریشتەکان)ی  ئەو شەوە لەسەر زەوی زیاترن لە ووردە بەرد.

شەرح؛

واتای فەرموودەکە /

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پێمان ڕادەگەیەنێت کەوا لەبەر گەورەیی و پیرۆزی شەوی قەدر مەلائیکەیەکی ئیجگار زۆر دادەبەزن بۆ سەر زەوی کەوا ژمارەیان لە ژمارەی ووردە بەردەکان زیاترە.
پارچە زەویەکم کڕیوە بە قسط بۆ بازرگانی ، ھەر مانگێک بڕە پارەیەک پێی دەدەم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر ئێوە مەنع کرابن لە تصرف کردن تێدا ، ئەوە زەکات لەسەر ئێوە نییە ھەتا دەبنە خاوەنی و تصرفی تێدا دەکەن ، دوای تصرف کردن زەکات واجب دەبێت بۆ داھاتوو ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی ، ..... ))

" فتاوى اللجنة الدائمة " (9/449) .
کەسێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام بۆی ڕێک کەوت بە نرخێکی گرانی فرۆشتی و سوودی لێ وەرگرت ، ئایا زەکات دەدات ؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک زەوی زاری ھەبێت بۆ بازرگانی نییە ، بەڵام ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن دەفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە عروض التجارة ، چونکە نییەتی بازرگانی نییە ، ھەموو مرۆڤێک ئەگەر قازانجێکی زۆری پێ بدەن ، زۆربەیان دەفرۆشن ئەگەر چی خانووی بێت یان ئوتومبێل یان شتی تری وەک ئەمانە .

ئەگەر مروڤێک ئوتومبێلێکی لەلا بێت و بەکاری بھێنی ، پاشان بۆی دەرکەوت بفرۆشێت ، ئەمەیان نابێتە بازرگانی ، چونکە فرۆشتنی بۆ بازرگانی نییە ، بەڵکو حەزی لێی نییە ، نموونەی تر : ئەگەر کەسێک زەوییەکی ھەبێت بۆ خانوو دروست کردن ، پاشان بۆی بەدیار کەوت دەفرۆشێت و زەوی تری پێ دەکڕێت ، خستی یە ڕوو بۆ فرۆشتن ، ئەوە بۆ بازرگانی نییە ، چونکە نییەتی فرۆشتن لێرە بۆ کەسابەت نییە بەڵکو ڕەغبەتی لێ نییە . ))

"الشرح الممتع" (6/142) .
Forwarded from پرسیار و وەڵامی شەرعی (Zeravan Khoshawi)
چاپی تەفسیری باران کەوتە بەردیدی خوێنەران.
ناوی کتێب: تەفسیری باران.
ئامادەکردن: زێرەڤان خۆشەوی خۆشەوی.
ژمارەی بەرگەکان: (١٧) بەرگ.
جۆری کاغەز: زەرد (شامۆ).
جۆری بەرگ: چەرم (بەرگی ڕەق).
نۆرەی چاپ: چاپی یەکەم.
گەیاندن بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەیە، بۆ داواکردن نامە بنێرە یان پەیوەندی بکە: 
ـ فیس بوک یان پەیجی: تەفسیری باران.
ـ تیلیگرام https://www.tgoop.com/prsyarowalam
ـ موبایل گەیاندن 👈 07504011809
ـ ڤایبەر، تیلیگرام، وەتسئاپ: 07504329462
پارچە زەویەکەم کڕیوە بەڵام ھەتا ئێستا وەرم نەگرتووە ، ئایا واجبە زەکاتی لێ بدەم ؟

پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : پیاوێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بە بڕێک پارە ، ئەم پیاوە پارچە زەوییەکەی وەرنەگرتووە ، وە کتابی دانپێدانانی ماڵی وەرنەگرتووە ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( بەڵێ زەکات لەسەر ئەم پارچە زەوییە ھەیە ، ئەگەر چی وەریشی نەگرتبێ کتابی دانپێدانانی ماڵ ، مادەم کڕین و فرۆشتن جێگیر بووە دەبێت زەکات بدات ، زەکات دەدات زەکاتی شت خستنەڕوو ، کاتی واجب بوونی زەکات حساب دەکات نرخی چەندە ، وە لە دە بەش چارەکی یەک دەدات " واتە ‏٢.٥ ٪‏ " . ))

مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (18/ 23
اعلان الدورتين السادسة والسابعة.pdf
311.1 KB
اعلان الدورتين السادسة والسابعة.pdf
تذكير ياكرام :
👇👇👇👇👇
بقي من شوال 7 أيام، فلا تزال الفرصة متاحة للجميع أن يدركوا أجر صيام الست من شوال،
فبادروا، وتذكروا أن سلعة الله غالية ..
انشروا هذه المقارئ ودلوا النّاس عليها، فيمتدّ أجركم إلى قيام الساعة بإذن الله بعمل يسير ونيّة خَالِصة.

#حلقات_قرآنية #للرجال_والنساء #مجانا

💡المقارىء الإلكترونية *-عن بعد-* لحفظ ومراجعة وتصحيح تلاوة القرآن الكريم للرجال والنساء.

١- جمعية الأكاديمية الإسلامية:
https://maqraa.islamacademy.net/registration.php

٢- مقرأة مكة العالمية
https://maqrah.com/login

٣-أكاديمية الراجحي:
https://grajhiacademy.org/?page_id=160

٤- حلقات المسجد النبوي:
http://quran-mn.com/v2/index.php/ar/

٥- أكاديمية تاج العالمية:
https://tajac.org/

٦- منصّة خيركم
http://e-learning.qj.org.sa/#/home

٧- مقرأة تاج الوقار التطوعية:
https://www.tgoop.com/Taj_alwiqar1

٨- مشروع لا أبرح حتى أبلغ:
https://www.tgoop.com/Ha0253

٩- مقرأة الحذو القرآنية:
https://www.tgoop.com/mqratalhdhw

١٠- مقرأة أفانين الذكر الهاتفية:
https://www.tgoop.com/afanena

١١- مقرأة وفي ذلك فليتنافس المتنافسون:
https://www.tgoop.com/LinaHarbi

١٢- حلقات روض الجنان:
https://www.tgoop.com/rawdal_janan

١٣- حلقات ودق الهاتفية:
https://www.tgoop.com/alnuwr_20183

١٤- مشروع منهال لتحفيظ القرآن:
https://www.tgoop.com/mnahaal

١٥- مقرأة غيث ترياق:
https://www.tgoop.com/gheith_Quran1

١٦- مقرأة الحرمين
https://maqraa.com/ar

١٧- مقرأة طيبة الهاتفية.
http://www.quranm.org.sa/index_ar.php?op=qreads&id=1

١٨- مقرأة أكاديمية تاج العالمية لتعليم القرآن عن بعد التابعة لجمعية مكنون.
https://www.qk.org.sa/blog/99467/


١٩- مقرأة حفاظ جدة.
http://www.almaqraa.com
...
2024/05/15 07:04:38
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243