Telegram Web
ئایا کەسێک کاتی بانگی بەیانی پەرداغی ئاوی لە دەست بێت بخواتەوە ڕۆژووی دروستە ؟

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا سَمِعَ أَحَدُكُمْ النِّدَاءَ وَالْإِنَاءُ عَلَى يَدِهِ فَلَا يَضَعْهُ حَتَّى يَقْضِيَ حَاجَتَهُ مِنْهُ )) رواە أبو داود (2350) ، ، قال الألباني في صحيح أبي داود : " إسناده حسن صحيح ، وصححه الحاكم والذهبي وعبد الحق الإشبيلي .

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە گوێی لە بانگ بوو ، وە قاپێک لە دەستی بوو با قاپەکە دانەنێت هەتا پێویستی خۆی تەواو دەکات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەوترێت فەرموودەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی .

بەلگە : ئەوەی ئاو دەخواتەوە ڕێگە دراوە لە کاتێک ئاو بخواتەوە کە بۆی دروستە ، کەواتە کۆتایی ئاو خواردنەوەکەشی شوێن کەوتەی سەرەتایەکەیەتی ، هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " هەر کەسێک بگات بە ڕەکاعەتێک نوێژ ئەوا بە نوێژ گەیشتووە " ئەمەشیان خوای گەورە چاوپۆشی کردووە کە دروستە ))

تفسیر ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۳۷۰
ئایا ئافرەت دەتوانێت سەرەتای سک پڕی بە ڕۆژوو نەبێت ؟

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دوو گیان لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

حالەتی یەکەم / ئافرەت توانای ھەیە بە ڕۆژوو بێت و وە ڕۆژوو کاریگەری لەسەر منالی نییە ، ئەم ئافرەتە واجبە بە ڕۆژوو بێت ، چونکە عوزری نییە بۆ تەرک کردنی ڕۆژوو .

حالەتی دووەم / ئافرەت توانای نییە بە ڕۆژوو بێت لەبەر گرانی حەمل لەسەری یان لەبەر لاوازی لاشەی یان بێجگە لە ئەمانە ، لەم حالەتە ڕۆژوو دەشکێنێت بە تایبەتی ئەگەر زیانی ھەبوو بۆ مناڵ ، ئەو کات واجبە ڕۆژوو بشکێنێت . ))

فتاوى الشيخ ابن عثيمين 1/487
ئایە کەسێک لەسەفەر بێت دەتوانێت بە جماع کردن ڕۆژووەکەی بشکێنێت؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر جووت بوون لەگەل خێزانی خۆی بکات لەسەفەر هیچی لەسەر نییە ئیلا ڕۆژوو گرتنەوە نەبێت ، چونکە فەرموودەکە دەلێت : " چوومە لای خێزانی خۆم لە ڕەمەزاندا " لەبەر ئەوەش کە دەلێت : " بە هیلاک چووم " گەشتیار ئەگەر ڕۆژووی بشکێنێت لە ڕۆژی ڕەمەزاندا بە هیلاک نەچووە بەلکو ڕێگە پێدراوە بۆی ڕۆژوو بشکێنێت ، لەسەر ئەمە ئەگەر پیاوێک بە ڕۆژوو بێت لەگەڵ خێزانی خۆی لە ڕۆژی ڕەمەزاندا جماعی لەگەل بکات هیچی لەسەر نییە ، لەبەر ئەوە بۆ واجب بوونی کەفارەت دەبێت ڕۆژووەکە لەسەری واجب بێت .

کەفارەت دان یان واجب بوونی کەفارەت دوو مەرجی هەیە :

(۱) دەبێت لە ڕۆژی ڕەمەزان دا بێت .

(۲) دەبێت ڕۆژوو لەسەری واجب بێت . .......

کەواتە دروستە بۆ گەشتیار ڕۆژوو بشکێنێت بە جماع هەروەک چۆن دروستە بۆی ڕۆژوو بشکێنێت بە خواردن و خواردنەوە ...... ))

شرح بلوغ لمرام ج۷ لاپەڕە ۳۱٤
حوکمی ڕۆژوو گرتن لەجیاتی کەسێک زیندووە ؟

قاضي عِياض ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس لە جیاتی کەس نوێژ ناکات جا چ زیندوو بێت یان مردوو بێت ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن کەس ڕۆژوو ناگرێت لە جیاتی کەس ئەگەر کەسەکە زیندوو بێت . ))

إکمال المعلم (١٠٤/٤) .

ئیمام لنووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( قاضی و ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە نابێت کەس نوێژ بۆ کەسی تر بکات ، وە نابێت کەس ڕۆژوو بۆ کەسی تر بگرێت ئەگەر زیندوو بێت . ))

شرح صحیح مسلم (٢٦/٨) .
من قەرزارم و مالم هەیە ئایا زەکاتی مال بدەم قەرزاریشم ؟

زانایان اللجنة الدائمة دەلێن : (( وتەی ڕاست ئەوەیە قەرز نابێتە ڕێگر بۆ زەکات دان ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کرێکاری کۆکردنەوەی زەکاتی ناردووە ، نقل نەکراوە بە کرێکارەکانی ووت بێت سەیری بکەن ئایا قەرزارن یان نە . ))

فتاوی اللجنة الدائمة ج ۹ لاپەڕە ۱٨۹
ئایا ئافرەت زەکاتی زێڕ دەدات ئەگەر هەڵیواسێت بۆ جوانی ؟

محمد الٲمین الشنقطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات دان هی ئەو زێڕەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە باشترە و دلنیا تره ، چونکە هەر کەسێک خۆی لە شوبهەکان بپارێزێت ئەوە دین و نامووسی سەلامەت دەبێت و پارێزراو دەبێت ، واز لەو شتانە بهێنە کە گومانی تێداییە بەرەو ئەو شتەی کە گومانی تێدانییە ، وە زانستیش لە لای خوای گەوریە . ))

اضواء البیان ج۲ لاپەڕە ۱۳٤
من ئافرەتم چەند ساڵە زەکاتی زێڕم نەداوە ئایا دەبێت زەکاتی ئەو ساڵانە هەمووی بدەم ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێکرا ئافرەتێک زێڕی خۆ ڕازاندنەوەی هەیە و چەند ساڵە زێڕی لەلایەتی ، پاشان زانیوویەتی کە زەکات دان لێی واجبە ، ئایا دەبێت زەکاتی چەند ساڵی پێشوو بدات ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەرت زەکات بدەیت لەو کاتەی زانیوتە ، ئەوەی پێشتر نەت زانیووە ئەوە هیچ زەکاتی لێ نادەیت ، چونکە ئەحکامەکانی شەرع ئەو کاتە لەسەرت واجب دەبێت دوای زانین ))

فتاوی ابن باز ج۱٤ لاپەڕە ۱۱۱
ئایە گەر ئافرەتێک لەکاتی بەڕۆژو بوون تووشی حەیز بێت دەتوانێت خواردن و خواردنەوە بخوات؟

لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (جیاوازی نییە لەنێوان زانایان ئەگەر خوێنی حەیز وەستا دوای فەجر، ئەوە ڕۆژووی بۆ حساب نابێت و دەبێت قەزا بکاتەوە، واجبە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە لەسەر وتەی حەنەفی و حەنابلە، لەسەر وتەی مالکی و شافعی واجبە نییە لەسەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە).

الموسوعة الفقهية (18/318).
ئافرەتێک لەتەمەنێکی بچووک تووشی حەیز دەبێت، واگومان دەبات ڕۆژی لەسەر نیە ڕۆژووی نەگرتووە ئێستا چی بکات؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ڕۆژوو تەرک بکات بە نەزانین گومانی وابێت ڕۆژوو لەسەری واجب نییە، وەک ئەوەی کچێک بچووکە بالغ بووە بە حەیز، گومانی وا نییە بالغ بوون ناهێتە دی ئیلا بە گەیشتن بە تەمەنی پازدە ساڵی، ئەوە واجبە لەسەری ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکاتەوە، چونکە واجبەکان لاناچن بە نەزانین.

ئەم بابەتە زۆر ڕوودەدات لە كچە بچووکەکان کاتێک تووشی حەیز دەبن، شەرم دەکەن لە ئەهلی خۆیان بپرسن کە تووشی حەیز بووە، بۆیە بەڕۆژوو نابێت، هەندێک جاریش بەرۆژوو دەبن هەتا لە ڕۆژەکانی حەیزیشدا.

ئێمە بەو ئافرەتە دەڵێین کە بەڕۆژوو نەبووە دەبێت مانگەکان قەزا بکەیتەوە کە دوای بالغ بوون بەڕۆژوو نەبوویت.

وە بەو ئافرتەش دەڵێین کە بەڕۆژوو بووە لە ڕۆژەکانی حەیز دەبێت ڕۆژووەکان دووبارە بکەیتەوە چونکە ڕۆژوو لە حەیزدا دروست نییە).

فتاوى نور على الدرب للعثيمين (11/ 2) بترقيم الشاملة.
ئایا ئەگەر بیر لە جماع " جووت بوون " بکەیتەوە لە ڕۆژی ڕەمەزاندا پاشان مەنی دەربچێت ڕۆژوو دەشکێت ؟

لە الموسوعة الفقهية باس كراوه دەلێت : (( حنفی و شافعی بۆ ئەوە چوون کە ھاتنە خوارەوەی مەنی و مەزی بە نەزەرکردن و بیرکردنەوە ڕۆژوو ناشکێنێت ، وتەی ڕاستی شافعییەکان ئەوەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکات لە نەزەر یان نەزەر دووبارە بکاتەوە مەنی بێتە خوارەوە ڕۆژووی پووچ دەبێت .

مالکی و حنابلە بۆ ئەوە چوون کە نەزەر کردنی بەردەوام ڕۆژوو دەشکێنێت ، چونکە ھاتنەخوارەوەی مەنی یە بە خۆشی پێ بردن دەتوانێت خۆی لێ بپارێزێت .

بەلام ھاتنەخوارەوەی مەنی بە بیرکردنەوە ڕۆژوو دەشکێنێت لە لای مالکیەکان ، وە لای حنابلە ڕۆژوو ناشکێنێت چونکە ناتوانی خۆتی لێ بپارێزی ))

" الموسوعة الفقهية " ( 26 / 267 ) :
کەسێک نییەتی ڕۆژوو شکاندنی هەیە ئایا ڕۆژووی دەشکێت؟

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک نییەتی ڕۆژوو شکاندنی هەبێت ڕۆژووی بەتال دەبێت ئەگەر بە ئەنقەست بێت و لەبیری بێت، چونکە لە ڕۆژوودایە ئەگەر چی خواردنیش نەخوات و خواردنەوەش نەخواتەوە، وە چووت بوونیش نەکات). المحلى (6/175).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک نییەتی ڕۆژوو شکاندنی هەبێت ڕۆژووی دەشکێت، بەڵگە وتەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم: "إنَّما الأعمالُ بالنيَّاتِ"). الشرح الممتع (6/363).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بە گومان بێت لە ڕۆژوو شکاندن، یان ڕۆژوو شکاندنی پەیوەست کردبێت بە شتێک، وەک ئەوەی بڵێت ئەگەر خواردن یان خواردنەوەم دەست کەوت ڕۆژوو دەشکێنم، پاشان دەستی نەکەوت ڕۆژووی دروستە).

لقاء الباب المفتوح (29/20).
ئایە ئاوهێنان(الاستمناء) ڕۆژوو دەشکێنێت؟

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەروەها استمناء ڕۆژوو دەشکێنێت چونکە شەهوەتی تێدایە و مەنی دەردەچێت ..... )) مجموعة الفتاوی ج۲٥ لاپەڕە ۲٥۱

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( استمناء لە ڕۆژی بە ڕۆژوو بووندا ڕۆژوو دەشکێنێت ئەگەر بە ئەنقەست بێت و مەنی دەربچێت ، وە لەسەری واجبە ڕۆژوو بگرێتەوە ئەگەر ڕۆژووەکەی بێت ، .....))

مجموعة فتاوی ابن باز ج۱٥ لاپەڕە ۲٦۷
قەرز لای کەسێک دەبێت زەکاتی لێبدەیت؟ ئەی گەر کابرا نەتوانێت قەرزەکە بداتەوە هەر زەکات دان لەسەرت واجبە؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە زەکاتی هەموو ساڵێک دەدات ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو دەولەمەند بوو بتوانێت بداتەوە ، چونکە حوکمی ئەوەیە کە پارەکە لە لات بێت ، بەلام ئەو کاتە دەدەیت ئەگەر وەرت گرت ، وە ئەگەر ویستت زەکاتی بدە لەگەڵ مالی خۆت ، یەکەمیان ڕوخسەتە و دووەمیان باشترینیانە دەست پێشخەری کردنە لە زەکات دان .

بەلام ئەگەر قەرزت لەلای کەسێک بێت قەرز تاخیر بکات یان هەژار بێت ، زەکاتی نادەیت ئەگەر دە ساڵیش لە لای بمێنێتەوە ، چونکە وەرینەگرتووە و ناتوانێت ، بەلام کاتێک وەری دەگرێت زەکاتی ساڵێک لێ دەردەکات لەو ساڵەی وەرگرتووە ، وە واجبی ناکەین لەسەری زەکاتی پێشوو بدات .

ئەمە وتەی شیخ عنقریە لە حاشیەکەی لە محمد بن عبدالواهاب و نەوەکانی ، ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ئەمە وتەی ڕاستە لەبەر ئەمانە :

یەکەم // ئەمە وەک بەرووبووم وایە کە واجبە زەکاتی بدەیت کاتی هاتنی ، وە کرێ ، کە ابن تیمیە دەلێت واجبە زەکاتی لێ بدەیت ئەگەر سالێکیش بەسەری دا تێپەڕ نەبێت .

دووەم // یەکێک لە مەرجەکانی زەکات دان ئەوەیە کە توانای دانی هەبێت ، کەی توانای دانی هەبێت زەکات دەدات .

سێیەم // ...... چوارەم // .........

وە نموونەی تری هاو شێوە ئەمانە : مالی شاردراوەی لەبیر کراو ، کەسێک مالی شاردۆتەوە لەترسی دز پاشان لەبیری کردووە ، زەکاتی ئەو ساڵە دەدات کە دەیدۆزێتەوە .

هەروەها مالی دزراو ، ئەگەر چەند ساڵێک مال لەلای دز بوو ، پاشان توانی وەربگرێتەوە ئەوە زەکاتی یەک ساڵ دەدات ، وەک ئەوەی قەرزت لای کەسێک بێت نەتوانێت بداتەوە ))

الشرح الممتع علی زاد المستقنع ج٦ لاپەڕە ۲۷ـــ ۲٨
جاری وایە هەندێک خواردن لەبن دەدانەکانەکان دەمینێتەوە، ئایە گەر قوتی بدەیت ڕۆژوو دەشکێنێت؟

ابن قدامە ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( ئەو خواردنەی لە نێوان ددان دەمێنێتەوە ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەكەم // خواردنەكە زۆر كەمە ناتوانیت بیجوێنیت ئەگەر قووتی بدات رۆژووەكەی ناشكێنێت ، چونكە خۆ لێ پاراستنی قورسە ناتوانێت لێی رزگار بێت وەك ئاوی دەمی مروڤ وایە . ابن منذر دەلێت هەموو زانایان لەسەر ئەمە یەك دەنگن .

حالەتی دووەم // خواردنەكە زۆرە دەتوانێت بیجوێنێت ئەگەر لە ناو دەمی جوواندی هیچی لەسەر نی یە ، ئەگەر بە ئەنقەست قوتی دا رۆژووی دەشكێت و لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ... ))

المغنی ج۳ لاپەڕە ۲٦٠
ئافرەت بە ڕۆژووە پێش خورئاوا بوون هەستی بەئازاری حەیزە كردووە بەلام دوای بانگی مەغریب واتا خورئاوا بوون خوێنی حەیزە دەرچووە ئایا ڕوژووی دروستە ؟

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پسیار لێکراوە ئەگەر ئافرەت توشی حەیزە بێت دوای خورئاوا بوون بە ماوەیەكی كەم حوكمی رۆژووی چییە ؟

لە وەلامدا دەفەرمووێت : (( وەلامی ئێمە لەسەری رۆژووەكەی دروستە ئەگەر چی پێش خۆرئاوا بوونیش هەست بە ئازاری حەیز بكات ، بەلام دەبێت خوێن نەبینیت كە دەرچووە ئیلا دەبێت دوای خۆرئاوا بوون بێت ئەوا رۆژووەكەی دروستە ، ئەوەی رۆژوو پووچ دەكات دەرچوونی خوێنی حەیزە نەك هەستكردن بە ئازاری حەیزە ))
کەسێك ئاو لەدەم وەردەدات لەکاتی بەڕۆژووب بوون ئایە پێویستە دەمی تەواو هیشک بکاتەوە؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت : (( واجب نی یە رۆژووگر تف بكات ئەگەر ئاو بخواتەوە كاتی بانگی بەیانی ، لە هاوەلان نقل نەكراو مروڤ كاتێک ئاو دەخواتەوە كاتی بانگی بەیانی دەبێت تف بكات هەتا ئاو لە دەمی بڕوات بەلكو چاو پۆشی كراوە ))

شرح الممتع ج٦ لاپەرە ٤۲۸

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( متولی و بێجگە لە ئەو دەلێن : ئەگەر رۆژووگر ئاوی لە دەم وەردا ئەوەی لەسەری واجب بێت فرێ دانی ئاوەكەیە لەدەمی ، لەسەری نی یە دەمی خۆی وشك بكاتەوە بە پارچە پەروێک یان شتی تر بێ جیاوازی نێوان زانایان ))

المجموع ج٦ لاپەڕە ۳۲۷
ئایا بەنج ڕۆژوو دەشکێنێت ؟

پرسیار کراوە لە ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت : سەبارەت بە بەنج لەسەر ددان دادەنرێت لە ڕۆژی ڕەمەزان ، ئایا قەزا کردنەوەی ئەو ڕۆژووەی لەسەر ئەگەر بەنجی دانا ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( نەخێر ، چونکە بەنج ڕۆژوو ناشکێنێت ، بەنج لە شوێنێک دان کاریگەری لەسەر ئەو شوێنە ھەیە بە سڕ بوون ، بەڵام نەگاتە گەدە ، ھەر کەسێک بەنج لێیدرا و بەڕۆژوو بوو ، وە ڕۆژووەکە چ سونەت بێت یان واجب ، ڕۆژووی دروستە . ))

نور علی الدرب .
گەر کەسێک لە ڕۆژی ڕەمەزان لە هۆش خۆی بچێت ڕۆژووەکەی دەشکێت؟

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کاتێک لەھۆش خۆ چوو ھەموو ڕۆژەکە ، بەئاگا نەھات ھیچ کاتێک لەو ڕۆژە ، ئەوە ڕۆژووی دروست نییە ، لەسەر وتەی ئیمامی ئێمە و شافعی ....

وە ھەر کاتێک لەھۆش خۆ چوو بە ئاگا ھات لە بەشێکی ڕۆژ ، ڕۆژووی دروستە ، جا چ لە سەرەتاکەی بێت یان کۆتایی یەکەی بێت . ))

"المغني" (3/12).
ئایە منەت کردن خێرکردن بەتاڵ دەکاتەوە؟

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( منەت کردن و ئازار دان پاداشتی خێر کردن پووچ دەکاتەوە ، لەبەر وتەی خوای گەورە : (( لاتبطلوا صدقاتكم بالمن والاذی)) .

هەروەها منەت کردن و ئازاردان لەسەر خێر لە تاوانە گەورەکانە .....))

تفیسر ابن عثیمین ج۳ لاپەڕە ۲٦۱
ئایە زەکاتی ماڵی مناڵ و شێت دەبێت بدرێت؟

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زەکات لای ئێمە واجبە لە مالی مناڵ و شێت بێ جیاوازی ، ..... ))

المجموع (5/302) .
2024/06/10 06:14:49
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243