tgoop.com/wtawofatwa2019/4345
Create:
Last Update:
Last Update:
کەسێک پارچە زەویەک دەکرێت بۆ ئەوەی سەروەتەکەی پێ بپارێزێت، ئایە زەکاتی لێدەکەوێت، مەبەستی بازرگانی نەبێت؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : کەسێک مالی خۆی کردە زەوی و زار " واتە چەند پارچە زەویەکی بە مالی خۆی کڕی " مەبەستی بازرگانی نییە ، وە ئەو مەبەستەشی نییە بکات بە خانوو یان کشتوکاڵ ، بەڵکو دەڵێت : بۆ ئەوەمە تا ماڵم پارێزراو بێت ، وە ئەگەر ڕۆژێک پێویستیم پێ ھەبوو بفرۆشم ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( زەکاتی لێ ناکەوێت ، ھەتا ھەندێک زانا دەڵێن ئەگەر بەمالی خۆی زەوی و زار بکڕێت بۆ ئەوەی ڕا بکات لە زەکات و زەکات نەدات ، زەکات لەسەری واجب نابێت ، بەڵام ئەمەیان فێڵ کردنە و دەبێت زەکات بدات و لەسەری واجب دەبێت . ))
"ثمرات التدوين" .
BY فەتوای زانایان
Share with your friend now:
tgoop.com/wtawofatwa2019/4345