tgoop.com/rwnaky_quran/11268
Last Update:
🔘هەندێک لە هۆكارەكانی نەخۆش كەوتنی دڵ🫀
دڵ توشی نەخۆشی و ڕەش بوون و ڕەق بوون دەبێت بە هۆى یەکێک لەم هۆکارانە ، بۆیە دەبێت تۆی موسڵمان زۆر ئاگاداریان بیت و خۆت بەدوور بگریت لێیان تا نەبێتە هۆکارى دڵ ڕەقبونت و پاشان هیچ ئامۆژگاری و نەسیحەتێک کارت تێ نەکات و دڵەکەت ببێتە دڵێکی مردوو.
یەکەم: زۆر قسە كردن:
یەكێك لەو تاوانانە كەوا زۆربەى هەرە زۆرى خەڵك بە گشتی تێیدایە لەم سەردەمەدا و نەخۆشیەكی ژەهراویە بۆ دڵ و تێكى ئەدات و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە زۆری قسە كردن بە تایبەتی قسەیەك كە دونیایی بێت، یان قسەیەك كەوا تاوان و مەعصیەت و سەرپێچی خوای گەورەی تیادا بێت ئەو قسەیە ئەبێتە هۆی ئەوەی كەوا دڵ ڕەش بكات.
دووەم: نەزەر کردن و تەماشاکردنى ئافرەتان:
نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیە ژەهراویەكان و كوشندەكان كە دڵ ئەمرێنێت و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە نەزەر كردن و تێڕوانینی حەرام كە زۆر كەس هەیە چۆن زمانیان بەرداوەتەوە بەئارەزووی خۆیان قسە ئەكەن هەیشە چاوی بەڕەڵا كردووە بە ئارەزووی خۆی تەماشای حەرام ئەكات کە ئەمەش دەبێتە هۆى دڵ ڕەشبوونى و کەمە کەمە بەتەواوی دڵى ڕەش دەبێت.
سێیەم : باوەش كردن بە دونیادا: نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیەكانی دڵ بریتی یە لە باوەش كردن بە دونیادا، بەشێوازێك مرۆڤ باوەش بكات بە دونیادا كە ببێتە هۆی ئەوەی كەوا قیامەتی لەبیر بباتەوە یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە کەمتەرخەم بێت بۆ عیبادەت و تاعەتی خوای گەورەی.
چوارەم : زۆر پێكەنین:
نەخۆشیەكی تر كەوا دڵ ئەمرێنێت و ڕەش ئەكات بریتی یە لە زۆر پێكەنین (دەم بە خەندە بە و ڕوو خۆش بە) بەڵام با هەمیشە حاڵت وانەبێت کە بەردەوام پێبکەنیت بە بەقاقاو بەدەنگی بەرز لەبەر ئەوەی ئەو زۆر پێكەنین و قاقایە دڵ ئەمرێنێت وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرمووێت: ئاگادارتان ئەكەمەوە كەوا زۆر پێنەكەنن لەبەر ئەوەی زۆر پێكەنین ئەبێتە هۆی ئەوەی دڵ ئەمرێنێت و ئەو دڵە ئەمرێت، وە هەروەها ڕووناكی ناوچەوانیش ناهێڵێت ئەوەی كەوا زۆر پێ ئەكەنێت دڵی ئەمرێت.
BY ۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞
Share with your friend now:
tgoop.com/rwnaky_quran/11268