Telegram Web
پیاوێك لە حەسەنی بصری ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموو کچەکانمان بدەین بە کێ ؟

فەرمووی: «بەپیاوێك خاوەن ڕەوشت و ئەخلاق بێت ئەگەر خۆشی ویست ئەوە ڕێزی لێدەگرێت ئەگەریش ڕقی لێبوو لەبەر هەرهۆکارێك ئەوە زووڵمی لێناکات »

[ شرح کتاب أحکام النساء📜 ]
وهب بن منبه الخراساني دەڵێت :
دانایی لە دڵی ئارام و نەرم و نیان نیشتەجێ دەبێت .

📚[مسند أبي محمد الدارمي السمرقندي ٤٧٧/١]
قال رسول اللهﷺ :
أكثـروا الصلاة علي يـوم الجمعـة وليلة الجمعـة فمن صلى علي صلاة صلى الله عليـه عشـرا)
-
واتە: زۆرترین صەڵاوات بدەن لەسەرم لەشەو و ڕۆژی ھەینی دا، ھەرکەسێک یەک صەڵاواتم لەسەر بدات خوای گەورە دە صەڵاواتی لەسەر دەدات.

السلسلة الصحيحة : ۱٤۰۷
⚜️پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هیچ موسوڵمانێك نییە لەسەر یادی خوا و بە پاکی ( بە دەست نوێژەوە ) بخەوێ ، و لە شەودا خەبەری بێتەوە داوای خێری دونیا و دوا ڕۆژ بکات لە خودا إلا پێی ئەبەخشێ .

| صحيح أبي داود ( ٥٠٤٢ ) |📜
پرسیار کرا لە ئیمامی ئومەت ٲحمد بن حنبل رحمە اللە


ئایا ئێمە ئیماندارین؟
ووتی : دەڵێین ئێمە مسوڵمانین .


« السنة للخلال (۱۰٥٦) »
▫️ یەکێک لە نموونەکانی هیمەت بەرزی ئەوەیە::

بقی کوڕی موخەلەدا لە ئیسپانیاوە( ئەندۆسیای کۆن) هاتۆتە بەغدا (زیاتر لە ٥٠٠٠ کم بڕیوە) بۆ لای ئیمامی احمد بۆئەوەی فەرموودەی لێ وەربگرێت ،بەڵام ئیمام احمد گەمارۆدراوە و هەموو شتێکی لێ قەدەغە کراوە ،بەڵام کۆڵ نادات و تەقە لە دەرگای ماڵی ئیمام احمد دەدات، و دەڵێ هاتووم بۆ حدیث ، تاکە ڕێگا و ڕێککەوتنی نێوانیان ئەوەیە : هەموو ڕۆژ لەشێوازی سواڵکەردا خۆی بکاتە سواڵکەر و تەقە بدات و ئەویش بەبیانووی هاتنە دەرەوە فەرموودەیەکت فێربکات، هەموو ڕۆژێک بەمجۆرە تا ماوەیەکی یەکجار زۆر.
🏷️عبدالله بن عمر رضی الله عنهما فەرموویەتی: زانست لە سێ شتایە:-

-قرآن
-سوننەت
-وە وتنی “نازانم”

[جامع بیان العلم ٢/٢٣]📜
ئەی زمان قسەی خير بڪە قازانج دەڪەیت و بێدەنگ بە سەلامەت دەبیت پێش ئەوەی
توشی پەشیمانی بیت..

" عبدالله ی ڪوڕی مسعود.
واز لە هەموو شت بێنە بچۆ حزوری و «شەو نوێژ » ئەنجام بدە..🌱!
رسول الله ﷺ فەرموویەتی :-


هەرڪەسێڪ پشت بڪاتە ڕێبازی من
لە من نییە.


| رواە البخاری ٥٠٦٣ |
- تابیعی مورق العجلي ئەڵێت :

(ئەگەر سستبووی لە چاکەدا، ئەوە سست بە لە خراپەشدا، من دڵخۆشم بەو خەوەی کە ئەخەوم) .

📚 الزهد لإمام أحمد : (١٨٤٩)
" گەورەترین گوناح لەلای خودا ، بریتیە لەوەی گومانی خراپ بەخودا ببەیت "

ئیبن قەیمی جەوزی ( ڕەحمەتی خودای لێ بێت )

📚الداء والدواء
احمد بن حنبل فەرمووی؛

لەبارەی پیاوێکەوە پرسیاری لێکرا کە بەردەوام بوو لە پشتگوێخستنی نوێژی ویتر؟ وتی: ئەمە پیاوێکی خراپە.
[ درء تعارض العقل والنقل ]
´
الإمام الشافعي المحبوب دەفەرمـووێـت: ئەگەر هاوڕێیەڪەت هەیە و یارمەتیت دەدات لەسەر طاعەتی️ اللّٰه تعالی توند بەدەستەڪانت بیگرە چوونڪە دۆزینەوەی ئەم جۆرە هاوڕێیە قورسە وە دابڕانیش لێی ئاسان .

◆حلية الأولياء _١٠١/٤.

...
عَنْ عَبْدِ اللَّه رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي الدِّمَاءِ».

واتە: «یەکەم شتێک کە لە نێوان خەڵکیدا دادوەرى لەسەر دەکرێت لە ڕۆژى قیامەتدا دەربارەى خوێنەکانە».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 502
ٱلْلَّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّدٍ..
عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: مَا تَرَكَ رَسُولُ اللَّه ﷺ دِينَارًا وَلَا دِرْهمًا، وَلَا شَاةً وَلَا بَعِيرًا، وَلَا أَوْصَى بِشَيْءٍ.

عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ نە درهەم و نە دینار و نە مەڕ و نە وشترى (وەک میرات) لەدواى خۆى بەجێ نەهێشت، وە (لە بارەى سەروەت و سامان) وەسییەتى بە هیچ شتێک نەکرد.

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 525
دایم دوعا بکە و داوا لە پەروەردگار بکە ،
بێ پێویستت کات لە مرۆڤەکان..
هەوا و ئارەزوو و عشق کوێری یە.

وَقَالَ عَلِيٌّ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: الْهَوَى عَمًى.

أدب الدنیا و الدین للماوردي ـــ📚
پێشەوا الحسن البصري - رحمه الله - دەفەرموێ :

پێمان گه‌یشتووه‌ كه‌ فریشته‌كان پێیان خۆشه‌
زستان بێت له‌به‌ر بڕوادار ، چونكه شه‌وه‌كه‌ی
درێژه‌و شه‌ونوێژی تێدا ده‌كاو ڕۆژه‌كه‌شی كورته‌و
تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بێت .

📜الزهد لأبي حاتم
2025/10/04 20:50:12
Back to Top
HTML Embed Code: