tgoop.com/rwnaky_quran/11196
Create:
Last Update:
Last Update:
برسیەتی غەززە وەک قورئان وەسفی کردووە
لەقورئاندا وەسفێکی وردی قۆناغەکانی برسیەتی کراوە ، لە ئازارێکی کەمی برسیەتی تا مردن
لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش برسیەتی پێنج قۆناغە ،
---
1️⃣ الجوع برسیەتی
{الذي أطعمهم من جوعٍ وآمنهم من خوف}
برسیەتی لەغەززە بە راگرتنی هاوکاریەکان و هاتنەژورەوەی خۆراک دەستی پێکرد
قۆناغی کەم بوونەوەی خۆراک و بەبرسیەتی خەوتن
---
2️⃣ الخصاصة — ئەزمەی خۆراکی
{ويؤثرون على أنفسهم ولو كان بهم خصاصة}
کاتێک ئینسان تیکەیەک دەخوات و دانەیەک دەداتە منداڵەکەی و خۆراک بەتەواوەتی بەرەو کەمبونەوە دەچێت و بەکوردی تیکەی دەمی خۆی دەگريتەوە
---
3️⃣ المخمصة
{فمن اضطر في مخمصة غير متجانف لإثم فإن الله غفور رحيم}
لەم قۆناغە شکڵی منداڵ و ڕەنگی دەگۆڕێت
بەدخۆراکی توند دەست پێدەکات و مەترسی دروست دەکات بۆسەر گیان
---
4️⃣ المسغبة — قۆناغی کارەسات
{أو إطعام في يومٍ ذي مسغبة}
ئيستا غەززە گەشتووەتە ئەم قۆناغە
منداڵ دەمرێت لەبرسا و منداڵی شیرەخۆرە شیری دەست ناکەوێت دایکی بێشیرە لەبرسا و شیریتر بەردەست نیە
قۆناغی کۆتایی
قۆناغی مردنە بەکۆمەڵ بەهەزار هەزار تەرم دەکەوێت و کەسانیتریش لەبرسا توانای کۆکردنەوەیان نامێنێت
---
ئەمڕۆ غەززە هەروەک وەسفی قورئان و قۆناغەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەشتووەتە قۆناغی کارەسات
غەززە تەنها برسی نیە بەڵکو بەرەو قۆناغی کۆتایی برسیەتی و بەکۆمەڵ مردن دەچێت
ئەمڕۆ غەززە لەقۆناغی خواردی یوم ذي مسغبة دایە
بۆیە باشترین کار بەخشینە
لەزیادەی ماڵ نا بەڵکو لەو ماڵەی کەدڵت خۆشی دەوێت
BY ۞ ڕوونـاکی قـورئان | نـور القـرآن ۞
Share with your friend now:
tgoop.com/rwnaky_quran/11196