tgoop.com/nusarm/16027
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#تەرزەی_بێ_بەخت)
بـــەشـــی چوارم 4
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
بگرە لەوان خراپتریش بووم هەموو شەوا لەبەردەم پەنجەرەکەم تا رۆژ دەبۆوە دەگریام و قسە و گریانەکانم هەمووی بۆ مانگ و ئەستێرە دەکرد و ئەوانیش بێدەنگ گوێیان لێم دەگرت نەمدەزانی شەوەکانی زستان خۆی وا درێژە یان فرمێسک و خەمەکانی من درێژی کردووە رۆژێک وەک جاران دووبارە زەردەخەنە درۆینەکانم کرد لەبەر خاتری دایکم زۆری نەبرد لەدەرگا درا و دایکم چوو دەرگای کردەوە بینی یارا بوو دایکم بانگی کردم و وتی تەرزە کچم یارای هاورێت هاتووە منیش چوم و وتم فەرموو یارا وتی کچێ ئەوە بۆ خۆت حازر نەکردووە ئەمرۆ رۆژی لەدایک بوونی نازەی هاورێمانە دەی خێراکە بابرۆین منیش وتم کوا ئەمرۆ رۆژی لەدایک بونێتی ئەو 4/10 رۆژی لەدایک بونیەتی یارا وتی چاک تێک چویت و شتت لەبیرکردووە ئەمرۆ رۆژ لەدایک بونیەتی دەی خێرا خۆت بگۆرە و وەرە برۆین دایکشم وتی دەی برۆ وتم باشە وامزانی بەراستی رۆژی لەدایک بونی نازەیە و منیش لەیادم کردووە وتم ئەی دیاریم بۆی نەکریوە یارا وتی خەمت نەبێت من شتم زۆر بۆی کریو پێت دەدەم تۆش پێی بدە وا دەزانێ تۆ کریوتە وتم باشە بەڵام یارا درۆی لەگەڵ کردم منی بردە باخچەیەک کە دیار ی لێبوو دیار چاوەرێی ئێمەی ئەکرد وتم بەداخەوە بۆت یارا درۆت لەگەڵ کردم دیار هات و وتی تەرزە چیبووە بۆ رازی نەبووی پێم بۆ پەیوەندی دەکەم وەڵام نادەیتەوە کوا عشقە جوانەکەی من و تۆ کە خەیاڵمان بۆی ئەکرد ئەی ئێمە بەیەکەوە نەدەبووین بە جوانترین بوک و زاوای ئەم دونیایە کوا ئەو رۆژانەی دڵخۆشبووین و ناومان بۆ منداڵەکانمان دادەنا تۆ چۆن ئەو رۆژانەت لەبیر کرد کە وا اڵێ تۆم ناوێ پێم بڵێ دایکم شتێکی پێت وت وا پەشیمان بویتەوە ها تەرزە شتێک بڵێ کە دیارم بینی نەمتوانی هیچ بڵێم ئەویش حاڵی لەمن باشتر نەبوو زانیم ئەویش گریاوە و خەمی خواردووە هاوارم کرد و وتم چی بڵێم دیار من تۆم ناوێ و تۆم خۆش ناوێت شایەنی تۆ نیم بۆ وازم لێی ناهێنیت ئەو کاتانەشی لەگەڵت بووم ئاشقت نەبووم هەمووی درۆ بوو ئیتر وازم لێ بێنە چیتر مەیەرەوە سەر رێگام و ژیانم من تۆم ناوێ ئیتر تەواو ئینجا دیار وتی باشە ئەوە بەیەکجاری ئەرۆم و نایەمەوە سەر رێگا و ژیانت بەڵێنت پێ دەدەم پەشیمان دەبیتەوەو دڵت بۆم تەنگ دەبێت چونکە تۆ یاریت بە دڵم کرد کە ئەوەندە ئاشقت بووم کە جارێکی تر من نابینیتەوە و پەشیمان دەبیتەوە یاراش وتی حەیف وات کرد تەرزە هاوارم بەسەر ئەویشدا کرد و وتم بەسە یارا ئەوجا شوێنەکەم بەجێ هێشت و گەرامەوە ماڵەوە کە گەیشتمەوە دایکم بەخێرهاتنەوەی کردم منیش وتم سوپاس دایە گیان وتی کچم خۆشبوو رۆژی لەدایک بوونی نازە ئەی بۆ وا زوو هاتیەوە پێم وابوو تا ئێوارە نایتەوە وتم دایە کەمێک سەرم دەهێشا بۆیە بەیارام وت بابرۆینەوە دایکم وتی چیتە کچە جوانەکەم نەخۆشی وتم نەخیر دایە گیان تەنیا کەمێک سەرم دەهێشێت دەچمه ژورەکەم دەخەوم بانگم مەکە بۆ نان خواردنی ئێوارە کێک و شیرینی زۆرم خواردووە هیچم پێ ناخورێت ئیتر چومە ژورەکەم و سەیری وێنەکانی دیارم دەرکرد و دەگریام بیری ئەو رۆژانەم دەکرد کە لەگەل دیار بووم و دەیبردینە قوتابخانە و ئەو کاتانەی بۆ خوێندن دەچوومە ماڵی یارا و قسەم لەگەل دیار ئەکرد و دڵخۆش بووم لەگەڵی و نازی ئەکێشام و لەخۆشی و ناخۆشی لەگەڵم بوو گریانم بۆ ئەو رۆژانە ئەهات کە تا بەیانی قسەم لەگەڵ دەکرد و دڵخۆشی دەکردم گوێم لە نامە دەنگیەکانی دەگرت و فرمێسک نەدەوەستا لەچاوم دووبارە هاورێ و هاودەمم پەنجەرەکەم بوو لەگە ئەستێرە و مانگ قسەم لەگەڵ ئەوان ئەکرد دووبارە شەوەکەم بە گریان بەرێ کرد کە بوو بە بەیانی خەبەرم بۆیەوە خۆزگە خەبەرم نەبوایەتەوە و بمردمایە ئەم هەواڵەم نەبیستایە
هاورێیان ئەم چیرۆکە وشەکانی بەسەقەتی نوسراوە کێ یارمەتیم ئەدات ئەبێ دووبارە بنوسرێتەوە منیش زۆر کاتم نیە هەرکەس ویستی نامە بنێرێت بۆم
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚🌚
جۆینی جەناڵ بن ❤️👇
https://www.tgoop.com/nusarm
BY نوسەرێڪی بچووڪ📚

Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/16027