Telegram Web
لە کۆتایی ئەو هـەمـوو جەنجاڵیەی ژیان
ئەوەی ئومێد بەخش و ئارامکەرەوەیە
تەنـها خـــوداییە ..🩷


𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
ژیان پڕە لە شتی جوان بەڵام
‎قەناعەت بەسە بۆ ژیانێکی جوان 💚٠

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
پـەشیمان نیم لـەوەی ڪـردوومـە
پـەشیمانم لەوەی ڪە بۆڪێم ڪردووە..!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🫀

#شەوی_هــەیــنــی
#ســەڵاوات_سورەکـهـف_لەبیرمەکەن

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
بابزانم خوێنەرەکانمان ماون
دەست بە چیرۆک پۆست کردن بکەمەوە ؟
Anonymous Poll
87%
بەڵێ
13%
نەخێر
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🫀

#شەوی_هــەیــنــی
#ســەڵاوات_سورەکـهـف_لەبیرمەکەن

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
هەرگیز کۆڵ مەدە بجەنگە بۆ ئەوەی دەتەوێت.. سەبروو ئارامییت هەبێ تا بەدەستی دێنی
🤍.


𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
چیرۆڪــــی 📝
#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە💔🙂)

سلاو لەئازیزانی چەناڵەکەمان چیرۆکی ئەمجارەمان چیرۆکی کچێکی هەولێریە کە بەمناڵی مامی دەیرفێنێت و ئەیداتە ماڵێکی عەرەبی کەرکوکی بەراستی زۆر چیرۆکێکی کاریگەرە خوێنەر بن....هتد
.........................................................
خوێنەری ئەم چیرۆکە تراژیدیایە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚
.........................................................
ئەم چیرۆکە نێردراوە لەلایەن خاتوو
( شەم فەرهاد ) و من🦋بـۆ ئێوەی ئازیزی پۆست ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋😇
.........................................................
هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە یان کەسێکەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍

𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ
گرینگ نیە کەسێک چەند قسەی جوان دەزانێ
گرینگ ئەوەیە تا چەند لەقسە جوانەکانی دەچێ.


𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی یـەکــەم 1

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

وەکو ڕۆژانی سەدبارەی ژیانم، سکرەبە شینەکەمم پۆشی، لەچکە سورەکەشم ڕێک خستەوە. چاویلکەم خستە چاوم، دەستکێشە پزیشکییەکانیشم خستە دەستم.

خۆم گەیاندە ئەو مێزەی فایلی دەرمان پێدانی نەخۆشەکانمی بەسەرەوە بوو. هەشت و نیوی شەو دەستم پێ کرد تاوەکو دوازدە. هەیبوو هەر تا نۆ دەرمانی هەبوو، نەخۆشیش هەبوو تا کاتژمێر یەک دەبوو دەرمانی پێ بدرێت، هەروەکو ئەسمەر. ئەو زوڵمانەی هەڵیانکوتابووە سەر دوا قەڵای ئومێدی ژیانی ئەسمەر، وەكو تەلبەند بە دەوری چاوانی سوڕابوونەوە و لۆچی ژان و هەلاكەتیان پێیەوە نەخشاندبوو. وەعدی دابوو بۆم بگێڕێتەوە، بۆچی لەو تەمەنە بچووکەدا ئەو دەردە قورسە هێخەی پێگرتووە. دەستوبرد ئەو شەوە کاری خۆم نەهێشت، کە گشت نەخۆشان خەوتن، خۆم گەیاندە لایەوە، لە نزیکیەوە دانیشتم. ئەسمەر دەم نا دەمێك پێڵوی چاوە پڕ برژەنگە كەوانەییەكانی دەتروكان و نیگای بە نێو ژوورەكە بە گلێنە شینەكانیەوە دەسوڕاند دەمدەزانی بڕیارە كەی دەست بە قسە بكات، بەڵام نەشمدەویست دەستپێشخەر بم و زنجیری بیركردنەوەكانی بپچڕێنم، پێم وایە بەو چاوە پڕ لە كلانەی دەیەویست هەموو ڕابردووی بخاتە قالبێكی خەفە و خامۆشەوە ئینجا بیخاتە بەرگوێمەوە. دەستی بە كانولای خستە نێو قژە لول و گروازەكەی و هێمن و لەسەرخۆ ڕووی لێم كرد پرسی:
-"تۆ هیچ كاتێ هەستت كردووە ئەو شوێنەی تۆ تیایدای، نەویستراویت و ڕقیان لێتە؟"


چاوەكانم داخستن، تۆزێك لە ڕابردووە تاڵەكەمم هێنایە بەر دیدەمەوە. بە بیرهاتنەوەیان خەندەیەكم كرد:
-"بێگومان."

ئەسمەر تۆزێ سەرسوڕماوانە چاوە ئاسمانییەكانی فراوان كرد:
-"یانی شەم تۆش كەسانێك هەبوونە ڕقیان لێت بێت و ئازارت بدەن؟"


-"هەموومان لە چیڕۆكی ژیانی هەندێكدا زوڵم لێكراوین و لە هی هەندێكیتر زاڵم و خراپەكار، لە هەموو شوێنێك كەسێك هەر هەیە بەبێ هۆكار ڕقی لێت بێت و جێگەی گاڵتەجاڕی بیت بۆی، بەڵام ئیتر ڕۆژگار ناچار بەو شوێنەی كردویت، لە هەمان كاتیشدا ئەمە مانای خراپی و نەویستراویمان ناگەیەنێ، بەڵكو زۆرجار هێندە ئاستمان باڵاترە لەوان، بەم شێوەی نەویستن و ڕقە دەری دەبڕن."

سێریا چاوانی فرمێسكیان تێخزا و ڕژانه‌ سه‌ر كوڵمه‌ په‌مه‌ییه‌ ئاڵه‌كانی:
-"ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وانه‌ بن كه‌ به‌ خێزانی خۆتت زانیون و له‌گه‌ڵیاندا ژیاویت، ئه‌و كاتی چ ناوێكی لێده‌نێییت؟ من ئێستا نازانم چۆن وه‌سفی ئه‌و ژیانه‌م له‌گه‌ڵیاندا بكه‌م، ئه‌و ژیانه‌ی تاوێ شازاده‌ و تاوێ سه‌رسواڵكه‌ر، عه‌جیب و غه‌ریب چه‌ندین ساڵ پێوه‌ی گیرۆده‌ بووم خێزان و پشت و په‌ناكانی ژیانم وه‌ك غه‌واره‌ی نه‌فره‌تی به‌ هێخه‌ی خۆشیه‌كانمه‌وه‌ نوسابوون نسیبه‌تی ئه‌م دوونیایه‌یان به‌ كۆڵم داده‌دا. به‌رامبه‌ر به‌ ژیانی خوشك و براكه‌م و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیاندا زۆر جودایه‌ز بووم، من له‌ شێوه‌ی خزمه‌تكار و كۆیله‌ و ئه‌وانیش وه‌ك سه‌ردار و خاوه‌نی گیانی من، هێنده‌یان عه‌زاب ده‌دام هه‌ندێ جار تفم له‌ خۆم ده‌كرد له‌ تاو ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ریان ده‌هێنام.
باوكم زۆر مێشك ووشك و دڵڕه‌ق بوو به‌رامبه‌رم، قه‌ت ڕۆژێك خه‌نده‌ و بزه‌ی ڕووخساریم به‌رامبه‌ر نه‌گبه‌تباری ڕووی خۆم نه‌بینی. به‌ هیچ ئه‌توارێك سۆز و میهری پێم نه‌ده‌به‌خشی، هه‌ر ئه‌و نا به‌ڵكو دایكیشم به‌ هه‌مان شێوه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌مواجی خوشكه‌ گه‌وره‌م له‌ من گه‌وره‌تربوو كه‌چی كاره‌كانی ماڵ و به‌ خێوكردنی برابچوكه‌كه‌شم هه‌ر له‌سه‌ر من بوو، جل و به‌رگم هه‌میشه‌ كۆنه‌ی ئه‌م و ئه‌و و خواردنیشم به‌رماوه‌ی خوشك و براكانم، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دایك و باوكم هیچ لێم ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌ هۆكار و بێ هۆكار ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییان ده‌دام.
زۆر ئازارم ده‌چه‌شت چونكه‌ هه‌موو هیوا و ئاره‌زووم ئه‌وه‌ بوو هه‌ست و سۆزی دایك و باوكم ببینم، ئامێزێكی پڕ خۆشه‌ویستی و ده‌ستێكی میهره‌بان و پشتێكی دڵسۆز  ببینم، به‌ڵام داخم زۆره‌ كه‌ هیچیانم نه‌بینی.
تاكه‌ كه‌سێك كه‌ به‌ باشترینی ژیانی خۆمم دانابوبێت ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ پێیم ده‌وت مامه‌ باشه‌كه‌م كه‌ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوو بوو منیشی زۆر زۆر خۆشده‌ویست ساڵانه‌ چه‌ند جارێك سه‌ردانی ماڵمانی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا جوانترین و گرانبه‌هاترین شتی بۆ ده‌هێنام و هه‌میشه‌ به‌ پارچه‌ ئه‌ڵماسه‌كه‌م ناوی ده‌بردم، به‌هۆی ئه‌و چاوترسێنیه‌ی له‌ مناڵییه‌وه‌ لێیان كردبووم جورئه‌تی

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی دووەم 2

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

پرسیاركردنی هیچم نه‌بوو تاكه‌ شتێك بوێرابومایه‌ پرسیاری لێبكه‌م ناسنامه‌ی مامه‌ باشه‌كه‌ بوو كه‌ هه‌موو جار دایكم ده‌یگووت(ئه‌و پیاوێكی ده‌ست ڕۆیشتو ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و خزمی ئێمه‌یه‌ چونكه‌ هه‌ژارین بۆیه‌ كۆمه‌كمان ده‌كات) كاتێك تەمەنم هەڵكشا و گەورەتر بووم ئیتر گومانم لە خێزانەكەم و مامە باشەكە بۆ دروست بوو، گومانی جۆراوجۆر ناخیان تەژی كردبووم چونكە كاتێك وادەی هاتنی نزیك دەبوویەوە هەفتەیەك بەر لە هاتنی و هەفتەیەك دوای هاتنی دایك و باوكم عەجیب بەرامبەرم دەگۆڕان و باشی و میهریان پێم دەبەخشاند بەڵام هەر دوای تێپەڕینی ئەو ماوەیە ئیتر خراپتر دەبوون وەك ئەوەی بیانەوێ تۆڵەی ئەو تۆسقاڵە باشییە ڕوكەشیەیانم لێبكەنەوە من دەمبینی مامە باشەكە هەمیشە تەنیا بۆ من بە دەست و دیاری دەهات و جۆرەها پێداویستی بۆم دابین دەكرد و چەندین جار دەمببینی بە نهێنی پارە دەدات بە دایك و باوكم و پێیان دەڵێت (ئەمە موڵكی ئەسمەرە زۆرباش ئاگاداری لێبكەن تا كاتی خۆی) ئەسمەر بێدەنگی نواند لە گێڕانەوە، پەنجەی شەهادەی لە پەرچەمە لولە شۆڕبوەكەی سەر نێوچەوانی ئاڵاند و هەناسەی كورت كورتی هەڵدەكێشا، زۆری نەبرد لە دەرگای ژوورەكە درا و گەنجێك هاتە ژوورەوە، بەو باڵابەرزە سەمەرەیەیەوە دەستێكی خستە گیرفانی و هاتە نزیكمانەوە. بە دوو چاوە شینەكانیەوە سەیرێكی ئەسمەری كرد و لەسەر كورسیەك لە نزیكی دانیشت، دەنگم هەڵێنا و گوتم:
-"بەخێرهاتن كاكە-:پیاوەكە بێ ئەوەی بە دەنگ وەڵامم بدا پێڵوی چاوانی نەرم نەرم تروكاند و سەری لەقاند منیش ڕووم لە ئەسمەر كرد كە ئەو كاتە دووبارە چووبوویەوە خەیاڵەوە، بە دەنگێكی جدیانەوە گوتم:-"ئەسمەر گیان، بۆچی بێدەنگیت كرد لە گێڕانەوە ئەسمەر نیگای لێم گرت و گوتی:-"من هیچ كاتێك هاوڕێ و هاودەمم نەبوە، هیچ كاتێك جگە لە مامە باشەكە هیچ كەسێك خۆشی نەویستبووم، ئەو كاتەی بووم بە حەڤدە ساڵیی ڕێك بیرمە ڕۆژێك لە قوتابخانە دەگەڕامەوە، كاتێك گەشتمە نێو كۆڵانەكەمان ئۆتۆمبێلێك لە تەكمدا وەستاندی و بە ڕێزێكی زۆرەوە پرسیاری شوێنێكی لێم كرد منیش وەڵامیم دایەوە ئیتر ئەویش ڕۆشت ئەو كاتەی ئۆتۆمبێلەكە ڕۆشت ڕاستەوخۆ باوكم لەبەردەرگای ماڵمان قوت بوویەوە و چاوانی ئاگری لێدەباری، پێوەی دیاربوو بینی بووی قسەم لەگەڵیدا كردوە، هێندە بە توڕەیی و شەڕبارانی بەرەو ڕووم هات گومانم نەما لەوەی قەساسم زۆر بە زەبر و كوشندە دەبێت بەهۆی ئەو بیركردنەوە سەقەتانەیەوە، هەر كە گەشتە لام بە قژ بەرزی كردمەوە و گوتی:-"كچی ئەو سەگەی تۆی خستە ملمەوە ئەو خوێڕیە كێ بوو وا لەگەڵیدا وەستاوی لە تاو ئێشی قژ ڕاكێشانەكەم دەستم خستە سەر دەستی باوكم و بەگریانەوە گوتم: -"توخوا بابە گیان وامەكە، بەخوا تەنیا پرسیاری ناونیشانێكی كرد." كەچی باوكم توڕەهاتانە گوتی: بێ ئابڕووی بێ ڕەوشت درۆزن وسۆزانیش دەرچووی و دەتەوێ ئابڕومان بەری لە گەڕەك؟ هەر خۆم دەزانم چیت بەسەر دێنم."

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی سێیـەم 3

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

هەرچەندێك پاڕامەوە و داد و گریانم بوو بێ سوود بوو، باوكم لە نێو كۆڵانەكەدا نیوە گیانی كردم بە لێدان و بە قژ بەرەو ماڵی بردم، هێندە خراپ لێیدام شوێنێكم بە ساغی نەمابوویەوە، حاڵم لە ژێر دەستی زۆر زۆر خراپ بوو، خوێن بە باڵامدا دەهاتە خوارەوە، چونكەش سەرمی بە دیواردا كێشا بوو، نێو مێشكم وەك زرنگانەوەی عامودێك كاتێ بەردێكی بەردەكەوێت دەزرنگایەوە دایک و خوشک و براکەشم لە دوورەوە سەیریان دەکردم دایکم خەندەی دەکرد و ئەو لێدانەمی زۆر لا دڵگیر و خۆش بوو عەجیبم دەهات لەوەی دایک ببینێ ڕۆڵەکەی وەها دارکاری دەکرێت و ئەویش لە ڕوویدا کەیفسازی دەرکەوتبێت
پێچەوانەی دایکم و ئەمواج محمدی برا بچکۆڵەم بە دزییەوە خۆی گەیاندە دەرگەی حەوشە و کردییەوە ئەگەرچی لێم دەدرا بەڵام ئەوەم باش بینی کە موحەمەد بۆی کردم. هەرچۆن دەرگاکەی کردەوە لە ژێر دەست باوک هەڵاتم و تا هێزم تیابوو لەو ماڵە دوورکەوتمەوە لەتاو گیانی خۆم کەسم نەدەهاتە بەرچاوان ئەسڵەن هێزی گیانمم گشتی خستبوویە بەر ڕاکردن. گەرچی نەمدەزانی بۆ کوێ دەچم، بەڵام دەمزانی دەبێ ڕابکەم ئەگینا بەو شێوەیە بمێنمەوە دەکوژرێم بە جۆرێک ڕامکرد بۆ یەکجاریش ئاوڕم لە دوای خۆم نەدایەوە، چونکە دەترسام باوکم دووبارە بمگرێتەوە. بە خۆمم دەگوت ئەمجارە بکەویتە دەستیەوە دەتکوژێ ڕاکە ئەسمەر مەوەستە نەمدەزانی ئەم هەموو لێدانە لەسەر چیبوو، ئاخۆ تەنها لەسەر ناونیشانێکە یاخوود ڕقێکی تریان لە دڵدایە بەرامبەرم و بەو جۆرە هەڵی دەڕێژن. لە شێوەی مەجنونێک بەسەر شەقام و ڕێگاکان ڕامدەکرد و شەقامەکانم دەپێوا بۆ ئاسۆی ڕزگاری خۆم هەتا وەکو گەشتم بە دەشتێکی چۆڵی ونبوو کە خۆشم نەمدەزانی کوێیە لەو چۆڵەوانیە بە تاقی تەنیا لە تەک تاشە بەردێک دانیشتم هەناسەی قورس قورسم دەدا و قاچەکانم لە ماندوویەتی و ئێشی ڕاکردن دەلەرزین لە بێچارەی و بێ پەنا تاریکیش دادەهات ووردە ووردە برسێتیش تەنگی پێ هەڵدەچنیم، چونکە من 24 کاتژمێر بوو هیچم تام نەکردبوو و جل و بەرگیشم هەر جلی قوتابخانە بوو، جلێکی وانەبوو گەرمم بکاتەوە چونکە زستانیش بوو زۆرم سەرما بوو زۆر دڵم بەخۆم و ئەو حاڵەی تێی کەوتبووم دەسووتا وەک مناڵ دەنوزامەوە و دەگریام سەرم کردبوویە بەر تاشە بەردەکە و لە بەردەم خۆمەوە دەمگوت یارەبی 17 ساڵە دڵێکی خۆش و هەستێکی باش و میهرێکی جوانم بەخۆمەوە نەبینی تەمەنم 17 ساڵە و ڕۆژێک بەدڵی خۆم نەژیام ڕۆژێ پڕ بە سکی خۆم نانم نەخوارد. خودایە گیان زۆر تەنهات کردووم، لەوە تەنهاترم مەکە. ئیلاهی ئەی ئەو کەسەی کە ئاگاداری مێروولەیەکی لە ناخی زەوی، تۆ بڵێی ئاگاداری ئازارە بەسۆکانی گیانی من نەبیت؟ ئاخر زمانم شکاوە لە ئاست هەرچی بەسەرم هاتووە. دەزانم تۆ بەندەکانت خۆش دەوێ، بۆیە دەستم نایگرێ خۆشم بکوژم، چونکە دەزانم تۆ ئەی خۆشەویستی خۆشەویستان تۆ لێم خۆشنابیت ئیلاهی وادەبینی چەندە بێ کەس و بێ دەر و ماڵ و تەنیام. تۆ بەم گەورەیی خۆتەوە ببەرە کەسی من. تۆ کەسی هەموو بێ کەسیەتیەکەی من بە، تەنیا لێرە جێم مەهێڵە لەو شوێنە تاریک و ساردەدا تەنها و تەنها هەبوونی تۆ و قسەکردن لەگەڵ تۆ هێوری دەدا بەو دڵە سارد و سڕ و پڕ ژانەم
پاشان تۆزێک سەرم بەرزکردەوە بە نوزەیەکی لاوازەوە گلەییەکانم بۆ ئاسمان بەرزکردەوە و دەمگوت خوایەگیان بۆ دەبێت ئاوابێت ئەو هەموو ئازارە لەم تەمەنەی من ئاخر لە پای چی چیم کردووە چ گوناحێکم کردووە وا باجی دەدەم؟ یارەبی، دەزانم ئەو قسانەی دەیکەم بۆنی ناشوکری لێ دێت بەڵام سوێند بە گەورەیت زۆر زۆر ماندووم و زۆر بێکەسم، هەر تۆم هەیە گلەییەکانمی لا باس بکەم ئەی حەسێنەرەوەی ماندووێتییەکان ناکرێ منیش تۆزێک ماندوێتیم بحەسێتەوە
لەم قسانەدا بووم، باران دەستی بە بارین کرد و دەم نا دەمێک هەورە تریشقە و گرمەی گەورە و بەهێز دروست دەبوون، بە جۆرێکم لێهات شوێنێکی وشکم نەمایەوە. هەستم دەکرد ئاسمانیش لە تاو ئازاری من تووڕە بووە و جاڕی ئەشکەنجەی داوە. تا ئەو کاتەش خوێن بە باڵامدا دەهاتە خوارەوە و ئەو شوێنەی لێی دانیشتبووم گۆمی خوێن و باران بوو زۆر بێتاقەت و بێهێز بووم بە شەلە شەلیەوە هەڵسام و بە تەنیشت تاشە بەردەکانەوە وردە وردە دەڕۆیشتم. بەڕاستی نەمدەزانی بۆ کوێ دەچم، تەنیا دەمزانی دەڕۆم و بەس. بەرچاوانم وردە وردە لێڵ و تەڵخ و تاریک دەبوو وە سەرم دەسووڕا و لێدانەکانی دڵم زۆر خێرا ببوون وردە وردە هێزم تیا نەدەما و بارانەکەشی تا دەهات بەهێزتر دەبوو، هێندە توند دەیدا لەسەرم وەک ئەوە بوو وردە بەردی بچکۆلە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 4 بن 📚🌚

جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/nusarm
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی چـوارەم 4

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

بەر سەرم بکەوێت ئیتر هەستم دەکرد چیتر قاچەکانیشم ناتوانن بە پێوە بموەستێن و ئەوەندەم بیرە کە توانام نەما و کەوتمە سەر زەوییەکە و بێ هۆش کەوتم ئەو کاتەی بە ئاگاهاتم لە نەخۆشخانە بووم وادیاربوو خەڵک منیان دۆزیبوویەوە و هێنابوویانم بۆ نەخۆشخانە. کە چاوانم هەڵێنا ئەزانی کێم بینی؟ ئەو کەسەی پێم دەگوت مامە باشەکەم کاتێک ئەوم بینی وەک ئەوەبوو برینێکی گەورەم هەبووبێت و مەڵهەمێکی ئازار شکێنی بەسەردا کرابێ وا دیاربوو کە زانیبووی باوکم ئاوای لێی کردووم ئیتر هەواڵی دابوویە گشت نەخۆشخانەکانی کەرکووک گەر منیان هێنا ئاگاداری بکەنەوە. لە خۆشی بینینی ئەودا دەستم بە گریان کرد و هەرچی لە ناخمدا بوو دەربارەی ئازارەکانم بە ڕوویدا تەقاندمەوە مامە تخوا جێم مەهێڵە جگە لە تۆ کەسیترم نیە مامە جێم مەهێڵە نامەوێت بچمەوە لای دایک و باوکم، ئەوان زۆر ئازارم دەدەن و لێم دەدەن کاتێک تۆ دەڕۆی زۆر خراپ دەبن لەگەڵم توخوا مەمدەرەوە بەوان مامە باشەکەم برۆی وێک هێنان و بزەی خستە سەر لێوانی  وتی خەمت نەبێت من قەت جێت ناهێڵم و هەر لە لات دەبم لەگەڵ خۆشم دەتبەمە هەولێر ئیتر لەوێ لای من بژی باشە من ئیتر لاتم و ناهێڵم کەس ئازارت پێ بگەیەنێ ئەسمەر کەمێک بێدەنگ بوو نیگاکانی جۆرە خەمێکی سەیری کەوتە سەر و وردە وردە برژانگەکانی بە فرمێسک تەڕ بوون نەمدەویست لە قسە بوەستێ بۆیە لێی
هاتمە دەنگ:-"ئەسمەر گیان بۆ بێدەنگ بووی بە دوو پەنجە ناسکەکانی دەستە سپیلکەکانی نێو چاو و ژێر چاوانی سڕی و هەناسەیەکی هەڵکێشا:-"من هەر لە کەرکووک دەژیام دوای دەرچوونیشم لە نەخۆشخانە هێنامی بۆ هەولێر مامە باشەکە ناوی جەزا بوو، دوو کوڕی هەبوو گەورەکە یان زەردەشت و ئەوەی تریش ڕۆژگار کە هەردووکیان بە چەند ساڵێک لە من گەورەتر بوون ئەسمەر سەیرێکی ئەو گەنجەی تەنیشت خۆی کرد و سەیری منی کردەوە بە قامکی شەهادە ئاماژەی بۆی کرد کۆمیدیانە خەندەیەکی ئەفسوناوی خستە سەرلێوە ناسکەکانی:-"ئەو گەنجە سەر زلە دەبینی ڕۆژگاری کوڕی مامە جەزایە
ڕۆژگار دەستی خستە پشت سەری و بە بێزارییەوە گوتی:-"کچێ شێخم نامێنێ کە دەڵێی مامە ئەسمەر قاقا پێکەنینێکی کرد و پاشان بەردەوام بوو لە قسە: -"زەردەشت کوڕێکی زۆر بە شان و شەوکەت و جدی و تووڕە و توند بوو هەروا زۆر وابەستەی باوکی بوو لە یەک وشەش لە قسەی دەرنەدەچوو بەڵام ڕۆژگار وانەبوو سەرڕۆتر و ئیهمالتر بوو وە گەنجێکی تۆزێ گاڵتەچیش بوو ئەو ڕۆژەی بۆ یەکەمجار قاچم خستە ماڵەکەوە هەردووکیان پێشوازیەکی گەرمیان لێم کرد من ناخۆشی زۆر زۆرم دیبوو هیچ کاتێک بەو شێوە و بەو جۆرە کەس گرنگی پێم نەدابوو جگە لە مامە جەزا نەبێت ئەو گرنگی پێدانەی ئەوان دەیخستمە گریانەوە کاتێک یەکەمجار ئەوانم دی شەرمم دەکرد چونکە لە هەموو ژیانمدا ئاوا لە کەسی بێگانە نزیک نەببوومەوە ڕۆژگار هاتە پێشوازیم دەستمی گرت و بەرەو هۆڵەکە دەیبردم و قسەشی دەکرد-"بەخێرهاتیت بەخێرهاتیت وەرە لەگەڵم با ئەندامانی ئێرەت پێ بناسێنم زەردەشت لە هۆڵەکەدا هەڵسابووەوە بۆ پێشوازیم، من و مامە جەزا و ڕۆژگاریش بەرەو ئەوێ دەچووین بە شێوەیەک سەیری دەکردم و لێم وورد دەبووەوە هەستم دەکرد دەیەوێ بە نێو ناخمدا گوزەر بکات کاتێ گەشتینە لای ڕۆژگار کۆمیدیانە گوتی:-"ئەمەش جەنابی پڕ هەیبەت و جدی، کاپتن زەردەشت بۆ یەکەمجار خەندەیەکی سەیر هاتە سەر لێوانم مامە جەزا لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشت و سەیرمانی دەکرد، زەردەشت سەیرێکی ڕۆژگاری کرد، جدیانە دەستەکانی خستە نێو گیرفانی پانتۆڵەکەی، گوتی:"-لێدانت دەوێ یا ڕیسواکردن؟"
پاشان هاتە بەرامبەرم تەوقەی لەگەڵ کردم و بەو دەنگە گڕەی خۆیەوە گوتی  بەخێرهاتی خاتونی جوان تکام وایە ئاسودەبن لێرە تەوقەم لەگەڵیدا کردەوە و سوپاسیم کرد، ئینجا مامە جەزا بانگی کردم
وەرە کچەکەم. وەرە لە تەنیشت من دانیشە با هەندێ قسەبکەین چوومە تەنیشتی دانیشتم، زەردەشت و ڕۆژگاریش لە بەرامبەرمان دانیشتن، مامە جەزاش بەردەوامی بە قسەکانیدا کچی خۆم وای دابنێ ئێرە ماڵی خۆتە. هیچ کاتێک ڕازی نیم خۆت بەغەریبە بزانیت ئەگەرچی دەزانم بۆ ڕاهاتنت قوڕسە، بەڵام دەبێ هەوڵبدەیت ئیتر هەموو شتێکی تۆ لەمڕۆوە من بەرپرسم لێی چاوم پڕ ئاو ببوو بە زۆر خۆم گرتبوو نازانم بۆ گریانم دەهات: ئاخر مامە من بوومەتە بار بەسەرتەوە مامە جەزا گوتی ئەوە چی دەڵێێ کچی خۆم ئەگەر بار بوویتایە خۆم نەمدەدۆزیتەوە و نەمدەهێنایت بۆ ئێرە ئەوکاتە کە فرمێسکم هاتبویە خوارەوە بە دەم سڕینی فرمێسکەوە وەڵامم دایەوە:

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
زیـاتر لـە هـەمـووان من ویستـم
هەمووانی ویست منی نەویست.
.!!

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی پێنجەم 5

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

تۆ بۆچی ئەوەندە باشیت و خێزانی خۆم وانەبوون ئاخر ئەو پرسیارانە ئەو شتانە هەمووی ناخیان وەک مۆرانە خواردوومە دەبینی هەر لێشیان نەپرسیومە ئەی من منداڵی ئەوان نیم چۆن دەبێ وا بێویژدان بن بەرامبەر کچەکەیان زۆر دڵم بە خۆم دەسوتێتەوە ئاخر مامە بە خوا هیچم نەکردبوو باوکم بەو جۆرە لێیدام بڕوام پێ بکە لە قسەیان دەرنەچووم مامە جەزا دەستی بە سەرمدا هێنا پاشان گوتی ئەوان بە دواتدا گەڕان بەڵام من قەبوڵم نەکرد بشت بینن پێیانم گوت کەوا تۆ ئیتر کچی منیت و لای من دەمێنیتەوە گریانم بۆ حاڵی خۆم دەهات چونکە قەت نەدەچوویە ئەقڵمەوە خێزانەکەم وا ئاسان دەسبەرداری من بن و وێڵم بکەن دڵم ئازاری زۆری هەبوو لە تاوی ئەوەی بەسەریان هێنابووم مامە جەزا خستمیە ئامێزی و فرمێسکی سڕیم کچی خۆم بەسیکە ئەرێ ئەی ئێمە وا بووین بە خێزانی تۆ ئاخر مامە ئەوان خێزانی منن خێزان ئەی هاوار ئەی باشە باوای دابنێین من هەڵەم کردووە دەبێ لەسەر یەک هەڵە دەستبەرداری من ببن ها ئەوان دەسبەردار نەبوون ئەسمەر سەیری مامە جەزام کرد بە نیگایەکی پڕ پرسیارانە ئەی چی مامە مامە جەزا بەردەوام بوو لە قسەکانی من پارەم پێدان تا واز بهێنن مێشکم خەریک بوو دەتەقییەوە کاتێ ئەوەم بیست یانی وەها بێ ڕەحمن بە پارە منیان فرۆشت مامە جەزا هێمنانە گوتی گەر دەتەوێت تۆ دەگەڕێنمەوە لایان و پارەکەشم ناوێتەوە بەڵام ئایا دەتەوێ بچیتەوە نێو ئەو ئەشکەنجەی تەواوی ژیانت تووشیان دەکردی فرمێسكەكانم لەم قسەیەی وە گیركەوتن و كەوتمە بیركردنەوە مامە جەزا بەردەوام بوو لە قسەكانی لێرە و لای من دەتخەمە بەر خوێندنێكی پڕۆفیشناڵانە و مامۆستای تایبەتت بۆ دەگرم لەم ماڵەدا خۆشترین و گەورەترین ژوورت پێ دەدەم و گەر حەز بكەی خواردن بۆت دێتە ژوورەكەت و جل و بەرگت هەر لە دەرەوەی وڵات بۆ داوا دەكەم نەك لێرە بیكڕیت هەر كات بێتاقەت بیت دەچینە خۆشترین شوێنی گەشت و گوزاری لێرە لای من كچی منیت هیچ كاتێك نایەڵم شەو بیر لەوە بكەیتەوە بەیانی چۆن داوای پارە بكەیت زەردەشت و ڕۆژگار لێرە لە شوێن هەموو كەسێكت دەبن ئەگەر یەكجار لێرە هەستت بەتەنیایی كرد من ئامادەم باجەكەی هەرچی بێ بیدەم ئەم قسانەی مامە جەزا هێندەی تر برینداری كردم و زیاتر بە گریانی هێنامئاخر چۆن ئەبێ تۆ ئاوابیت و خێزانی حەقی خۆم ئاوابن خوا چۆن لێیان قەبوڵ دەكات ڕۆژگار كۆمیدیانە خۆی هەڵقورتاندە نێو قسەکانەوە ئەوە تۆ بۆ ئەوەندە گرینۆكیت كچێ زۆر مەڵێ و هەڵسە وەرە لەگەڵم ئینجا دەستی ڕاكێشام و بەدەم ڕۆیشتنەوە دەستی خواحافیزی بۆ زەردەشت و مامە جەزا بەرزكردەوە باوكە ئەو كچە بەنازە دەبەم ماڵەكەی و ژوورەكەی نیشان دەدەم ڕۆژگار گشت شوێنێكی ماڵەكە و ژوورەكەی خۆشمی نیشاندام كە بۆیان ئامادە كردبووم بەڕاستی ژوورێكی زۆر گەورە بوو من ئەو هەموو ساڵە ناخۆشی و ناسۆریم بینی لەگەڵ خێزانەكەم كاتێ ئەو شتانەم دەبینی ئەو كاتانەم بیر دەهاتەوە چۆن بەتانی و سەرینیشیان پێم ڕەوا نەدەبینی كەچی ئێستا ژوورێك بەگشت كەلوپەلەكانیەوە موڵكی منە و كلیلەكەیم پێ دەدەن یەكەم شەوم لەو ماڵە یەكەم شەوم بوو لە ژیانم ئاسوودە بم ئەو ژوورە گەرم و خۆشە ئەو جێگا گەرم و نەرمە یانی بەڕاستی یەكەمجارم بوو شتی وا ببینم یەكەم شەوم بوو خەوێكی واخۆش و ئاسوودە بەخۆمەوە ببینم، ئینجا كە بەیانی هەڵسام هەتا گۆرەویشم بۆدانرابوو جلی ڕێک و ئوتو كراو و گەرم و جوان جزدانێكییشم بۆ دانرابوو پڕپڕی پارە بو من بۆ قوتابخانە زۆربەی جار پارەم پێ نەدەدرا كە ئەو هەموو پارەیەشم بینی چاوم ئەبڵەق ببوو لە هەمووی سەیرتر لام جلەكان بوو كە گشتی پڕ بە گیانم بوو نە گەورە نە بچووک بە دیار ئەو ڕێك و پێكی سیستەمە سەیرەی ئەم ماڵە حەپەسا بووم خۆم گۆڕی و شتەكانم هەڵگرت و چوومە هۆڵەكە مامە جەزا ڕۆشتبوو تەنیا زەردەشت لەوێ بوو هەر كە منی بینی تۆزێ لێم ووردبوویەوە و پاشان دەنگی بەرز کردەوە ئامینە خان نانی بەیانی بۆ من و ئەسمەر بهێنن


خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 6 بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
سڵاو لە ئازیزانی چەناڵی نوسەرێڪی بچووڪ

بـەرێـزان وەڪ ئـەزانـن رەشـە شارەزووری ڪـە ئـادمین و هـاورێی چـەنـد سـاڵـەی ئێـمە بـووە مـاوەیـەڪـی زۆرە وازی لـە تیلـگرام و هـەموو شتێـڪ هێـناوەو خـەریک کەسـابەت و ژیـانی خـۆیـەتی بـەڵام بەداخـەوە نەفـس نـزمێـڪ هـەستـاوە سـناپێڪی بەناوی رەشـە شارەزوریـەوە دانـاوەو جنێـو بەو خـەلـڪە ئەدات کام ئیشی نـاشرینە بـەناوی رەشـە شارەزووری ئەیڪات هیـوادارم ئـەم ڪـەسـە ئاددی بۆ هـەر یـەک لە ئێـوە نارد بلۆڪی بکەن وە شکـاتیشـمان لێی ڪـردووە ان شاء اللە بـەم زوانـە ئەیدۆزینـەوە کـە کێیـە

تەنیا ویستـم ئێـوەش ئـاگادار..!!
بـڪەمەوە لـەم کەسـە نەفس نـزمـە..!!
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی شەشەم 6

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

ئامینە خان چێشتلێنەریان بوو كاتی نان خواردن هیچ چاوی لەسەرم هەڵنەدەگرت زۆر میهرەبان گوفتار و ڕەفتاری دەكرد زۆری نەبرد ڕۆژگار هات یەكسەری گوتی ئەسمەر یەكسەری بۆ كاروباری قوتابخانەت دەڕۆین زەردەشت ڕوی لە ڕۆژگار كرد پێویست ناكا من دەیبەم ڕۆژگار بە توڕەییەوە دەستی گرتم و بەرەو لای خۆی كێشی كردم شتی وانیە هەر خۆم دەیبەم دەی هەڵسە ئەسمەر لە دەرەوە نان دەخۆین دەبێ خێرا بڕۆین بە پەلە و لە ترسی ئەوەی زەردەشت بێتە بەردەمی، منی خستە ئۆتۆمبێل و ڕۆیشتین. ئەو ڕۆژە كاروباری قوتابخانەمان تەواو كرد و هاتینەوە و ڕۆژی دواتر ڕاستەوخۆ دەستم بە خوێندن كردەوە ڕۆژگار هەر خۆی هاتوچۆی پێدەكردم لەگەڵ ئەمەشدا هیچ كاتێك بۆ یەك خولەكیش چاوەڕێیم نەدەكرد. هەمیشە كە دەهاتمە دەرەوە دەمبینی لە بەردەم دەرگا وەستاوە و خواردنیشی بۆ هێنابووم دەیگوت با لە ڕێگا برسیت نەبێ یان تا دەگەین هەست بەبرسیەتی نەكەیت جاری وا هەبوو ئەو سەندەویچ و لەفانەی دەیهێنا پارچەی دەكردن و دەیخستنە دەممەوە زەردەشتیش هەمیشە بەدەورمەوە بوو هەمیشە موفاجەئەی سەیر سەیری بۆ دەكردم. جیاواز لە ڕۆژگار هەستی خۆی بۆ دەردەبڕیم و جوڵانەوەكانی پڕ لە هەست و عیشق بوون. گەر لەبەردەمی دانیشتبومایە مانعاتی نەبوو بە كاتژمێر چاو بخاتە سەرمەوە و بچێتە خەیاڵەوە شەوانە سەردانی ژوورەكەمی دەكرد و بە نۆرە كتێبمان بۆ یەكتری دەخوێندەوە. كاتێك لە دەرەوە دەهاتەوە موستەحیل بوو شتێكی بۆ نەهێنابومایە ئەگەرچی دڵم مەیلی تەواوی بۆ زەردەشت ئەچوو، بەڵام ڕۆژگار شتێكیتر بوو چونكە هێندەی ڕاستگۆییم لە هەستە هاوڕێیانەییەكی ڕۆژگار دەبینی هێندەم لە خۆشەویستیەكەی زەردەشت نەدەبینی بەڵام كوێرانە هەنگاوم دەنا و ڕووەوە زەردەشت مەیلم دەبوو بە جۆرێك لێك نزیك ببووینەوە لە دوورەوە بینینمان بەس بوو بۆ دڵنیابوون لەپەیوەندیمان ڕۆژگار ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دادەما و خەمگین تر دەبوو وە پێكەنین و دڵخۆشی و سوعبەتەكانی دامركابوونەوە بیرمە ڕۆژێك كاتێ دەیهێنامەوە ماڵ لە ڕێگا لە نێوەندی گفتوگۆكانماندا گوتی ئەسمەر هیچ كات بڕوا بەو شتە سەرزارەكیانە مەكە كە دەگوترێ باشە مەبەستت چیە ڕۆژگار دەستەكانی توندتر چەقاندە سوكانی ئۆتۆمبێلەكە و نێوچەوانی گرژ كرد كەسانێكی دووڕوو و خراپەكار هەن هەرخوا دەزانێ چیان لەژێر سەرە، خۆشیان بە فریشتە نیشانت دەدەن تۆزێ قەڵس بووم هەر بەو قەڵسیەمەوە گوتم ئەرێ ڕۆژگار بە فەلسەفە قسە مەكە ڕوونتر مەبەستەكەت بڵێ ڕۆژگار بێدەنگی نواند و چەندێك هەوڵمدا قسەی نەكردەوە. كاتێك گەیشتینە بەردەرگای ماڵ بینیمان پیاوەكانی مامە جەزا دوو گەنج بە شەق فڕێ دەدەنە دەرەوە. بە پەشۆكاوی سەیرێكی ڕۆژگارم كرد بینیم ڕووخساری سامی لێنیشتووە، هەر زوو دەرگای لای منی قوفل كرد و خۆشی چوویە خوارەوە من جامی ئۆتۆمبێلەكەم هێنا داگرت كاتێ پیاوەكان دوو گەنجەكەیان دوور دەخستەوە ئەوان پشتیان لە من بوو، یەكێ لەگەنجەكان ڕووەو مامە جەزا بە دەنگێكی جەرگبڕەوە گوتی خودا لێت قەبوڵ ناكا مامە. خوشكەكەم تاوانی چی بوو تا بەو جۆرە لێمانی بسێنی پاشان بەدەم هاوارەوە هێرشێكیان بۆ نێو ماڵەكە برد و هاواریان دەكرد خوشكەكەمان پێبدەرەوە دزی پیاكوژ ئەمجارە خراپتر فڕێدرانە دەرەوە و پیاوەكان چەكیان لێ هەڵگرتن بۆیەش گەنجەكان هەڵسان و ڕوویان لە من و ئۆتۆمبێلەكە كرد بۆ چەن ساتێك ئەو گەنجەی لەویتر بە تەمەنتر بوو بە حەپەساوییەوە سەیری دەكردم جوڵە لە گیانی بڕا بوو تا پیاوەكان تینیان بۆ هێنان و لە كۆڵانیش دەریان كردن بەڕاستی چاوانی ئەو گەنجە ئێشی دا بە دڵم چونكە زۆر بەحەسرەت و تامەزرۆییەوە لێمی دەڕوانی وەك ئەوەی كەسێكی زۆر ئازیزی دۆزیبێتەوە. بۆ شەوی هەمان ڕۆژ كە درەنگی شەو بوو منیش زۆر بێتاقەتی ڕووداوی نیوەڕۆ و قسەكانی ڕۆژگار بووم چونكە زۆرم ناخۆشی دی بوو دەترسام دووبارە شتێك ڕووبداتەوە و ئەو خۆشیەی ئێستام لێ بستێنێتەوە لە ژوورەكەم دەرچووم و ویستم بە پەیژەكاندا بڕۆمە خوارەوە كاتێ لە ژووری مامە جەزا گوێم لە چەن قسەیەك بوو مامە جەزا ڕووەوە زەردەشت دەیگوت ئاگاداری دەمی ئەو خوێڕییە ناجسنە بكە كورە نەكا قسەیەك لەدەمی دەربچێ ئەگینا كارێكی پێ دەكەم بە ژیانی نەحەسێتەوە زەردەشتیش دەیگوت خەمت نەبێ باوكە خۆی باش دەزانێ یەك حەرەكەی غەڵەت بكات عەشقی مناڵی بە بەرچاوییەوە دووگیان دەكەم مامە جەزا بە تورەییە سەیرەكەی خۆیەوە دەیگوت وەڵا بابە تەواومان كرد ئازادی خوێڕی ئازادی منداڵی جەنگیزی تۆپیو سەرماڵم لێبگرێ بەخوا نایەڵم یەكتان

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 7 بن 📚🌚

جۆینی گروپ بن  ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🫀

#شەوی_هــەیــنــی
#ســەڵاوات_سورەکـهـف_لەبیرمەکەن

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی حەوتەم 7

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

بە سەڵامەتی دەربچن ئەو كچە یەك شت بزانێ باشە زەردەشت بەهەمان جدیات و هێمنی خۆیەوە گوتی خەمت نەبێ باوكە پشتم پێ ببەستە بەڕاستی لەو قسانە زۆر ترسام هەرچی بێتاقەتی بوو لە مێشكم دەرچوو بەترسەوە چوومەوە ژوورەكەم و تا بەیانی بیرم لە قسەكانیان دەكردەوە تاوێك دەمگوت چی پەیوەندی بەمنەوە هەیە؟ ئەم قسانە خۆ بۆمن نین بۆ خۆمیان پێوە دڵتەنگ بكەم تاوێكیش كەفی گومان دەیخستمە نێو دەریایی خۆیەوە و دەیشۆردمەوە كە ئاخۆ ئەم قسانەیان بەرامبەر بەكێیە تۆ بڵێی من نەبم لەدوای ئەو ڕۆژەوە قسە ناڕاستەوخۆكانی ڕۆژگار خەریك بوو جەڵتە بداتە دەمارەكانی دڵم هەستم بەوە كردبوو دەیەوێ لە شومێكی چاوەڕوان نەكراو وەئاگام بێنێ وەلێ ڕووەوە زەردەشت دەچووم و گوێم بە هەستەكانم نەدەدا ئەوەی كە ڕۆژگار هەمیشە دژی حەز و ئارەزوو و نزیك بوونەوەم بوو لە زەردەشت ڕقمی بەرامبەری درووست دەكرد و ئیتر لە نێوانمان ئەو هاوڕێیتیە نەما و ساردبووییەوە ئەو ژیانەی لەوێ هەمبوو بۆ یەك ساتیش خەونم پێیوەی نەبینی بوو هەنێ جار دەمگوت تۆ بڵێی ئەمە خەون نەبێت تۆ بڵێی خەبەرم بێتەوە و خەون بێت و من هەر لای دایكم و باوكم بم. هێشتا لەو شوێنەبم كە ئازار و ئەشكەنجەم تیا دەچەشت هەر خۆشم وەڵامی خۆمم دەدایەوە و دەمگوت "نەخێر خەون نیە و ڕاستیە ئیتر بۆ خەیاڵی هیچ دەكەم ئیتر من لە دۆزخی ئەو خێزانە ڕزگارم بووە چیتر كەس ئازارم نادا هه‌ندێ جار خۆم پێ نه‌ده‌گیرا و به‌م پرسیارانه‌ی ناخیان ده‌كڕاندمه‌وه‌ زۆر ده‌گریام بۆ به‌دبه‌ختی خۆم و دووریم له‌ خێزانه‌كه‌م ده‌گریام، هێشتا دوای ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌رییه‌ هه‌ر بیرم لێیان ده‌كرده‌وه‌ و ده‌مگووت ئاخۆ ده‌بێت ئێستا چی بكه‌ن تۆ بڵێی بیری من بكه‌ن تۆ بڵێی خه‌می منیان بێت یا دڵیان لای من بێت تۆ بڵێی ئێستا په‌شیمان بن له‌و خراپیانه‌ی به‌رامبه‌ر من كردیان ئاخر من چیم كردبوو وا خراپ بوون له‌گه‌ڵم ئه‌م پرسیارانه‌ و چه‌نده‌ها پرسیاریتر هه‌ر له‌ مێشكم ده‌سوورانه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامم ده‌ست بكه‌وێت. بیرمه‌ جارێك له‌ ژووره‌كه‌م به‌ده‌م سه‌یركردنی نافوره‌ ناوازه‌كه‌ی حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌ خه‌یاڵم ڕۆیشتبوو له‌ناكاو كه‌سێ له‌ دواوه‌ خستمیه‌ ئامێزی چاو ئاسمانیه‌كه‌م دیسان بیر له‌ چی ده‌كاته‌وه‌ سه‌یریم كرد بینیم زەردەشتە، خه‌نده‌یه‌كم بۆی كرد ئه‌ویش به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ پرسی ئێره‌ت به‌ دڵه‌ بێگومان ده‌زانی من به‌ خه‌ونیش بیرم بۆ ژیانێكی وا نه‌ڕۆشتبوو باوه‌ر ناكه‌م من له‌ شوێنێكی ئاوام باوه‌ر ناكه‌م ڕاستبێت و من لێره‌ بم. هه‌نێ جار ده‌ڵێم "تۆبڵێێ ئه‌مه‌ی ئێستام خه‌ون نه‌بێت
زەردەشت پێكه‌نی و گوتی نانا خه‌ون نیه‌ ئێره‌ ڕاستیه‌ و تۆش لێره‌ ده‌ژیت و له‌ لای ئێمه‌یت
ئینجا ده‌ستی ماچ كردم و به‌ هه‌مان خه‌نده‌كه‌یه‌وه‌ بەردەوام بوو ئێره‌ ماڵی من و تۆیه‌ چاوانم پڕ ئاو بوون و زه‌رده‌خه‌نه‌م كرد سووپاس بۆ هه‌بوونتان زەردەشت ده‌ی ده‌ی كاتی دراما نیه‌ بۆ ئێواره‌ خۆت ئاماده‌ بكه‌ ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ جه‌وێك ده‌گۆڕین بۆ كوێ ده‌چین نایڵێم سووپرایزه‌ ئایی ده‌بێ چ سووپرایزێك بێت زەردەشت پێکەنی و ڕۆشت منیش ئێوارە خۆمم ئامادە کرد ئەوە یەکەم جارم بوو بەو شێوەیە گرنگی بە خۆم بدەم بە جۆرێک بوو خۆم حەسوودیم بە خۆم دەهات کە زەردەشت هات و منی ئاوا بینی چەند خولەکێک بێدەنگانە تەنها سەیری کردم دڵەخورپە کەوتە سینەم و تەریقی گرتمی چیە ناشرینم خۆی کۆکردەوە و گوتی نەخێر نەخێر ئەو هەموو جوانییە چیە پەری شازادە
ئینجا قۆڵی هێنایە پێش و گوتی ئامادەی بڕۆین قۆڵم بە قۆڵیدا کرد و گوتم بەڵێ پاشان بەیەکەوە لە ژوورەکەم دەرچووین بەڕاستی زۆر زۆر دڵخۆش بووم لە هەمان کاتیشدا شەرمم دەکرد چونکە یەکەمجارم بوو ئاوا بم لەگەڵ پیاوێک کاتێک گەیشتینە هۆڵەکە بینیمان ڕۆژگار لەبەردەم دەرگای دەرەوە لەسەر کورسییەک قاچ لەسەر قاچ دانیشتووە زەردەشت بەو دۆخە خراپ تێکچوو هەناسەیەکی توڕەیی هەڵکێشا ئەوە تۆ منداڵیت ڕۆژگار ڕۆژگار کە تەسبیحەکەی دەستی وەک فڕفڕە دەسوڕاند بێ منەتانە وەڵامی دا بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆن زۆر پەست بووم لەم ڕەفتارەی دەنگم هەڵێنا ئەرێ ڕۆژگار
ڕۆژگار قسەی بڕیم و بە توڕەیی گوتی تۆ قسە نەکەی کچێ ئەوەی من دەیزانم تۆ نایزانی مەگەر پێم نەگوتی کوێرانە هەنگاو نەنێی زەردەشت لێی چووە پێش و ئەویش هەڵسایەوە دەستیان خستە یەخەی یەکترییەوە زەردەشت بەتوڕەییەوە یەخەی کراسەکەی ڕۆژگاری ڕادەوەشاند نەکەی ئەو هێڵە سوورە ببەزێنی کوڕە ڕۆژگار بە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 8 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/Nzakan1
2025/05/30 17:38:31
Back to Top
HTML Embed Code: