tgoop.com/nusarm/15935
Last Update:
#چیـرۆڪـی 📝
(#ئەسمەری_رفێندرا‌و_لەلایەن_مامیەوە)
بـــەشـــی یـەکــەم 1
{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }
وەکو ڕۆژانی سەدبارەی ژیانم، سکرەبە شینەکەمم پۆشی، لەچکە سورەکەشم ڕێک خستەوە. چاویلکەم خستە چاوم، دەستکێشە پزیشکییەکانیشم خستە دەستم.
خۆم گەیاندە ئەو مێزەی فایلی دەرمان پێدانی نەخۆشەکانمی بەسەرەوە بوو. هەشت و نیوی شەو دەستم پێ کرد تاوەکو دوازدە. هەیبوو هەر تا نۆ دەرمانی هەبوو، نەخۆشیش هەبوو تا کاتژمێر یەک دەبوو دەرمانی پێ بدرێت، هەروەکو ئەسمەر. ئەو زوڵمانەی هەڵیانکوتابووە سەر دوا قەڵای ئومێدی ژیانی ئەسمەر، وەكو تەلبەند بە دەوری چاوانی سوڕابوونەوە و لۆچی ژان و هەلاكەتیان پێیەوە نەخشاندبوو. وەعدی دابوو بۆم بگێڕێتەوە، بۆچی لەو تەمەنە بچووکەدا ئەو دەردە قورسە هێخەی پێگرتووە. دەستوبرد ئەو شەوە کاری خۆم نەهێشت، کە گشت نەخۆشان خەوتن، خۆم گەیاندە لایەوە، لە نزیکیەوە دانیشتم. ئەسمەر دەم نا دەمێك پێڵوی چاوە پڕ برژەنگە كەوانەییەكانی دەتروكان و نیگای بە نێو ژوورەكە بە گلێنە شینەكانیەوە دەسوڕاند دەمدەزانی بڕیارە كەی دەست بە قسە بكات، بەڵام نەشمدەویست دەستپێشخەر بم و زنجیری بیركردنەوەكانی بپچڕێنم، پێم وایە بەو چاوە پڕ لە كلانەی دەیەویست هەموو ڕابردووی بخاتە قالبێكی خەفە و خامۆشەوە ئینجا بیخاتە بەرگوێمەوە. دەستی بە كانولای خستە نێو قژە لول و گروازەكەی و هێمن و لەسەرخۆ ڕووی لێم كرد پرسی:
-"تۆ هیچ كاتێ هەستت كردووە ئەو شوێنەی تۆ تیایدای، نەویستراویت و ڕقیان لێتە؟"
چاوەكانم داخستن، تۆزێك لە ڕابردووە تاڵەكەمم هێنایە بەر دیدەمەوە. بە بیرهاتنەوەیان خەندەیەكم كرد:
-"بێگومان."
ئەسمەر تۆزێ سەرسوڕماوانە چاوە ئاسمانییەكانی فراوان كرد:
-"یانی شەم تۆش كەسانێك هەبوونە ڕقیان لێت بێت و ئازارت بدەن؟"
-"هەموومان لە چیڕۆكی ژیانی هەندێكدا زوڵم لێكراوین و لە هی هەندێكیتر زاڵم و خراپەكار، لە هەموو شوێنێك كەسێك هەر هەیە بەبێ هۆكار ڕقی لێت بێت و جێگەی گاڵتەجاڕی بیت بۆی، بەڵام ئیتر ڕۆژگار ناچار بەو شوێنەی كردویت، لە هەمان كاتیش‌دا ئەمە مانای خراپی و نەویستراویمان ناگەیەنێ، بەڵكو زۆرجار هێندە ئاستمان باڵاترە لەوان، بەم شێوەی نەویستن و ڕقە دەری دەبڕن."
سێریا چاوانی فرمێسكیان تێخزا و ڕژانه سه‌ر كوڵمه په‌مه‌ییه ئاڵه‌كانی:
-"ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌وانه بن كه به خێزانی خۆتت زانیون و له‌گه‌ڵیاندا ژیاویت، ئه‌و كاتی چ ناوێكی لێده‌نێییت؟ من ئێستا نازانم چۆن وه‌سفی ئه‌و ژیانه‌م له‌گه‌ڵیاندا بكه‌م، ئه‌و ژیانه‌ی تاوێ شازاده و تاوێ سه‌رسواڵكه‌ر، عه‌جیب و غه‌ریب چه‌ندین ساڵ پێوه‌ی گیرۆده بووم خێزان و پشت و په‌ناكانی ژیانم وه‌ك غه‌واره‌ی نه‌فره‌تی به هێخه‌ی خۆشیه‌كانمه‌وه نوسابوون نسیبه‌تی ئه‌م دوونیایه‌یان به كۆڵم داده‌دا. به‌رامبه‌ر به ژیانی خوشك و براكه‌م و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیاندا زۆر جودایه‌ز بووم، من له شێوه‌ی خزمه‌تكار و كۆیله و ئه‌وانیش وه‌ك سه‌ردار و خاوه‌نی گیانی من، هێنده‌یان عه‌زاب ده‌دام هه‌ندێ جار تفم له خۆم ده‌كرد له تاو ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ریان ده‌هێنام.
باوكم زۆر مێشك ووشك و دڵڕه‌ق بوو به‌رامبه‌رم، قه‌ت ڕۆژێك خه‌نده و بزه‌ی ڕووخساریم به‌رامبه‌ر نه‌گبه‌تباری ڕووی خۆم نه‌بینی. به هیچ ئه‌توارێك سۆز و میهری پێم نه‌ده‌به‌خشی، هه‌ر ئه‌و نا به‌ڵكو دایكیشم به هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مواجی خوشكه گه‌وره‌م له من گه‌وره‌تربوو كه‌چی كاره‌كانی ماڵ و به خێوكردنی برابچوكه‌كه‌شم هه‌ر له‌سه‌ر من بوو، جل و به‌رگم هه‌میشه كۆنه‌ی ئه‌م و ئه‌و و خواردنیشم به‌رماوه‌ی خوشك و براكانم، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دایك و باوكم هیچ لێم ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هۆكار و بێ هۆكار ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییان ده‌دام.
زۆر ئازارم ده‌چه‌شت چونكه هه‌موو هیوا و ئاره‌زووم ئه‌وه بوو هه‌ست و سۆزی دایك و باوكم ببینم، ئامێزێكی پڕ خۆشه‌ویستی و ده‌ستێكی میهره‌بان و پشتێكی دڵسۆز ببینم، به‌ڵام داخم زۆره كه هیچیانم نه‌بینی.
تاكه كه‌سێك كه به باشترینی ژیانی خۆمم دانابوبێت ئه‌و كه‌سه بوو كه پێیم ده‌وت مامه باشه‌كه‌م كه پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆیشتوو بوو منیشی زۆر زۆر خۆشده‌ویست ساڵانه چه‌ند جارێك سه‌ردانی ماڵمانی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا جوانترین و گرانبه‌هاترین شتی بۆ ده‌هێنام و هه‌میشه به پارچه ئه‌ڵماسه‌كه‌م ناوی ده‌بردم، به‌هۆی ئه‌و چاوترسێنیه‌ی له مناڵییه‌وه لێیان كردبووم جورئه‌تی
خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹
چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚
جۆینی جەناڵ بن ❤️👇
https://www.tgoop.com/nusarm
BY نـوسـەرێـڪی بچـوڪ 📚

Share with your friend now:
tgoop.com/nusarm/15935