tgoop.com/mzravilka/7619
Last Update:
#ئەنوەر ناسری (ئاسۆ) - سنە
مەلای فێڵەباز
وەرگێڕان لە فارسییەوە: ئەنوەر ناسری (ئاسۆ)
مەلای گوندێک ئاشقی ژنی جوانی جووتیارێکی دراوسێی بوو. هەرچی هەوڵی دا نەیتوانی دووبەرەکی بخاتە نێوانیان؛ بۆ ئەوەی پیاوەکە، ژنەکەی تەڵاق بدا. تا ئەوەی ڕۆژێ بووە میوانی کابرای جووتیار. کتوپڕ مەلا سەیری کرد خاوەنماڵەکە ڕووەو قیبلە دانیشتووە و مێز دەکا. مەلا خێرا هەستا و بە توورەییەوە گوتی: هەی سەگی پیس! ئەوە بۆچی بەپێچەوانەی شەرع ڕەفتارت کرد؟ هەر ئێستا ژنەکەت لێ حەرام بوو. تەڵاقی ئەدەی یان فتوای کافربوونت دەرکەم؟!
کابرای بەستەزمانیش کە ئاگای لە هیچێ نەبوو و پێیوابوو مەلا ڕاست دەکا، لە حاڵێکدا فرمێسک زاییبووە ناوچاوی، ژنەکەی تەڵاق دا. ئێوارەی هەر ئەو ڕۆژە مەلا ژنەکەی لە خۆی مارە کرد. ماوەیەک تێپەڕی. ڕۆژێک بەهەڵکەوت کابرای جووتیار ڕێی دەکەوێتە ماڵی مەلا. دەبینێ مەلا لە حەوشەدا ڕووەو قیبلە مێز دەکا. ئەمیش دێت لاسایی مەلا بکاتەوە، بۆیە بە تووڕەییەوە دەڵێ: هۆ مەلا! بۆچی بەپێچەوانەی شەرع ڕەفتار دەکەی؟ هەر ئێستا ژنەکەت لێ حەرام بوو.
مەلایش خێرا دەعباکەی بەرەو لایێکیتر سووڕاندەوە و گوتی: خەم مەخۆ، پێچەکەی لە دەستی خۆمانە.
یەکشەممە ٢٤ گەلاوێژ ١٣٩٥
@mzravilka
BY مزراویلکە
Share with your friend now:
tgoop.com/mzravilka/7619