Telegram Web
مۆبایل: گۆڕستانی کتێب

یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی سەردەمی ئێمە ئەم دیاردەی "خوێندەواری بێ خوێندنەوە" وەک نەخۆشییەکی شێرپەنجەیی وایە کە لە بێدەنگیدا هزری کۆمەڵگەی ئێمە دادەڕزێنێت.

١. مۆبایل: گۆڕستانی کتێب
ئەوەی مۆبایل و سۆشیال میدیا دەیکات، تەنها کات کوشتن نییە، بەڵکو دووبارە داڕشتنەوەی مێشکی ئێمەیە.

ڕاهێنانی مێشک لەسەر پچڕ پچڕی: کتێب خوێندنەوە مێشک ڕادەهێنێت لەسەر تەرکیزکردنی درێژخایەن و بەدواداچوونی یەک بیرۆکە بۆ سەدان لاپەڕە. بەڵام سۆشیال میدیا مێشک ڕادەهێنێت لەسەر بازدان لە پۆستێکەوە بۆ ڤیدیۆیەک، لە وێنەیەکەوە بۆ هەواڵێک، هەمووی لە چەند چرکەیەکدا. دوای ماوەیەک، مێشک توانای تەرکیزکردنی درێژخایەنی نامێنێت و خوێندنەوەی دوو لاپەڕە کتێب وەک کارێکی زۆر قورس و بێزارکەر دێتە پێش چاو.

خەڵاتکردنی خێرا: هەر لایکێک، کۆمێنتێک، یان نۆتیفیکەیشنێک، بڕێکی کەم لە ماددەی دۆپامین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) لە مێشکدا دەردەدات. مێشک ئاڵوودەی ئەم خەڵاتە خێرایانە دەبێت. بەڵام کتێب خوێندنەوە خەڵاتەکەی خێرا نییە، پێویستی بە سەبر و کۆشش هەیە تا لە کۆتاییدا چێژی تێگەیشتن و زانینت پێ ببەخشێت. بۆیە مێشکی ئاڵوودەبوو، هەمیشە ڕێگا خێراکە هەڵدەبژێرێت.

٢. زانستی پان، نەک زانستی قووڵ
کە مێشک پڕ بووە لە زانیاری بێ بنەما، دەتوانین ناوی بنێین "قەیرانی زانیاری پان و بەرین، لەبری زانیاری قووڵ و درێژ."
وەهمی زانین: کەسێک لە یەک کاتژمێردا دەتوانێت سەدان پۆست و هەواڵ ببینێت دەربارەی ئابووری، سیاسەت، ئایین، وەرزش، و هونەر. ئەمە وەهمێکی ترسناکی لا دروست دەکات کە گوایە لە هەموو شتێک دەزانێت و ئاگاداری هەموو شتێکە. بەڵام لە ڕاستیدا، ئەو تەنها سەردێڕ و کورتەی کورتەی زانیوە، بێ ئەوەی لە بنەما و ڕەهەندە قووڵەکانی هیچ بابەتێک تێبگات.

مێشکی ماندووی بێ بەرهەم: وەک چۆن خواردنی "فاس فوود" گەدە پڕ دەکات بەڵام جەستە بێ ڤیتامین و ماددەی بەسوود دەهێڵێتەوە، زانیارییەکانی سۆشیال میدیاش مێشک ماندوو دەکەن بێ ئەوەی بینایەکی هزری دروستی پێ ببەخشن. مێشک بە درێژایی ڕۆژ لەناو شەپۆلێک لە زانیاری بێ سوود و پچڕ پچڕدا مەلە دەکات و لە کۆتاییدا ماندوویەتییەکی بێ بەرهەمی بۆ دەمێنێتەوە.

٣. لووتبەرزی زانستی: هەمووان شارەزان!
ئەم خاڵەی کۆتایی دەرئەنجامی دوو خاڵەکەی پێشووە. کاتێک زانیاری بوو بە شتێکی ئاسان و بەردەست و قووڵبوونەوە نەما، بەهای پسپۆڕی و شارەزایی نامێنێت.

مردن لەسەر دەستی نەزان: دکتۆرێک کە ٢٠ ساڵ لە بواری خۆیدا خوێندوویەتی و کاری کردووە، نەخۆشێک دێتە لای و پێی دەڵێت "دکتۆر، من لە گووگڵ و فەیسبووک خوێندوومەتەوە کە چارەسەری نەخۆشییەکەم فڵان شتە." خوێندەوارێک کە ١٠ پۆستی لەسەر ئابووری خوێندووەتەوە، ئامادەیە موناقەشەی ئابووریناسێک بکات کە ژیانی لەو بوارەدا بەسەر بردووە.

قسەکردن لەبری گوێگرتن: کۆمەڵگە بووە بە کۆمەڵگەیەکی قسەکەر، نەک گوێگر. چونکە هەمووان هەست دەکەن دەزانن و پێویستە بۆچوونی خۆیان بڵێن. کەس ئامادە نییە بڵێت "من لەم بوارەدا نازانم و دەبێت گوێ لە پسپۆڕەکەی بگرم."

کەواتە
ئێمە لەبەردەم نەوەیەک لە "خوێندەوار"داین کە بڕوانامەیان هەیە بەڵام کتێبخانەکانیان تۆزی لێ نیشتووە. مامۆستامان هەیە وانە دەڵێتەوە بەڵام ساڵانە یەک کتێبی نوێ لە بواری خۆیدا ناخوێنێتەوە. نووسەرمان هەیە دەنووسێت بەڵام ناخوێنێتەوە.

چارەسەرەکە ئاسان نییە، چونکە شەڕکردنە لەگەڵ ئاڵوودەبوونێک کە تەکنەلۆژیای زیرەک لە پشتییەوەیەتی. بەڵام یەکەم هەنگاو داننانە بەم کێشەیەدا پێویستمان بە "جیهادێکی هزری" هەیە دژی ئەم شەپۆلە، بە گەڕانەوەیەکی ئاگایانە بۆ لای کتێب، بۆ لای تەرکیز و بۆ لای قووڵبوونەوە، ئەگەرنا لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمەڵگەیەکی پڕ لە بڕوانامەی بەتاڵ و مێشکی پووچمان دەبێت.
112👍25🫡13
دوو فیل شەڕ بکات هەر «گیا» پان دەبێتەوە!


چیرۆکی ئەشکەوت ئەڵێ:

باوباپیرانی مرۆڤایەتی ئێمە دوو جۆر بوون، یەکێکیان بەس ڕاوی کردووە ڕۆژانە، ئیتر هاتووەتەوە ئاگریان کردووەتەوە و خواردوویانە و هەڵپەڕەکێیان کردووە و جەویان وەرگرتووە...

دانەیەکی تر ژەمێکی خواردووە و، بیری کردووەتەوە ژەمی دواتر و سبەی چیمان ئەبێت..
خۆیان پاراستووە و لە بیرکردنەوە بوون دایم...

بە تێپەڕبوونی کات، ئەوەی ڕاوکەر و ئازاکان، تووشی ئاژەڵی دڕندە بوونە و هەموویان وردە وردە مردوون..
ئەوەی دووەمیش ماونەتەوە...

ئەڵێ ئێمەی مرۆڤی ئێستا، بەرهەمی ئەو ترسنۆکەین کە دایم ترساوە و ماوەتەوە!


دایم لە شەڕەکان هەر ئازاکانن مردوون، ئەوان لە پێشی شەڕەکەوە بوون و تیر و شیر و فیشەکیان بەرکەوتووە و کوژراون..!
قاید و ماید و سەکردەکان هەر دانیشتوون و فکریان کردووەتەوە، دواتریش وتوویانە سەرکردەی مەزن فڵان وڵاتی داگیرکرد و وەهای کرد و ئاوابوو داستانەکەی..!

لە ڕاستیدا ئازا و بەجەرگەکان دایمە تیاچوون..!


ئەگەر تۆ کێشەت لەگەڵ کەسێک هەیە و خۆتان پێ حەقە، بۆ جەماعەت دەنێرنە سەریەک و ئازاکەن بەکوشت دەدەن!
هیچی تێ ناچێ دوو بە دوو دەسبکەنە شەڕە تەقە یان شەڕە بۆکس، ئەوپەڕی یەکێک دەمرێ یان یەکێکتان دەکەوێ و کۆتایی هات!
بۆچی سەدان کەس دەکوژرێن و دواتر سەرکردە و قائید دەست بەرزبکاتەوە، یان ڕی بکەون و بڵێن کێشەکانی نێوامان چارەکرد،،،، ئەی کێشەی دایک و مناڵە جەرگ سوتاوەکان کێ چارەی بکات؟!

بە سەربازە کوژراوەکان بڵێن، سەرکردەکانتان ئاشتبوونەوە و ڕێکەوتن!


لە کۆتاییدا، خراپترین ئاشتی لە باشترین شەڕ چاکترە!
111😢22👍19🫡7
💡🧠 مرۆڤ کائینێکی گۆڕاو... ناتوانین لێی تێبگەین، متمانەی جێگیریشی نییە!

تەماشاکە ئێمە هەموومان دووبارەین، واتە هەموو چرکە و خولەکەکانی هەموو مرۆڤەکان ڕوویداوە لە کەسانی تر، وە ڕوودەدەنەوە... هەمووی نان دەخوات تێر دەبێت، ڕێ دەکات ماندوو دەبێت، منداڵە دەگری و داوای شیر دەکات، خەمبارەبێت دڵخۆش دەبێت، دەستی دەشکێت چاک دەبێتەوە و...

هەموو قوتابخانە دەروونی و پزیشکی دینەکانیش وا هاتوون، کە دەتوانن لە ئێمە تێبگەن و باس و حاڵمان تەفسیر بکەن..

بەڵام تاکە شتێک ناتوانرێت تەفسیر بکرێ و لێی تێبگەین، سات و حاڵی هەر یەک لە ئێمەیە کە چۆنە..
بەمانایەکی تر، من ئەزانم کە تۆ دڵخۆشەبیت، بەس نازانم کەی دڵخۆشی؟ وە ئەو شتەت بۆ بکرێت ئایا دڵخۆشەبیت؟ ئەی ڕێژەکەی چەندێکە؟ ئایا هەموو کات و جارێک، هەمان ڕێژەیە یان دەگۆڕێت و کەسیش نازانێت...


قەت بووە لە ژیانت، نوکتە و قسەیەک، زۆۆر بە پێکەنینی خستووی، دووەم جار کەمتر و سێیەم جار ئیتر هەر بزەیەک یان ئەویشت بۆی نەکردووە.. پاش ماوەیەک هەم لە خۆتەوە لە شەقەی پێکەنینتداوە کە باسیان کردووە یان ڤیدیۆکەت بینیوەتەوە؟

مرۆڤ نزیکی بە ٨٦ ملیار دەمارە خانەی هەیە!

هەر قسەیەک یان ڕووداوێک دەچێتە مێشکی ئێمە دەسووڕێتەوە و دێت و خۆی دەکات بە ناو ٨٦ ملیار ڕێگا و شەقام و ماڵ و باخ و کون و قوژبنەکان....
خەیاڵێکی بەهێز و قووڵ بکە لەگەڵم، ٨٦ ملیار شەقام و شوێن هەبێ، کێ و چۆن و چی دەزانێت، کەسێک لەکوێیوە و چۆن سەردێنێتەوە..

هەرشتێکیش دەچێتە ناو مێشکی ئێمە، هەرگیز نازانین چۆن و کەی و بەچێ ڕێژەیەک دێتەوە، وە هەست و بیرکردنەوە چۆن دەبێت و لە چی کاتێک دەبێت...


خوای خەللاق و باڵا ئەفەرموێت:
يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ (غافر: 19)
خوا ده‌زانێ به‌ خیانه‌تی چاوەکان، وە هه‌رچی دڵان ده‌یشارنه‌وه‌!


دەی ئەمەیە مرۆڤ... نازانی و نابێ قەت دڵنیابیت و خوێندنەوەی جێگیری بۆ بکەیت، چونکە بەردەوام دەگۆڕێت!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
75👍15🫡7😢6
💡🧠 42
لەبیرچوونەوەی زانیاری...

هەر زانیارییەک لە ميشکدا، پاش ٣٠ چرکە پێداچوونەوەیەکی خێرای بۆ نەکرێت، مێشک ئەڵێ گرنگ نییە و لەبیری بەرەوە


بەڵام ئەگەر هەستەکانت تێکەڵ کرد+ پێویستت بەو زانیارییە بوو، درەنگتر لەبیر دەچێتەوە...

بۆیە هەر ئایەتێک یان زانیارییەک کە لەبەری دەکەیت، پێویستە لە ماوەی ٢٤کاتژمێر
٥-٧ جار پێداچوونەوەی بۆ بکەیت
ئەگینا لەبیر دەچێتەوە!


#مێشک_عەطایی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
100👍19🫡18
🧠💡 بۆ لەبیرنەچوونەوە، تا کەی پێداچوونەوە بکەم؟
وە چۆن پێداچوونەوە بکەم؟


🤩 چاوەڕێی ئەم بابەتە زۆر گرنگە بکەن ئەزیزان...

✍🏻ئێوە چیتان هەیە لەسەرم پێداچوونەوە و لەبیرچوونەوە؟
ڕەنگە ئێوەش بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن و من و ئەوانی تریش سوودی لێ ببینین❤️


#مێشک_عەطایی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
124🫡12👍11
❤️💡🧠 ئەمشەو ئەمانە بکە دڵخۆش دەبیت



١- نوێژێک بکە تەوبە بکە برا و خوشکی ئەزیزم.. تەوبەکاران لە پاش گوناهی زۆریش، دەبنە خۆشەویستی خوای ڕەحمان و ڕەحیم، گوناهەکانیان بۆ دەگۆڕێت بۆ چاکە، کاریان ئاسان دەکات مافەکانی ئەوانی تریش بگەڕێننەوە 🥲😊



٢- ئەمشەو ئەم ڕاهێنانە بکە
https://www.tgoop.com/Ataee10/2178


٣- گوێ لە ژیانی ئەم گەنجە بگرە،،، ڕەنگە وشەیەک تۆش بگۆڕێت....

https://youtu.be/2Jq1cDS9fv4?si=zDl4oIZX-B_RLjcb
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
79🫡6😢3
🩵 کاتێک خوا دڵەکانی لەیەک نزیک دەکاتەوە، هیچ شتێک ناتوانێت جیایان بکاتەوە!
✍🏻ابنُ عباس



دڵ بۆ یەک بوون و خۆشەویستی، ئەمەندە جوان و گەورەیە، خوا ڕێزی لێناون و پاداشتی گەورەی داناوە بۆ ئارامگرانیان!

دەی بەخوا چاتی بێ ڕۆح و قسەی بێ ئەرزش و وەعدە درۆینە، دڵەکان لە مرۆڤەکانی تریش تاریک دەکات و متمانە و خۆشەویستی لەدەست دەدات!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
127👍20🫡7😢6
⚡️دوعاکانتان...
پەیامەکانتان...
پشتگیرییەکانتان

وزەی ڕێیە
هێزی بەردەوامییە
گرەنتی باشتربوونمانە🧠
💡

سوپاس بۆ خوا.. بۆ لوتفی
سوپاس بۆ ئێوەی ئەزیز بۆ هەر دوعایەک نەگەشتە گوێی ئێمە گەشتە بەر بارەگای خوای باڵا
🤲
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
121🫡10👍8🔥7
ئەو توندییەی دڵ ئەشکێنێ و عەقڵ ئازاد و گەشەی پێ دەکات، دواتر بەرهەم زیاد ئەبێ و دڵیش ئاوەدان...


هەرگیز نەمویستووە دڵی هیچ کەسێک بە ناحەق ئەزێت بدەم،،، بەڵام بەڕاستی لە پەروەردەدا هەندێک جار توندی لازمە، چونکە بەرپرسیارێتی پەروەردە قورسە و، عومرێک بە هەڵە یاخود باش بەدوای خۆیدا دەهێنێت...

لە فێربوون و پەروەردەکردن سەرەتاکەی سەختە و دواتر... 🤌❤️‍🩹🧠😊💡🥰
97👍15🔥8😢6🫡3
🚨💝🧠 نەبونی کات و بێ بەرەکەتی ژیان....چۆن هۆکارەکەیم زانی؟
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
189👍25🔥5🫡4
💊🩵کورتترین وانە و پڕماناترین وانە لەسەر خۆدەرنەخستن(بێفیزی):

پیاوێک چووە مەجلیسی پێغەمبەرﷺ
وتی: کامەتان محمدە؟!
108😢23🔥8👍5🫡5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کچێکی ١٤ ساڵی ئەوروپی! نە هاوزمانە و نە هاودینە و نە هاوسنور و نە هاوکلتور!
ئەوە عەقڵی ئازاد و هەستی بەرپرسیارێتی بێت، لەسەر ئازار و ئازادی کەسی ئێمە، ئاوابێتە وەڵام و تووشی ئەوەبێت کە دەیبینیت..!

ڕێک! ٩٩ هەزار! دەمشڕی بێ مەوقیفی باخەڵ پڕی ناوگەڵ گەرم و فشنبیر، بکەم بەقوربانی تاڵە قژ و پیتێکی عەقڵت دادە ئازیزەکەم!


ئاخر تۆیەک، عەقڵت هەر لە خوار ناوک و سکتەوەیە، لە ژیانت هەر مێشکت و خوار سکت وروژاوە، چوزانی لە مانای ئیمان و عەقڵ و ئازادی و جوانی!
چۆن لەوە تێ ئەگەی وا ئەو ئەیکات..؟!

بە ژمارە نایەت کە چەند لاپەڕە لە قورئان و فەرموودە و بابەت و کتابی عەقیدە و ئازادی و دەرونیم خوێندەوە، کەچی بەقەد خەڵکە ئازاد و ئازاکەی تونێلەکان و ڕۆژئاوا تێنەگەشتم..!

قسەکان بەتاڵن و دەستەکان وەستاون، مێشک جۆشداماوە لەم ماجەرەیات و خەون و مێژووە سەخت و تاڵ و گەورەیە!

لە ژیانیشم هیچ ڕووداوێک نەبووە، هەموو ڕۆژێک بیرم لای بێت و دەرسی لێ ببینم و بگریم و هەستم و دانیشم لە خەیاڵم بێت، بەقەد غەززە و پیاوان و ژنانی موجاهیدیان!

بەردەوام دڵم لایانە، بەڵکو خوا سەریانبخات و قەرەبوی ئازارەکانیان بکاتەوە....

«ئەوە کچێکە لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانییەوە»!
70😢17🔥4🫡4👍2
🩵 توخوا ئەوەنە صلاوات بنێرن یاران،
حسابی نەبێ.....
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
176🫡27😢26👍8
⁨ ⁨ مژدە بۆ ئێوەی ئازیز 🔥🔥

وێبینارێکی تایبەتمان بۆ ئامادە کردوون دەربارەی ناساندنی بەربەستە دەروونییەکانی بەردەم فێربوون.
لەم وێبینارەدا
م. عەتا شێخ عەلی چەندین هۆکاری دەروونی بۆ ساردبوونەوە و لاوازی مێشکمان لە فێربووندا بۆ دەخاتەڕوو.

💝 بەشداری کردن لەم وێبینارەدا بێبەرامبەرە داخلی کەناڵی بەها ببن بۆ سوودبینین لە وێبینارەکە لە ڕێی ئەم لینکەوە👇🏻👇🏻

https://www.tgoop.com/BAHA_Beauty_Health

بینێرە بۆ ئازیزانت🧠🥰
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
63👍7🔥5🫡3😢1
Forwarded from پایە
توێژینەوەیەکی نوێ شیکاریی بۆ ناوەڕۆکی دەرووندروستیی لە تیکتۆکدا کردووە، بە پشکنینی ٥٠٠ ڤیدیۆی دروستکەرانی ناوەڕۆک (تیکتۆکچی) کە پێکەوە ٤٣.٤ ملیۆن شوێنکەوتوویان هەیە. کۆی بینینی ڤیدیۆکان گەیشتووەتە ٢٥ ملیۆن بینین و ٣.٦ ملیۆن لایک. ئەنجامەکان ئەمانەی خوارەوە بوون:

١- ٨٣.٧٪ی ئامۆژگارییەکانی دەرووندروستیی لە تیکتۆکدا چەواشەکارانەن. لە کاتێکدا ١٤.٢٪ی ڤیدیۆکان ناوەڕۆکێکیان تێدایە کە لەوانەیە زیانبەخش بێت.

٢- ١٠٠٪ی ئەو ناوەڕۆکانەی کە پەیوەستن بە تێکچوونی جووڵەی زۆر و کەمیی سەرنجەوە (ADHD)، زانیاریی چەواشەکارانەیان تێدایە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەنێو هەموو حاڵەتەکانی ناو توێژینەوەکەدا!

٣- ئەو ناوەڕۆکانەی کە باس لە تێکچوونی دووجەمسەری (Bipolar) دەکەن (٩٤.١٪ی ڤیدیۆکان) و خەمۆکی (٩٠.٣٪ی ڤیدیۆکان) بە ڕادەیەکی زۆر چەواشەکارانەن.

٤- تەنها لە ٥٤٪ی ئامۆژگارییەکاندا هەندێک زانیاریی ورد و دروست بوونیان هەیە.

٥- تەنها ٩.٥٪ی ئەو بەکارهێنەرانەی تیکتۆک کە ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەن، خاوەنی بڕوانامەی گونجاون، لە کاتێکدا ٩١٪ی ئەوانی تر، ڕاهێنانی پزیشکیی پێویستیان نییە.

یاسر ئەلدەبباغ

#تیکتۆک
#پایە
@payekurd
69😢16👍11🔥4🫡1
﴿إِنَّ هٰذَا القُرءانَ يَهدى لِلَّتى هِىَ أَقوَمُ}
ئەم قورئان ڕێنموویکارە بۆ باشترین ڕێگا و بەرنامە

خوا بە پێی تێکۆشان و نییەت دەبەخشێت، نەک بە قەبارەی هیواخواستن!

پارچەیە لە ڕوح و جەرگم بوویەوە💔😔 و ڕۆشت بۆ ئاسمانەکان..


دروود بۆ ڕووحی پاکت
بۆ جوانی و نەزاکەتی ڕوومەتت
بۆ نەغمەی دەنگ و حوسنی نییەتت
بۆ نەبەردی و دلێری هیممەت و شەهامەتت

ئومێدم وایە بە خوا، لە جەننەتی ئەعلا درواسێی یەک بین خۆشەویست بۆ هەمیشە لە دڵم🤲😔
😢12445🫡14🔥1
2025/10/20 03:19:47
Back to Top
HTML Embed Code: