Telegram Web
🧠🔥 گرفتی مێشک و دەستکەوت و بێ ئومێدبوون!

#مێشک_عەطایی
51👍13🫡6
🧠📚🎓 سەرەڕای کارەساتی سەختی غەززە، ئەم چوار خوشکە قورئانیان هەموو لەبەرکرد لە لای خوشکە گەورەکەیان!

لای ئێمەش، تۆزێ دڵتەنگی و مەزاجی تێکچێ، ئەبێ دوو باوەشە عەشیرەت دڵی بدەنۆ چونکە لە ئامانجەکەی ساردبووەتەوە
😪

جوڵە و تەقەیەکمان تێ نەکەوتووە کەچی ئەڵێین: چی بکەین لە ئامانجەکەمان ساردنەبینەوە؟ چۆن بەردەوام بین و ساردنەبینەوە؟ چۆن وا بکەین هین بین....
هەیە ١٢ ساڵە هەر کێشەی لەگەڵ ئامانجەکەی هەیە😵‍💫

ئااخ کەلیمەی «ئامانج و ئامانجەکەم» چۆن منت فەوتان
😁

🧠🔥مێشکی ئێمە خوا وا درووستی کردووە، بۆ بەرگەگرتنی ئازار و شتی سەخت و پارێزگاری کردنمانە،، تاوەکو سەختی و گرفتی لە ڕێگەدا تووش بێت بەهێز و بەهێزتر ئەبێت!

✍🏻🔥لە سەختیدا چێژ هەیە، لە چێژیشدا سەختی!

🧠🧠👏🏻👏🏻 دوو تەکنیکی بەهێز بۆ لەبەرکردن و بیرمانەوە
👇🏻👇🏻

یەکەم
https://www.tgoop.com/Ataee10/862

دووەم
https://www.tgoop.com/Ataee10/2012
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
106👍18😢12🫡6
🧠✍🏻ڕەنگە هۆکاری بێتاقەتی و خەمۆکی تۆ، ئێمە بین!
ڕاستییەکی نەوتراو!


#مێشک_عەطایی
141👍21🫡10😢9
یاران جەمن لەو سەحرایە
چ سەحرایە لە باس نایە

خواتان لەگەڵ بێت براکانم
ئەنەس شەریف و ئەوانی تر

سوێند بێت پڕ بەدڵ بۆتان ئەگریم ئێستا😔😢

چەند گەورە ژیان و چەند گەورە مردن🫡😢
😢19528🫡9
پاشان.. هەرکەس خەمی گەورەبێت، خەفەتی کەمتر دەبێت!

متنبي ئەیوت:
اذا کانت النفوس کبارا
تعبت في مرادها الاجسام!

ئەگەر نەفسەکان هیممەت بەرزبن
جەستەکان لە پێناویدا ماندوو دەبن!


مرۆڤی ئەم سەردەمە ماندووی دوو شتە:
یەکەم: زۆری!

زۆریی لە زانیاری، خواردن، خەو، تێکەڵی، اسراحەت، بیرکردنەوە، ئەپ و بەرنامە و ڕیاکشن... زۆر و بەلێشاو لە هەموو شت!
بەمەش هەستی کەمتر دەبێتەوە و داواکاری زیاتر! بۆیە مانوو و قەدر نەزان!



دووەم: خۆخۆیی (الأنانية)!

ئەمەیان دەست و قەڵەم عاجزە لە باسکردنی!
ئامادەیە بۆ اسراحەتی خۆی و پینک ژیانی، خەڵک بمرێ ئەم سێ تەڵی پرچی تێک نەچێ..!



ئەمانە خەفەتیان زۆرە چونکە خەمیان کەمە و لەناو خۆیان و بیرۆکە بچووکەکانیان قەتیس ماون!


🍯قورئان مرۆڤ گەورە دەکات🍯
117👍14🫡4
🏆🧠🎯 ڕاهێنانێکی گرنگ بۆ سیستەمی مێشک


#مێشک_عەطایی
90👍19🫡7
🧠💎 چۆن کاری ڕۆتینی و کاری گرنگ بناسمەوە؟

هەموو ڕۆتینێک خراپە یان باشە؟
83👍11🫡7
✍🏻 مەرج نییە ئەوەی بەهێز بێت، براوەبێت!

گرفتی عەقڵی ئێمە ئەوەیە، بەراورد ئەکات بەردەوام...
زۆرکەس هەیە، ئەژنۆی شکاوە لەوەی دەست پێ بکات، ئەڵێ تازە ئەو و فڵانی تر زۆر ڕۆشتوون،،،، ئەها چەند بەهێز و چالاکن، من بەوان ناگەم!

ئەیەوێت وازبێنێت،،،، ئەڵێ تازە من وەکو ئەوم پێ ناکرێت هێندە بەهێزبم..

ئەیەوێت ئیشەکەی باشتر بکات، سەیرەکات بازاڕ جمەی دێت، خەڵکێک هەن زۆر پلان و مارکێتینگیان بەهێزە، ئەم بێ ئومێد و دەستەوەستان ئەبێت!


هەموو ئەمانە لە ژیانی: کاروپیشە، خوێندن، خێزانی، ئەزموونی
هۆکارەکەی بەراوردکردنێکی کوێرانەی خۆمانە بەوانی تر..

دایمە ئەوە بزانە، ئەوەی بەهێز دەرەکەوێت، چەندین خاڵی لاوازی تیایە بۆی چارەسەر ناکرێت. چەندین گرفتی هەیە گیری کردووە بەدەستی، چەندین خەمی هەیە نازانێ چۆن چارەیان بکات..

لە شەڕدا، ئەوکەسەی بەهێز و زەبرێکی کوشندە دەست پێ دەکات، گەر بەرامبەرەکەی خۆی نەدا بەدەستەوە و تەنها بەردەوام بێت، ئەیباتەوە، چونکە هێزی زۆر، هەرگیز مانای بردنەوە و بەردەوامی نییە!


باشترە کە ئێمە بە ئەسپایی و نەرمی، بە لێبڕان و کارلەسەرخۆ کردن بەردەوامبین... ئەگەیتە شوێنێک، ئەوکەسەی لێی دەترسای کە هەزار هەنگاو لە پێش منەوەیە، ئەویش وا ئەزانێت تۆ زۆر بەهێزتری و چالاکتری، وە ئەوکێشانەی ئەو پێی چارەناکرێ تۆ چارەت کردووە!

ژیان هەروایە و گەمەیەکە، ئەوەی کەمتر سترێس و ترس و خەفەتی هەبێت، زیاتر بەردەوام بێت، زیاتر دەیباتەوە..


ئەم نامە دەنگییە گوێ بگرن💎💡🧠
https://www.tgoop.com/Ataee10/2151
76👍8🫡6
🔥🩵💛بەڕاستی تایبەتە!

حەیف گەر چەند تەماشای نەکەی ...
ئەگەر لێی تێنەگەشتی، ئەوا بەداخەوە ئەمە بەسیتترین زمانی گفتوگۆی زانستییە وا لێی تێناگەی🥲

https://youtu.be/IoOptxt4PQA?si=PTiK5TsgfZ4fTmuo
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
67👍7🫡1
بەڕاستی ئێمەی ئەم گوزەرە گوناحین، داماوین...!

هەر یەکێک لە ئێمە، دێتە دونیاوە، یەک دنیااا خەیاڵ و بەرنامە و شتی بۆ دانراوە،!

هەریەکێک لە ئێمە، لە پشتی سەرینە بچوکەکەیەوە دنیایەک خۆزگە لە پشتی سەرمان هەڵچنراوە!

هەریەکێک لە ئێمە، کۆمەڵێکی بێشومار لە ترس، بەراوردکردن، خەم، ستەم، بێ ئومێدکردن، هیوای ناوبۆش، شەڕی حەز و غەریزەی بۆ حازرکراوە!

هەریەک لە ئێمە، ئەبێ بە دڵی هەریەک لەو سەدان و هەزارانەی بەرکەوتەمان هەیە لەگەڵیان بین، بۆ مانەوە و بۆ قبوڵبوون!

ئەڵێ، منداڵ خۆتی تیا ئەبینیتەوە بە بچوکی، کە چۆن نەخشەت بۆ کێشراوە..

ئەمماوە سەیری مناڵە بچوکەکەمانم ئەکرد، زۆر قوڵی هەندێک شتم بیرکەوتەوە...
باشە ئەمە خۆ دەتوانیت فێری زۆر شتی بکەیت، دەتوانیت جۆرێک بەدبەختی بکەیت، یان جۆرێک ئازادی بکەیت، حسابی نەبێت!

بەڕاستی کە وردتر ئەبوومەوە، لەخەت و خاڵی بیر و ژیانی،
سێ شتم بینی، کە بکوژی ئەم کەسەیە وا ئێستا قەدەرمان پێکەوەیە:
١- بەراوردکردن، هەستی عیززەت و سەربەخۆیی تیا ئەکوژێت.

٢- چەپاندن و سەپاندن، بەوەی من ئەمەوێ و حەزم لێیە، ئیرادە و توانا و داهێنانی ناهێڵێت!

٣- ناسک و سادە پەروەردەیی، کە ناهێڵێ ببێتە کەسێکی پێگەشتوو!

ئێمە، دێینە ناو جیهانێکی قەرەباڵغ و پڕ داواکاری و ڕاکە ڕاک....
ئەزانی، گشتی داوای یەکەم بوون و زیرەکترین و باشترین و.... لێ ئەکات؟

ئەزانی، ئێمە زۆر گوناحین، چونکە هەزاار بەراورد کراوین بە مناڵی ئەوی تر فڵان وڵاتی تر و فیسار سیستەم و بەزم؟!

ئێمە لە دینداریمان، بەردەوام خۆزگەمان پێ ئەخوازرێ وەکو فڵانە کەس و زانا و خەڵک و کتێب و شت بین!

ئێنە لە ئیشمان، هەزار نوقتە دانراوە، بۆ ئەوەی وەکو فڵان ئیش بکەین و بژین و پەیدا بکەین، تا جێی شانازی و سەرکەوتن بین!

بۆ هاوسەرگیریمان، هەزار پێوەری بەراوردکاری دانراوە، کە ئەمە ئەبێ وابێ و ئاوایە و ئاوا نەبێ،...

ئەزانی ئێمە زۆر گوناحین؟
چونکە ئاین و عیبادەت، بۆ ئەوەیە مرۆڤ ئارامتر و ئاسوودەتربێت، کەمێک خەمی پرسیارە زۆر و مانووبوونەکانی کەمبێتەوە، مانایەکی باشتر بدات بە ژیانی ئێستای و بمێنێتەوە... کەچی لای ئێمە شەڕە کەللە و جنێو و یەکتر شکاندن و بێ ئەرزش کردنە، تخوا ئەمە ئاین و ژینە هەندێک مومارەسەی ئەکەن؟!

ئەزانی ئێمە گوناحین؟
چونکە علم و مەعریفە، لە هەموو دونیا بۆ بەختەوەری و دۆزینەوەی مانای ژیانە، لای ئێمە هەر هەمووی خەم و ئازار و سترێس و بەراوردکاری و چەپاندنە!

علم و مەعریفە= بەدبەختی و گرفتی قوڵی دەروونی و بێ مانا بوون!

بەڕاستی ئێمە گوناحین، داماوین، کەسیش نییە لایەکمان لێ بکاتەوە.... هەر پاڵ ئەنرێین و دەفع ئەکرێین، داوامان لێ ئەکرێ و بەراورد ئەکرێین و بەراورد ئەکەین و پاڵ بەوانی ترەوە ئەنێین...!
81😢40👍8🫡7
Forwarded from ساڤیا🌸
"سەرسام مەبن بە پیاوی زیناکار ئـەم سەرسامیشەش بۆ منداڵەکانتان مەگوازنەوەو با لێتانەوە فێرنەبن، تۆیەك ئـەمانە قبوڵ ناکەی سبەی منداڵەکەت ئـەخلاق و ژیان لەوانەوە فێردەبێت"
103👍20🫡9😢6
💡🧠 قسەکردن لەگەڵ خۆ، ئەبێ شێوازی شیکاری بێت، نەک حوکمدان و سەرزەنشت کردن!


تۆ چیت هەیە لەسەر ئەمە؟
چۆن لێی تێگەشتووی؟
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
86👍12🫡2
🔴گەر بتوانیت لە کام لەمانەوە دەست بە چاککردنی دەکەیت؟
Anonymous Poll
24%
یادگە و مێشک
18%
تەندرووستی دەروون
5%
تەندرووستی لاشە
1%
پەیوەندییەکان
47%
ئیمان
2%
وڵات
3%
خێزان
60👍6😢4🫡2
عەطا شێخ عەلی:: عەطایی
🔴گەر بتوانیت لە کام لەمانەوە دەست بە چاککردنی دەکەیت؟
🔹گەر نەتتوانی یەک دانە هەڵبژێری، دەتوانن لە کۆمێنت هەریەک لەو پوڵانە چەند دانەیەکی سەرەکی هەڵبژێرن بەدڵی خۆت

هەر بۆ نمونە:

دەرون+ ئیمان+ وڵات

بەس مەڵێ گشتی😄😅
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
55🫡6
Forwarded from ئەیووبی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
((بِأَيِّ ذَنۢبٍ قُتِلَتْ))


((من لە سەرەی هاوکارییەکانەوە دەهاتمەوە، دەبەیەک ئاوم دەهێنایەوە ماڵێ تا پێداویستییەکانی خۆمانی پێ ڕایی بکەین، ئاخر ئێستا لە حاڵێکداین، بەدەستهێنانی ئاو و خۆراک گەلێک زەحمەتە… وەلێ نازانم بۆچی من بۆردومان کرام؟! هەر بەڕاست دەبێ من چ تاوانێک، یان کردەوەیەکی تیرۆریستیم ئەنجام دابێت، تاوەکو بە موشەکێکی پێشکەوتوو کە تێچووەکەی هەزاران دۆلارە، بکرێمە ئامانج؟! ئەی ئەوان بەقسەی خۆیان بێت، ناڵێن ئێمە منداڵان ناکەینە ئامانج…؟!
هاوارم دەگەیەنمە لای خودا، وا دیارە لێرە دڵی کەس بۆ گیانی مرۆڤەکان لێ نادا!))

#غەززە_بەهێواشی_دەمرێ #غەززە #ئەیووبی_بۆ_غەززە #غەززە_شکۆی_ئوممەتێک #غزة #Gaza #غزة_تحت_القصف
😢11124🫡3
ئەیووبی
((بِأَيِّ ذَنۢبٍ قُتِلَتْ)) ((من لە سەرەی هاوکارییەکانەوە دەهاتمەوە، دەبەیەک ئاوم دەهێنایەوە ماڵێ تا پێداویستییەکانی خۆمانی پێ ڕایی بکەین، ئاخر ئێستا لە حاڵێکداین، بەدەستهێنانی ئاو و خۆراک گەلێک زەحمەتە… وەلێ نازانم بۆچی من بۆردومان کرام؟! هەر بەڕاست دەبێ…
هەرکەسێکتان بینی، بەیەک وشە باسی زایۆنی و حەقیانی کرد
دژی خەڵک و مجاهیدانی غەززە قسەی کرد و لۆمەی کردن، بزانن کە شەریکە لە خوێنی ئازیزترین کەسەکانی ئەو خێزانانە!

من کاتێک بەرگری لە ماڵ و شەرەفی خۆم ئەکەم، من کاتێک لە پێناو ئەوە ئازیزترین کەسەکانم ئەمرن و کوت و لەت ئەبن، تۆ کێیت قسە لەسەر من بکەیت؟
تۆ کێیت ڕێ بۆ من دابنەیت؟
قەدری تۆ چییە؟ فرمێسکی تیمساحی و دووڕووییانەی تۆ چی قەدرێکی هەیە؟

تەنها خۆت بێنە پێش چاوت کە ئێمە و ئەوانە ١٠٠ ساڵە ئاوامان لێ ئەکرێت!


کێیە دوژمن و بکەرەکە؟!
96😢33👍6🫡2
2025/10/20 06:58:40
Back to Top
HTML Embed Code: