tgoop.com/trupkirezgari/13904
Create:
Last Update:
Last Update:
#_وەفایی
دڵی دێوانە لەسەر زولفی لە عالەم بەرییە
قەد ڕەهایی نییە لەو داوە کە بەستەی پەرییە
بەوەفا بە کە دەشمکوژی بە میهرم وەرە سەر
دا نەڵێن عاشقی بێمیهر و وەفا سەرسەرییە
چت لە دڵ داوە عەزیزم وەرە نێو دیدەیی من
دڵ هەموو ئاورە، چاو مەنزەرەیی دوودەرییە
چاوی بیماری تەبیبی هەموو دەردی دڵمە
غەمزە دەرمانییە، پەیکانی موژە نەشتەرییە
قامەتی تۆ کە گوڵ و بەی بەری بێ، بێبەری بێ
بۆچ دەڵێن ئیدی سنەوبەر بەری بێ بێبەرییە؟
بۆیە سووتاوم ئەمن عاشقی بەدناوم ئەمن
دڵەکەم غەمزەدەیی غەمزە و نازی پەرییە
ڕوو بە ئەبرۆتە ئەگەر بۆ چی دڵئازارە موژەت؟
ئەهلی قیبلە عەجەبا وا ڕەوشی کافەرییە
سەروی گوڵزاری «وەفایی» ـیە کە گوڵزاری جەمال
خەندەگوڵ، گوڵ بەرییە، هەم گوڵە هەم گوڵپەرییە
https://www.tgoop.com/trupkirezgari
BY دێرینەشێعری کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/trupkirezgari/13904