"ژاڵه"
لە قامووسی ئێمەی کوردا
سەرما
ژاڵەبردوویێکە
لە ماراتۆنی زستانەکان
چ لەناو گوڵدانێکی سەر حەساری شارەوە بێ
چ لە شاخ...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
لە قامووسی ئێمەی کوردا
سەرما
ژاڵەبردوویێکە
لە ماراتۆنی زستانەکان
چ لەناو گوڵدانێکی سەر حەساری شارەوە بێ
چ لە شاخ...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
دایکم
لە بیمارستانی "وجعلناکم شعوباً ..."
بە نیشتمانێکەوە دووگیان بوو و
"چوارە"یێ زا؛
خودا جێتەقەڵی " لتعارفوا"ـمانی دەکولاندەوە و
منێ
"زازا"یێ ونبوو لە زام،
هەنووکە هەڵودای پاسپۆرتێکم
لە ئامێزی پیرەژەنێکا برینپێچم کات...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
لە بیمارستانی "وجعلناکم شعوباً ..."
بە نیشتمانێکەوە دووگیان بوو و
"چوارە"یێ زا؛
خودا جێتەقەڵی " لتعارفوا"ـمانی دەکولاندەوە و
منێ
"زازا"یێ ونبوو لە زام،
هەنووکە هەڵودای پاسپۆرتێکم
لە ئامێزی پیرەژەنێکا برینپێچم کات...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
کەسێ بە سەربانی ئاسمانەوە
سەهۆڵ ئەترووکێنێ
تۆکڵەکەی ئەکا بە سەر گژوگیادا و
بە ناوکیەوە
ناوک ئەگرێتەوە بەر پەتی تەسبێحێکی...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
سەهۆڵ ئەترووکێنێ
تۆکڵەکەی ئەکا بە سەر گژوگیادا و
بە ناوکیەوە
ناوک ئەگرێتەوە بەر پەتی تەسبێحێکی...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ئێمەی قەدیم باخەوان
لە دەوەنکەنەکاندا گریاین بۆ باران و
بە خوێنی کەو نووسیمان:
بژی قاسپه...
#محەممەدسدیق_کەریمی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
لە دەوەنکەنەکاندا گریاین بۆ باران و
بە خوێنی کەو نووسیمان:
بژی قاسپه...
#محەممەدسدیق_کەریمی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
شانێ قژی خاو،
نیونیگایێ قاوەیی،
لەتێ پێکەنین،
لەتێ شەرم و
چەپکێ دەسەگوڵی سوور بە جاڕەزەردێ لە چینی کراسەکەتا،
بەسە بۆ شوناسی کامێرا و وێنە و وێنەگر؛
بەسە بۆ کوردبوونی تۆ
لەو ڕۆژانەی نیونیگاکەت لە ئاقاری پڕ لە درۆ و حاشای مەجازیدا ون دەبێ...
#کۆماسی_گولان
نیونیگایێ قاوەیی،
لەتێ پێکەنین،
لەتێ شەرم و
چەپکێ دەسەگوڵی سوور بە جاڕەزەردێ لە چینی کراسەکەتا،
بەسە بۆ شوناسی کامێرا و وێنە و وێنەگر؛
بەسە بۆ کوردبوونی تۆ
لەو ڕۆژانەی نیونیگاکەت لە ئاقاری پڕ لە درۆ و حاشای مەجازیدا ون دەبێ...
#کۆماسی_گولان
Forwarded from عکس نگار
#نیونیگایێ
سواری مینیبووسەکە بووم.
لە گۆشەی درگاکەی ماڵیان وەستابوو. لەگەڵ هاوڕێکانیا هەر چاوەچاو و پچەپچی دەهات. سەری سووڕ بوو لەو هەموو وێنەگرە.
من نێچیری خۆمم پەیاکرد. کامێراکەم هەڵگرت و هێنامە سەرچاوم و چاوەڕوانی چرکەڕاوێک بووم..
ئەو پەنجەی رووبەمن هاویشت و بە پێکەنینەوە نیشانی ڕفێقەکانی ئەدام.
زۆر بەپەلە پەنجەی کێشایەوە؛
پەردەی شیشە بەرامبەرەکەم تا نیوە کێشرابوو، کۆڵەکەبرقی ناو کۆڵانەکەیش نیوەیێتر لە بەرچاوی گرتبووم.
لەهەمان کاتدا مینیبووسەکەیش بەڕێکەوت.
شەرمێک گرتی و بەپەلە خۆی کێشایە دواوە بۆ ناو داڵانی ماڵەکەیان...
دەستم بە سەر شاتی کامێراکەوە بوو...
چرک...
شەرم و شاردنەوەی، ڕۆشتنی مینیبووس و پەردە و کۆڵەکەی کۆڵانەکە تێکڕا ببوون بە جەردە و دەستیان دایە تاڵانی تابڵۆی ڕوخسارێک؛
نیونیگایێکیان لێ دزیم و ئەمن بە تەقەیێک نیونیگایێکم هێشتەوە...
نیونیگای کیژۆڵەکچێکی کوێستانە هەنووکە شینبووەکانی پووشپەڕی گوندێکی کوردستان؛ نیونیگایێک کە غەزەلی لێدەتکا و روودانی شەشەمی شێعر...
ئەوەی لە خوانەخەیاڵی هیچ شاعیرێک نابێتە پێخۆری شێعر...
کیژێ گیان!!
شانێ قژی خاو،
نیونیگایێ قاوەیی،
لەتێ پێکەنین،
لەتێ شەرم و
چەپکێ دەسەگوڵی سوور بە جاڕەزەردێ لە چینی کراسەکەتا،
بەسە بۆ شوناسی کامێرا و وێنە و وێنەگر؛
بەسە بۆ کوردبوونی تۆ لەو ڕۆژانەی نیونیگاکەت لە ئاقاری پڕ لە درۆ و حاشای مەجازیدا ون دەبێ...
#کۆماسی_گولان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
سواری مینیبووسەکە بووم.
لە گۆشەی درگاکەی ماڵیان وەستابوو. لەگەڵ هاوڕێکانیا هەر چاوەچاو و پچەپچی دەهات. سەری سووڕ بوو لەو هەموو وێنەگرە.
من نێچیری خۆمم پەیاکرد. کامێراکەم هەڵگرت و هێنامە سەرچاوم و چاوەڕوانی چرکەڕاوێک بووم..
ئەو پەنجەی رووبەمن هاویشت و بە پێکەنینەوە نیشانی ڕفێقەکانی ئەدام.
زۆر بەپەلە پەنجەی کێشایەوە؛
پەردەی شیشە بەرامبەرەکەم تا نیوە کێشرابوو، کۆڵەکەبرقی ناو کۆڵانەکەیش نیوەیێتر لە بەرچاوی گرتبووم.
لەهەمان کاتدا مینیبووسەکەیش بەڕێکەوت.
شەرمێک گرتی و بەپەلە خۆی کێشایە دواوە بۆ ناو داڵانی ماڵەکەیان...
دەستم بە سەر شاتی کامێراکەوە بوو...
چرک...
شەرم و شاردنەوەی، ڕۆشتنی مینیبووس و پەردە و کۆڵەکەی کۆڵانەکە تێکڕا ببوون بە جەردە و دەستیان دایە تاڵانی تابڵۆی ڕوخسارێک؛
نیونیگایێکیان لێ دزیم و ئەمن بە تەقەیێک نیونیگایێکم هێشتەوە...
نیونیگای کیژۆڵەکچێکی کوێستانە هەنووکە شینبووەکانی پووشپەڕی گوندێکی کوردستان؛ نیونیگایێک کە غەزەلی لێدەتکا و روودانی شەشەمی شێعر...
ئەوەی لە خوانەخەیاڵی هیچ شاعیرێک نابێتە پێخۆری شێعر...
کیژێ گیان!!
شانێ قژی خاو،
نیونیگایێ قاوەیی،
لەتێ پێکەنین،
لەتێ شەرم و
چەپکێ دەسەگوڵی سوور بە جاڕەزەردێ لە چینی کراسەکەتا،
بەسە بۆ شوناسی کامێرا و وێنە و وێنەگر؛
بەسە بۆ کوردبوونی تۆ لەو ڕۆژانەی نیونیگاکەت لە ئاقاری پڕ لە درۆ و حاشای مەجازیدا ون دەبێ...
#کۆماسی_گولان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
کۆی شێعرەکانی جەمیل محەممەدی
باران باران کام بارانێ؟ دەنگ: #ئەیوب_موحەممەدنژاد شێعر: #جەمیل_محەممەدی 🌹🌹 🆔 @sherjamilmohammadi
بـــاران!! باران!!
کام بارانێ!؟
کیژۆڵەیێکی چاوشین بوو
وەک ئایشیلێی دادەجوانێی دێهاتی پاییزۆکانێ؛
شەپۆڕە لەچکی دەدووری
چیمەن بیدا بەسەر شانێ؛
بێرییێ بوو
لە توولەڕێی ئاسْـمانی خەیاڵێکا
ببوە "ئەوینی شوانێ"
له ڕێژنەماچێکی جێژوان
ون بوو بەناو تۆزی ڕانێ...
کام بارانێ؟
ئەڵێن: دڵۆپێ لە پەنجەکانی بەجێماوە
بە کەروێشکەی قژی مەزرای جۆزەردانێ
ڕەنگە بەرخێ خواردبێتی و
جارێ نەتکابێتە گوانێ؛
کام بارانێ!؟
کەی دێتە خەو
لێوی کاگڵیی گوێسوانێ!؟
کەی شێعرێ تەڕ دەنووسێ بۆ
گەلەی کچی خەرامانێ!؟
دێهاتێ چاو
لە عەرز بڕاو
چەشنی هاوینێکی خنکاو
بۆی ئەگەڕێن لە هەورانێ؛
کام بارانێ؟
ها بە "هەوری"ی چ شەڕڤانێ
بە تەنافی کام نهۆمی ئاسمانا هەڵخراوە و
پەلکەی قژی
دا بە شانی چ زریانێ؟
با ڕایگوێزێ بەرەو ئێرە
بیگــْرێ
بۆنی ڕەزانێ؛
بیــدْوێ
باڕەی مەڕانێ؛
کام بارانێ؟
پاییزۆکێ نەزۆکە بۆی
کە بێ و بگری
بە حەوشەی ماڵەباوانێ
خوڕڕەم بکا
بە قەبری گۆیژەڕێزانێ؛
بێت و دیسان
بە گسکێ تەڕ
گوڵ و گەڵای قاڵیی سروشت بتەکێنێ
لە لێزمەیێک هەڵیژەنێ و
دایبچۆڕێتە لێوانێ؛
بێت و
لە شەونمی چاوی چنار
ملوانکەیێکی زیوینی
بچنێ بۆ ملی شوانێ،
بە بنمیچی دیوەخانە پیرەکاندا
تنۆک تنۆک دابتکێ
بە تاپۆی ڕۆحی جێوبانێ...
باران! باران!
کام بارانێ؟!
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
کام بارانێ!؟
کیژۆڵەیێکی چاوشین بوو
وەک ئایشیلێی دادەجوانێی دێهاتی پاییزۆکانێ؛
شەپۆڕە لەچکی دەدووری
چیمەن بیدا بەسەر شانێ؛
بێرییێ بوو
لە توولەڕێی ئاسْـمانی خەیاڵێکا
ببوە "ئەوینی شوانێ"
له ڕێژنەماچێکی جێژوان
ون بوو بەناو تۆزی ڕانێ...
کام بارانێ؟
ئەڵێن: دڵۆپێ لە پەنجەکانی بەجێماوە
بە کەروێشکەی قژی مەزرای جۆزەردانێ
ڕەنگە بەرخێ خواردبێتی و
جارێ نەتکابێتە گوانێ؛
کام بارانێ!؟
کەی دێتە خەو
لێوی کاگڵیی گوێسوانێ!؟
کەی شێعرێ تەڕ دەنووسێ بۆ
گەلەی کچی خەرامانێ!؟
دێهاتێ چاو
لە عەرز بڕاو
چەشنی هاوینێکی خنکاو
بۆی ئەگەڕێن لە هەورانێ؛
کام بارانێ؟
ها بە "هەوری"ی چ شەڕڤانێ
بە تەنافی کام نهۆمی ئاسمانا هەڵخراوە و
پەلکەی قژی
دا بە شانی چ زریانێ؟
با ڕایگوێزێ بەرەو ئێرە
بیگــْرێ
بۆنی ڕەزانێ؛
بیــدْوێ
باڕەی مەڕانێ؛
کام بارانێ؟
پاییزۆکێ نەزۆکە بۆی
کە بێ و بگری
بە حەوشەی ماڵەباوانێ
خوڕڕەم بکا
بە قەبری گۆیژەڕێزانێ؛
بێت و دیسان
بە گسکێ تەڕ
گوڵ و گەڵای قاڵیی سروشت بتەکێنێ
لە لێزمەیێک هەڵیژەنێ و
دایبچۆڕێتە لێوانێ؛
بێت و
لە شەونمی چاوی چنار
ملوانکەیێکی زیوینی
بچنێ بۆ ملی شوانێ،
بە بنمیچی دیوەخانە پیرەکاندا
تنۆک تنۆک دابتکێ
بە تاپۆی ڕۆحی جێوبانێ...
باران! باران!
کام بارانێ؟!
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
کۆی شێعرەکانی جەمیل محەممەدی
بـــاران!! باران!! کام بارانێ!؟ کیژۆڵەیێکی چاوشین بوو وەک ئایشیلێی دادەجوانێی دێهاتی پاییزۆکانێ؛ شەپۆڕە لەچکی دەدووری چیمەن بیدا بەسەر شانێ؛ بێرییێ بوو لە توولەڕێی ئاسْـمانی خەیاڵێکا ببوە "ئەوینی شوانێ" له ڕێژنەماچێکی جێژوان ون بوو بەناو تۆزی ڕانێ...…
VID_20241115_225845_747_۱۵۱۱۲۰۲۴
<unknown>
بە پێی گۆڤاری زانستیی "پراسپکت"ـی ئینگلیز کە سەرچاوگەیێکی متمانەپێکراوی تەواوی زانستگا و کۆلیژەکانی دنیایە، #کۆچەر_بیرکار بوو بە باشترین زانا و هزرڤانی ئەم سەدەی دوایییە.
کۆچەر بیرکار یەکێ لەو کەسایەتییانە بووە کە هیچ کات خۆی لێ نەگۆڕاوە و دوای کۆچی بۆ هەندەران، ئەوەی لەودا هەرگیز کۆچی نەکرد کوردبوون بوو و بگرە پترتریش وشەی "کورد"ـی لە مێشکی ئاکادیمیسیەنە جیهانییەکان زەق کردۆتەوە. کۆچەر تەنانەت وەکوو هاوسەر و باوکێک ئەم شوناسەیشی گواستووەسەوە بۆ ناو بنەماڵە و خێزانی.
هەر بۆیە ئەم دەسکەوتە پیرۆزه بۆ هەموو کوردێکی نیشتەجێی ئەم گۆی زەوییە بەرز دەنرخێنین.
🌹نموونەیان زۆرتر بێت🌹
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
کۆچەر بیرکار یەکێ لەو کەسایەتییانە بووە کە هیچ کات خۆی لێ نەگۆڕاوە و دوای کۆچی بۆ هەندەران، ئەوەی لەودا هەرگیز کۆچی نەکرد کوردبوون بوو و بگرە پترتریش وشەی "کورد"ـی لە مێشکی ئاکادیمیسیەنە جیهانییەکان زەق کردۆتەوە. کۆچەر تەنانەت وەکوو هاوسەر و باوکێک ئەم شوناسەیشی گواستووەسەوە بۆ ناو بنەماڵە و خێزانی.
هەر بۆیە ئەم دەسکەوتە پیرۆزه بۆ هەموو کوردێکی نیشتەجێی ئەم گۆی زەوییە بەرز دەنرخێنین.
🌹نموونەیان زۆرتر بێت🌹
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"مەمدەرەوە"
ـــــــــــ
باویلکەیێکم
لە حافزەی بادا لە بیرچووم و
کۆساڵانێک تەسکە بۆ نیشتنەوەم،
شەرحی عەشقم
"نانەشانێکە بە شانمەوە
کە ناگاتە ئەو ڕۆنە" و
"من هەر لایەلایەت بۆ دەکەم"...
منێ کە بە دەم ڕەشەبای خۆشنەویستنەکانتدا
حەزم لە دڕکێک بوو بە سەختەبەردی دڵتەوە
تا قژم گیربکەی لە پەنجەکانت؛
ببم بە پێشمەرگەت و
نەمدەیتەوە...
دەی سا تۆ باجی عەشقت و
تۆڵەی نیشتمانت لە من بکەوە و
مەمدەرەوە...
لە سیروانی چاوەکانتا بمخنکێنە،
بە دۆڵێکی گۆناتەوە شەهیدم کە
کە من کوردم و
چەک داناخەم
مەمدەرەوە...
من
تیرۆرکراوی خۆشنەویستنەکانی تۆم و
چیــتر
ناچمەوە "ڤییەن"ـی قەتارەی پەلکەیێکی تر؛
با جامانەیێک بم بە گەردەنەی گەردنتەوە
"تەسلیم"ـم مەکە و
مەمدەرەوە...
با پێشمەرگەت بم
ئەگەرچی بە لووتکەوە نا؛
بمهێڵەرەوە بە بنارێ
با هەر لایەلایەت پیا هەڵبەستم
ئەگەرچی بۆ ژیان، نا...
هەڵم پێکە له فانوسقەیێک
بە نێوقەدی گلۆرتەوە
تا شەوانە بە کەمینی تاشەکوچکی لێوەکانتەوە هەڵزنێم؛
حەزم لە دوایین فیشەکە...
دەی سا لە شەوێکی قژْتدا بمنێژە و
مەمدەروە...
#جەمیل_محەممەدی
ڤییەن: پێتەختی ئوتریش
فانوسقە: فیشەکدان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ـــــــــــ
باویلکەیێکم
لە حافزەی بادا لە بیرچووم و
کۆساڵانێک تەسکە بۆ نیشتنەوەم،
شەرحی عەشقم
"نانەشانێکە بە شانمەوە
کە ناگاتە ئەو ڕۆنە" و
"من هەر لایەلایەت بۆ دەکەم"...
منێ کە بە دەم ڕەشەبای خۆشنەویستنەکانتدا
حەزم لە دڕکێک بوو بە سەختەبەردی دڵتەوە
تا قژم گیربکەی لە پەنجەکانت؛
ببم بە پێشمەرگەت و
نەمدەیتەوە...
دەی سا تۆ باجی عەشقت و
تۆڵەی نیشتمانت لە من بکەوە و
مەمدەرەوە...
لە سیروانی چاوەکانتا بمخنکێنە،
بە دۆڵێکی گۆناتەوە شەهیدم کە
کە من کوردم و
چەک داناخەم
مەمدەرەوە...
من
تیرۆرکراوی خۆشنەویستنەکانی تۆم و
چیــتر
ناچمەوە "ڤییەن"ـی قەتارەی پەلکەیێکی تر؛
با جامانەیێک بم بە گەردەنەی گەردنتەوە
"تەسلیم"ـم مەکە و
مەمدەرەوە...
با پێشمەرگەت بم
ئەگەرچی بە لووتکەوە نا؛
بمهێڵەرەوە بە بنارێ
با هەر لایەلایەت پیا هەڵبەستم
ئەگەرچی بۆ ژیان، نا...
هەڵم پێکە له فانوسقەیێک
بە نێوقەدی گلۆرتەوە
تا شەوانە بە کەمینی تاشەکوچکی لێوەکانتەوە هەڵزنێم؛
حەزم لە دوایین فیشەکە...
دەی سا لە شەوێکی قژْتدا بمنێژە و
مەمدەروە...
#جەمیل_محەممەدی
فانوسقە: فیشەکدان
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
تۆ
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
کە بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
#جەمیل_محەممەدی
📷#هیوا_شەریفینیا
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
کە بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
#جەمیل_محەممەدی
📷#هیوا_شەریفینیا
چ غەریبی...
ـــــــــــــــ
ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
تۆیێ کە
دنک دنکی تەسبێحێکی و
ڕۆژێک
به دەستی لەرزۆکی دایکمەوە ئەپچریەی؛
دوعا دوعا دائەکەوی و
"استغفرالله"ـیەک نییە
بە لەرزەلەرز
بتچنێتەوە بەو پەتەی...
چ غەریبی لەوێ
له خەوەنووچکەیێکی شەکەتی
بەر لە نوێژی مەغریبانی باوکم ئەچی؛
هەر کە زڕا
نوێژێ نییە
بتگێڕێنەتەوە بە قەزا...
چ غەریبتری لێرە
کە کوردێک بی؛
کە تۆ جەستەت
خاوەرمیانەیێک بێ لە شێرپەنجەی شەڕ و
مەمکی کچەشەڕڤانێکی من ببڕن؛
دەوەرە و
بەم هەموو غەنیمەتی شەڕەدا
قورعانێکی تر بدۆزرەوە و
لە "ئەنفال"ـێک
ئەو گیانانەی قەرزاری پێم، بۆ بگێڕەوە...
تۆیێ کە
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
ئەو کاتەی بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
چ غەریبی لەوێ
کە کوردێکی
بێ ئاژاوە و
چ غەریبتری لێرە
کە ئاژاوەت پێ ئەگێڕن...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ـــــــــــــــ
ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
تۆیێ کە
دنک دنکی تەسبێحێکی و
ڕۆژێک
به دەستی لەرزۆکی دایکمەوە ئەپچریەی؛
دوعا دوعا دائەکەوی و
"استغفرالله"ـیەک نییە
بە لەرزەلەرز
بتچنێتەوە بەو پەتەی...
چ غەریبی لەوێ
له خەوەنووچکەیێکی شەکەتی
بەر لە نوێژی مەغریبانی باوکم ئەچی؛
هەر کە زڕا
نوێژێ نییە
بتگێڕێنەتەوە بە قەزا...
چ غەریبتری لێرە
کە کوردێک بی؛
کە تۆ جەستەت
خاوەرمیانەیێک بێ لە شێرپەنجەی شەڕ و
مەمکی کچەشەڕڤانێکی من ببڕن؛
دەوەرە و
بەم هەموو غەنیمەتی شەڕەدا
قورعانێکی تر بدۆزرەوە و
لە "ئەنفال"ـێک
ئەو گیانانەی قەرزاری پێم، بۆ بگێڕەوە...
تۆیێ کە
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
ئەو کاتەی بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
چ غەریبی لەوێ
کە کوردێکی
بێ ئاژاوە و
چ غەریبتری لێرە
کە ئاژاوەت پێ ئەگێڕن...
#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ڕەنگە مەمکی زۆر "حەبیبە"م
بەم دیواری شەوگارەدا دابکوترێن.
ڕەنگە زۆر گەڕەکی دڵم
ماڵی چاوم
ژووری دەروون و هەناوم
کاولاش... کاولاش... تەخت کرێن!
ڕەنگە... ڕەنگە.. ڕەنگە
بەڵام نیگای "گڵەزەردە"
چرایەکە وا بە دەستی شەهیدەوە
دووسەد ساڵ
ماڵەوماڵ ئەکا و ئەگەڕێ
دووسەد ساڵ
ئەم چرایە نە پێڵوی گڕی ئەتروکێ و
نە کز ئەبێ و نە ئەشمرێ!
#شێرکۆ_بێکەس
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
بەم دیواری شەوگارەدا دابکوترێن.
ڕەنگە زۆر گەڕەکی دڵم
ماڵی چاوم
ژووری دەروون و هەناوم
کاولاش... کاولاش... تەخت کرێن!
ڕەنگە... ڕەنگە.. ڕەنگە
بەڵام نیگای "گڵەزەردە"
چرایەکە وا بە دەستی شەهیدەوە
دووسەد ساڵ
ماڵەوماڵ ئەکا و ئەگەڕێ
دووسەد ساڵ
ئەم چرایە نە پێڵوی گڕی ئەتروکێ و
نە کز ئەبێ و نە ئەشمرێ!
#شێرکۆ_بێکەس
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە سینەیدا گەڕان و
بێجگە دڵیی، شتێکیان دەس نەکەوت،
بە دڵیدا گەڕان و
بێجگە نەتەوەکەی، شتێکیان دەس نەکەوت،
بە دەنگیدا گەڕان و
بێجگە غەمێک، شتێکیان دەس نەکەوت
بە غەمیدا گەڕان و
بێجگە زیندانەکەی، شتێکیان دەس نەکەوت
بە زیندانەکەیدا گەڕان و
بێجگە خۆیان، هیچیان تیا نەدۆزیەوە و
شەو هەر شەو بوو و
گۆرانیبێژ، گۆرانی دەچڕی...
#مەحموود_دەروێش
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
بێجگە دڵیی، شتێکیان دەس نەکەوت،
بە دڵیدا گەڕان و
بێجگە نەتەوەکەی، شتێکیان دەس نەکەوت،
بە دەنگیدا گەڕان و
بێجگە غەمێک، شتێکیان دەس نەکەوت
بە غەمیدا گەڕان و
بێجگە زیندانەکەی، شتێکیان دەس نەکەوت
بە زیندانەکەیدا گەڕان و
بێجگە خۆیان، هیچیان تیا نەدۆزیەوە و
شەو هەر شەو بوو و
گۆرانیبێژ، گۆرانی دەچڕی...
#مەحموود_دەروێش
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"سکاڵا"
لەدوای خنکانی هەڵەبجە
سکاڵایەکی درێژم نووسی بۆ خوا
بەر لە خەڵکی
بۆ درەختێکم خوێنەوە
درەخت گریا
لە پەناوە،
باڵندەیەکی پۆستەچی
وتی: «باشە کێ بۆت ئەبا؟
گەر بەتەمای منی بیبەم،
من ناگەمە عەرشی خودا»
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شێعرم
وتی: «تۆ هیچ خەمت نەبێ؛
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،
تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نایەمێ خۆی نامەکەم لێ وەرگرێ؛
خۆ دەزانی، خودای گەورە کێ ئەیبینێ؟»
وتم: «سوپاس، تۆ هەڵفڕە»
فریشتەی ئیلهام،
هەڵفڕی و
لەگەڵ خۆیا سکاڵای برد
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە،
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا
«عوبێد» ناوێ
هەر لەسەر هەمان سکاڵا و لە دامێنا
بە عەرەبی بۆی نووسیبووم
«گەوجە!
بیکە بە عەرەبی
کەس لێرە کوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
لەدوای خنکانی هەڵەبجە
سکاڵایەکی درێژم نووسی بۆ خوا
بەر لە خەڵکی
بۆ درەختێکم خوێنەوە
درەخت گریا
لە پەناوە،
باڵندەیەکی پۆستەچی
وتی: «باشە کێ بۆت ئەبا؟
گەر بەتەمای منی بیبەم،
من ناگەمە عەرشی خودا»
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شێعرم
وتی: «تۆ هیچ خەمت نەبێ؛
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،
تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نایەمێ خۆی نامەکەم لێ وەرگرێ؛
خۆ دەزانی، خودای گەورە کێ ئەیبینێ؟»
وتم: «سوپاس، تۆ هەڵفڕە»
فریشتەی ئیلهام،
هەڵفڕی و
لەگەڵ خۆیا سکاڵای برد
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە،
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا
«عوبێد» ناوێ
هەر لەسەر هەمان سکاڵا و لە دامێنا
بە عەرەبی بۆی نووسیبووم
«گەوجە!
بیکە بە عەرەبی
کەس لێرە کوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
ژیان بەهارێکی شێتەوژیرەیە. بێتوو لە هەورازەکانی شێتیدا، ژیرییت دەستمی نەگرتبا، تلخواردنەوەم تا خوار فێی لێ دەهات و چیتر دەستم بە قولەپیچکی بەرزاییەکانی خۆشەویستیت، بۆنی نەدەگرت.
ژیرە گیان!! کە جووتە هەورێکی شێت لە دۆڵێکدا هەڵشاخێن بەیەکدا، ئاوەدانی ئاو ئەیبات. چ خۆشە تونەبایێکی تووڕە بی بۆ هێورکردنەوەی دۆڵ. تووڕە بی و زیللەیێ بدەی لە ڕووبار با پریشکەی فرمێسکیی، سەری گابەردێک بشکێنێ؛ ئەژییێ بەو تریقانەوەی، لێوی پونگە و کووزەڵەیکی دەبزوێنێ؛
تووڕە بە، کە ڕیشچەرموویی بازێ جار بە تووڕەییە...
باران ئەگەر هاژەی سەوزی ژیانەوە و خۆشەویستیی بەهارێک بێ؛ ئەوە لە قامووسی هیچ هەورێکدا هەمیشە خۆ پەڵە نادات، بازێ جاریش دەخڵ و دانی تەمایەرن،
خۆشەویستەکەت دێ و دەیبات.
من چەنێ جار، هەوای هەورانەم بە سازی گرمە و برووسکە بۆت دەچڕی، تۆ خۆرێ بووی گەواڵ گەواڵ پێمت دەبڕی و لە بارسایی ئاسماندا دەستی شێتیت دەگوشیم و خوڕەی قوڕگمت، ژیرەژیرە پێ دەچۆڕی...
وەها نەبا، گەلێ بەهارانی زووتر، بە خووسینێ لەکیس ئەچووین؛ لە وەرزژمێری ئەم گەردوونە، چ بەهارێک! کاتێ من و تۆی تیا نەبووین...
#جەمیل_محەممەدی
ژیرە گیان!! کە جووتە هەورێکی شێت لە دۆڵێکدا هەڵشاخێن بەیەکدا، ئاوەدانی ئاو ئەیبات. چ خۆشە تونەبایێکی تووڕە بی بۆ هێورکردنەوەی دۆڵ. تووڕە بی و زیللەیێ بدەی لە ڕووبار با پریشکەی فرمێسکیی، سەری گابەردێک بشکێنێ؛ ئەژییێ بەو تریقانەوەی، لێوی پونگە و کووزەڵەیکی دەبزوێنێ؛
تووڕە بە، کە ڕیشچەرموویی بازێ جار بە تووڕەییە...
باران ئەگەر هاژەی سەوزی ژیانەوە و خۆشەویستیی بەهارێک بێ؛ ئەوە لە قامووسی هیچ هەورێکدا هەمیشە خۆ پەڵە نادات، بازێ جاریش دەخڵ و دانی تەمایەرن،
خۆشەویستەکەت دێ و دەیبات.
من چەنێ جار، هەوای هەورانەم بە سازی گرمە و برووسکە بۆت دەچڕی، تۆ خۆرێ بووی گەواڵ گەواڵ پێمت دەبڕی و لە بارسایی ئاسماندا دەستی شێتیت دەگوشیم و خوڕەی قوڕگمت، ژیرەژیرە پێ دەچۆڕی...
وەها نەبا، گەلێ بەهارانی زووتر، بە خووسینێ لەکیس ئەچووین؛ لە وەرزژمێری ئەم گەردوونە، چ بەهارێک! کاتێ من و تۆی تیا نەبووین...
#جەمیل_محەممەدی