Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
289 - Telegram Web
Telegram Web
🔰ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان،
بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:

«تا زرێبـار و دێـڕێک»

یەکەمین کـۆڕەشێعـری ساڵانـــــەی
کـــــــــوردی
(سۆرانی، هەورامی، کرمانجی، کەڵهوڕی، فەیلی، لەکی، لوڕی)

🔹ڕێکەوت: پێنجشەمە
۱۴۰۱/۰۴/۳۰

🔹کاتی دەسپێکردن: ۴ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
هۆڵی مامۆستا قانـع


🆔 @meriwan_edebi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی شێرکۆی مەزن.

بزانە چۆن شێرکۆ‌ ئەتخاتە سەر باڵی شێعرێکی و تا ماڵی دایەشەفیقەی دایکی ڕەوانەت ئەکات بۆ ئەمریکا،
ئینجا خۆی ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەئەبەدیەکەی لە سلێمانی و تۆ دایکی و فرمێسک و شێعر و زەوق بەجێ دێڵێ...

@sherjamilmohammadi
شێرکۆ وتی:
کورد و خوا لەیەک ئەچن
هەردوو بێ شەریک، بێ کەسن
نەیدەزانی
خوا لە بێ کەسی خودموختارە
ئەوە کوردە
خۆی نەبێ، هانای هەر نییە
تەواوی بێ کەسوکارە...

#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
چ شۆڕشێکە؟
کورد ببێتە مەتەرێزی بەرخۆدان
ببێتە قەڵخان و خەڵتان و شەهید
بۆ ئازادی
ئەگەر ساقەی سەری کوردستان نەبێ...

#جەمیل_محەممەدی
@sherjamilmohammadi
نە ژنی ئێمە
نە ژیانی ئێمە
نە ئازادی ئێمه
هیچی لە هی ئێوە ناچێ...
ئێمە خوێنمان ئەڕێژن و
ئێوە لەخوێناوی ئێمە
ماسی ئەگرن
سووتاون بۆ حیزەماچێ...

#جەمیل_محەممەدی

@sherjamilmohammadi
ئەگەر ویستت دەرسی شەرافەت بخوێنی
بڕۆ زانکۆی
سەرگڵکۆی شەهید ببینە
ئەگەر ویستت ئەوینی نیشتمان بتگرێ
دڵی دایک و بابێکی شەهید بدوێنە...
ئەوەیە ڕەمزی نەمریی شەهیدان
   وانەی پیرۆزیی کوردستان

#جەمیل_محەممەدی

@sherjamilmohammadi
کوردستان تۆ بەهەشتی عەدنانی

📖 #قانع
#فاتێح_ئەرژەنگی
📸 #جەمیل_محەممەدی
❤️💚

@sherjamilmohammadi
گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
#قانع
📸 #جەمیل_محەممەدی
❤️💚

@sherjamilmohammadi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#سۆزێک_لە_فیراق

هەرچەن لە زاری یووسف دەرنەچوو
بەڵام ئـــاهەکەی هەزار یووسف بوو

🎙 #شەهرام_مەنسووری
❤️💚

@sherjamilmohammadi
لەم ڕۆژەدا ئەمەوێ وەبیرت بێنمەوە:
"بێ تۆیی" کارەساتێک پڕدەردتر لە تەنیاییە؛
نەخۆشیێکە و
هیچ نەخۆشخانەیێ خۆی ناکا بە خاوەنی؛
ئاگرێکە و
تۆتۆی دڵم بێ تۆ توا دەکات و ئەمتوێنێ...
گوێ بگرە!
ئەم دێڕانە خەساری تاوێ بێ‌تۆییە،
تۆ دوعا بکە ناتاوێکیش بێ‌تۆ نەکەوم...
منیش لەم ڕۆژەدا ئەمەوێ وەبیری بێنمەوە:
کە من پیاوێکم، هاوشانی پێگەبەرزترین سروشت و
دەسکردترین دەسکردی ناسک و شازی خواوەندی جوانیەکان.
وەبیری بێنمەوە
لەنێوان ئەم هەموو نێربیرەچەتوون و تاریکەدا،
تۆ چ سەرێ سەرتر لە هاوسەری،
من چ ژانێک و تۆ چ ژینێکی
کە تای ئەم تەرازووی ژیانت هاوژین کردووە...
ئەمەوێ وەبیری هاوبیرانی بێنمەوە
کە تۆ ڕەهای وەک کەو لە کۆسار،
بێ‌ڕەنگی و لە ڕەنگت نییە وەک کەوەی زەریا و ئاسمانەکان،
ڕوانینت دلۆڤانتر لە کۆتری سەربانیجەکەمان و
گمەت گۆرانییێکی دڵڕفێنە بۆ گەرووی بێچووەکان...
ئەمەوێ وەبیرت بێنمەوە
کە تۆ ژنی و مەردانە و پیاوانە ژنایەتی مەکە
  بخوێنە و
بە هێز و بڕشتی "ژیریت" بڵێ:
کە سێبەسێکان سووکترین سووکایەتین سەر بە عەقڵێکی سووکەوە و
لەهەمان‌کاتدا
ئەلف‌وبێی خۆشەویستی و ئازایەتی و شەرافەتمان فێر بکە
تا بزانین لە داوێنی "زاییفە"
نە عاشقێ،
نە ئازایێ،
نە شەریفێ گەورە نابێ...

#جەمیل_محەممەدی

@sherjamilmohammadi
"چیت داوه‌ لێم...!؟ "

ئەی کچه‌ روومه‌ت مانگه‌که‌ی ئاسمانی تارم
له‌ مێژه‌ که‌ بۆ خۆت ونی و
هه‌موو شه‌وێ له‌ جیاتی خۆت
مانگ ئه‌نێری به‌ره‌و شارم...
چیت داوه‌ لێم...!!
له‌ ته‌نیایی و
شه‌وگاری پڕ ئه‌شک و زارم..!؟
چیت داوه‌ لێم...!!
مه‌ر نازانی
هێشتا بۆ "تۆ" ئازیه‌تبارم..!؟
به‌سه‌ کچێ
شه‌ڕی مانگی خوداوه‌ندم پێ مه‌فرۆشه‌
به‌ "له‌یل" و "قه‌مه‌ر"ی قه‌سه‌م
نه‌ ده‌توانم
سیازوڵفی شه‌وانه‌ی بۆ له‌ په‌لکه‌ به‌م
نه‌ ده‌ستم دێ مشتێ خه‌نه‌
به‌ سه‌ر زه‌ردیی
تریفه‌ی تابانی بکه‌م...
چیت داوه‌ لێم...!!
که‌ ده‌زانی
من له‌ مێژه
زه‌مین و زه‌مانی خودایش
به‌ "مانگی تۆ" قه‌سه‌م ئه‌ده‌م...‌

#جەمیل_محەممەدی

❤️💚

@sherjamilmohammadi
"پووشپەڕانه"

من خەرمانێک جوانی
لە ڕوومەتی گەنمینت درەو ئەکەم،
ئەو کاتەی بەدەم شنەوە کەروێشکە دەکەی...
بەسەر کۆگای ژیانەوە
کۆکۆی چی دەرد و خەمە ئەکەم بە شەندا و
ناهێڵم پووشێ بپەڕێ بە دڵتا
پەڵاشێ بڕووکێ بە گیانتا،
جــــاڕ،
جاڕ ئەدەم لە گۆڤەند و
لەبەر پێی خەلەی عەشقتەوە
سێ‌پێیی هەڵەپەڕم...

#جەمیل_محەممەدی
۱٤۰۲٫۰٤٫۱٤- مەریوان
❤️💚

@sherjamilmohammadi
ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات

   دووهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
                «تا زرێبـار و دێڕێک»
                  خەرمانانی ۱٤۰۲



ناردنی بەرهەم لە ۱٤۰۲/۰٤/۲۰ تا ۱٤۰۲/۰۵/۰۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی  @kani70

مەرجەکانی بەشداربوون:

ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
   Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt /  PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.

🔺 لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.

   کومێتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان

🆔 @meriwan_edebi
"دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات"

بسم‌اللهِ دووکەڵ و "با"
کە سۆی چاوم خەریکە ئەسووتێ و
زانیم
کە فی‌النارِ جەهەندەمی قووڵ نییە و بەرزە
ها بە بەرزترین شاخەکانی کوردستان و
بڵێسەی ئاگری خۆر ئەبرژێنێ،
بێ تاوان لاوی بەجەرگ ئەسووتێنێ...
بسم‌اللهِ هەژگ و
هەڵمەتێکی تیژ وەک زاگرۆس
لە ئەگەری سووتاندنی خۆم و داربەروویێک پشک ناخەم و
ئەبم بە بەرپەڵ
کە گوێم بە قرچەی مارومۆرەوە ئەزرینگێ
زیاتر ئەچم بە ناقی ئەم جەهەندەمەوە...
بسم‌اللهِ دوعا و
ئەم هەموو گریانە کە نایگری لێمان،
خۆرەمان تێرخۆر ئەبێ و
هەیبەتت
لە زمانێکی بەدەم زیکری "الم تر ان الله یسجد له"ـوو
لە دار و بەرد و کوللـە و مێروو
ئاگر ئەیسووتێنێ و
سەرێک سەر بە سوجدەی کەعبەتەوە ئەبرژێ و
دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات...

& 📷 #جەمیل_محەممەدی
۱٤۰۲٫۰٥٫۱۳- مەریوان
❤️💚

@sherjamilmohammadi
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات"

بسم‌اللهِ دووکەڵ و "با"
کە سۆی چاوم خەریکە ئەسووتێ و
زانیم
کە فی‌النارِ جەهەندەمی قووڵ نییە و بەرزە
ها بە بەرزترین شاخەکانی کوردستان و
بڵێسەی ئاگری خۆر ئەبرژێنێ،
بێ تاوان لاوی بەجەرگ ئەسووتێنێ...
بسم‌اللهِ هەژگ و
هەڵمەتێکی تیژ وەک زاگرۆس
لە ئەگەری سووتاندنی خۆم و داربەروویێک پشک ناخەم و
ئەبم بە بەرپەڵ
کە گوێم بە قرچەی مارومۆرەوە ئەزرینگێ
زیاتر ئەچم بە ناقی ئەم جەهەندەمە...
بسم‌اللهِ دوعا و
ئەم هەموو گریانە کە نایگری لێمان،
خۆرەمان تێرخۆر ئەبێ و
هەیبەتت
لە زمانێکی بەدەم زیکری "الم تر ان الله یسجد له"ـوو
لە دار و بەرد و کوللـە و مێروو
ئاگر ئەیسووتێنێ و
سەرێک سەر بە سوجدەی کەعبەتەوە ئەبرژێ و
دەنگی ئەم نوێژە هەر ناگات...

#جەمیل_محەممەدی
🎙 #ئەیووب_موحەممەدنژاد
🎞 #چیا_سەوز

❤️💚

@sherjamilmohammadi
"چیتر باجی خوێن نادەم"

گەلۆ؛ من لە خوێنەوە کوردم و
خوێنم،
دی‌ئێن‌ئەیەکە و ناچێتە سەر هیچ ڕەگەزێ،
کە پژا دڵ ئەبورکێنێ،
شەقام ئەخرۆشێنێ؛
کە ڕژا، ناخووسێ و ئاڵیی کاڵ نابێتەوە
ئەگەر  پاییز سیوای بێتەوە له پەڵە و
گۆی زەوی ئاو بیبات...
خوێنی خوێنەکەم؛
خوێن چۆن بیر ئەچێ
ئەگەر دێراوی درەختی پرچ سووتاو و چڵ و پۆ زاماری ئازادی بووبێ،
چۆن بیر ئەچێ
که ئێمە لە ڕیشەوە ئەژین...
هاوخوێنەکەم؛
لە پرسەی بیرەوەریەکانماندا ئەڵێم؛
سەری پاییزەکانمان سوور،
ئەگەر چی تاڵە
وەک سوورییێ
بەسەر لێوی ژنێکەوە ماتیک دراوە
وەک سوورییێ بە ئاڵامانەوە ڕەنگاوە و
تک تک لە جەستەی پاکی شەهیدێکمانەوە ڕژاوە؛
گەلۆ؛
من لە خوێنەوە کوردم و
خوێنم،
دی‌ئێن‌ئەیەکە و ناچێتە سەر هیچ ڕەگەزێ،
باج نادەم
بۆ ئاپۆرەی مێشکە گەنیوی ئەم عەرزه
بۆ سەماکەر و خۆبادەر
بۆ نەبوونی ئەو حگاڵەی بەقەی خوا لایان فەرزە،
چیتر باجی خوێن نادەم
مەگەر
بۆ ئازادیی هاوخوێنی نیشتمانم  بێ.

✍️ #جەمیل_محەممەدی
" بــا"
عاشقی لەرە و زڕەی گوارەگوێزی
درەختەکەی حەوشەمان بوو
پاییزێ هات
دامان بە شوو...

#جەمیل_محەممەدی
سروشت چوار کچی هەن
من کوڕی ئەو باڵابەرزەی
کراس سوور و زەرد و سەوزەم...
سی و پێنج گەڵام هەڵوەریوە
       ببمە سەر ئەم سەرماوەزەم...

#جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
"ئــەو"

ئەو ڕێبوارێکە و
بە تەنگەبەریی هەموو شەقام و کۆڵانێکەوە دەچێ
ئەو دەربایستی دەرکە و دەلاقەیەک نییه
لە دیواری بێ درزیشەوە ڕەت ئەبێ...
دەزانم ئەو
بێ کەس کوژێکی لاساره
رۆژێک دێت و
ڕۆحم ئەگرێ
    فڕێی ئەدا وەک کۆلاره...

و 📸 #جەمیل_محەممەدی
🌹🌹
🆔 @sherjamilmohammadi
2025/05/31 13:40:57
Back to Top
HTML Embed Code: