Telegram Web
👀
پێغه‌مبه‌رﷺ ده‌فه‌رمووێ:
(الرَّجُلُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ، فَلْيَنْظُر أَحَدُكُم مَنْ يُخَالِل)

واته‌: مرۆڤ له‌سه‌ر ئاینی هاورێ و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی. بۆیه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه‌ با سه‌یربكات بزانێ كێ ده‌كات به‌هاورێ وخۆشه‌ویستی خۆی.

واللەهی كه‌سێك له‌خوات نزیك نه‌خاته‌وه‌ و قیامه‌تت بیرنه‌خاته‌وه‌ سودی قیامه‌تی نه‌بێ، به‌ره‌و تیاچونت ده‌بات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ی بۆیه‌ ئاگاداری خۆت به‌
الحَمدُلِلّە حَمداً کَثیراً طَیباً مُبارَکاً فیەِ🤍
فضیل بن عیاض دەڵێت:

پێم خۆشە نێوانی من لەگەڵ موبتەدیعێڪ قەڵایەڪ بێت لە ئاسن.

خۆتان بەدوور بگرن لە ئەهلی بیدەع، هەروەك چۆن خۆتان بەدوور دەگرن لە ئاگر، گەرنا ڕاپێچی ئاگرتان دەكەن.

{ الابانە الکبری لابن بطە:٤٩٨}
تابعی سەعید بن زبیر(رحمه‌ الله‌)
دەفەرمووێت:


یەکەم كۆمه‌ڵه‌ کە بانگ دەکرێن بۆ بەهەشت
ئەوانەن کە لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاس و ستایشی الله‌ تعالی یان كردوه‌..

یان:
لە کاتی خۆش و ناخۆشدا سوپاس و ستایشی
الله‌ تعالیان كردوه‌..

كتاب الزهد لابن مبارك
رسول اللّٰه صلی اللە علیە وسلم لە سوجدەڪانیدا دەیفەرموو:

{ اللَّهمَّ اغفِر لي ذنبي كُلَّهُ دِقَّهُ، وجِلَّهُ، وأوَّلَهُ وآخرَهُ وعلانيتَهُ وسِرَّهُ}

واتە: خوایە لەهەموو تاوانەڪانم خۆشبە بچوڪ و گەورەی، ئەوەڵ و ئەخیری ئاشڪراو نهێنی

صحیح المسلم: ٤٨٣
🔘هەندێک لە هۆكارەكانی نەخۆش كەوتنی دڵ🫀

دڵ توشی نەخۆشی و ڕەش بوون و ڕەق بوون دەبێت بە هۆى یەکێک لەم هۆکارانە ، بۆیە دەبێت تۆی موسڵمان زۆر ئاگاداریان بیت و خۆت بەدوور بگریت لێیان تا نەبێتە هۆکارى دڵ ڕەقبونت و پاشان هیچ ئامۆژگاری و نەسیحەتێک کارت تێ نەکات و دڵەکەت ببێتە دڵێکی مردوو.

یەکەم: زۆر قسە كردن:
یەكێك لەو تاوانانە كەوا زۆربەى هەرە زۆرى خەڵك بە گشتی تێیدایە لەم سەردەمەدا و نەخۆشیەكی ژەهراویە بۆ دڵ و تێكى ئەدات و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە زۆری قسە كردن بە تایبەتی قسەیەك كە دونیایی بێت، یان قسەیەك كەوا تاوان و مەعصیەت و سەرپێچی خوای گەورەی تیادا بێت ئەو قسەیە ئەبێتە هۆی ئەوەی كەوا دڵ ڕەش بكات.

دووەم: نەزەر کردن و تەماشاکردنى ئافرەتان:
نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیە ژەهراویەكان و كوشندەكان كە دڵ ئەمرێنێت و دڵ ڕەق ئەكات بریتی یە لە نەزەر كردن و تێڕوانینی حەرام كە زۆر كەس هەیە چۆن زمانیان بەرداوەتەوە بەئارەزووی خۆیان قسە ئەكەن هەیشە چاوی بەڕەڵا كردووە بە ئارەزووی خۆی تەماشای حەرام ئەكات کە ئەمەش دەبێتە هۆى دڵ ڕەشبوونى و کەمە کەمە بەتەواوی دڵى ڕەش دەبێت.

سێیەم : باوەش كردن بە دونیادا: نەخۆشیەكی تر لە نەخۆشیەكانی دڵ بریتی یە لە باوەش كردن بە دونیادا، بەشێوازێك مرۆڤ باوەش بكات بە دونیادا كە ببێتە هۆی ئەوەی كەوا قیامەتی لەبیر بباتەوە یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە کەمتەرخەم بێت بۆ عیبادەت و تاعەتی خوای گەورەی.

چوارەم : زۆر پێكەنین: 
نەخۆشیەكی تر كەوا دڵ ئەمرێنێت و ڕەش ئەكات بریتی یە لە زۆر پێكەنین (دەم بە خەندە بە و ڕوو خۆش بە) بەڵام با هەمیشە حاڵت وانەبێت کە بەردەوام پێبکەنیت بە بەقاقا‌و بەدەنگی بەرز لەبەر ئەوەی ئەو زۆر پێكەنین و قاقایە دڵ ئەمرێنێت وەكو پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرمووێت: ئاگادارتان ئەكەمەوە كەوا زۆر پێنەكەنن لەبەر ئەوەی زۆر پێكەنین ئەبێتە هۆی ئەوەی دڵ ئەمرێنێت‌ و ئەو دڵە ئەمرێت، وە هەروەها ڕووناكی ناوچەوانیش ناهێڵێت ئەوەی كەوا زۆر پێ ئەكەنێت دڵی ئەمرێت.
سفيان الثوري رحمە اللە دەفەرموێ:



خۆزگە من لە شوێنێڪۍ نەزانراو دەبووم، هیچ ڪەسێڪم نەدیبوایە و ڪەسیش منی نەدیبوایە، هەتاوەڪو ئەمردم.



|(العزلة والانفراد لابن أبي الدنيا)|
إِنَّهُ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ


پێى وابوو ڪە هەرگیز زیندوو نابێتەوە
و ناگەڕێتەوە بۆلاى پەروەردگاریى ..︎
••📚|

پـرسیار ڪرا...
لە ئیمامی ئـەبو داود'رحمە️اللّٰه' :
فیتنە زۆربووە ئەهلی بیدەعەش زۆرن وەسیەتت چیە بۆ ئێمە لەدوای تۆ لای ڪێ دانیشین بۆ فێربون و بیستنی زانستـ ؟

ئیمام وتی :، لای ڪــــتــــێــــب دانیشن.


◆الفوائد المنتخبة لابن بشڪوال _١/ ٤١٣.
...
🌱داواکردنی عەفو و عافیەت لەم
نزایەدا :

( اللهم إني أسالك العفو والعافية )
ئەی پەروەردگار داوای عەفو عافییەتت لێدەکەم ،

مانای عەفو و عافییەت چییە لێرەدا ؟

عەفو سڕینەوەی گوناحی بەندە و
چاوپۆشی یە لە سزادانی لەسەر گوناحەکان ...

عافییەت سەلامەتییە لە ئاییندا لە فیتنەکان ، و سەلامەتییە لە لەشدا لە نەخۆشییەکان و ناخۆشییەکان ، و سەلامەتتیە لە ئەهل و ماڵدا لە هەموو توشهاتەکان ...
مطرف دەڵێت: گەر پەنهایی و ئاشڪرایی بەندە وەڪ یەڪ بوو، ئەوا پەروەردگار دەفەرمووێت: بەڕاستی ئا ئەمە بەندەی منە .

الزهد لأحمد:١٣٢٧📙
•ئیمامی إبــن بطة الحنبلي ئەفەرمووێت:

#ھەر کەسێک گوێی لەحـەق بـوو و نـکـوڵـی کـرد لێی لەپاش ئەوەی زانستی ھەبوو کە ئەوە حەقە ، ئەوە لە خۆ بەگەورە زانینەکانە بەرامبەر بەخـوا ، وە ھەر کەسێک ھەڵە سـەر بخات ئەوە لەحیـزبی شـەیطانە.

كتاب_الإبانة_بەژماره_٦٨٨📜
صالح كوڕی پێشەوا أحمد ـ رحمهما الله ـ دەڵێت :
باوکم دەستی ئەنوقاند و ئەیکردەوە، ئەیفەرموو : گەر روحم لەناو دەستم بوایە بەرم ئەدا، ئەویان فیتنەی دین بوو ئەمەشیان فیتنەی دونیایە.

[المحنة لأبي الفضل صالح]

ـــــــــــــــــــــ
مەبەستی لە فیتنەی دین ئەوکاتە بوو کە لێیان ئەدا بۆ ئەوەی بڵێت قوڕئان مەخلوقە، وە مەبەستی لە فیتنەی دونیا ئەوکاتە بوو کە المتوکل بوو بە خەلیفە پارەی ئەنارد بۆ پێشەوا أحمد و کەس و کاری.
🍃جابر بن عبدالله (رضي الله عنهما) دەڵێت: گەر (لە شوێنێک یان گرد وبەرزاییەک) بەسەر بکەوتباین الله أکبر ـمان دەکرد، ئەگەریش بهاتباینایە خوارێ سبحان الله ـمان دەکرد.

صحیح رواە البخاري📜
سوودەکانی صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ

1- ‌فەرمانی خوای بەرزت بەجێهێناوە.
2- دووعات بۆ بەرزتربوونەوەی پلەو پایەی پێغەمبەرﷺ کردووە کە(الوسیلة )یە لـەبەهەشت دا .
3- بە هەر صەڵاوات ناردنێک ، دە صەڵاواتت لەسەر لێ دەدرێت لەلایەن پەروەردگار .
4- دەپلە بەرزدەبیتەوە .
5- دەچاکەت بۆ دەنوسرێت
6- دەگوناهو خراپەت لێ دەسڕێتەوە.
7- دووعات قبوڵ دەبێت ئەگەر بەصەڵاوات ناردن دەست پێ کردبێت
8- شەفاعەت بۆ دەکرێت لەڕۆژی قیامەت
9- پێغەمبەرﷺ نزیک دەبیەوە لەرۆژی دوای
10- خۆشەویستی و گوێرایەڵیت بۆ پێغەمبەرﷺ بەردەوام زیاد دەکات
11- پێغەمبەر ﷺسەلامت بۆ دەنێرێتەوە
12- بەرکەت دەکەوێتە تەمەن و ئیش و کارت
13- بەردەوام خوا باست دەکات لەنێو فریشتەکان
14- ڕێگەی چونە بەهەشت بۆ خۆش دەبێت
15- نورێکی تایبەتت دەبێت لەسەر پردی صراط
16- دڵ توندی و خەم و پەژارەت نامێنێ

صل الله علیه وسلم..🌼🌸
پێغەمبەر ﷺ دەڵێت " لە دونیای ئێوەدا سێ دانەم لا خۆشەویست کراوە: ئافرەت و بۆنی خۆش، و ئۆقرەی چاوەکانم لە نوێژ داناوە"

📜رواه أحمد
ئایا دەست لێدان لە ئافرەت دەستنوێژ دەشکێنێت؟


قال ابن قدامة: الْمَشْهُورُ مِنْ مَذْهَبِ أَحْمَدَ رحمه الله، أَنَّ لَمْسَ النِّسَاءِ لِشَهْوَةٍ يَنْقُضُ الْوُضُوءَ، وَلَا يَنْقُضُهُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ.
وَهَذَا قَوْلُ عَلْقَمَةَ وَأَبِي عُبَيْدَةَ وَالنَّخَعِيِّ وَالْحَكَمِ وَحَمَّادٍ وَمَالِكٍ وَالثَّوْرِيِّ وَإِسْحَاقَ وَالشَّعْبِيِّ، فَإِنَّهُمْ قَالُوا: يَجِبُ الْوُضُوءُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِشَهْوَةٍ، وَلَا يَجِبُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِرَحْمَةٍ.


ابن قدامة دەڵێت: مەشهور لە مەزهەبی ٲحمد رحمە اللە، ئەوەیە کە دەست لێدان لە ئافرەت بە شەهوەتەوە دەستنوێژ دەشکێنێت، وە دەستنوێژ ناشکێنێت گەر بە شەهوەتەوە نەبێت، وە ئەمە وتەی علقمة و ٲبي عبیدة و النخعي و الحکم و حماد و مالك و الثوري و ٳسحاق و الشعبي ـیە، چونکە وتویانە: واجبە دەستنوێژ لەسەر ئەوکەسەی کە کەسێک ماچ دەکات بە شەهوەتەوە، بەڵام واجب نییە لەسەر ئەوکەسەی  کە کەسێک لەبەر بەزەیی ماچ دەکات.

المغني لابن قدامة ١/‏١٤١
ئەحمەدی ڪوڕی حەنبەل ڕەحمەتۍ الله ـۍ لێبێت :


کاتێک نەصڕانیەکی دەبینی چاوەکانی دەنوقاند!
پێیان وت سەبارەت بەم ڪارەی!
ئەویش فەرمووی: ناتوانم ڪەسێڪ ببینم ڪە بوھتان و درۆ بەدەم اللّٰه تعالی وە ئەڪا !!


طبقات الحنابلة | ١/١٢
رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت :

هەر بەندەیەکی موسڵمان کاتێ پاڕایەوە بۆ براکەی خوشکەکەی بە نهێنی ، ئەوا فریشتەیەك پێی دەڵێت : ئەوەندەش بۆ خۆت بێت لە دوعاکە.🫀

رواه مسلم|٢٧٣٢|.📜
✹ئیمامۍ الاجرۍ دەڵێت : ھەر ڪەسێڪ خوداۍ گەورە خێرۍ بۆۍ بوێت ، دەرگاۍ پاڕانەوەۍ بۆ دەڪاتەوە ، ھانا بۆ خودا دەبات ، لە ئایینەڪەۍ دەترسێت ، زوبانۍ دەپارێزێت ، زەمەنۍ خۆۍ دەناسێت.

📚الشریعة الاجرۍ
2025/10/11 20:55:12
Back to Top
HTML Embed Code: