tgoop.com/nury_qwran/15169
Last Update:
سوودی زێڕین لە عیبادەتی شەونوێژ
1- شەونوێژ دڵی بەندەكان بە "ڕۆشنایی خودایی" ڕووناک دەكاتەوە.
2- شەونوێژ سەربەرزی و شكۆمەندی بە ئیماندار دەبەخشێت.
3- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودای پەروەردگار.
4- شەونوێژ هۆكاری تەندروستی جەستەیی و لەشساخییە.
5- شەونوێژ هۆكاری جوانبوون و درەوشانەوەی ڕووخساری ئیماندارە.
6- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ناوی ئیماندار لە تۆماری یادكەرەوانی خودا بنووسرێت.
7- شەونوێژ هۆكارە بۆ لێخۆشبوونی خودا لە گوناهەكانی مرۆڤ.
8- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی خودا ستایشی ئیماندار بكات لەلای فریشتەكانی.
9- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی خودا دەموچاوی ئیماندار سپی و ڕەونەقدار بكات.
10- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی هەست بە بوونی بۆنی خۆشی بكرێت لە ئیماندار.
11- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ڕزق و ڕۆزی و بەرەكەت لە گوزەرانی ئیماندار زۆر بێت.
12- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ئیماندار ڕەوشتبەرز و خاوەن هەڵسوكەوتی جوان بێت.
13- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئاسانبوونی دانەوەی قەرزەكان.
14- شەونوێژ لابەری خەم و ناڕەحەتی و دڵتەنگییە.
15- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەهێزبوونی بینین و ڕووانینی ئیماندار.
16- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی ماڵی ئیماندار ڕۆشن و ئاوەدان بێت بە نووری خودا.
17- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی فریشتەكانی خودا.
18- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی نووری مەعریفەت.
19- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی حەسانەوەی جەستە.
20- شەونوێژ هۆكارە بۆ ئەوەی شەیتان بێزار و بێتاقەت و بێهیوا بێت.
21- شەونوێژ چەكی دەستی ئیماندارە لە بەرامبەر ناحەز و دوژمنانی.
22- شەونوێژ هۆكارە بۆ قەبوڵ بوونی نزا و دوعا و پاڕانەوەكان.
23- شەونوێژ هۆكارە بۆ قەبوڵ بوونی كردەوەكانی ئیماندار.
24- شەونوێژ هۆكارە بۆ هەستكردن بە بەرەكەت لە تەمەن و ژیانی ئیماندار.
25- شەونوێژ هۆكارە بۆ بەدەستهێنانی شکۆ و ڕێز لەناو خەڵکی.
@NURY_QWRAN
BY 💙کــچــە بـاڵا پــۆشــەکــەم💙
Share with your friend now:
tgoop.com/nury_qwran/15169