Telegram Web
#عوبەید زاکانی
وەرگێڕانی:
ئیبڕاهیم ئەحمەدی سەراوشارەک

پیاوێک چوو بۆ ناو باخەکەی.
بینی کەسێک لە ناو باخەکەیە
وتی:ئەوە لەناو ئەم باخەی من چی ئەکەی؟
وتی:ڕێبواربووم با هەڵی گرتم و هێنامی بۆ ناو ئەم باخە!
خاونباخ: باشە ئەم پیوازانەت بۆ بە ڕەگەوە هەڵت کەندوون؟
وتی :ئاخر چنگم گیر ئەکرد با نەمبا!
خاونباخ :تائەگرە دروستە.ئەێ کێ ئەو پیازانەی چەپک چەپک نیاوە بەسەریەکا؟
دزەكە وتی:وەڵڵا نازانم لەفیکرا بووم تۆ هاتی!


@mzravilka
محەممەدتاهیر ـ دێلزێ، پیرانشار

هاوین بوو و چەوەندەرن ئاو دەدان. کاک قادری ئامۆزام و کاکیشم لەوێ بوون. چان لێنابوو. کاک خدریش نەماوە ڕوحی شاد بێت بانگن کرد و کوتم: وەرە چایەکی بخۆ. لەو دەمەیدا مرادکشاوەرزیش بە ماشێن بەوێدا هات. کاک خدر کوتی: با بانگی کەم و بڕێک شۆخی دەگەڵ "ئاغا"ی بکەین.(ئاغا کوڕی کاک مرادە و جەماعەت خۆشیان دەوێت و زۆریشی شۆخی دەگەڵ دەکەن) زۆر جار کە لێی دەپرسن: ئاغا ژنی فڵانکەست پێ چۆنە؟ کە جوان بێت قامکان جووت دەکات و دەڵێت: ئەو ماڵەیە!
کاک خدریش کوتی: ئەرێ ئاغا ئەو ژنەی منت پێ چۆنە؟
ئاغاش لەڕێوە کوتی: وەڵڵا لێی بم چ نییە!
هەریەکەو بۆ لایەکی هەڵاتن...



سەرچاوە: "با قسەی خۆش ون نەبێ"

👉@mzravilka👈
#لانەواز

ڕێکیی و زانین و کار، ئاساری بەرزی کۆمەڵە
ئەی خودا! لەم سێ شتانە ئێمە بۆ وا بێبەشین؟

موکریی و پیران و مامەش، سوێسنی و ئاکۆ و ڕەمەک
تەن بە تەن کوردین، لەگەڵ یەک دوژمنی دڵ پڕ غەشین

کەوتە ژێر هەوری نەزانی، ڕۆژی زانین ئەی درێغ
بۆیە گەورە و گچکە سەرگەردانی ڕۆژانی ڕەشین

بۆ نەمانی یەکتری ئامادەیــن 600 هەزار
بۆ شەڕی بێگانە چ بڵێم؟ چەندە زۆرین هەر شەشین!

ئەم قەبیلایەتیە تێکی دا بناغەی کوردییەت
یەک دەبێژی سوێسنیم و یەک دەبێژی مامەشین
لەم ڕەفیقانە ئەگەر یەکیان نەهێڵن دوژمنان
جەژنی شادیمانە یەک یەک وەک درەختی بێ‌گەشین
وا لە سایەی تەربییەت بێگانە چوون بۆ ئاسـمان
ئێمە ئێستەش بێ‌خەبەر وەک کۆرپە ساوای بێبەشین

وا لە بەینی (عوعوتا)دا لەبەر زۆری نیفاق
ئێستە سەرگەردان و بێ‌دەرمان و دابەش‌دابەشین
۱۵۲

#مەمەند( #فانی 1973_1910)
کوڕی ڕەسووڵ‌ئاغا لە تیرەی میراودەلیی پشدەر.

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرگی ۷  L139 دوکتۆر مارف خەزنەدار

نووسینەوە: لانەواز


@mzravilka
.بۆ بزەی  لێو  😊😊

کاکه‌ عه‌لی ناوێك به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو، مامۆستا بانگی دەکات به تووڕرەیی پێی ده‌ڵێ:
وامزانیوه‌ ڕۆژووەکانت دەخۆی!
کاک عه‌لی ده‌ڵێ: مامۆستا ئه‌گه‌ر بیانگرم خێرەکه‌ی بۆ کێیه‌؟
یان ئه‌گه‌ر بیانخۆم شه‌ڕه‌که‌ی بۆ کێیه‌؟
مامۆستا ده‌ڵێ: چ بیانگری و چ بیانخۆی خێر و شه‌ڕه‌که‌ی بۆ خۆته‌.
کاک عه‌لی ده‌ڵێ: مادام خێر و شه‌ڕه‌که‌ی بۆ خۆمه، ئه‌تۆ بۆ تووڕه ده‌بی؟ خۆ بۆ تۆیان ناگرم.
هه‌ر سێ ته‌ڵاقم که‌وێ، زۆرم قه‌ڵس که‌ی، ڕۆژووەکانی خۆم هیچ، ڕۆژووەکانی تۆش ده‌خۆم.
ژێدەر: کاناڵی سەقز ڕووداو



@mzravilka
قارەمانی ژیانی خۆمان بین.

هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ.
‌ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات.

ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نییە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا.  پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نییە. بیبە و دوایی بیهێنەوە.

شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند.
شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گەڕانەوە بۆ ماڵ.  بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختە و نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک (باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون.

ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوە و سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بەدەلی، ساختە).

مووپاسان/(سپیدە جەعفەرزادە)

خوێنەری هێژا؛

ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە.
زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون.
ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە.

جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین.

ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسییە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦
#لانەواز

بەندی پێنجەمی دیوانی مامۆستا قانع کە ناوی #دەشتی_گەرمیان‌ـە هەندێ شێعری تێدایە کە لە دیوانە سەرەکیـەکەی‌دا نین وەک: قانع و ئاشەکەی L34

قانع و مانگا لات L41

گفتوگۆی قانع و مەهابادی کچی شێخ لەتیفی حەفید L50

هەروەها چەند هۆنەی خەنجەری کوڕی + پەراوێز و شرۆڤەی چەند شێعرێکی...

چەند دێڕ لە شێعری #قانع_و_مانگا_لات
کە پیشاندەری هەژاری و دەستەنگیی مامۆستا قانعە. مامۆستا هەژاریش لە وتارێکدا دەفەرمێت: قانع تا مرد، نان و دۆی خۆی ڕۆژێک لە پەنا یەک نەدیت!


قانع:
نە شیرم خواردی، نە ڕۆنت، نە دۆت
ئاخر چی بڵێم؟ هەی خۆت وەکوو خۆت

نەمدی کەڵەگا کەوێتە شوێنت
لەتاو پڵۆخی و چەپەڵیی بێنت


وەڵامی مانگا لات:
گلەیی ئەکەی ئەڵێی دۆم نیە
ڕاستم پێ بێژە تۆ دۆت بۆ چیە؟

دۆ بۆیە چاکە بە نانۆ بیخۆی
خۆ تۆ لە برسا تەواو ڕەنجەڕۆی!

دۆ بۆ سەر چێشت و گۆشت و پڵاوە
بۆ سـکی برسی وەکوو ژەهراوە

گەر دۆت بدەمێ ئەدا لە دڵت
ماڵ ئەگوێزیتۆ خانووی ژێر گڵت

ئەگەر تۆ توانیت نانێ پەیدا کەی
من دۆت ئەدەمێ تا بڵێی ئۆخەی

مەگەر نازانی کە تۆ شاعری
بۆ ئاخری ئەبێ لە برسا بمری!



نووسینەوە و ناردن: #لانەواز


@mzravilka
#مەلای حاجی ڕەسوی


لە کتێب فرۆشێکیان پرسی ؛
بۆچی کاتێک لە دوکانەکەت نی ، درگای دا ناخەی؟
لەوەڵام دا گوتی:
ئەوانەی کە خوێندەواریان نیە کتێب نادزن !
وە ئەوانەی کتێب دەخۆێنەوە دزی ناکەن....!!!


@mzravilka
ب... ئاغای... بۆ کەریەتی بەنێوبانگ بوو. قسەی سەیریان لێ دەگێڕاوە: دەچووە سەر دووکانی پارچەفرۆش و پارچەی قیمەت دەکرد. کابرا دەیکوت: میتری بە پازدە قڕان، کەچی ب...ئاغا دەیکوت: بەسەری ئاغا لە دوو تمەن پترت نادەمێ!!


ژێدەر: بیرەوەرییەکانی کەریم حیسامی بەرگی یەک


@mzravilka
ب ... ئاغای... لەشاری شنۆ ڕانک و چۆخەی بە دروون دابوو، ڕۆژێک بە ڕەعیەتێکی کە ناوی ئەحمەد بوو، کوت بچۆ ڕانک و چۆخەم بۆ بێنەوە. کوتی ڕانک و چۆخەم بۆ هێنایەوە و لەبەرم کرد و چوومە دیوەخان.
ئاغا: ئەحمەد ڕانک و چۆخەت هێنایەوە؟
ئەحمەد: نەخێر قوربان، نەدووروابوون.
ئاغا هاتە پێشێ و دەستی لە ڕانک و چۆخەی دا و کوتی: ئەدی ئەحمەد ئەو ڕانک و چۆخەیەت لە کوێ بوو؟
ئەحمەد: لە بازاڕ دەیانگێڕان، کڕیومن.
دوای حەوتوویەک، ئاغا کوتی:
ئەحمەد ناچی ڕانک و چۆخەکەم بۆ بێنیتەوە؟
ئەحمەد: ئەدی نەم هێنایەوە، بە کەیفت نەبوون گوتت بۆخۆت دەبەریان کە.

ژێدەر: بیرەوەرییەکانی کەریم حیسامی بەرگی بەکەم



@mzravilka
وەلیانی


لە کازیوەی بەیان
لە کاکەشانی ئاسمانی کوردستان
بەرزەئەستێرەیەک ڕاخوشی
ڕووی لە ئاسۆی گەش
بەرەو کەشکەڵان
بوو بە خۆر بۆ ئاسمانی کوردستان


@mzravilka
#لانەواز


لاوانی وەتەن‌پەروەری زانا! لە خەوی خۆش
هەستن، کە نەما هەزەلیــات و قسەی بۆش

ئەم عەسرەیە عەسرێکە کە لافاوی سیاسەت
بۆ فەوتی نەزانان لە هەموو لاوە ئەدا جۆش


لاوێکی شـوان‌زادەیی هوشیار و بەغیرەت
قوربانی ئەکەم سەد بەگ و ئاغالەری بێهۆش


بۆ چاکە نیـە چاکەیی بێگانە خەڵاتی
دووپشکە لەناو باغەڵ و حەزیایە🐍 لە سەر کۆش
۱۴۸

#مەمەند( #فانی 1973_1910)
کوڕی ڕەسووڵ‌ئاغا لە تیرەی میراودەلیی پشدەر.

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرگی ۷  L139 دوکتۆر مارف خەزنەدار

نووسینەوە و ناردن: #لانەواز


@mzravilka
#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان



دۆستێک بۆیگێڕامەوە گوتی: ڕۆژێک چەند هەواڵ بە یەکەوە لە شوێنێک کۆببووینەوە نەفەرێکمان لە گەڵ بوو نێوی هادی بوو کوڕی کاک فەتاح بوو. گوتی هەروا سەرقاڵی قسەو جەفەنگ و شتیوا بووین لە پڕدا دۆستێکمان هاتە ژوورێ سڵاوی کرد و ڕوویکردە هادی و گوتی:سڵاو کاک فەتاح چۆنی چاکی. دوای ماچ و مووچ کردن پێمان گوت کوڕە ئەوە هادی نێوی باوکی فەتاحە لە قاقای پێکەنینیدا گوتی: ئەو عارەقە قاحبەبابە وای لێکردووم کەر و جاش لێک ناکەمەوە.






@mzravilka
#لانەواز


لە 1956/1/29 مامۆستا #مەلا_محەمەد_چروستانی[ 1963_1894] بەهۆی نەخۆشیی ماوەیەک لە نەخۆشخانەی «تویثە»ی بەغدا ماوەتەوە و مامۆستا هەژار سەردانی کردووە.
#چروستانی ئەم بەیتەی بۆ نووسیوە:
کە بێ «ژێ» هاری و بێ «هێ» کە ژاری
وەها وریا و ژیری، چۆن هەژاری!

هەژار بە ڕێنووسی ناکوردی دەبێتە هَژار. ئەگەر «هـ»ـەکەی بقرتێنی دەبێتە ژار، «ژێ»ـکەشی قووت بدەی دەبێتە هار.

سەرچاوە: دیوانی چروستانی لاپەڕەی 325

نووسینەوە و ناردن: لانەواز



@mzravilka
#وەرگێڕان

کابرایەکی ملهوڕ و مازڕ هەبوو، هەچی خودا ڕۆژی داناوە دەستێ کوتەکی لە ژنەکەی دەدا.
کوتیان ماڵوێران! بۆ لە خۆڕا ئەو ژنە بەستەزمانە دارکاری دەکەی؟
کوتی: ئەمن ناتوانم تێر زگی نانی پێ بدەم،ناتوانم بۆ سەفەر و ئەملاولای بەرم.
ناتوانم جل و خشڵی بۆ بکڕم.دەیجا لێی دەدەم کە لەبیری بێ و بزانێ کە من مێردی ویم.
ئێستێ:
لە یەکێ لە کاکێشانەدوورەکان وڵاتێک هەیە کە دەسەڵاتدارانی ئاسوودەی و خۆشبژێوی بۆ خەڵکەکەی دابین ناکەن و بەردەوام خەریکی گرتن و داپڵۆسێنی خەڵکەکەن کە لەبیریان نەچێ دەسەڵاتدارانێک بەسەریانەوەن.


@mzravilka
#مامۆستا ئەمجەد شاکەلی

کچێکی سوێدی گۆڤاری "ڕەهەند" کە لە سوێد دەردەچێ و ڕووپەلەکانی خۆ لە ٥٠٠  دەدەن، بە دەست کوڕەکوردە هاوڕێکەیەوە دەبینێ و دەپرسێ:
ئەو کتێبە زلە چییە و باسی چ دەکا؟
کوڕە: گۆڤارێکی فەلسەفەیی هزرییە
کچە: بە چ زمانێکە؟
کوڕە: زمانی کوردی
کچە: چما کورد گۆڤاری وا زلی تایبەتی فەلسەفەی هەیە؟
کوڕە: بەڵێ
کچە: دەی باشە ئیتر ئەوە بۆ، کە فڕۆکە و کوپتێڕ نانتان بۆ فڕێ دەدەنە خوارەوە وەها بە دووید هەڕا دەکەن؟
تێبینی: دەردی هەرە مەزنی خەڵکانی خۆ بە ڕۆشنبیرزانی ئێمە ئەوەیە بە کتێبی زل و پۆست مودێڕن و شوناس و میتود و هیرمونیتیک و گلوبازەیشن و تەڕابیشی و جەهانبەگلوو و ....سەر لە خوێنەر و  خۆشیان تێک دەدەن. گۆڤاری تایبەت بە فەلسەفە لە ئورووپا نییە گەر بشبێ خەڵک بە لایدا ناچن.
ژێدەر: ئەوەی نابێ بگوترێ دەبێ بگوترێ
دیمانەی حەکیم کاکەوەیس لەگەڵ ئەمجەد شاکەلی



@mzravilka
#مامۆستا ئەمجەد شاکەلی


ئەودەم کەلار گوند بوو. مەلا محێدین مەلای کەلار بوو.بە هۆی نزیکبوون لە دەسەڵات کە ئەوکات بەگزادەکانی جاڤ بوون، هەمیشە خوانی پڕ بوو. خۆشی ڕادەبوارد.
جارێکی لە جێیەکی نان دەخوا و خۆراکەکەی برینجی تەنیا دەبێ. خاڵۆ مستەفای تۆراخ کە هەژارترین کەسی ناودێ دەبێ. دێ بەسەردا و مەلا دەڵێ:
خاڵۆ مسەفا تۆ موسیبەتی وات دیوە؟
خاڵۆ مستەما دەڵێ: موسیبەتی چی؟
مەلا دەڵێ: برینج بە تەنیا بخۆیت!
ژێدەر: کۆپەڕی" ئەوەی نابێ بگوترێ دەبێ بگوترێ.... "



@mzravilka
#m kadr


برادەرێک وتی : لە کاتی بانگی شێوان ، تەلەفۆنێکم بۆ هات ؛ دایکم وتی : ئەوە چ نوێژنەکەرێکە لەم کاتەدا تەلەیفوون دەکات ؟؟؟
منیش وتم: دایە گیان !  ئەوە خاڵمە.
دایکم وتی : ئەی خوشکت بمرێت ! دیارە
مزگەوتی لای ماڵی خاڵت هێشتا بانگی
نەداوە !!!


@mzravilka
#ناسر حیسامی


لە دووکاندارێکیان پرسیی بازاڕت چۆنە؟
کوتی کەساد و مەسادە.
کوتیان: کەساد کەسادە ئەی مەساد چییە؟
کوتی: مەساد ئەوەیە ئەوەی دوێنێ و پێر فرۆشتبووم ئەوانیشیان هێنایەوە.


@mzravilka
#وەرگێڕان


لەم شەوانی قەدر و هەرەبەڕێزەی مانگی ڕۆژوودا، کابرا دوای تەڕاوێح و وەتری پاش نوێژی خەوتنان لە ماڵەوەش تەڕاوێح و وەتری کرد و هێندێ شەونوێژشی خوێند و بە دەنگی بەرزیش زۆر بە دڵ پاڕایەوە و ڕاز و نیازی دەکرد و داوای بەخشینی گوناح و تاوانەکانی دەکرد.لە پڕدا ژنەکەی بە قابڵەمەی ڕۆحەوە وەریگەڕایە و چت خواردووە ترش و چەوەندەر!
کابرا کوتی: ژنەتیو ئەوە شێت بووی؟ بۆ وادەکەی؟
ژنە کوتی: بێگومان کارێکی نەشیاوت کردووە وا ئەو هەمووە دەپاڕێیتەوە!
خوداش لێت ببوورێ ئەمن لێت نابوێرم مەگین بۆ جێژن هەم دوو لینگ بازنەم بۆ بکڕی هەمیش بۆ ماڵە باوکت نەچینەوە!



@mzravilka
2024/05/04 03:03:27
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243