tgoop.com/mlwankay_shin/15129
Last Update:
#کەروگـــا
شەوێ گا کوتی بە کەر :
وەرە بمکە چارەسەر
بێ وچان و سانەوەم
پەیتا لە چەوسانەوەم
هەر هەردو شێو بڕینە
جەرگی زمین دڕینە
سێ گاسنە و چاندنە
ئەمجا دەبمە گای بنە
خۆ لەبەر تۆزی گێرە
چاوم پرووش و کوێرە
کەر کوتی:خۆت نەخۆش کە
خۆت کرووشمە و پەرۆش کە
ئەگەر خێو هاتە گەوەڕ
دەمت مەبە بۆ لەوەڕ
خێو دیتی گا ناسازە
نالەوەڕێ و لاوازە
تێگەیی فیتی کەرە
بۆ تەنبەڵی ڕێبەرە
کەری کێشایە بەر نیر
باماندوو بێ کەری پیر
تا ئێوارە بە تێڵا
زەوی ڕەقیان پێ کێڵا
هاتەوە شل و شەکەت
ها ئیستا ببێ سەکەت
گا پرسی: چۆنی کاکە؟
کوتی: دڵم خەمناکە
ئەمڕۆ ئاغا دەیفەرموو
ئەگەر گا هەر نەخۆش بوو
ناچارم سەری ببڕم
گاجووتی دیکە بکڕم
گا ڕاپەڕی زۆر لە گوڕ
ماشتی قەسەڵی ئاخوڕ
پرزە و گزرە و کا گشتی
کلکی نایە سەر پشتی
چاپک لە ڕەوت و بازا
ساغ تر لە گوێزی ئازا
گایان دەردە کردە چۆڵ
ورتەی بوو کەر لە سەر مۆڵ
لەو هەڵەوەڕیەم گەڕێم
دەشنووم و دەشلەوەڕێم
گا دەیکوت لە هێڵی شێو
چەند بە نرخە وتەی خێو
ژیان بۆکارکردنە
تەنبەڵ بەشی مردنە
#مامۆستا_هەژار
Tel⇔ @mlwankay_shin
BY ملوانکەی شین
Share with your friend now:
tgoop.com/mlwankay_shin/15129