tgoop.com/mkamaran/5509
Last Update:
📚بۆچوونی زانایان📚
سەبارەت بە پیرۆزبایی کردن بەهۆی هاتنی سەری ساڵی کۆچی
1- زانای پایبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین (بەڕەحمەت بێت).
دەفەرمووێت : ليس من السنة أن نحدث عيدا لدخول السنة الهجرية أو نعتاد التهاني ببلوغه [ الضياء اللامع : (702) ] واتا : سونەت نیە کە جەژنێک دابهێنین بەهۆی ساڵی کۆچیەوە یان بیکەین بە عادەت وپیرۆز بایی بکەین بە گەیشتن پێی.
2- زانای پایبەرز شیخ عبدالعزیز آل الشیخ خوا بیپارێزێت
دەفەرمووێت : ( أما الاحتفال بالعام الهجري، أو الاحتفال بحدث الهجرة، فهذا أمر لم يسبقنا إليه السابقون الأولون ) [ نور على الدرب - 2/1/1427 هـ] واتا : ئاهەنگ گێران بەهۆی ساڵی کۆچیەوە یان ئاهەنگ گێڕان بەهۆی ڕووداوی کۆچکردنەوە ، ئەمە کارێکە کە مهاجرین و أنصار (السابقون الأولون) پێش ئێمە نەیان کردووە.
3-پرسیار کراوە لە اللجنة الدائمة للإفتاء
پرسیار : ئایا دروستە پیرۆز بایی لە جگە لە موسڵمانان بکرێت بە هۆی ساڵی نوێی زاینی و ساڵی نوێی کۆچی ، و یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرەوە ﷺ ؟
وەڵام : دروست نیە پیرۆز بایی بکرێت بەهۆی ئەم بۆنانەوە ، چونکە ئاهەنگ گێڕان بەم هۆیانەوە شەرعی نیە . وبالله التوفيق ، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
4-وە پرسێارکراوە لەزانای پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین بەڕەحمەت بێت
پرسیار : حوکمی پیرۆز بایی چیە بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچیەوە ؟ وەچیمان لەسەر پێویستە بەرامبەر ئەو کەسانەی پیرۆز بایمان لێ ئەکەن ؟
وەڵام :[ ئەگەر کەسێک پیرۆز بایی لێ کردیت ئەوا وەڵامی بدەرەوە ، بەڵام تۆ پیرۆز بایی لەکەس مەکە بەم بۆنەیەوە ، ئەمە بۆچوونی ڕاستە و دروستە دەربارەی ئەم بابەتە ، بۆ نمونە ئەگەر کەسێک پێی وتیت : ساڵی تازەت لێ پیرۆز بێت ، بڵی : خوای پەوەردگار لەتۆشی پیرۆز بکات و بیکات بەساڵی خێر و بەرەکەت . بەڵام تۆ پیرۆز بایی لە خەڵکی مەکە .....تاکۆتایی وتەکەی]
[اللقاء الشهري (44) في آخر هذا العام (1417هـ)]
BY گوڵبــژێرێڪ💛
Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5509