tgoop.com/mkamaran/5508
Last Update:
◈چەند زانیاریەڪ دەربارەی مانگی موحەڕەم ی سەری ساڵــی ڪۆچی ڪــە گرنگــە تــۆی موسڵمان لە ئێستاوە ئەو چەند خاڵە بزانی ..
١- گرتنى ڕۆژوو لە مانگى #موحەڕەم بە گشتى سوننەتەو بە باشترین ڕۆژوو دادەنرێت، هەروەک پێغەمبەرى خواﷺ فەرموویەتى: باشترینى ڕۆژووەكان دواى ڕۆژووى ڕەمەزان، ڕۆژووى مانگى موحەڕەمە.
۲- پێغەمبەرى خواﷺ لە ڕۆژانیتر زیاتر بەدوایدا گەڕاوەو گرنگی پێداوە. بە تایبەت ڕۆژى دەى موحەڕەم كە پێی دەووترێت عاشورا، پاداشتی ئەو ڕۆژە سڕینەوەی تاوانی ساڵێک پێش خۆیەتی، وە نۆیەمیشى لە گەڵدا بگیرێت باشترە بۆ پێچەوانە بوونەوەى گاورو خاچ پەرستان .
۳- دروستیشە بەتەنها ڕۆژی #عاشوڕا بەڕۆژوو بیت ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت ..
٤- هەر كەسێك ڕۆژوی عاشورای لەدەس چوو ، قەزای ناكاتەوە ؛ لەبەر نەبوونی بەڵگە لەو بارەیەوە.
٥- هەر كەسێك نەخۆش بێت یان بە هەر هۆکارێكی عوزرێکی شەرعی نەیتوانی بەڕۆژووبێت بەڵام عادەتی وابووە كە ساڵانە عاشورا بەڕۆژوو دەبوو بەڵام ئێستا لەبەر عوزرەکەى ناتوانێ ، ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەبەر نیەتەكەی .
٦- حیكمەتی #بەڕۆژووبوون لەومانگە تێیدا ئەوەیە کە خوای گەورە موسى و بەنى ئیسرائیلی ڕزگارکرد لە دەستى فیرعەونى و دارو دەستەكەی .
#سەری_ساڵی_ڪۆچی_١٤٤۷
BY گوڵبــژێرێڪ💛
Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5508