tgoop.com/mkamaran/5402
Last Update:
دەقیقەن وایە پەیامێک
تەفسیری ناوێ !🌴
#هاوسەرگیری هاوەلان و ئێمە👇🏻
هیچ یەکێک لە ئێمە نییە نەیزانێت و نەیبیستبێت کە هاوسەرگیری چۆن بووە لەناو هاوەڵان و چەندە ئاسان بوو،
چونکە هاوەڵان هاوسەرگیریان ئەکرد لەسەر بنەمای دین و بێ هیچ شتێکیتر، ئەوان بۆ دین سولحاو بوون و دینیان خستبوویە پێش هەموو حەز و ئارەزوویەکی جەستەیی و دەروونی، گرنگیان بە جوانی و بەژن و باڵاو ڕەنگی قژ و چاو نەدەدا، تەنها موسلمان بوایە بەس بوو، وە داوای هیچیان نەدەکرد هەبوو لەسەر چەند ئایەتێکی مارە دەکرا هەبوو لەسەر سیواکێ ژنی دەهێنا و مارە دەکرا،
👈🏻بەلام ئێستا هاوسەرگیری قورس بووە،
ئەمەیش لەبەر ئەوەی کەس نایەوێت کەسێک بهێنێت بەس لەبەر دین و گرنگی نەدات لایەنەکانیتر، بەڵکوو هەر کەسێک دەیەوێ لەگەڵ دینەکەی جوانیشی هەبێت و مال و موڵکی هەبێت، وە پیاویش دەیەوێت لەش و لارێکی جوان و ڕێک و بەژنێک کە لە مێشکی خۆیدا قیاسی بۆ داناوە، وە دەیەوێت قژێکی زەرد یان سوور یان ڕەشی هەبێت لەگەڵ چاوێکی شین یان سەوز یان قاوەیی یان ڕەش، لەوەی خۆی لایبدات نایەوێت،
هەر کەسێک ( کچ و کوڕ ) کەسێکی داتاشیوە لە مێشک و دڵی خۆیدا و وێنای کردووە و ئەو سیفاتانەی بەدڵیەتی خستویەتە سەری کام مواسەفاتەی بە دڵیەتی بەبەری خستووە و چی خراپە لێی دەرکردووە و باڵایەکی بە قیاسی بۆ داناوە سانتیمێک لابدات دڵی سارد ئەبێتەوە،
👈🏻جا لە هەمووی خراپتر ئەم خالەیە↓ هەموومان یەک لە یەک جاهیلتر و خراپتر و هەر یەکێکیشمان دەیەوێت ئەوەی شوی پێ ئەکات یان بیهێنێت عالم و زانا و عابید بێت و هیچ کەم و کوڕیێکی نەبێت حافظ قوڕئان بێت و نوێژکەر بێت، کەچی خۆشمان بە مانگ خەتمێ ناکەین و نوێژەکانیشمان لە فەرزەکانیش کەمتەرخەمین بە ڕێکی لە کاتی خۆیدا نایکەین،
بۆیە هاوسەرگیری ئێستا قورسە، تا کچێک یان کوڕێک ئەدۆزیتەوە چاوت دەردێت،
هەریەکە و لەلای خۆیەوە دەڵێت والله من وانیم و بەس دینی هەبێت ڕازیم کەسیشمان ڕاست ناکەین بەخۆشمەوە...
#إرث_حق..🌴
⃟🌿⤷ http://www.tgoop.com/manhaje_haq
⚠️تکایە لە کاتی بردنی بابەتەکانی کەناڵ ڕازی نابم بە سڕینەوەی ناو و لینکی کەناڵ بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سوود لە بابەتەکانی کەناڵ وەربگرێت‼️
BY گوڵبــژێرێڪ💛
Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5402