tgoop.com/mkamaran/5302
Last Update:
ستۆریەکەت هۆکاری خێڕو چاکەیە یان تاوان و خراپەیە.....؟؟؟؟
⚪️ئەو ڕەوشەی ئێمە تیایداین چ ڕەوشێکە!!
❕دڵگرانم لەوەی کە دەبینم کاتێك مۆبایلەکەم ئەکەمەوە، لەم ڕۆژانەدا شتێك لە واتس ئەپ زیادکراوە بە ناوی ڕەوشی من ( حالتي status) یان هەر بەشێکی تری سۆشیاڵ میدیا تیایەتی
❕هەیانە ڤیدیۆیێکی بە سود دائەنێت لە زکرو و یادی خوا وە بەو کارە ئەجرو پاداشت وەرئەگرێت لەسەری وە خێری بۆ دەنوسرێت هەر کەسێكیش کە ئەیبینێت وە دەیخوێنێتەوە پاداشت وەردەگرێت.
❕لەلایەکی تر هەیانە گۆرانی و وێنەی ئافرەتان دائەنێت، بەوە گوناحی بۆ دەنوسرێت وە گوناحی ئەوانەش هەڵدەگرێت کە تەماشایان کردووە و گوێیان لێ گرتووە یاخود خوێندویانەتەوە.
❕گوێبگرە ئەی ئەو کەسەی کە لەو بەشەی واتس ئەپ (حالتي) خۆتدا گۆرانی یاخود وێنەی ئافرەتان و شتی بێ سود دائەنێی:
❕خوای گەورە دەفەرموێت:{{ ولیحملن أوزارهم كاملة يوم القيامة و من أوزار الذين يضلونهم بغير علم ألا ساء ما يزرون}}. النحل
❕هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{{ من يشفع شفاعة حسنة يكن له نصيب منها ومن يشفع شفاعة سيئة يكن له كفل منها وكان الله على كل شيء ميقتاً}}.
النساء
❕وە دەبێت ئێمەش کردەوە بەو فەرمودەی پێغەمبەرمان-صل الله علیە وسل- بکەین کە دەفەرموێت: (( من رأى منكم منكراً فليغيره بيده ، فإن لم يستطيع فبلسانه، فإن لم يستطيع فبقلبه وذلك أضعف الإيمان )).
رواه مسلم .
❕واتە ( هەر یەکێک لە ئێوە خراپەیەکی بینی با بە دەستی بیگۆڕێت ئەگەر نەیتوانی بە زمانی ئەگەر نەیتوانی بە دڵی کە ئەوەیان نزمترێن پلەی ئیمانە.
من لە سەرەتا ئامۆژگاری خۆم ئەکەم پاشان ئێوە، ئەو شتانە بڵاو نەکەینەوە مەگەر ئەوە نەبێت کەوا خوا پێی خۆشە وە لێ ڕازییە .
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY گوڵبــژێرێڪ💛

Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5302