tgoop.com/mkamaran/5256
Last Update:
💟چی دەزانیت لەسەر شەوی یەڵدا 💟
شەوی یەڵدا ئەو شەوایە کەوا درێژترین شەوی ساڵە وەبۆ یەکەم جار فارسەکان کە ئاگر پەرست بون پێش چەندین هەزار ساڵ یادیان کردۆتەوە ئەم شەوە جگە لەناوی یەڵدا پێشی دەوترێت شەوی " شب يلدا " یان شەوی " شب چلە " یان " ليلة يلدا "
یەڵدا واتای چی 💟
لەزمانی سریانیدا کەزمانی نەصڕانیەکانە بەمانی لەدایک و بوون و بەرهەم هێنان دێت .
زانای ئێرانی بەناوبانگ أبو ریحان البيروتی دەڵێت یەڵدا " ولادة الشمس " واتا : لەدایک بونی خۆر 💟💟
محمد روح الآميني لەکاتبەکەیدا بەناوی : " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" دەڵێت :
مێژوی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە ...
لەشەوی"یەڵدادا"دەگەڕێتەوە بۆ دینی"الميترائية " کەدیانەتێکی فرە خواییە[ بەتایبەت دیانەتی ئاگر پەرستان مەجوسەکان ] کەدەگەڕێتەوە بۆ پێش هەزاران ساڵ لەمەو بەر ، ئەفسانەکان دەڵێن لەم شەوەدا خوای نورو خێرو ڕوناکی سەردەکەوێت بەسەر خوای تاریکی و شەڕو خراپەدا کە " أهرييمن"ە
وەپێی بیروباوەڕیی ئێرانیەکۆنەکان کەئاگر پەرست بوون عەقیدەو بیروباوڕەیان وابوو کەوا تاریکی وێناو مەزهەری شەیطان بوو ، وە لەشەوی یەڵدادا لەبەر دڕێژی ئەم شەوە تاریکیەکە زیاد دەکات ، هەر بۆیە ئێرانیە ئاگرپەرستەکان دەهاتن لەم شەوەدا ئاگریان دەکردەوە بۆ لابردن و لادانی تاریکایەکانی شەیطان ، وە کۆدەبونەوە لەلای یەکتر بەتایبەت چونیان بۆ لای نزیک و خزمەکانیان .
وەوتراوە شەوی " یەڵدا " شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستی و ڕاستگۆییە، کەناوی " میترا "یە ، کەبەمانای خۆر دێت ، بۆیە ئێرانیە کۆنەکان لەم شەوە ئاگریان دەکردەوەو ڕەقس و سەمایان دەکرد بۆ دورخسنەوەی خوای شەڕو خراپە .
💟لەم شەوەدا کۆدەبونەوە سفرەکانیان دەڕازاندەوە بەجۆرێک جۆرەها خواردنو میوەی جۆراو جۆری زستانی لەسەر بوو وە بەم سفرەیەش دەوترا " ميزد "
واتا : سفرەو خوانی دڵخوشی .
وەلەهەمان کاتدا هەناری توێکڵ سور وەک سمبولی ئەم شەوە وێنادەکرێت و خەڵکی دایدەنێین .
بۆچی سفرەو خوانیان دەڕازاندەوە 💟
سفرەو خوان لەشەوی یەڵدادا بە سفرەو جل و بەرگ و خواردن و خواردەنەوەی سور دەڕازێندرێتەوە چونکە بیروباوەڕیان وایە کەوا ڕەنگی سور هێمایە بۆ دەرچون و دەرکەوتنی خۆر و زاڵ بونی نورو ڕوناکی بەسەر خراپەو تاریکیدا .
وە دیارترینی کتێبەکان کەلەم شەوەدا دەخوێندرێتەوە بەتایەت لە ئێران شعرەکانی حافزی
شیرازی و شەهامنامەی فردەوسی بەناوی" سير الملوك "
کەواتە شەوێ یەڵدا و یادکردنەوەی....
لەچەندین ڕوەوە پێچەوانەی شەریعەتی ئسلامە لەوانە :
یەکەم / لەبنەڕەتدا جەژنی مەجوسیە ئاگر پەرستەکانە ، کەعادەتی جەهالەکانە .
دووەم / باوڕ بون بە فرەخوایی بەتایبەت خوای خێرو خوای شەڕ کە ئەمەش پێچەوانەی تەوحیدو یەک خودا پەرستیە .
سسێیەم / بە پیرۆز ڕاگرتنی ئاگر کە دروشمی ئاگر پەستانە بەلەدایک بوو ناوی دەبەن لەکاتێکدا دروستکراوی خوایە .
چوارەم / یەڵدا لەلای ئێرانیە کۆنەکان شەوی لەدایک بونی خوای خۆشەویستیە خوا پەنامان دات کە کوفرێکی تەواو ڕون و ئاشکرایە .
پێنجەم / بیروباوەڕیان وایە کەوا تاریکی وێنای خراپەو شەیطان دەکات ڕوناکیش وێنای خواو نورە ئەم بیرو باوەڕەش بیروباوەڕێکی شرکیە چونکە هەردوکیان دروستکراوی خوان .
شەشەم / لەدینی ئسلام یادی هیچ بۆنەیەک ناکرێتەوە کەوا لەشەرعدا جێی نەبێتەوەو پێچەوانە بێت لەگەڵ شەرعدا یاخود جەژنی سەردەمی جەهالەت و نەفامی بێت وەک مەجوسەئاگر پەرستەکان .
حەوتەم / هەر چەندە گەر مسوڵمانان نەشڵێن ئێمە بەو نیەتە یادی ناکەین بەڵام لەڕوی شەرعەوە هەر کارێکی ناڕەواو ناجائزە و تاوانە .
هەشتەم / ناو نانی منداڵ بەناوی یەڵداوە کارێکی ناپەسندە چونکە دەگەڕێتەوە بۆ سەر عەقیدەو بیرو باوەڕێکی چەوت جەهالەت و نەفامی .
📁سەرچاوە :
١- کتاب " الطقوس والاحتفالات القديمة في إيران" لمحمد روح الآميني
٢-قاموسی فارسی : "دهخدا"
📚ئامادەکردنی : ناصح حسن بیتوێنی .
▫️https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY گوڵبــژێرێڪ💛
Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5256