tgoop.com/mkamaran/5233
Last Update:
تێڕامانێڪ ...
خودای گەورە دەفەرموێت :- [وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ]
واتا :- خواى گەورە خۆشەویستى و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوان هاوسەرەڪانەوە
وە یەڪێڪی تر لە نیشانەڪانی تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە ڪە لە نەفسی خۆتان خێزانی بۆ دروست ڪردوون، واتە: لە پەراسوى چەپى ئادەم حەوای دروست ڪردووە.
[لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا] بۆ ئەوەی ئەو خێزانانە وەڪو سوڪناو هێمنی و ئارامی و پشوویەڪی دەروونی بێت بۆ ئێوە [وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً] وە خۆشەویستی و ڕەحم و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوانتانەوە، ئا ئەمانە هەمووی بەدڵنیایی بەڵگەیە لەسەر تاڪ و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە بەڵام بۆ ڪەسانێڪ ڪە بیر بڪەنەوەو تێبفڪرن..
BY گوڵبــژێرێڪ💛

Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5233