tgoop.com/mkamaran/5165
Last Update:
[لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ] چاكه ته‌نها ئه‌وه نیه كه ڕووبكه‌نه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، [وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ] به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به كتێبه ئاسمانیه‌كان و به سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره [وَآتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ] وه له كاتێكدا كه ماڵه‌كه‌ی له‌لا خۆشه‌ویست و شیرینه ببه‌خشێ و بیدات به خزمی نزیكی خۆی و به بێباوكان و هه‌ژاران و ڕێبواران و ئه‌وانه‌ی كه له ناچاریدا داوا ئه‌كه‌ن و پێویستیانه و ئه‌وانه‌ی كه كۆیله‌ن به‌و پاره‌یه خۆیانی پێ ئازاد ئه‌كه‌ن [وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا] وه نوێژه‌كانی بكات و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ی بدات، وه ئه‌وانه‌ی وه‌فایان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌هدو په‌یمانه‌ی كه به‌خوای گه‌وره‌و به‌خه‌ڵكیان داوه
BY گوڵبــژێرێڪ💛
Share with your friend now:
tgoop.com/mkamaran/5165