tgoop.com/jineoloj/1555
Last Update:
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی14
منداڵانی کۆمەڵکوژییەکەی دەرسیم : دایکم وباوکم
ئەمۆش، بێوەژنی ماڵەکەی ئەوبەر کانییەکە و هاوڕیزی ماڵی ئێمە، تۆزێک دوورەپەرێز بوو. ئەم بێوەژنە گەنجە شەش منداڵی هەبوو، هەموو جموجۆڵێکی سەرنجی بەلای خۆیدا رادەکێشا و بە هەڵە لێکدەدرایەوە. ژنان زۆر خۆشیان نەدەویست.
ئەو ناڕەحەتییانەی لە بێوەژنییەوە تێیدا بەرجەستەبوون لە پێوەندییەکانیدا یەکسەر دەردەکەوتەڕوو، ژنان بە گومان وئیرەییەوە بۆیان دەڕوانی. له پاشە ملێش قسەی لە سەر دەکرا. بەڵام بە گشتی گوندێکی لە ناوخۆدا شیاو، پەیوەندی گەرم ،بەڕێز کەم شەڕ وفەرتەنە بوو. شتێکی ولۆ جدیش رووینەدەدا کە ببێتە مایەی تێکدانی رێچکەی ئەم پێوەندییانە.
لە رادیۆ کۆنەکەیەوە گوێگرتنی مام ئیبراهیم لە گۆرانییە کرمانجییەکان هەرگیز لە یاد نەکرد کە پێی دەڵێین کرداسکی (زاراوە کرمانج و زاراوە دملکی یان زازاکی دا بەکاردێت).
گۆرانییەکانی عایشەشان گووتەی" تەوتەو"ی وەزار دەهێنا. ئەوسا تا کۆتا دەنگی دەدایە و بەگوێی هەموو کەسێکیدا دەبرد. تەنانەت دانیشتوانی شەکەرمانی هاوسێ گوندیشمان گوێبیستی دەبوون. جاروباریش لە شەکەرمانەوە دەنگی رادیۆمان دەبیست. جاروباریش بە سەرنج و مەراقەوە گوێ بۆ هەواڵ و باس رادەدێرا. ئەوکات هەموو کەسێک بە بڕوابوون بە هەبوونی شتێکی جددی، بە شێوەیێکی بێدەنگ گوێیان بۆ شل دەکرد. ئێمەی منداڵیش سەرباری تێنەگەیشتنیشمان بە هەمان جدییەتەوە گوێمان بۆ شل دەکرد.بەڵام زۆر واتاشمان پێ نەدەدا.
دایک و باوکم منداڵی کۆمەڵکوژییەکەی دەرسیمن. لەو ساڵانەدا لە دایکبوون. دایکم چەند ساتێک لە باوکم بچووکترە. باوکم هێشتا گوشار و زەحمەتییەکانی دوای کۆمەڵکوژییەکەی لە بیرە و باسیان دەکات. دایکم کچی حەسەنی حەمدی یە لە عەشیرەتی قوڕەیشان. باوەگەورەم (باوکی دایکم ) لە پێشەنگانی عەشیرەتەکەیە. چەند گوند و ئاشی هەبوو و لەو سەردەمەشدا دووکانی هەبوو. دایکم کچی خێزانێکی دەوڵەمەند بوو. هاوسەرگیریشی لەگەڵ باوکم لە سەر رێچکەی خوازبێنیە، تایبەتییەکی نییە کە بچێتە...
ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇
↕️
@jineoloj
BY Jineoloji-aryen
Share with your friend now:
tgoop.com/jineoloj/1555