tgoop.com/jineoloj/1553
Last Update:
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی12و13
جۆگەلە و دانانی بۆرییەکانیان لە ئەستۆ گرتبوو. هەر کە بەسەر هێڵی بۆرییەکەدا دەچوویت، بە سەرچاوە دەگەیشتیت. کە بچووک بووین وەکوو شتێکی نوێمان دۆزیبێتەوە. کانییەکی زەبەلاح لە چیمەنتۆ درووستکرابوو. لە بەردەمیشیدا بڕک(حەوز) ێکی چوار گۆشە هەبوو. لە هەردوو لایەوە پلەکانەی بۆ درووستکرابوو کە بڕکەکەی رازاندبووەوە. کانیەکە و دەوروبەرەکەیشی هەمیشە پاک و خاوێن بوو.
زیاتر ژنە بوێرەکەی کۆجادەمیرەکان(غەزاڵ) کانیەکە و دەورووبەری خاوێن رادەگرت.
ژنێکی چوارشانە بوو، برۆکانی ئەستوور، روخسارێکی پان، لووتی گەورە و کونە لووتەکانی فراوان، چەفیەیەکی راست و رێک، سەرپۆشێکی پڕ موور و زەنگیانە و چنراو و هەمیشە سپی بە سەر بوو.کۆتای تەنوورەکەی گرنج گرنج، کراسەکەی و کەواکەی و بە شێوەیەک کە لە سەر ئەنشکی بوەستێ، شەڕواڵە دەرلنگ لاستیکەکەی، بە دملکی (زازاکی) پێی دەڵێن مانیس، بە سەتڵە مسە گەورەکانیەوە هاتنە خوارەوەی بۆ سەرکانی، دیمەنێکی جیاوازی هەبوو. دوای رژاندنی ئاوێکی زۆر بە هەر چوارلای کانیاوەکەدا، دەستەکانی، دەموچاوی، قاچەکانی دەشووشتن و دواتر سەتڵەکانی پڕ دەکردن لە ئاو. ئەمە راهاتنێک بوو بۆئەو. دەشبێت هەر لەبەر ئەمە بێت کە هەمیشە لە دڵەوە بۆ غەزاڵم دەڕوانی. بێ گوێدانە ساردی و گەرمی بەم رەنگە خاوێن ڕاگرتنەکەی کاری لە من و هەموو کەسێکیش دەکرد.بە گشتی سەرجەم ماڵەکانی گوند خاوێن بوون، بەڵام لەم رووەدا غەزاڵ خانم و ماڵەکەی جیاوازتر بوو. ئێسکی بازنگەی دەست و پێیەکانی ئەستوور بوون.بازنگەکانیشی لەتاو مووروو و خاڵخاڵ بوو.
ژنە دویمازیش تایبەتمەندی پێچەوانەیی بوو. خەیزان خانم ژنێکی دەنگ کز ، بەژنێکی نیان، راهاتە، درێژ و باریک بوو. غەزاڵ بە پێچەوانەی خەیزانەوە دەسەڵاتدار بوو . دەسەڵاتدارییەکەی ماڵەوەی لە دەرەوەش رەنگی هەبوو. بە ئەندازەیەک جیاواز بوو لە بەڕێزی سرووشتیانە و کاریگەری پەیوەندی ئاسایی ژنانی تەمەنداری گوند. لە پەیوەندییەکانیدا ورد و سنووردار بوو. ژنە گەنجە شووکردووەکان لەم رووەوە زیاتر رەچاوی دابونەریتەکانیان دەکرد.داخراوییەکی توند و فشاربەندییەکی ئەوتۆ لە ئارادا نەبوو، بەڵام بووکە گەنجەکان لە هەڵسوکەوتیان لە بەرامبەر بە ژنە پیر و پیاوەکاندا ناچار بوون رەچاوی هەندێک پێوانەی دیاریکراو بکەن. لەگەڵ بینینی هەر بەتەمەنێکدا یا خود کاتێک لەگەڵ ئەواندا قسەیان بکردایێ بە سەرپۆشەکانیان نیوەی روخساریان دەپۆشی. ئەمەش پێویستیەکی رێزدانان بوو.لە هەموو جێگەیەک شیریان نەدەدا بە کۆرپە، لە کاتی ناچاریشدا بە سەرپۆشەکانیان سنگی خۆیان دادەپۆشی و شیریان دەدا بە کۆرپەکەیان. بەڵام بەساڵاچوو و ژنە بەتەمەنەکان هەندێک ئاسوودەتر مامەڵەیان دەکرد.
ناونیشانی کاناڵی تێلێگرامی ژنۆلۆژی 👇👇👇
↕️
@jineoloj
BY Jineoloji-aryen
Share with your friend now:
tgoop.com/jineoloj/1553