tgoop.com/jineoloj/1550
Last Update:
#خوێندنەوە
ژیانم هەمیشە تێکۆشان بوو
#لاپەڕەی 10
ساکینە جانسز ناسراو بە سارا، لە وەرزی زستانی ساڵی 1958، واتا 29 ساڵ لە دوای کۆمەڵکوژی کوردانی شاری دێرسیم و دەوروبەری بە دەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بنەماڵەیێکی رزگار بووی ئەم کۆمەلکوژییە و لە گوندی تەختی خەلیلی سەر بە شاری دێرسیم لە دایک بووە.
لە سەرەتای ژیانی دا بە سەرهەڵدێری و تێکۆشانی لە پێناو ئازادی و یەکسانی دەناسرێت. لە ساڵی 1974 ئاشنای کۆمەڵێکی بچووک لە گەنجانی ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی دەبێت و دەست بە خەبات و تێکۆشان دەکات.
لە ساڵی 1978 دا وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەر و وەک یەکەمین ژن بەشداری لە کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان pkk دەکات.
لە سەروبەندی کوودەتا سەربازی و فاشیستیەکەی 12ی ئەیلوولی 1980 لە تورکیا، دەستگیر دەکرێت، بە درێژایی 10 ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا دوچاری زۆر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەبێتەوە. لە ساڵی 1991 ەوە لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوین و لە زۆر شوێنی دەرەوەی وڵات لە پێناو ئازادی گەلی کورد، مرۆڤایەتی و ئازادی ژن، هەنگاوی گەورەی تێکۆشان راناوەستێنێت، ئەمەش هاوکات لەگەڵ ئەوەی چەجد جارێک لە تورکیا و لە دەرەوەی وڵات دەستبەسەر و زیندانی کراوە.
ساکینە جانسز _ سارا هاوڕێ لەگەڵ فیدان دۆغان _رۆژبین و لەیلا شایلەمەز _ رۆناهی، لە بەرواری 9ی کانوونی 2013 دا بە پیلانگێڕییەکی بەرفراوانی نێو دەوڵەتی و بە دەستی ئەندامێکی میتی تورک لە ناوەندی کولتووری کورد لە پاریسی فەڕەنسا تێرۆر کرا.
#10
BY Jineoloji-aryen
Share with your friend now:
tgoop.com/jineoloj/1550