IMFUTURIST_KURDISTAN Telegram 79
❇️ چیرۆکی سەرکەوتنی بزنسە پێشەنگەکان(1)

⭕️ کۆمپانیای Haier بۆ کەل و پەلی ئەلێکترۆنی ناوماڵ

دانا مەردۆخ
ئایندەتوێژ و ڕاوێژکاری بزنسە پێشانگەکان

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە: 3 خولەک

❇️ کۆمپانیای Haier لە ساڵی 1984 لە لایەن ژانگ ڕویمین( Zhang Ruimin) لە وڵاتی چین دامەزرا. خاوەنی کۆمپانیای Haier هیچکات کۆمپانیاکەی خۆی تەنها بە کارگەیەکی دروستکردنی کەل و پەلی ناوماڵ نەدەزانی، بەڵکوو بڕوای وابوو کە هەمووکات دەبێت کێشەی موشتەریەکانی چارەسەر بکات، ئینجا بە دروستکردنی ئامێرێکی نوێ بێت یان بە داهێنان لە ئامێرەکانی پیشتر.

❇️ ئەم کۆمپانیا لە ڕۆژی دروستبوونیەوە تاکوو ئەمڕۆ چوار جار لە سیستەمی خۆی گۆڕانکاری گەورەی کردووە، واتە هەر دە ساڵ یەکجار پێداچوونەوەی بنەڕەتی لە شێوازی ڕوبەڕووبونەوەی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی جیهاندا کردوە.

1⃣ یەکەم گۆڕانکاری "بەرزکردنەوەی کوالێتی" بوو کە بووە هۆکاری سەرکەوتنی بەسەر کۆمپانیاکانیتر کە لەو بوارە کاریان دەکرد.

2⃣ دووەم گۆڕانکاری "گرنگیدان بە داواکاری موشتەری" بوو بۆ ئەوەی بتوانن داواکاری تایبەتی موشتەریەکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی موشتەریەکان ببنە بەشێکی گرنگ لە کۆمپانیاکەیان.

3⃣ سێهەم گۆڕانکاری کە لە هەمووی گرنگترەو چیرۆکێکی بەسوودە بۆ کۆمپانیاکانیتر ئەمە بوو:

🔲 پاش ساڵی 2000 کۆمپانیای Haier زیاتر لە 80 هەزار کارمەندی بوو. بەڕێوەبەری کۆمپانیا هەستی کرد کە سەرەڕای کارکردنی ئەم هەموو کارمەندە لە کۆمپانیا، بەڵام کارامەیی(Efficiency) تەواویان نیە بۆ ئەوەی کۆمپانیای Haier بکەنە بڕاندێکی گەورەو سەرکەوتووی جیهانی.

🟦 پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ گروپێکی شارەزای ڕاوێژکاری، Zhang هۆکاری گەشە نەسەندنی کۆمپانیای بۆ دەرکەوت کە دەگەڕایەوە بۆ سیستەمی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کۆمپانیا لە سەرەوە بۆ خوارەوە، واتە ئەگەر تیمی بەڕێوەبەری کۆمپانیا بڕیارێکی نوی بدەن یان گۆڕانکاریەک بکەن ماوەیەکی زۆری پێدەچێت تاکوو ئەم بڕیار و گۆڕانکایە لە هەموو بەشەکانی کۆمپانیا جێگیر ببێت.

🟩 بۆ ئەم مەبەستە ڕاوێژکارانی کۆمپانیا بڕیاریاندا تایبەتمەندیەکی گرنگی بزنسە پێشەنگەکان( Exponential Organizations) کە دەبێتە هۆی داهێنان و خێرایی ئەنجامدانی بڕیار و گۆڕانکاریەکان، بەکاربهێنن.
لەسەر بنەمای تایبەتمەندی "خۆبڕیاردان"(Autonomy) 80هەزار کارمەندی کۆمپانیای Haier دابەشکران بۆ 2000 تیمی 40 کەسی و هەر گروپێک بە شێوەی ستارتەپێک کاریدەکرد و دەیتوانی بڕیاری تایبەتی خۆی بدات لەسەر زۆربەی ستراتیژیەکانی کارکردن، فرۆشتن و داهێنان لە کۆمپانیادا.

بە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریە، چیتر پێویست نەبوو گروپەکان چاوەڕێی پلان و بڕیار و داهێنان لە سەرەوە بکەن، بەپێچەوانەوە گۆڕانکاری و پێشکەوتن لە خوارەوەو لە گروپێکی بچووکەوە دەستیپێدەکرد و لە ماوەیەکی کەمدا هەموو بەشەکانیتری کۆمپانیای دەگرتەوە.

ئەم گۆڕانکاریە بووە هۆی ئەوەی کە سەرمایەی کۆمپانیا لە 20 ملیار دۆلارەوە تەنها لە ماوەی 4 بۆ 5 ساڵ بەرزببێتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار و Haier ببێتە گەورەترین بڕاندی دروستکردنی کەل و پەلی کارەبایی ناوماڵ لە جیهاندا.

❇️ گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئێستا کۆمپانیای گوگڵ، فەیسبوک، ئەمازۆن و زۆرێک لە بزنسە پێشەنگەکانیتر تایبەتمەندی Autonomy بەکاردەهێنن.

4⃣ هەرچەند کۆمپانیای Haier ئێستا گەورەترین بڕاندی جیهانیە لە بواری خۆیدا بەڵام بەردەوامە لە داهێنان و گۆڕانگاری و ئامادەکردنی خۆی بۆ جیهانی پاش 2020.

چوارەم گۆڕانکاری ئەم کۆمپانیا بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی 2016 دەستیپێکردو ئەمجارە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژی بوو بە ناوی
ئەنتەرنێتی شتومەک(Internet Of Thing/IOT) بۆ ئەوەی هەموو کەل و پەلی ناوماڵ ببێتە خاوەنی ئەنتێرنێت و لەڕێگای سیستەمێکەوە پێکەوە ببەسترێنەوە.(ئاگاداربن! ئەنتەرنێتی شتومەک واتە IOT هەمان گۆڕانکاری لە جیهان و بزنسەکان دروستدەکات کە ئەنتەرنێت لە پاش ساڵی 2000 دروستیکرد کە لە بابەتێکی جیاوازدا باسی دەکەم).

❇️ پیتر دیامەندیس، (Diamandis.com)
بزنسمانی سەرکەوتووی ئەمریکی و دامەزرێنەری دەیان کۆمپانیا لە ئەمریکا دەڵێت:
"قەیرانی کۆڕۆنا باشترین هەل بۆ کۆمپانیا و بزنسەکانە بۆ ئەوەی بزنس مۆدێلی EXORGS لە بەرچاو بگرن بۆ بەردەوامبوون و سەرکەوتن، بە پێچەوانەوە شکستهێنانی بزنسەکەیان لە پێش چاوی خۆیان دەبینن و هیچیان لەدەستنایەت، وەکوو کۆمپانیاکانی کۆداک و نۆکیا..."

❇️ پەیوەندی بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری
بێ بەرانبەر بۆ کۆمپانیا و بزنسەکان 🔻
@Page_Admin

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

T.me/imFuturist_Kurdistan

tgoop.com/imFuturist_Kurdistan/79
Create:
Last Update:

BY 😊 تەمەندروستی و بزنس 💰

Share with your friend now:
tgoop.com/imFuturist_Kurdistan/79

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

During the meeting with TSE Minister Edson Fachin, Perekopsky also mentioned the TSE channel on the platform as one of the firm's key success stories. Launched as part of the company's commitments to tackle the spread of fake news in Brazil, the verified channel has attracted more than 184,000 members in less than a month. Select “New Channel” The imprisonment came as Telegram said it was "surprised" by claims that privacy commissioner Ada Chung Lai-ling is seeking to block the messaging app due to doxxing content targeting police and politicians. There have been several contributions to the group with members posting voice notes of screaming, yelling, groaning, and wailing in different rhythms and pitches. Calling out the “degenerate” community or the crypto obsessives that engage in high-risk trading, Co-founder of NFT renting protocol Rentable World emiliano.eth shared this group on his Twitter. He wrote: “hey degen, are you stressed? Just let it out all out. Voice only tg channel for screaming”. It’s easy to create a Telegram channel via desktop app or mobile app (for Android and iOS):
from us

Telegram 😊 تەمەندروستی و بزنس 💰
FROM American