Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا

کێشامەوە گوڵێ جوان
لە ناو دەشتی نیشتمان
دەوری پڕ لە پەپوولە
وەک یارانی ئەم پۆلە
گوڵیش هەر دەم بەخەندە
شادی زۆر و زەوەندە
گوڵم نییەتی هاوتا
ناوم ناوە: مامۆستا

#هەتاو_خورشیدی

خوێندنەوە: منداڵانی کتێبخانەی ژینا🌱

@readwithmezhina
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (هەتاو خورشیدی)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری مامۆستا😊
سپاس بۆ ڕاهێنەر و مامۆستاکەیان خاتوو ئێلاهە کە زەحمەتی زۆریان کێشاوە تا شێعری کوردی فێری مناڵەکان کات🌻
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (هەتاو خورشیدی)
شێعری مامۆستا
#هەتاوخورشیدی
#هانا

@hto67
👩🏻‍🏫مامۆستا👨🏻‍🏫

کێشامەوە گوڵێ جوان
لە ناو دەشتی نیشتمان
دەوری پڕ لە پەپوولە
وەک یارانی ئەم پۆلە
گوڵیش هەر دەم بەخەندە
شادی زۆر و زەوەندە
گوڵم نییەتی هاوتا
ناوم ناوە : مامۆستا

ەتاوخورشیدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتنی شێعری ماموستا🥹😍
شێعری مامۆستا
لە باخچەی ساوایان باوان
مامۆستا: کیمیا سەبرجوو

#هەتاوخورشیدی
Forwarded from کۆڕی کاناڵی جوانگه
_ ئەمڕۆ مەدرەسەمان هەیە؟
_ هەینییە خۆ!
_ من هەر ئەڕۆم هەتاو ببینم.
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (Hetaw Xũrshîdî)
ئەوەی کە کاناڵەکانی منداڵان هێندە نابەرپرسانە هەموو جۆرە شەخەڵێک لە ژێرناوی شێعری مناڵ لە ڕێژەی زۆردا بڵاو دەکەنەوە جێی داخە
هەموو ئەدەبیات بە هەموو ژانر و لقەکانییەوە سەلیقەیی و دڵخواز و کایە بێت ئەدەبی مناڵ وا نییە .
هل من ناصر ینصرنی

کەس هەیە یارمەتیم دات؟
خاڵخاڵۆکە
هل من ناصر ینصرنی کەس هەیە یارمەتیم دات؟
ئەدەبیاتی مناڵان دەڵێ کەس هەیە بگاتە هاوارم🥲
زمانی کوردی و پیرۆزبایی؟
ئاوا دەبێ پرسەدار بین...
Forwarded from پوورە هەتاو
پزدانەکەم زۆر جوانە
کایەی لەگەڵ ئاسانە

دەینــــێرمە ئاســـمان
جارجار دەچێتە سەربـان

بەهێمنی دێتە خـــوار
زوو دەیگرم من ئەو جار

تووند تووند لەباوەشم گرت
تۆقــی لێم و تڵپەی کـرد

چـــاوم پڕ بوو لە گریان
ترسام لە تەققەی پزدان

دایکم کووتی گوڵی جوان
ڕۆڵەی ژیرم"هانا"گیـــان!

هیچ نیە بۆ خەم نابێ
ڕاوەستە بابت با بێ؛

دەڵەین دیسان بۆت بێنی
پزدانی خـــــەم ڕەوێنێ

پزدان: فودانە.بادکنک
خاڵخاڵۆکە
پزدانەکەم زۆر جوانە کایەی لەگەڵ ئاسانە دەینــــێرمە ئاســـمان جارجار دەچێتە سەربـان بەهێمنی دێتە خـــوار زوو دەیگرم من ئەو جار تووند تووند لەباوەشم گرت تۆقــی لێم و تڵپەی کـرد چـــاوم پڕ بوو لە گریان ترسام لە تەققەی پزدان دایکم کووتی گوڵی جوان ڕۆڵەی …
یەکەمین شێعرەکانم بۆ مناڵ کە له خاڵخاڵۆکەدا هاتبوون
ئەوکاتەی کە تەنیا لەبەر هانا کچی خۆم دەستم بە نووسین کرد و ئاشنای ئەدەبیاتی مناڵان نەبووم.ئەوکاتەی کە پشتگری کەسانێک وەک خوالێخۆشبوو کاک سمکۆ پاکزاد و بەڕێز یاقووب خزری و گۆواری مەهاباد دڵخۆشی دەکردم.دڵنیام ئەوان پشتگری هەتاوی داهاتوویان دەکرد نەک ئەو شێعرانەی پوورە هەتاو.منیش خۆ بە کەوچکێک تاریف وە مەلە نەکەوتم و لاقم لە جێی درووست دانا.لەبیرمە یەک لەو خۆشەویستانە بوو کە گوتی:خۆتمان لێ پیر مەکە تۆ بۆچی بۆ پوورەهەتاو دەبی...
ئێستاش هەر پشتگرییەک بۆ منی داهاتوویە...
ئەو کاناڵە شێعری کەسێکی ئاماتۆڕە کە چ لە چۆنییەتی شێعری مناڵ نازانێ تەنیا چوون کچەکەی بەو شێعرە دایکانەیە خۆشحاڵ دەبێ دەنووسێ،لە ئەزموونەکانی مناڵانەی کچەکەی و ئامۆژگارییەک کە دەیهەوێ.
من ئێستا خۆمی دۆینێم دەبەمە ژێر تیغی ڕەخنە،یەکەم هەنگاویشم دوای ڕەخنە لە خۆم دوور بوونەوە لەو ڕەوتە زۆرکلاسیکەیە کە من دەساڵ لەوە پێش پێی سەرقاڵ بووم و شاعیران ئێستاش هەر لەو ئاستەدا شێعری مناڵ دەنووسن و یەک هەنگاو بۆ سەرێ هەڵناگرن و شانازیشی پێ دەکەن،کە لە کارنامەی منیشدا کتێبەشێعری مناڵان هەیە و یەک گوتبووی با بزانن هەر هەتاو نییە...
نووسەرانێک کە دەس بۆ شێعری مناڵ دەبەن دەبێ بزانن شێعری مناڵ سەهلی مومتەنێعە واتا هاسانی سەختە،هەروا نییە کێش و سەروا پڕکەیەوە و بە هەموو هێز و قەوەتی گەورەییتەوە زمان خوار کەیتەوە و بڵێی : من مندالێکی ژیرم(ڵ لە منداڵدا ل نووسراوە)
مناڵ نایهەوێ ژیر بێ ژیری هی تەمەنی ئەو نییە چون نە ئەزموونی هەیە و نە مەندیی چل ساڵەیی تۆ...مناڵ دەبێ هار و هاج بێ بزۆز بێ و ئاوێتەی خەیاڵەکانی خۆی...تۆ بە قەفی سمێڵتەوە یا بە ئەگریجەی سپی و به ئەزموونی مناڵیی خۆت ناتوانی ساڕێژی زامی ئەو بیت...
نووسەران دەبێ وشیارتربن
دەبێ دوای چەن ئەزموونی ناباش هەوڵ بدەن ئەزموونی باش بدەنە دەست نەک وەک تراختۆن(تراکتۆر)شێعر بنووسن و چاپ و بڵاوی کەنەوە...
هەزار بریا ئەو ڕۆژەی من دەگەڕام لە شێعری کوردی مناڵانە بۆ کچەکەم دەیان کتێبی باشم لەبەر دەس با...دڵنیام یا بێ نیاز دەبووم لە نووسین بۆ مناڵ یا زۆر بە قەوەتتر دەسم به نووسین ده‌کرد چون لام وا دەبوو کە دەبێ لەو نموونانە باشتر بنووسم و لە ئاکامدا زووتر پلەکانی سەرکەوتنم تێدەپەڕاند.
#هەتاوخورشیدی
#بۆتێفکرین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ڕێز گرتن لە #ئاشتی
هەڵگیراو لە کتێبی #نوقڵانە
هۆنراوەی خانم #هەتاو_خۆرشیدی
خوێندنەوە #هێلین_فەتحی
☀️
#helinfathii
#hetawfilm
#helinfilm
1401_11_8
کتێبی نوێ بەڕێوه
بڵێی چ چیرۆکێک لە پشت ئەو وێنانە بێ؟😍🥰😊
2024/06/06 19:37:48
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243