Telegram Web
خاڵخاڵۆکە
هل من ناصر ینصرنی کەس هەیە یارمەتیم دات؟
ئەدەبیاتی مناڵان دەڵێ کەس هەیە بگاتە هاوارم🥲
زمانی کوردی و پیرۆزبایی؟
ئاوا دەبێ پرسەدار بین...
Forwarded from پوورە هەتاو
پزدانەکەم زۆر جوانە
کایەی لەگەڵ ئاسانە

دەینــــێرمە ئاســـمان
جارجار دەچێتە سەربـان

بەهێمنی دێتە خـــوار
زوو دەیگرم من ئەو جار

تووند تووند لەباوەشم گرت
تۆقــی لێم و تڵپەی کـرد

چـــاوم پڕ بوو لە گریان
ترسام لە تەققەی پزدان

دایکم کووتی گوڵی جوان
ڕۆڵەی ژیرم"هانا"گیـــان!

هیچ نیە بۆ خەم نابێ
ڕاوەستە بابت با بێ؛

دەڵەین دیسان بۆت بێنی
پزدانی خـــــەم ڕەوێنێ

پزدان: فودانە.بادکنک
خاڵخاڵۆکە
پزدانەکەم زۆر جوانە کایەی لەگەڵ ئاسانە دەینــــێرمە ئاســـمان جارجار دەچێتە سەربـان بەهێمنی دێتە خـــوار زوو دەیگرم من ئەو جار تووند تووند لەباوەشم گرت تۆقــی لێم و تڵپەی کـرد چـــاوم پڕ بوو لە گریان ترسام لە تەققەی پزدان دایکم کووتی گوڵی جوان ڕۆڵەی …
یەکەمین شێعرەکانم بۆ مناڵ کە له خاڵخاڵۆکەدا هاتبوون
ئەوکاتەی کە تەنیا لەبەر هانا کچی خۆم دەستم بە نووسین کرد و ئاشنای ئەدەبیاتی مناڵان نەبووم.ئەوکاتەی کە پشتگری کەسانێک وەک خوالێخۆشبوو کاک سمکۆ پاکزاد و بەڕێز یاقووب خزری و گۆواری مەهاباد دڵخۆشی دەکردم.دڵنیام ئەوان پشتگری هەتاوی داهاتوویان دەکرد نەک ئەو شێعرانەی پوورە هەتاو.منیش خۆ بە کەوچکێک تاریف وە مەلە نەکەوتم و لاقم لە جێی درووست دانا.لەبیرمە یەک لەو خۆشەویستانە بوو کە گوتی:خۆتمان لێ پیر مەکە تۆ بۆچی بۆ پوورەهەتاو دەبی...
ئێستاش هەر پشتگرییەک بۆ منی داهاتوویە...
ئەو کاناڵە شێعری کەسێکی ئاماتۆڕە کە چ لە چۆنییەتی شێعری مناڵ نازانێ تەنیا چوون کچەکەی بەو شێعرە دایکانەیە خۆشحاڵ دەبێ دەنووسێ،لە ئەزموونەکانی مناڵانەی کچەکەی و ئامۆژگارییەک کە دەیهەوێ.
من ئێستا خۆمی دۆینێم دەبەمە ژێر تیغی ڕەخنە،یەکەم هەنگاویشم دوای ڕەخنە لە خۆم دوور بوونەوە لەو ڕەوتە زۆرکلاسیکەیە کە من دەساڵ لەوە پێش پێی سەرقاڵ بووم و شاعیران ئێستاش هەر لەو ئاستەدا شێعری مناڵ دەنووسن و یەک هەنگاو بۆ سەرێ هەڵناگرن و شانازیشی پێ دەکەن،کە لە کارنامەی منیشدا کتێبەشێعری مناڵان هەیە و یەک گوتبووی با بزانن هەر هەتاو نییە...
نووسەرانێک کە دەس بۆ شێعری مناڵ دەبەن دەبێ بزانن شێعری مناڵ سەهلی مومتەنێعە واتا هاسانی سەختە،هەروا نییە کێش و سەروا پڕکەیەوە و بە هەموو هێز و قەوەتی گەورەییتەوە زمان خوار کەیتەوە و بڵێی : من مندالێکی ژیرم(ڵ لە منداڵدا ل نووسراوە)
مناڵ نایهەوێ ژیر بێ ژیری هی تەمەنی ئەو نییە چون نە ئەزموونی هەیە و نە مەندیی چل ساڵەیی تۆ...مناڵ دەبێ هار و هاج بێ بزۆز بێ و ئاوێتەی خەیاڵەکانی خۆی...تۆ بە قەفی سمێڵتەوە یا بە ئەگریجەی سپی و به ئەزموونی مناڵیی خۆت ناتوانی ساڕێژی زامی ئەو بیت...
نووسەران دەبێ وشیارتربن
دەبێ دوای چەن ئەزموونی ناباش هەوڵ بدەن ئەزموونی باش بدەنە دەست نەک وەک تراختۆن(تراکتۆر)شێعر بنووسن و چاپ و بڵاوی کەنەوە...
هەزار بریا ئەو ڕۆژەی من دەگەڕام لە شێعری کوردی مناڵانە بۆ کچەکەم دەیان کتێبی باشم لەبەر دەس با...دڵنیام یا بێ نیاز دەبووم لە نووسین بۆ مناڵ یا زۆر بە قەوەتتر دەسم به نووسین ده‌کرد چون لام وا دەبوو کە دەبێ لەو نموونانە باشتر بنووسم و لە ئاکامدا زووتر پلەکانی سەرکەوتنم تێدەپەڕاند.
#هەتاوخورشیدی
#بۆتێفکرین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ ڕێز گرتن لە #ئاشتی
هەڵگیراو لە کتێبی #نوقڵانە
هۆنراوەی خانم #هەتاو_خۆرشیدی
خوێندنەوە #هێلین_فەتحی
☀️
#helinfathii
#hetawfilm
#helinfilm
1401_11_8
کتێبی نوێ بەڕێوه
بڵێی چ چیرۆکێک لە پشت ئەو وێنانە بێ؟😍🥰😊
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ هاوڕێیان و خۆشەویستانی مەهابادی
#زمانی_ئێنگلیزی
ئایتلێس
لە درێژەدا
BODAQ SOLTAN V MLA JAMY
15
❇️مژار:

❞ بـداغ سـوڵـتـان و مـەلاجـامـی؛ بناغەدانەرانی شاری سابڵاغ ❝


🟤وتاروێژ:

بیرمەندی بلیمەت و زانای هەڵکەوتە،
عەللامە مامۆستا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان

🔻کات:
20ـی جۆزەردانی 1376ـی هەتاوی، مەهاباد
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (هەتاو خورشیدی)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
شێعری جێژن
@hto67
مامۆستا: #شادی_مامەحەمە
شێعر #هەتاوخورشیدی
Audio
شێعری جێژن
مامۆستا:خاتوو هێدی دێهناد
پێژمان شەریفی دەیخوێنێتەوە
😊😍😌
Audio
شێعری جێژن
پارسا سەلیمی
مامۆستا :خانم ئیسلامی
Audio
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

#شێعر

🌺🌺جێژن🌺🌺

نـووقـڵ و نەبـــات و شــەربــەت
گوڵ دەستەدەستە و سەت‌سەت

جلی کوردیــــــمان لەبەر
منداڵان! خەبەر ! خەبەر!

دیسان جێژنە هاتـــــەوە
بە خۆشی و خـــەڵاتەوە

ماڵی باپیـــــــرە و دایە
خەڵکی زۆری تێــدایە

دەکەن جێژنە پیرۆزە
پیرۆزە هەی پیـرۆزە!

جێژنانەی خــاڵە و مامــە
ئەی گیانە! چەند بە تامە

هەر شادییە و پێکەنین
خودایە پێک بمێـــــنین

سەد ساڵ هەر بەو ســــاڵانە
هەر جێژنە بێ و جێــــژنانە


شێعر هەتاو خۆرشیدی
خوێندنەوە: نیان سەمریڕاد
منیش دەبێ شێعرێکی نوێ بۆ جێژنەکان بنووسم
ئەو جێژنەش با هەر ئەوە بێ 🌸
2024/06/16 12:46:08
Back to Top
HTML Embed Code: