Telegram Web
Audio
یەکەم شێعری کوردی کە فێری هانام کرد.😊

هانا یەک ساڵ و بڕێک🌻
#یوونس_ڕەزایی
Forwarded from بابۆڵە (saad Khosravi)
بابه گه‌وره2

دێ بـۆ ماڵمان گه‌لێ جار
بابه‌گه‌وره‌م بۆ نه‌هار
زوو ده‌چم بـه‌ره و پیری
ماچم ده‌کا دوو سێ جار

لەپەنای داده‌نیشم
ده‌ستی به‌ سه‌رما دێنێ
جارجارە لە گیرفانی
نوقڵێکم بۆ دەردێنێ

زوو زوو لێی دەچمه پێشێ
ئەویش گووپم ده‌کێشێ
هڵدەستم بۆی ده‌شێلم
ده‌زانم لاقی دێشێ

گۆچانه‌که‌ی ده‌فـڕێنم
بۆ گاڵته، دوام دەکه‌وێ
خۆشە، دەست لە ملی دەکەم
بابه گه‌ورەم خۆش دەوێ...

سەعدەدین خوسرەوی ـ بۆکان
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (Hetaw Xurshidi)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فریشتەکانی ژیان
هەسێرەکانی ئاسمان!
پێیەتی ڕادیۆ هەتاو
چیرۆکی شیرین و جوان

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیی
دووی ڕەشەممە

#ڕادیۆهەتاو

هاوکارانم لەم بەشە دا:
رۆشنا
ڕووناهی
ڕەیان
ڕۆیا
ڕۆمینا
هانا
ژینا

پادکەستێک بۆ مناڵەکان و دایکەکان.
@hto67
بیسەرمان بن.

ڕادیۆ هەتاو هەوڵ دەدا بیستن لە مناڵان دا بەهێز بکات.هەروەها بەشێکی فێرکارییە...و بەشێکی مۆسیقا و کایە...

#هەتاوخورشیدی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێلی 🌸💜:

سڵاو مامۆستا
ڕۆڵەکانم ئەو شێعرەیان خوێندوە پێم خۆش بوو بۆتان بنێرم

باخچەی پێش سەرەتایی بارین
لەشاری سەقزەوە
مامۆستا: ئێلاهە عەمیدی و ئێلهام عەمیدی

بەسپاسەوە
بژین چەن بەختەوەرن ئەو مناڵانە کە مامۆستای وایان هەیە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
منداڵانی باخچه‌ی ساوایان له شاری جوانی سه‌قز
مامۆستا :کیمیا سەبرجوو👩‍👧‍👦

زمانی من ناسنامه ی منه🩷
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
☀️ ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی

دووهەمین دانیشتنی هەفتانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
♦️وانەوتار: زمانناسی بۆ هەموان(بەشی یەکەم)
♦️بێژەر: دوکتور ئەحمەد ئەحمەدیان(زمانناس و لێکۆڵەر)
♦️کاتی بەڕێوەچوون: پێنج‌شەممە، ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢
♦️کاتژمێر: سێ و نیوی دوانیوەڕۆ
🏧 شوێن: ناوەندی فەرهەنگی -  هونەریی جامی
♦️♦️ناونیشان: مەهاباد، ڕووبەڕووی مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی جامی (نووسینگەی گۆڤاری مەهاباد)

https://www.tgoop.com/nawendy1
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (Hetaw Xurshidi)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری ڕەنگەکان
ڕەنگی #سوور
بۆ فێرکاری
#هەتاو_خورشیدی

@hto67


بۆ مناڵەکانی بنێرن
InShot_20240316_151228490.mp4
273.2 MB
بەرهەمی نەورۆزانە
ئاهەنگساز و دابەشکردنی مۆسیقا: هێمن سوڵتانپوور
گۆرانی بێژ: دڵژین خڵقەتی
هۆنراوە: سەلاح نیساری
سەرپەرشتیاری گرووپ: یۆسرا تاو
دەنگ هەڵگر و میکس و مەستێر: موحسین نەبەوی
فیلم هەڵگر و مۆنتاژ: سمکۆ ئاهەنگەری
وێنەهەڵگر: میدیا حەیرانی
دەرهێنەر: ئیسماعیل خزری
مامۆستای تۆمبەک: هاوڕێ شاهین پوور
مامۆستای دەف: شیلان عەبدووڵڵاهی
مامۆستای مۆسیقای مناڵان و وێۆڵۆن: یۆسرا تاو
مامۆستای وێۆڵۆن: هێمن سوڵتانپوور

#فێرگەی_مۆسیقای_ئەستێرەکان #نەورۆز
#آموزشگاه_موسیقی_ستاره_ها
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێعری بەهار لە کتێبی نوقڵانە#هەتاوخورشیدی
@hto67
Forwarded from هەرمان
هەژدیهای چکۆلە کوتی:جارجارە بیر دەکەمەوە ئەو جۆرەی کە دەبێ ،شیاو نیم.

ورچی زەلام کوتی:دارگێلاس باڵای بە باڵای هیچ دارێک ناگرێ،ئەو تەنیا چرۆ دەکا.


@z_harman

کورتەیەک لە کتێب
ورچی زەلام و هەژدیهای چکۆلە
نووسەر:جەیمز نووربری
وەرگێڕ:زانکۆ
پادکەستی ژمارە 3 #ڕادیۆهەتاو
ئەم بەشە: نیشتمانی بەهەشت(ژینگە)
نووسین و ئامادەکاری:#هەتاوخورشیدی
هاوکارانم لەم بەشە دا:
ژیناگوڵی،ڕۆیا گوڵی،ڕۆمینا گوڵی

تکایە بڵاوی کەنەوە و بە گوێی مناڵانی بگەیەنن.
هەوڵی #ڕادیۆهەتاو ئەوەیە:خەیاڵ و گوێی مناڵان بەهێز کات و لەباتی دیتن بە بیستن و خەیاڵ،وێنای شێعرەکان بکات لە هزری خۆی دا...
شەوانە،لە بێدەنگی دا،بە دەنگی کز با بیسەری بن.
پێشکەشتان

کورتەیەک لەم بەشە:

هەواڵ هەواڵ "وەرنە دەرێ
توێکڵە شووتێ هەڵدەپەڕێ"(فۆلکلۆر)😄
....
.....
کە چوونە سەیران و گەشت
لە نیشتمانی بەهەشت
زبڵ و زبیل مەڕێژن
سەری دارم مەکێشن
دەیگوت کانیلە دۆینێ
ئیتر نەمماوە شوێنێ!
پڕ لە برینج و نانم
زبڵە تەواوی گیانم...
بیسەرانی ڕادیۆ
وا باشە بە ڕای ئەنگۆ؟؟
.....
...
درێژەی هەیە😊😌😇
@hto67
https://www.instagram.com/p/CudiIUdNqcx/?igsh=YTR0b2c3cDh2cGVv
خاڵخاڵۆکە
ڕادیۆ هەتاو 3.mp4
پادکەستی پاراستنی ژینگە🌻
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی کتێبی مناڵە
پەیامی IBBY(دەفتەری نێونەتەوەیی کتێب بۆ چینی لاو)
ئەوەیە:
بفڕە بەسەر زەریاکاندا...بە باڵەکانی خەیاڵ
Forwarded from 🌷💑 باخچەو گوراڵا💑🌷 (باخچەو گوراڵا)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خاتوو هەتاو خورشیدی
خاڵخاڵۆکە
خاتوو هەتاو خورشیدی
ڕێز و سپاس بۆ خاتوو کەژاڵ بیگلەری بەڕێوەبەری کەناڵی باخچەوگۆرالا...کە هەمووکات بەسەرم دەکاتەوە بە مێهرەبانی
شایانی بەهارانی
هەتاوخورشیدی
ئەو شێعرە لە کۆڕی دانش ئارای ئەدەب دا خوێنراوەتەوە...
مەجلیسێک کە هەموویان ئازیز بوون و هەن گەرچی کە دوورەپەرێز بم ئێستا.
بۆیە بۆم تایبەتە کە لە پەنای خوالێخۆشبوو مامۆستا ناسری ئاغابرا (ژاکاو)دانیشتبووم و زۆری تاریفی ئەو شێعرە داوە،کە ساڵەهایە دەنگی ژنم ئاوا نەبیستووە...دواڕۆژی گەشی بۆ دیتم و هیوای زۆر پێم بوو.
گەرچی سەر و نێوی زۆرە ژیان بەڵام گەیەشتن ئاخر مەنزڵە.
حاڵێکی خۆش بۆ هەموو ئازیزانم داواکارم...
کە هەمووتان شایانی بەهارانن...

@hto67
2024/06/06 20:42:48
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243