tgoop.com/hauargidl/56277
Last Update:
چەند مناڵێک،
بۆ ڕاڤە کردنی وشەی نان؛
پەڕە پەڕەی زبڵدانی کەناری شار دەپشکنن!
سادەژنێک، لە بازاڕی کەسادی ژیان،
هەڕاجی جەستەی جوان دەکات!
شاعیرۆکێک، بە فرچەی زمان و
بە دەسرەی شێعروە،
واکسی کەوشی وشەکانی سوڵتان دەکات!
سیاسەتبازێک، بە وشەی ڕەنگینی دروشمان،
بۆ پتەوکردنی کورسی،
بۆ سواری ئاژەڵی دووپێ و
پڕ کردنی گیرفانی بانک،
هەڕاجی نیشتمان دەکات...
#مامۆستا_ڕەحیم_لوقمانی
┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄
@hauargidl
┄┄┅━❀♥❀━┅┄┄
BY ❤هەوارگەی دڵ❤

Share with your friend now:
tgoop.com/hauargidl/56277