Warning: mkdir(): No space left on device in /var/www/tgoop/post.php on line 37

Warning: file_put_contents(aCache/aDaily/post/hackernkurdistan/--): Failed to open stream: No such file or directory in /var/www/tgoop/post.php on line 50
KURDISH HACKER@hackernkurdistan P.1271
HACKERNKURDISTAN Telegram 1271
پرۆگرام سازی یاخود بوون بە پرۆگرامەر كارێكی ئاسان نیە بەڵكو دوا لوتكەی شارەزابوونە لە زانستی كۆمپیوتەر و كەسێك كە هەڵگری ئەم نازناوەیە بە تەواوی پێ ی دەوترێت كەسێكی شارەزایە و ئەم نازناوەش لە خۆرایی نایەتە بوون بەڵكو پێویست بە ئەزموونێكی دوورو درێژ دەكات هەتا دەست و پەنجەی لەگەڵ نەرم دەكات  چونكە پرۆگرامەر كەسێكە كە زمانی قسەكردنی ئاسایی مرۆڤ دەگۆرێت بۆ زمانێكی فرمان ئامێز و وا لە پارچەكانی كۆمپیوتەر دەكات بە ویستی بەكارهێنەر هەڵبسوڕێت .
پرۆگرامەر هەر ئەوەنیە كە شارەزایی یەكێك لە زمانەكانی پرۆگرام داڕێژی بێت گۆڕاوەكان بناسیتەوە بتوانیت میسۆد بنوسیت بەڵكو دەبێت خاوەنی بیرۆكەبێت و بتوانێت داهێنان لە بوارەكەیدا بكات بنیات نەربێت نەك تەنها فێربێت و تەواو .
كەسانی بلیمەت لەم بوارەدا كەسانێكی سەرشێتن بە دەگمەن بلیمەتێك لەم بوارەدا دەدۆزیتەوە كە ژیانی ڕۆنەچووبێت لە بوارەكەدا ، كەوایە پرۆگرامەر كەسێكی عاشقە بە بوارەكەی و بەشێك یان زۆربەی لایەنەكانی ژیانی فەرامۆش دەكات لە پێناو بنیات نانی پرۆژەیەكدا و چەندین رۆژ و مانگ و ساڵ لە بنیاتنانیدا بەسەر دەبات بێ ئەوەی نائومێدبێت ، ئەم كارە شەرت نیە بەهۆی كەسێكی زیرەكەوە بكرێت نەخێر هەرگیز وانیە بەڵكو لەوانەیە هەموو كەسێك خاوەنی ئەم بەهرەبێت بەلام مەرجی كاركردن لە بواری پرۆگرام نووسیدا بوونی ئارامگرتنێكی دورودرێژە ، لەبەر ئەوەی كارەكە تا رادەیەك لە خۆبردوی دەوێت هەندێك جار ئەم كارە بەهۆی تیمێكەوە دەكرێت هەتا بتوانرێت باشترین بەرهەم بهێنرێتە بوونەوە .
چۆن كەسێك دەتوانێت هەنگاوی یەكەم لەم بوارەدا ببڕێت ؟
ئەو كەسەی خولیای پرۆگرامینە دەبێت سەرەتا بخوێنێت ئەزمونێكی دورو درێژ وەربگرێت لە یەكێك لە زمانەكانی پرۆگرام دارێژیدا چونكە ناكرێت و ناشێت بێ پێشەكی كەسێك ببێت بە پرۆگرامەر چونكە مامەڵەكردنی مرۆڤ لەگەڵ هاردوێرەدا تەنها لەرێگای سۆفتوێرەكانەوەیە كە پرۆگرامەرەكان بنیاتی دەنێین ئەم كارەش لەخۆڕا بنیات نانرێت بەڵكو دەبێت كەسێكی پرۆگرامەر شارەزایی كاری پارچە بنیاتنەرەكانی كۆمپیوتەر ببێت و بزانێت بە چ جۆرێك مەمەڵەی لەگەڵدا دەكات .
كەسێك كە بیەوێت ببێت بە پرۆگرامەر لە چ زمانێكەوە دەست پێبكات ؟
زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت ببن بە پرۆگرامەر راستەوخۆ بیرلەوە دەكەنەوە كام زمانە ئاسانە لەوەوە دەست پێ بكەن و یەكەم هەنگاو هەڵبێنن بەلام لەراستیدا زمانی پرۆگرام دارێژی جیاوازیەكی ئەوتۆ نیە لە نێوانیاندا هەموویان هەر بۆ یەك مەبەست بەكاردەهێنرێت و تا رادەیەكیش هەمان تەكنیك بەكاردەهێنن بەڵام بە پێ سەردەم گۆرانكاری لە توانای بەرنامەكەدا كراوەو بەردەوام لە پێش خستندایە تەنانەت ئەگەر كەسێك بەتەواوی شارەزای زمانێك ببێت ئەوا دوو تا سێ هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی بەتەواوی بگوازێتەوە سەر زمانێكی تر و بتوانێت هەمان كارەكانی پێشووی دووبارە بكاتەوە لە زمانە نوێیەكەدا .
ئایا هیچ زمانێك هەیە ئاسان بێت بۆ فێربوون ؟
هەموو زمانەكانی پرۆگرام دروستكردن بە پێ ی بەكارهێنەرەكە ئاسانی و گرانی بەكارهێنانی دەگۆڕێت بۆ نمونە من جاڤام پێ ئاسانە و كەسێكی تر سی شارب ، ئەم قسەیەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەسەكان بە پێ ی حەز و خولیای خۆیان دەتوانن بڕیاربدەن حەز بە تەكنیكی كام زمانە دەكەن بۆ بەكارهێنان شێوەی نووسینەوەی كۆدەكان لەهەر زمانێكدا جیاوازە و هەر زمانێك خاوەنی تەكنیكی تایبەت بەخۆیەتی ، ئەمەو سەرباری ئەو زمانانەی کە بۆ وێب پرۆگرامین بەکاردێت کەمێك تەکنیکی کاریان جیاوازە و کەسێك بیەوێت ببێت بە وێب پرۆگرامەر ئەوا هەندێك تایبەتمەندی تر دەبێت بزانێت کە بۆ پرۆگرامەری دیسکتۆپ زۆر گرنگ نیەو پێویستی پێ ی نابێت .
ئایا هیچ ڕێگایەك هەیە بۆ فێربوون جگە لە كۆد نوسین ؟
نەخێر ، زمانی بەرنامە سازی مەرجەكەی فێربوون و تێگەشتنە لە كاری كۆدەكان و گۆراوەكان ئەگەرچی كەسێكیش تەواوی ئامرازەكانی زمانیك بزانێت بۆ بەرنامە نووسین و شارەزایی تەواویشی تێدا پەیداكردبێت هێشتا هەر پێویستی بە بیرۆكە هەیە هەتا بتوانێت بەرنامە دروست بكات و داهێنانی تێدا بكات .
چۆن دەتوانین دەست پێ بكەم بۆ ئەوەی فێری كۆدەكان ببم ؟
سەرەتا دەبێت زمانێك بكەیت بە ئامانج و بتەوێت لەو زمانەدا شارەزایی پەیدا بكەیت ، بۆیە پێویستە مێژووی بەرنامەكان شارەزابیت و تەكنیكی هەریەكێكیشیان لەبەرچاو بگریت هەتا توانا و وزەی خۆت بۆ یەكێك لە زمانەكان یەكلایی بكەیتەوە و مەرجە لە خالی سفرەوە دەست پێبكەیت و نابێت بچوكترین هەنگاو بە ئاراستەی هەڵەدا بنێیت و دەبێت بە تەواوی خۆت یەكلایی بكەیتەوە بۆ فێربوونی تەنها زمانێك لە یەك كاتتدا .
چ شتێك زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی بەتەواوی فێری زمانێكی پرۆگرام سازی ببم ؟
بێگومان تاقەت و وزەی خۆت بۆ كارەكە باشترین هۆكارە بۆ خێرا فێربوون بەڵام شتێك كە هەمیشە دەبێت فێرخواز لە یادی بێت ئەویش پراكتیزە كردنە واتا هەر چۆن بوەو بە هەرشێوەیەك بێت دەبێت ڕۆژانە چەندین جار بەرنامەیەك بنوسیتەوە هەت

tgoop.com/hackernkurdistan/1271
Create:
Last Update:

BY KURDISH HACKER

Share with your friend now:
tgoop.com/hackernkurdistan/1271

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

During a meeting with the president of the Supreme Electoral Court (TSE) on June 6, Telegram's Vice President Ilya Perekopsky announced the initiatives. According to the executive, Brazil is the first country in the world where Telegram is introducing the features, which could be expanded to other countries facing threats to democracy through the dissemination of false content. With the “Bear Market Screaming Therapy Group,” we’ve now transcended language. To view your bio, click the Menu icon and select “View channel info.” The initiatives announced by Perekopsky include monitoring the content in groups. According to the executive, posts identified as lacking context or as containing false information will be flagged as a potential source of disinformation. The content is then forwarded to Telegram's fact-checking channels for analysis and subsequent publication of verified information.
from us

Telegram KURDISH HACKER
FROM American