Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
دێیتەوە هۆش خۆت و دەبینی ئیتر نە بیری ئەکەی، نە ڕقت لێیەتی، نە بە یاد هێنانەوەی یادگارییەکانی دڵتەنگت دەکەن ،نە بینینی توڕەت دەکا ، نە بینینی لەگەڵ کەسێکی تر جەرگت دەسوتێنێ ، تەنها کورتەیەک لە یادگارییەکان لە کونجێکی مێشکت ماونەتەوە، و تۆ و ئەو هیچی تر یەک نین، هیچ هەستێکی باش یا خراپ بە یەکتان نابەستێتەوە، ئەوە کۆتایی وجوودی ئەوە لە دڵ و مێشکت.
بوونت ئەوکاتە جوان بوو کە دڵم ئەویست،
من دەتوانم بە درێژایی شەو و ڕۆژ بیرت لێ
بکەمەوە، بەڵام کە دەتبینم سەیریشت ناکەم، دەتوانم بەدیار وێنەکانتەوە بگریم، بەڵام نامەت بۆ نەنێرم دەتوانم لە ماڵەوە لە دڵتەنگیدا گیان بدەم، بەڵام لەگەڵت نەیێمە دەرەوە، دەتوانم لە ئیرەیدا بمرم ، بەڵام بە دەنگی بەرز پێبکەنم و نیشانی بدەم کە هیچ گرنگی بەو کەسەی تەنیشت دانیشتووە نادەم، دەتوانم چەندین سەعات بەسەر بەرم لە خوێندنەوەی شعرەکانمان و دروستکردنی سیناریۆ لەگەڵ تۆ لە مێشکمدا ، گوێ لە گۆرانییەکانمان بگرم و تۆ لە تەنیشت خۆمەوە خەیاڵ بکەم، بەڵام کاتێک قسەم لەگەڵ دەکەیت، وا خۆم نیشان بدەم کە تۆ هیچ شوێنێکت لە ژیانمدا نییە، تا دڵنیا نەبم لە تۆ و نیەتت و بیرکردنەوەت دڵنیابە هیچ کام لەمانە دەرنابڕم.
لە بەینی من و تۆدا دووری هاوار ئەکا،
بۆچی وا ئاسوودەی شارەکەی تۆ شەوی نیە؟
هێندە دوور کەوتیەوە مودەتێکە بە خەیاڵیش پێت ناگەم ,
لەبیرکردنت سەخت نییە بەڵام دڵم نایەوێت،
بیرمە کە یەکەم جار قسەم لەگەڵ کرد هیچ تامەزرۆیەکم بۆت نەبوو وەک چۆن کەسێک لەسەر جادە پرسیاری ناونیشانم لێ دەکات بەو شێوەیە بووی وەلی دوای ماوەیەک ئەوەی چاوەڕێی نەبووم بوو، وەک چۆن لە کۆتا ساتەکانی ژیاندا هەناسە ئەدەی تامەزرۆی تۆزێک ژیان کردنیت ئاوا تامەزرۆی ژیان کردن بووم لەگەڵت ، بەو شێوەیە ئەمویست لەگەڵت بم کە تا کۆتای ژیانم لەگەڵتا بم لەپڕ وەک گۆرانی کەشوهەوای بەهار لەگەڵم گۆڕای، بووی بە ڕۆژێکی سارد کە تا کۆتای ئەو ساردیەی لە دڵم ئەمێنێتەوە وەلی من ئێستاش وەک یەکەم جار کە خۆشم ویستووی یەک بست نەجوڵاوی لەم دڵە بچکۆلانەیەم کە جگە لە تۆ کەسی تێدا نییە و کەسی ناوێت.
خەونێکی قورس بووی بەڵام ئاسودەیی لای تۆ بوو،
ئەگەر کۆتایی خۆمم زانیبا قەت دەستم پێ نەدەکرد،
تۆ بەقەد دەنگی ئەحمەد خەلیل ئارامی بۆ دڵ.
خۆزگە من هەموو ئەو کەسانە دەبووم کە سەیرت دەکەن، تەنیا دەمەوێت بزانم کاتێک بەردەوام بیرت لێ دەکەمەوە تۆ هەستی پێ دەکەیت؟ یان من هۆگری چ شتێکی تۆ بووم؟ بە چاوەکانت کە سەیرم ناکەن یان بە دڵت کە هی من نییە؟ دڵم دەیوست کە قسەت لەگەڵ بکەم دڵم دەیویست پێت بڵێم کە هێندەی بیر لەتۆ دەکەمەوە بیر لەخۆم ناکەمەوە، پێت بڵێم بۆ چەند ساتێکیش بووە جگە لەمن هەمووان بخەرە لاوە، پێت بڵێم کە بە جۆرێک لە باوەشم بکە وەک بڵێی جاری داهاتو لە ئارادا نییە، بەجۆرێک بانگم بکە وەک بڵێی بۆ کۆتا جارە کە دەتوانی گوێت لە دەنگم بێت، بەڵام نەمووت! من ئەم ڕۆژانە هێندە بێ ئارامم کە چاوەکانم ناڕەحەتی دەرونم دەردەبڕن، کاتێک تۆ هەواڵم نازانیت یانی زۆر دەمێکە منت نەبینیووە، نەتبینیوم چونکە نەتویستووە، کاتێک کە نەتویستووە یانی ئەگەریش پێم بوتیتایت هیچ جیاوازییەکی نەدەبوو.
بـێـسفەت،
Voice message
بۆ یەکتری تەرکی هەموومان کرد لەسەر هەڵەیێکیش تەرکی یەکتریمان کرد،
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەموو دونیا لە دەورم بێت من بەبێ تۆ بێکەسم،
هۆگری ئەو باوەشەتم کە هێشتان هەستم پێ نەکردەووە.
چەند بیانویەکی جوانیت بۆ دڵتەنگی.
بـێـسفەت،
Voice message
ئەزانم بە تێپەڕبوونی کات یەکمان بیر ئەچێتەوە، بەڵام هیوادارم لای تۆش کات وا هێواش بڕوات
2025/06/13 19:04:50
Back to Top
HTML Embed Code: