بـێـسفەت،
Besf4t – Amir bani-nashod
غەمگینم کاتێ دەزانم ژیان تەنیا ئەو ڕۆژانە بوو کە خۆشم دەویستیت و هەرگیز نەمتوانی پێت بڵێم چەندە گرنگیت بۆم، چەند قووڵ لە هەموو شوێنێکمدا هەستت پێ دەکەم و دواجاریش چەندەم خۆش دەوێیت، ئەترسام پێت بڵێم، ئەرێ بەڕاست مرۆڤ چەند هەزار ساڵی ئەوێت تا نیگایەک لە بیر بکات؟ چەند سەدەی ئەوێت بۆ لە یادکردنی بۆنی کەسێک، چەند شەو بێدار بێت؟ بۆ باوەڕ کردن بە جودایی چەند هەزار مردن؟ ئەرێ بەڕاست من چەند هەزار کازیوەم پێویستە تا بتوانم بەرگەی ئەم برینەو ئەم ئازاری بێ تۆییە بگرم؟.