tgoop.com/bawky_abdullah/12149
Last Update:
ڕۆژوی تەواوو وەرگیراو
لە دیدو تێگەیشتنی ئیمام ئیبن قەییم رحمەاللە...
ڕۆژووگری تەواو ئەوەیە .
لاشەی بەڕۆژوو بێت لەگوناح.
وە زمانی بەڕۆژوو بێت لە درۆکردن، قسەی ناشیرین و وتەی ناحەق.
وە زگی بەڕۆژوو بێت لە خواردن و خواردنەوە.
وە عەوڕەتی لە زیناوو پاراستنی لە خێزانی لە ڕۆژانی ڕەمەزان.
گەر قسەی کرد قسەیەک ناکات ڕۆژوەکەی لەکەدار بێت.
وە ئەگەر کارێکی کرد کردەوەک ناکات ڕۆژوەکەی پێ فاسد بێت.
هەر چ قسەیەک لە زمانی دەردەچێت چاک و بەسودە.
وە هەروەها کردەوەکانی گشت چاک و بەسودن.
قسەو کردەوەی لە شێوەی بۆنە هەموو کەسێک بۆنی دەکات وەک چۆن لای کەسێک دابنیشێت هەڵگری بۆنی میسک بێت.
هەروەها ئەو کەسەی لای ڕۆژوەوانی تەواو دابنیشێت ،سود لەدانیشتنەکەی وەردەگرێت،
وە دڵنیا دەبێت لە وتەی ناحەق و درۆو بەدکاری و زوڵم،
بەڕاستی ئەمەیە ڕۆژووی تەواوو وەرگیراو،
نەوەک تەنها خۆ برسی کردن و خۆ توێنوو کردن،
ڕۆژوو ڕۆژووی لاشەیە لە خۆپارستن لە گوناح.
وە ڕۆژوی زگە لە خواردن و خواردنەوە .
وەکوو چۆن خواردن و خواردنەوە ڕۆژووی بەتاڵ دەکات و فاسدی دەکات .
بەهەمان شێوە گوناح پاداشتی ڕۆژوو دەبڕێت وەبەروبومەکەی ناهێلێت و فاسدی دەکات.
وەکوو وەی لێدەکات کە خاوەنی هەر بەڕۆژوو نەبوبێت .
الوابل الصیب[31/32]
لەئامۆژگاری #باوکی_عبداللە
BY باوکی عبدالله
Share with your friend now:
tgoop.com/bawky_abdullah/12149