tgoop.com/bawky_abdullah/12138
Last Update:
پرسیار /
چۆن بتوانم پەيوەندی خۆم و الله جلالە بەهێزتر بكەم ؟
وەڵام /
① ڕەحمەتی اللەت لێبێت یاربی چەند کەمن ئەوانەی ئەم خەیاڵە دەکەن ، چ جای پرسیاری لێبکەن ، ئەوە خۆشویستنی پەروەرگارە بۆ بەڕێزت ئەم پرسیارەی لەمێشک و دڵت دروست کرد
② پێویستە بەندە ئەوەندە پەیوەندی لەگەڵ اللەعزوجل ببەستێت بەئەندازەی پێویستیت بەپەروەردگارت ، بێ گومانیش (سەتاسەت٪۱۰۰) پێویستمان بەخۆشویستن و ترس و پەیوەندیە لەگەڵ پەروەردگارمان ،
چونکە ژیان دوور لەخوای ژیـــان
پڕە لەناخۆشی و نەخۆشی و ژان
③دڵنیابە لەوەی تا کەسێک نەناسی پەیوەندی لەگەڵ نابەستی ، پەیوەندیش ببەستی پەیوەندیەکە هەڵدەوەشێنیەوەو پەیمانەکە دەشکێنیت ، جا چ جای ئەم زاتەی دەتەوێ پەیوەندی لەگەڵ ببەستی (رب العالمین بێت ئەو زاتە بێت بێ ئەو تۆ هیچت پێناکرێت کەسیش ناتوانێ بێ ئیزنی ئەو هیچت بۆ بکات .
کەواتە یەکم و بەهێزترین هۆکار بۆ بەهێزکردن و دامەزراوی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستی ڕاستەقینەت ،
ناسینیەتی لەسەر حەقیقەتی خۆی و لەژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەت و ،
وتەی زانایان و خواناسان.
④ بەپشتکردنت لەدونیا بەهەموو شێوەو بەشەکانی بەم شێوەی خۆشەویستەکەت ئەمری پێکردویت کەوا پەروەردگارو پەروەردەکارتە ،
وە پشتکردنت لەهەر کەسێک و شوێنێک و کارێک و نزیکیەک کە خۆشەویستی دونیات بیردەخاتەوە .
⑤ بەڕوکردنە کاری چاکە بەخواپەرستی بەهەموو شێوەو بەشەکانی ، بەتایبەت عیبادەتە تایبەتەکانی نێوانی بەندەو پەروەرگارە ، وەکوو شەونوێژ قورئان خوێندن بەتدبر نوێژەکان بەخشوع و لەکاتی خۆی بیرکردنەوە لەدروستکراوەکانی اللەعزوجل ،
بەتایبەتر عیبادەتی دڵ وەکوو خۆشەویستنی تەواوی خۆشەویستی ڕاستەقینەت کەوا دروسکارو هەڵسوڕێنەری دڵتە ، دوای نیەت پاکیت، وەپشت بەستنت لەهەموو کارێکی دین و دوونیا تەنها بە اللەعزوجل ، وەترسان تەنها لەاللە سبحانە وتعالی ، وەپشتکردن لەجگە لەخۆشەویستە بەسۆزو بەزییەکەت
⑥واز هێنان و دوورکەوتنەوە لەگوناح بەهەموو شێوەو بەشەکانی بەتایبەت گوناحی ئاشکرا ، وەتایبەتر گوناحی دڵ
وەکوو.. ڕیا خۆشویستنی دونیا حەسودی حیقدوو ڕق و کین بەرامبەر موسوڵمان
وەکوو خۆشویستنی جگە لەخوا جا هەر شتێک بێت ...
ئەمانە چەند خاڵێک بون بەکورتی بەو نیەتی ببێتە هۆی نزیکبونەوەو بەستنی پەیوەندی بەهێزت لەگەڵ خوای بەهێزت
اللە بەڕەحمەت و لوتفی خۆی هیدایەتی دڵت بدات و پەیوەستی کات بەتەواوی بەخۆشەویستی و ترسی خۆی امین.
BY باوکی عبدالله
Share with your friend now:
tgoop.com/bawky_abdullah/12138