tgoop.com/bad_baxtt/2813
Last Update:
سڵاو ئێستا کاتژمێر₁₂:₁₂ خولەکی شەوە کە من دەست ئەکەم بە نوسینی ئەم نامەیە بۆ تۆ، من لەم کاتەدا گوێ لە گۆرانیە دڵخوازەکەم ئەگرم لەوانەیە بزانیت کام گۆرانیە بوو بەڵام لەوانەیە بیرت نەما بێت ئەمە ئاساییە هەموومان کۆمەڵە شتانێک لەبیر ئەکەین کە ڕۆژێک لامان گرینگ بوون بۆیە من گرنگی بەمە نادەم، لە ڕاستیدا کە ئەم نامەیە ئەنوسم من لە نۆتەکەی خۆم ئەینوسم چونکە من چیتر ناتوانم بۆتۆ بنوسم، ئەمەوێ پێت بڵێم ژیانی من لەو کاتەوەی تۆ نەماویت زۆر گۆڕاوە نازانم هۆکارەکەی چیە بەڵام شتانێک کە پەیوەندیان بە تۆوەش نەبوو گۆڕان، زۆر سەیرە وەک ئەوەی تۆ هێڵێک بیت لە نێوان من و جیهاندا بە نەبوونت من لە هەموو شتێک دابڕام ئەمەوێت بزانیت من دەمێکە لە نەبوونیت ئەنوسم بەڵام تۆ گرنگی بە نوسینە منداڵانەکەی من مەدە، من نامەوێت بە باسی حاڵی خۆم بەزەیت پێم دابێتەوە من تەنها باسی ژیانی خۆم بۆ ئەو خەڵکە ئەکەم کە ئەخوێنێتەوە ئازیزم بۆیە تۆ دڵگران مەبە🖤.
BY ﮼بەدبەخت
Share with your friend now:
tgoop.com/bad_baxtt/2813