tgoop.com/bad_baxtt/2807
Last Update:
وێنەیەکی ئەم ساڵی من، لەگەڵ وێنەیەکی ساڵانی ڕابردوو،
لە تەنیشتی یەکترەوە دابنێ،
تۆ دەتوانیت; تەنها هەناسەیەکی قوڵ هەڵبکێشیت
بۆ لۆچەکانی گۆشەی چاوم.
من دەزانم; کات درەنگبووە،
ئیتر ...
بۆ ئەو هەموو دڵتەنگییەی من هیچت لە دەست نایەت بیکەیت،
بەڵام، تەنها لەوە تێبگە;
نەبوونی تۆ
چ کارەساتێکی بەسەر ڕووخساری مندا
هێناوە.
ئەمشەو مانگ لەودیووی جامی پەنجەرەکەوە
بەبێ دەنگی و بە غەمگینیەوە
سەیرم دەکات.
ئەمشەو هێندە بیرم کردووی، دەمەوێ
لە قوڵایی دڵمەوە
بگریم.
ئەمشەو لەبەر تیشکی کزی مانگەشەودا،
ڕەنگی گوڵەکانی باخچەکە،
بە تەواوی لەیەکتر جیا ناکەمەوە،
بەڵام بە چاوی داخراویشەوە
دەزانم چاوەکانی تۆ چ ڕەنگێک بوون.
تاریکی شەو هەمیشە ڕەنگی چاوی
کەسێکت بیر دەهێنێتەوە
ئەمشەو من لەڕووناکیدا شەڕی
ئەم هەموو دووریەی تۆم پێ ناکرێت،
گڵۆپی ژوورەکان دەکوژێنمە و
لەناو قوڵایی تاریکییدا بۆ ڕەنگی چاوەکانی تۆ دەگەڕێم،
چاوەکانی تۆ;
دوای ئەو هەموو ساڵە،
هێشتا برینن، بەسەر دڵی شکاوی منەوە🖤.
BY ﮼بەدبەخت

Share with your friend now:
tgoop.com/bad_baxtt/2807