tgoop.com/ahkamani_afratan/4166
Last Update:
لە تێگەیشتنی دایکی دحداحەوە خوا لێی ڕازی بێت ئەو ئافرەتە صەحابیەی کەوا بوە پشت و پاڵنەرێک بۆ پیاوەکەی لەپێناو بەدەست هێنانی ڕەزابونی خواو بەهەشتی پان و بەرین و نەبڕاوە...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە پیاوێک وتی:ئەی پێغەمبەری خوا️ ﷺ فڵان کەس دار خورمایەکی هەیە،وە من دیوارێک دروست دەکەم بەلایدا (بەشێک لە دارخورماکەی ئەویش دەگرێتەوە) ،جا تۆ فەرمانی پێ بکە ئەو دار خورمایەم بداتێ تا (لەشوێنی)دیوارەکە دروست بکەم،پێغەمبەری خوا️ ﷺ پێی فەرموو:《پێی ببەخشە بە دارخورمایەک لە بەهەشت》
پیاوەکەش ڕەتی کردەوە .
باوکی دەحداح هات،وتی:دارخورماکەتم پێ بفرۆشە بە باخەکەم ، ئەویش ڕازی بوو ، هات بۆلای پێغەمبەری خوا️ ﷺ پێی وت:ئەی پێغەمبەری خوا️ ﷺ من دارخورماکەم لێ کڕی بە باخەکەم . وتی:پێی بدە و بیدە ئەو کەسەی کە دیوارەکە دروست دەکات ، من بەخشیم بە ئەو(ئەو کەسەی دیوارەکەی دروست دەکرد).
پێغەمبەری خوا️ ﷺ پێی فەرموو : چەندین دارخورمای بەروبوماوی هەن لەبەهەست بو باوکی دەحداح ، چەندین جار ئەوەی دوبارە کردوە .
فەرموی: گەڕایەوە بۆ لای خێزانەکەی ،پێی وت:ئەی دایکی دحداح بڕۆ دەرەوە لەم باخە،من فرۆشتم بە دار خورمایەک لە بەهەشت .
ئەویش پێی وت:قازانجت کرد لەم کڕین و فرۆشتنە،یان قسەیەکی هاوشێوەی ئەوە،.رواە أحمد .
سودەکانی ئەم فەرمودەیە :
*دوونیا نەویستی دایکی دحداح و هاوسەری،وە ئەوەی لای خودایە .
*هاوسەری ساڵح و باش مێردەکەی ناوەستێنێت کاتێک بیەوێ ئیشێکی چاک بکات،دایکی دحداد چووە دەرەوە کاتێک مێردەکەی پێی وت :ئەی دایکی دحداد بچۆ دەرەوە لەم باخە،من فرۆشتومە بە دار خورمایەک لە بەهەشت،،بەبێ لێپرسینەوە لۆمەکردنێک،وە توڕەبوون و ترس لەهەژاری،بەڵکو لە باخەکە چووە دەرەوە بەبێ موناقەشە و مشتومڕ،وە شاد و دڵخۆش بوو ،وە وتی:قازانجت کرد لەم فرۆشتنە،چونکە لای ئەو دڵنیایی هەیە کە (ڕزق و ڕۆزی ) دواڕۆژ ئەمێنێتەوە بەڵام (ڕزق و ڕۆزی)دونیا نامێنێ.
خوا لە دایکی دحداح و هاوسەری ڕازی بێ باوکی دحداح ،وە لەهەردووکیان ڕازی بێ.
هێزی دڵنیایی بە بەڵێنەکانی خوا وە ئەوە ڕاستە،(جا کێ بە بەڵێن و پەیمانی خۆی وەفادارترە لەخوا؟)التوبە
وە ئەگەر کەسێک چاکەیەک بۆخۆی پێش بخات(بیکات) ئەوە قازانجی کردووە و نەدۆڕاوە.
جەخت لەسەر ئافرەتی صالح و چاک دەکات وە هانی دەدات.
شەرع زانی دایکی دەحداح؛ئەو پێشبڕکێ ناکات بۆ شتی بڕاوە ،بەڵکو ئەوە دەمێنێنەوە کە لەلای خودایە .
*ئەی پەروەردگار بمانکەیت بە کەسێک لەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن بۆ ڕازی بوونی تۆ و بەهەشتەکەت.
بەڵام ئافرەتانی ئەمڕۆ ئامادەن پیاوەکانیان بخەنە ژێر قەرزو باری گرانەوە یان تەنانەت توش بون بەپارەی حەڕام بەلایانەوە ئاساییە لەپیاویان ناپرسنەوە بزانن کەسابەتی پیاویان حەڵاڵە یان حەڕام ....
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان

Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/4166