tgoop.com/ahkamani_afratan/3699
Last Update:
چارەسەری قورس بونی زەواج لە کچان و کوڕاندا...
سەرەتا زەواج ڕزقێکی پەروەردگارە وەزەواج لەدەستی پەروەردگارە هەیە زوو ژن دەهێنێت هەشە درەنگ هەیە زوو شودەکات هەیە درەنگ مەرج نیە ئەو کەسەی ژنی نەهێناوە یان شوی نەکردوە مەرج نیە عقوبەی خودا بێت بەڵکوو لەوەیە نعمەتێک بێت بۆی ، دەیان ئافرەت دوای ئەوەی بەدڵی خۆیان شویان کردوە ئێستا پەشیمانن سەد خۆزگە دەخوازن کەشویان نەکردبا ...
بەڵام قورس بونی پرۆسەی زەواج ئەگەر بەم جۆرەی خوارەوە بوو جێگەی پرسیارو تێڕامانە ...
هەندێک لە کچ و کوڕان شەکوا دەکەن کە زەواج زۆر لەسەریان قورسە بەجۆرێک پێش هاتنە پێشی لایەنی بەرامبەر ئامادەن بۆ شوو کردن بەڵام کاتێک کەسەکە دێتە پێش ساغ نابنەوە دودڵ و ڕاڕان دوای ڕەت کردنەوەش پەشیمان دەبنەوە یان کوڕێک دەچێتە داوای کچێک بەدڵیەتی کەچی بەبێ هۆ پەشیمان دەبێتەوە بە بیانوی جیواز جیاواز ئەم حاڵەتەش جارێک و دوان نیە بەڵکوو چەندین جار لەهەردوو ڕەگەز ڕودەدات هەرکاتێک ئاوا بوو ئەوا پێویستە ئەم جۆرە کەسانە دوعاوزکرو پاڕانەوە بکەن وە ڕقیەیان بۆ بکرێت چونکە جنۆکە لەحاڵەتی ئاوادا دەبێتە هۆکار ...
گەر توانیت خۆت چارەی خۆت بکە بەخوێندنی سێ قولەکان سێ جار و حەوت جار سوڕەتی فاتیحاو ئایەت الکرسی و خوێندنی ئایەتی 102 لەسوڕەتی بەقەڕەدا لاپەرە16 وە خوێندنی سوڕەتی الشرح و سوڕەتی الجن بەسەر ئاوێکدا خۆ پێ شۆردنی و خواردنەوەی ...گوێ گرتن لەم ڕوقیەی خوارەوە ....پەیوەست بون بەکردنی نوێژەکان لەکاتی خۆیدا وە زکرەکانی بەیانیان و ئێواران و دوای نوێژەکان و پێش خەوتن ، وە خوێندنی ئەم چەند زکرە و دوبارەکردنەوەی زۆر
۱- لا إله إلا الله .
۲- أستغفر الله وأتوب إلیك.
۳-لاحول ولا قوة إلا بالله .
٤-صەڵاوات لەسەر پێغمبەر صلی الله علیه وسلم .
تێبینی / ئەگەر هەر باش نەبویت و حاڵەتەکەت هەر مایەوە بچۆ لای مامۆستایەکی زۆڕ سیقە کە لەسەر سوننەت بێت هەرگیز مەچۆ لای کەسی نوشتەچی و فاڵچی و ساحر کەسحرو ئەوانە کوفرن باوڕبون پێیان کوفرە پێش چونت بۆلای هەر مامۆستایەک خۆت ڕوقیە بۆ خۆت بکە گەر پێویست بوو پاشان بچۆ لای کەسێک وەباشترین شتیش ڕشانەوەیە بەئاوی ڕوقیە هەموو ئەوانەی سەرەوە بخوێنە بەسەر پێنج لتر ئاودا زەیتی زەیتون و هەنگوین و سدرو ڕەشکەو تۆزێک مسکی ڕەشی لەگەڵ تێکەڵ کە دوای خوێندنی ڕوقیەکە بەسەریدا بیخۆوە پاشان خۆت دەڕشێتەوە بەڵام نابێت ژەمی پێشتر نانت خواردبێت والله ٲعلم
ئەم ڕێگایەی سەرەوە تەنها تەجروبەیەکە کە کەسانێک لێی سود مەند بون شیفاش لای خودایە ...
https://youtu.be/UFi9Ayqtb0Y
BY فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان

Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3699