tgoop.com/ahkamani_afratan/3648
Last Update:
حوکمی خوێنی لە بارچونی منداڵ
پرسیار : ئایا حوکمی خوێن لەکاتی لەبار چونێ منداڵ هەمان حوکمی خوێنی نیفاس وە خوێنی سوری مانگانەیە ، درێژترین کاتی و کەمترینی چەنێکە؟
وەلام:
ئەگەر لەبارچونەکە دوای ئەوە بێت کە مناڵ دروست بوە ، نیشانەکانی مروڤی لێ دیار بون لە پێ و سەر و دەستەکان ئەوا ئەوخوێنە دەبێت بە نیفاس ، وە هەمان حوکمی نیفاسی دەبێت ، لەسەری پێویستە بمێنێتەو چاوەڕێ بکات تا پاك دەبێتەوە ، جا بۆ ماوەی چل روژیش بێت ، چونکە کۆتاییەکەی نیفاس چل روژە ئەگەر پێش ئەوە بە بیست رۆژ یاخود مانگێك پاك بۆوە ئەوا غوسل دەردەکات نوێژ دەکات وە روژوش دەگرێت و حەڵاڵە بۆ مێردی بچێت بو لای ( جیماعی ) لەگەڵدا بکات ، بەڵام ئەگەر خوێنەکە بەردەوام بو ئەوا نوێژ ناکات وە روژوش ناگرێت وە بۆ مێردی حەڵال نیە بچێتە لای تا چل روژ تەواو نەکات ، هەرکاتێک چل روژی تەواو کرد ئەوا خۆی دەشوات و نوێژەکانی دەکات وە رۆژوش دەگرێت وە حەڵاڵە بۆ مێردی بچێتە لای گەر هاتو خوێنیشی هەبوو مادام چل ڕۆژی تەواو کردوە ؛ چونکە ئەو خوێنە خوێنی نەخوشیە لەو کاتەدا ، نیفاس کۆتاییەکەی وە دڕێژ ترین ماوەکەی چل روژ ؛ کەزیاتر لە چل رۆژی خایاند ئەوا بە خوێنی نیفاس ئەژمارناکرێت ، دوای خوشوردن دەست دەکات بە نوێژەکردن وە روژوو گرتن و حەڵاڵە مێردی بچێتە لای بو ( جیماع کردن ) بەڵام خۆی دەپارێزێت بە پارچە پەڕۆیەک یان کلێنسێک یاخود هەر شتێکی تر تا جلاکانی پیس نەبێت ، وە بو هەر نوێژێك دەستنوێژێك تازەدەکاتەوە ، وەک ئافرەتێک کە لە ئیستحاضەو خوێن بەربون دابێت ، یاخود کەسێک کە بەبێ ئەوەی ئاگای لێبێت شتێک لە میز یاخود ئاوی لێ دەربێت و چرکە میزەی بێت ئەویش وەک ئەوانە هەمان حوکمی هەیه ، بەڵام کە کەمتر لەم ماوەیە پاك بۆوە بە بیست رۆژ یاخود پانزە رۆژ یان سی رۆژ ئەوا خۆی دەشوات غوسل دەر دەکات نوێژ و روژو دەکات .
بەڵام کە هاتو ئەم لەبارچونە منداڵ دروست نە بوبێت تەنها حەملەکەی پارچە خوێن یاخود گوشت بوبێت هیچ هەیئەت و شکڵی مرۆڤی بۆ دروست نەبوبێت ،ئەوا ئەم خوێنە حسابی خوێنێکی فاسدی بۆ دەکرێت ، نوێژ دەکات و رۆژوش دەگرێت ، پیاوەکەشی دەتوانێت بچێت بۆلای
https://www.tgoop.com/ahkamani_afratan
BY فەتواو ئەحکامەکان تایبەت بەئافرەتان

Share with your friend now:
tgoop.com/ahkamani_afratan/3648