SHARMARKET_KURDISTAN Telegram 794
🦠کۆڕۆنا، پشتێنی دڵنیایی و حاڵی ئێمەی کورد!
✍️ دانا مەردۆخ
(ئایندەتوێژ و نوێنەری فیدراسیۆنی جیهانی ئایندەتوێژی لە کوردستان)
(کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە:
3 خولەک)

🔲 ئەم بابەتە بە پرسیارێکەوە دەستپێدەکەم،
ئەگەر بزانین هەموو ڕۆژێک ئەگەری ئەوە هەیە کە 10 ئۆتۆمبێل لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەمان پێکدادانی قورس بکات و ژیانمان بخاتە مەترسیەوە، ئایا ئامادەین هەموو کات پشتێنی دڵنیایی بۆ پاراستنی خۆمان ببەستین یان نا؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە کۆتایی ئەم بابەتە دەدەینەوە.

🔲 لە ساڵی 1885 کە یەکەم ئۆتۆمبێل لە لایەن کارل بێنز(Karl Benz)ی ئەڵمانیەوە دروستکرا، پشتێنی دڵنیایی پێشبینی نەکرابوو بۆیان و هەر بەم بۆنەوە خەڵکێکی زۆر لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکان گیانیان لەدەستدەدا.

🔲 دواتر دیزاینەرەکانی ئۆتۆمبێل بیریان لەوە کردەوە کە دەبێت پشتێنێکی دڵنیایی دروست بکەن بۆ ئەوەی شۆفیر و خەڵکانیتری ناو ئۆتۆمبێلەکە خۆیان ببەستنەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە حاڵەتی نەخوازراو یان پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکان.

🔲 پاش چەند ساڵ توێژینەوەو تاقیکردنەوە ئەنجامەکە ئەمە بوو: پشتێنی دڵنیایی دەتوانێت بە ڕێژەی 86% گیانلەدەستدان لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکان کەمبکاتەوە، بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەبوو...

🔴 کێشەکە ئەوە بوو کە شۆفیر و بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلەکان، پشتێنی دڵنیاییان بەکارنەدەهیناو ئەمانەش هۆکارەکان بوون:

1. لەو کاتەدا تەنها دەوڵەمەندان و خاوەن سەرمایەکان ئۆتۆمبێلیان بوو. لەبەر ئەوەی ئەم خەڵکانە جل و بەرگی گرانیان لەبەر دەکرد پشتێنی دڵنیاییان نەدەبەست بۆ ئەوەی دەقی جل و بەرگەکەیان نەشکێت!

2. خۆیان بە شوماخیر دەزانی و پێیان وابوو باشترین شۆفیرن و هیچکات دەعم ناکەن و هەر بەم بۆنەشەوە پێویستیان بە پشتێنی دڵنیایی نیە!

3. پشتێنی دڵنیاییان زۆر پێ ئیزعاج و ناخۆش بوو جا لەبەر ئەوەش تەنها لەبەر پۆلیس و مرور دەیانبەست!

4. وایان دەزانی لەبەر دەوڵەمەندبوون یان شازادە بوون پێویستیان بە پشتێنی دڵنیایی نیە و ژیانی ئەوان لای خوداکانیان گەرەنتی کراوەو ئەمە تەنها بۆ فەقیر و هەژارەکانە!
جا ئەم چیرۆکە، حاڵی مرۆڤی ئەمڕۆیەو بە تایبەت کوردی لای خۆمان.

🔲 با بزانین هۆکارەکانی پابەند نەبوونی ئێمەی کورد بە ڕێنماییە تەندروستیەکانی دژی کۆرۆنا چەندە هاوشێوەی پابەند نەبوونی خەڵکانی 140 ساڵ پێش ئێستا بۆ نەبەستنی پشتێنی دڵنیایی ناو ئۆتۆمبێلە؟!

1. پێمان وایە بەکارهێنانی دەمامک و پەنجەوانە لە قۆز بوونمان کەمدەکاتەوەو ستایلی جل و بەرگمان تێکدەدات، واتە قۆز بوون لای ئێمە گرنگترە لە تەندروستیمان!

2. ئێمە پێمان وایە کۆڕۆنا بەس بۆ خەڵکانیترەو ئێمە قەت تووشی نابین!

3. بەکارهێنانی دەمامک و پەنجەوانەمان پێ ناخۆش و ئیزعاجە، واتە ئاسودەیی کاتیمان پێ خۆشترە لە تەندروستی درێژخایەن!

4. ئێمەی کورد پێمان وایە لە قوڕێکی جیاواز دروستکراوین و ڤایرۆسی کۆڕۆنا کاریگەری نیە لەسەرمان و لەلایەن ئاسمان و زەویەوە پارێزراوین!، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا سەلماندی کە دەوڵەمەند و هەژار و موسوڵمان و بێ بڕواو ڕەنگ و ڕەگەز و گەنج و پیر ناناسێت و هەرکەس پابەندی ڕێنمایی تەندروستی نەبێت، ئەگەری تووشبوون و بگرە مردنیشی هەیە.

🔲 بە پێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری زانستی Nature لەسەر درێژخایەنبوونی کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەکارهێنانی دەمامک و پەنجەوانە دەبێت لە نێو کۆمەڵگا وەکوو بەکارهێنانی پشتێنی دڵنیایی ناو ئۆتۆمبێلی لێبێت و هەموو کەس بۆ پاراستنی ژیانی خۆی و خەڵکیتر بەکاری بێنێت.

🔲 گەورەترین کێشەی مرۆڤ بە گشتی و گەلی ئێمە وەکوو کورد بەتایبەت، ئەوەیە کە کورتخایەن بیردەکەینەوەو تەنها چاومان لە ئەمڕۆ یان سبەیە و هیچکات خۆمان بۆ ئایندەیەکی دورتر ئامادە نەکردووە.
زۆربەی سەنتەرە توێژینەوەکانی ئایندەیی لە جیهاندا بە دڵنیاییەوە دەڵێن ئەگەر تاکی کۆمەڵگا و کۆمپانیا و بزنسەکان و بگرە حکومەتەکانیش پلانی درێژخایەنیان بۆ‌ ڕاهاتن لەگەڵ سەردەمی کۆرۆنا نەبێت ڕووبەڕوی کێشە و شکستهێنان و ڕووخان دەبنەوە.

🔲 وەڵامی پرسیاری سەرەتای ئەم بابەتە:
ئەگەر لەو حاڵەتە مەترسیدارەی باسکرا، لە بری پێکدادانی ئۆتۆمبێل، ئەگەری تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابنێین، بەستنی پشتێنی دڵنیایی هاوسەنگ دەبێت لەگەڵ بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و دەبێت ببێتە یاسایەک بۆ هەمووان بۆ پاراستنی گیانی هەموو هاووڵاتیان.

🔲 کۆتا قسە بۆ هەموومان:
کۆرۆنا یان دەمانگۆڕێت یان دەمانکوژێت!
هەڵبژاردنی یەک لەم دوو بژاردە لە ئەستۆی خۆماندایە و باشترین ڕێگا ئەوەیە گۆڕانکاری لە ژیان و هەڵسوکەوت و ئیش و کارمان بکەین بۆ ئەوەی خۆمان و ئازیزانمان و خەڵکیش بپارێزین.
بەکارهێنانی دەمامک و پەنجەوانە نۆرماڵێکی نوێیە(New Normal) کە دەبێت هەموومان لەبەرچاوی بگرین و ژیانێکی نوێ دەستپێبکەین.

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

@imFuturist_Kurdistan

tgoop.com/SharMarket_Kurdistan/794
Create:
Last Update:

BY Kurdistan Business🇹🇯

Share with your friend now:
tgoop.com/SharMarket_Kurdistan/794

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Users are more open to new information on workdays rather than weekends. Among the requests, the Brazilian electoral Court wanted to know if they could obtain data on the origins of malicious content posted on the platform. According to the TSE, this would enable the authorities to track false content and identify the user responsible for publishing it in the first place. Invite up to 200 users from your contacts to join your channel How to Create a Private or Public Channel on Telegram? Activate up to 20 bots
from us

Telegram Kurdistan Business🇹🇯
FROM American