tgoop.com/SACHANAL11/2610
Last Update:
ببینن عەزیزانم، لەزەواجدا، شتێک بوونی نییە، بە ناوی: مانگی هەنگوینی!
ئەمەمان لەفیلم و دراماوە وەرگرتووە، ژیانی پێش زەواجت چۆنە، دوای زەواجیش هەر وایە.
بەو مانایە نا، کە هیچ ناگۆڕێت، نەخێر، بەو مانایەی کە وەک پێشتر، خۆشی و ناخۆشی و شەڕ و ئاشتی تێدایە…
ئەسڵەن من پێم وایە، ناخۆشترین و قورسترین کاتی زەواج، ئەو مانگی یەکەمەیە!
بەڵێ بەڕاستمە، چونکە سەرەتای بەریەککەوتنە، لەگەڵ تاکێک لەڕەگەزێکی جیا لەخۆت، لەخێزان و ژینگە و خەیاڵ و دونیایەکی جیاواز!
دیوتە کە دوو ئاسنی زبر لەیەک ئەخشێنیت، سەرەتا چ بڵێسە و دەنگ و پریشکێکی هەیە، بەڵام کە یەکیان ساف کرد، بێ دەنگ ئەبن!
ئەوە ڕێک نموونەی زەواج و یەکەمین بەریەککەوتنە.
لەڕاستیدا، ژیانی هەنگوینی هەیە، نەک مانگ.
ڕەنگە پاش چەند ساڵ، تەواو لەیەک بگەن و بگونجێن.
بۆیە دۆستی من، ئەوە دین و ڕەوشت و سروشتی ئێمە نییە، کە بڵێیت: بەخوا ئێمە لەمانگی هەنگوینیدا بەیەکەوە نەگوجێین، هەرگیز ناگونجێین!
هەزاران تەڵاق ڕوویدا، لەبەر بە پێوەرکردنی مانگی یەکەم، لەکاتێکدا کە هیچ بەڵگەی تەبایی نییە و، سەرەتای دروستکردنی خێزان و خۆشەویستییە.
ع
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2610