tgoop.com/SACHANAL11/2586
Last Update:
کتێبەکەمم لەسەر مێزەکە داناوە...
لە دوورەوە هەر سەیری دەکەم و دەستم ناچێتە کردنەوە و خوێندنی!
ئاخر لە مانگی حەوتی 2025 لەم گەنجینەی نەوت و غاز و زێڕە کارەبا نییە؟
(برادەرانی ئەوروپا لەبیرتان ماوە کارەبا نەبوون یانی چی؟)
دێمە سەر جادە دەڵێم خێرتان دەگاتێ کارەبام پێبفرۆشن، بابە پارەی کارەباتان دەدەمێ! بابە چەند قاتی وڵاتان پارەی کارەبام لێوەردەگرن، نیوەی ئەوان کارەبام بدەنێ!
ئەو جاسوسەی لە ڕۆژی خۆش دەینێرنە ڕیزی پێشەوەی مزگەوت، و لەوێ باسی برایەتی و پێکەوەژیان دەکات، و فیتنە بۆ مامۆستا مزگەوت دەنێتەوە، و ڕاپۆرت دژی گەنجی مزگەوت دەنوسێ، و زمانی درێژە بەسەر خەڵکدا و دەرسی ئیمان دەڵێتەوە: دەبینم لەوێ تەقەم لێدەکا!!!
هەر تەقەی تەقە؟
مەگەر ئەو چەکە پیرۆز نەبوو؟
مەگەر قەرار نەبوو ئەو تەقەیە لە دوژمنانی نیشتیمان بکرێ؟
مەگەر قەرار نەبوو ئەو چەکە بۆ ئەوە بێ من هەست بە ئاسایشی و ئارامی بکەم؟
دەرکەوت کە نا!
قیڕوسیا تا ئێرە، دوای کوژرانیشت ڕاپۆرتێک دادەبەزێ دەڵێ: دەستی دەرەکی لەپشت بوو، خۆفرۆش بوو، تیرۆریست بوو!
دێن بۆ ماڵەوە، ئەو دۆڵابەت کە پڕی بوو لە کتێب و مەعریفەت، لە بۆنی خۆش، لە قەڵەمی جوان (پێچەوانەی کەللەی پوتیان کە پڕیەتی لە بۆگەنی و جەهالەت و ڕق) بەتاڵی دەکەن، و پڕی دەکەن لە فیشەکی ڕزیو و دەمانچەی سیلاک، ڤیدیۆی دەکەن و دەڵێن: ئەوەتا!
نەمانگوت؟!
ڕاشیدەگەیەنن کە پێویستە هاونیشتمانیان سوپاسی شەونخونی و بەرخودانی هێزە ئەمنییەکان بکەن، ئەوان نەبوونایە کێ ئەو هەموو گەنجە جوانانەی جوانەمەرگ دەکرد؟!
کوڕانی ئەوروپا، دوو تکا:
١ـ زۆرتان ئاگا لە دین و ئیمانتان بێ.
٢ـ مەیەنەوە!
منقول
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2586